
ده‌لیلی بوون …. بەندی عەلی
Closed
ئه‌وده‌مه‌ی ناوم به‌نه‌غمه‌ی
ده‌نگی ئه‌گاته به‌ر گوێم
ئه‌و ده‌مه‌ی له‌به‌ر شه‌ماڵی
هه‌ناسه‌ی ئه‌وا ئه‌ڕوێم
ئه‌وده‌مه‌ی قۆڵی ئه‌کاته
گه‌ردانه بۆ گه‌ردنم
ئه‌وده‌مه‌ی زولفی ئه‌بێته
کۆتی روحی شه‌رمنم
ئه‌وده‌مه‌ی پرشنگی چاوی
خۆی به‌ناخمدا ئه‌دا
ئه‌وده‌مه‌ی سیحری خه‌نینی
چۆک به‌ئاخم دائه‌دا
ئه‌وده‌مه‌ی له‌مسێکی ده‌ستی
توفلی دڵم ژیر ئه‌کا
ئه‌وده‌مه‌ی ههمسێکی هه‌ستی
سه‌راپام داگیر ئه‌کا
ئه‌وده‌مه‌ی گوڵاوی نازی
بهڕخسارما ئه‌پرژێ
ئه‌وده‌مه‌ی شه‌ونمی ڕازی
به‌سه‌ر جه‌سته‌ما ئه‌ڕژێ
ئه‌وده‌مه‌ی بۆنی ئه‌گاته
ده‌ماخی مه‌ستم به‌خه‌م
باوه‌جو هه‌ر لهودهمهیدا
هه‌ست ئه‌که‌م هێشتا که‌هه‌م
به‌ندی عه‌لی .. پاییزی 2011