
دوو كتێبی نوێی (شۆڕش محه‌مه‌د حسێن) چاپ و بڵاوكرایه‌وه
له‌م رۆژانه‌ی دوایدا دوو كتێبی نوێی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ (شۆڕش محه‌مه‌د حسێن) له‌لایه‌ن دوو ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی جیاوازه‌وه له شاری سلێمانی چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
كتێبی یه‌كه‌م به‌ناوی (گفتوگۆ) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی-گۆڤاری هه‌نار-ه‌وه به قه‌باره‌ی (122) لاپه‌ڕه بڵاوكرایه‌وه، كه كتێبه‌كه پێكهاته‌یه‌كه له كۆمه‌ڵێك گفتوگۆی ئه‌ده‌بیی‌و هونه‌ریی.
هه‌رچی كتێبی دووه‌میشه له ژێر ناوی (ڕۆمانه نه‌مره‌كان) له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م‌و به قه‌باره‌ی 85 لاپه‌ڕه‌و له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی كتێبی گیرفان چاپ‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م كتێبه باسكردنه له رۆمانه‌كانی نووسه‌ران (لویجی بیراندیللۆ، لیونیكولافیتش تولستوی، مارلین رۆبنسۆن، گراهام گرین، وول سوینكا، عه‌زیز نه‌سین، فرانسواز ساگان، سه‌لمان رۆشدی‌و ئه‌لبێر كامۆ).
جێی باسه شۆڕش محه‌مه‌د حسێن له‌دایكبووی ساڵی 1978ی شاری سلێمانییه‌و ده‌رچووی به‌شی شانۆی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانییه‌و له ساڵی 1994ه‌وه كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌كات‌و خاوه‌نی ئه‌م كتێبانه‌یه:
*بیلۆگرافیای چوارساڵه‌ی گۆڤاری ئاینده،ژماره”1-48″به‌هاوبه‌شی، له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م -2004-.
* جه‌لاد سته‌م ده‌كات قوربانی لۆمه‌ده‌كرێت – كۆمه‌ڵه وتارێكی وه‌رگێڕدراو ده‌رباره‌ی توندوتیژیی – له‌بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتی ژنانی كوردستان -2005.
* سامۆئیل بیكیت –كۆمه‌ڵه وتارێكی وه‌رگێردڕاو – له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م –كتێبی گیرفان -2005.
* ئه‌زمونگه‌ری و داهێنان – دیدارێكی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ دانا ره‌ئوف – به‌هاوبه‌شی -له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م – 2005.
* ده‌رهێنان و شانۆی مۆدێرن – دیدارێكی هه‌مه‌لایه‌ن له‌گه‌ڵ “د. فازڵ جاف “به‌هاوبه‌شی له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م -2005- چاپی یه‌كه‌م.
*بیبلۆگرافیای ساڵێكی گۆڤاری ئاینده –ژماره”48-58″ له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م/ به‌هاوبه‌شی -2005- .
* ده‌رهێنان و شانۆی مۆدێرن – دیدارێكی هه‌مه‌لایه‌ن له‌گه‌ڵ “د. فازڵ جاف “به‌هاوبه‌شی له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م -2006- چاپی دووه‌م.
*ئه‌زموونكاری له شانۆدا-كۆمه‌ڵه وتارێكی شانۆیی، له‌بڵاوكراوه‌كانی گۆڤاری شانۆ-ی تیپی شانۆی سالار، ساڵی 2007.