كۆڤان و شیعروو نه‌ته‌وه …. بورهان ئه‌حمه‌د
بۆ چنینه‌وه‌ی ماناكانی هه‌ر ده‌قێك له پاڵا پشكنینه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه پێویستمان به پشكنینێكی تری لۆژیك و ژینگه‌ی خۆمان و ده‌ورووبه‌رمان ده‌بێت, چونكه له ڕێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تێكست و لۆژیكه‌وه ده‌كرێ په‌ی به سیحری نهێنیه‌كان و بچووكترین ئاڵۆزی و وورد ترین گرفتێك ببه‌ین و بتوانین له ڕێگای ئه‌و گه‌ڕان و پشكنینه‌وه ، ئازادی ره‌ها به شیكاری و لێكدانه‌وه‌ی ببه‌خشین و ماناكان بهێنینه ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق .
له دنیای ئه‌مڕۆدا كه ده‌رفه‌تی جێگیربوونی تا سه‌ر بۆ هیچ پڕه‌نسیپ و به‌هایه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه , كه جیهان بۆ یه‌ك حه‌قیقه‌ت و یه‌ك بڕوا‌و یه‌ك فیكر‌و یه‌ك ئایدۆلۆجیا بنیات نه‌نرابێ و راستیه‌كان له یه‌ك چاوگه‌وه سه‌رچاوه‌یان نه‌گرتبێ ، به‌سه‌ر چوونی یه‌ك ره‌هه‌ندی له بیر‌و بۆچون و بیركردنه‌وه و راماندا بووه‌ته ئه‌مری واقیع ، فره‌یی ئاراسته‌كان دیالۆك و هه‌ڵس و كه‌وته‌كان به‌ڕێوه ده‌بات ، ته‌نانه‌ت نادیاری و له‌ده‌ستدانی ئامانجی ئه‌و فیكر‌و ئایدلۆژیانهی كه ئه‌سڵه‌ن له پێناوی خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ركردنی ئینساندا هاتنه كایه‌وه, گه‌وره‌ی خه‌یاڵ و بێركردنهوهكانی ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه ، تێكه‌ڵكردنی حه‌قیقه‌ت و نا حه‌قیقه‌ت به یهكترو نمایشكردنی ئه‌میان له‌جیاتی ئه‌ویان, كه رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی له‌و شانۆ گهرییانهی ئه‌مرۆكه له‌لایه‌ن گه‌لێ له‌و ده‌سه‌ڵات وده‌زگاو سه‌نته‌رانه‌ی دونیا به‌رێوه ده‌به‌ن ، به‌شێكی گه‌وره‌ن له‌و تێكه‌ڵكردن و سه‌رلێشێواندنه‌ی له‌سه‌ر شانۆكانی سیاسه‌ت نمایش ده‌كرێن ، تیاچونی هه‌زاران منداڵی كورد له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا هیچ مه‌عنایه‌كی بۆ رۆژی جیهانی منداڵان نه‌هێشته‌وه ، مردنی ده‌یان هه‌زار منداڵی كیشوه‌ری ڕه‌ش له برسانا ژیانی ئینسان ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی نێوان هه‌ردوو تێزی دیموكراسی و ئیرهاب وه‌ك دوو لایه‌نی دژ به‌یه‌ك, كه ده‌شێ گه‌وره‌ترین زیان له‌م نێوه‌نده‌دا به‌ر ئازادییه‌كان بكه‌وێت ، بۆ ده‌ستنیشانكردنی به‌شێك له‌و حه‌قیقه‌تانه‌ی یان جیا كردنه‌وه‌ی راستی و ناراستی له یه‌كتر ، بۆ شكاندنی ئه‌و ته‌وقه‌ی له ترس و شه‌رم و نهدركاندن و نه‌وتن , وه‌ك لۆژێكی جێماوی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویستییه‌كی گه‌وره‌مان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌ده‌ب و شیعر هه‌یه, تا له ڕێگایه‌وه بچێته نێو رووبه‌ری ئه‌و ناحه‌قی و غه‌درانه‌ی ده‌رحه‌ق به گه‌وره‌ترین به‌شی كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان ده‌كرێت, یان لایه‌نێكی ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی له ئاست زۆرینه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه ده‌چێت ، چونكه سیاسه‌توان و ئه‌دیب هه‌میشه به دوو چاوی جیاواز ته‌ماشای قه‌یران و ئاسته‌نگه‌كان ده‌كه‌ن, هه‌ر یه‌كه‌و به جۆرێك قوربانییه‌كان دیاری ده‌كات ، ئه‌وه‌ی مایه‌ی هه‌ستپێكردنه له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌یه كه‌سی سیاسی به‌رده‌وام خۆی به قوربانی ده‌زانێ و شه‌ره‌فی گۆڕانكارێكان ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆیه‌وه و خۆی وه‌ك فاكته‌رێكی كاریگه‌ر بۆ ئه‌و ئامانجه ده‌خاته پێش چاو ، به‌ڵام كه‌سی ئه‌دیب و شاعیر هه‌میشه قوربانییه‌كان ده‌هێنیته زمان و سهریاندهخاته سه‌رشانۆ و ده‌یانخاته سه‌ر شاشه‌كانی رووانینمان ,وه‌ك ئه‌وه‌ی قوربانییه‌كان خۆیان به‌ر له‌تیاچوون و ئه‌و به‌قوربانی بوونه, نه‌خشه‌یان له‌مه‌ڕ گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌تی مه‌ینه‌تیه‌كانی خۆیان دارشتبێ, تا له ڕێگه‌ی ئه‌و گێڕانه‌وانه‌وه , ئه‌وانی دی جورئه‌تی گێڕانه‌وه‌یان له‌لادا بخوڵقێ ، ئیدی لێره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ماو بنچینه‌یه , مه‌به‌ستمه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له قوربانیه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بپه‌یڤم , كه قوربانی ده‌ستی فه‌رامۆشی و خوێن ساردیه ، كه قوربانی به‌ر زه‌بر كه‌وتنی ناعه‌داله‌تی دابه‌شكردنی زانسته ، له لایه‌كی تره‌وه قوربانی ده‌ستی قۆناغێكی نا روون و سیما و رووخسار نادیاره, كه قۆناغی دوای ژیانی شاخه‌و له‌و شێوه خه‌باته دیموكراسی و مهدهنیانهیهی ئێستای كۆمه‌ڵگای شاریدا خۆی ده‌بینێته‌وه ، ئاشكرایه جیاوازی نێوان خه‌باتی شاخ و كاری سیاسیانه‌ی شار جیاوازی زه‌وی و ئاسمانه ، ئه‌گه‌ر له خه‌باتی شاخدا كاری سه‌ربازی و گورزی كوشنده وه شاندن له دوژمن بوبێته پێوه‌رێك بۆ لایه‌نداری و هه‌واداری زیاترین ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌سه‌ڵات و حیزبه كوردیه‌كان, ئه‌وا له رۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا راستگۆیی له به‌جێهێنانی به‌ڵێنه‌كان و پێشكه‌شكردنی زۆرترین خزمه‌تگوزاری به كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌بنه گه‌وره‌ترین پێوه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، بۆ ئاشكرا كردن و به‌رچاو خستنی هه‌ندێ له‌و روواڵه‌ت و دیارده ئاڵۆزانه‌ی كه به سیما‌و رووخساری پرۆسه‌ی سیاسی ئێمه‌وه‌یه, ده‌مه‌وێ له ڕێگه‌ی قه‌سیده‌یه‌كی شاعیر (دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی) كه وه‌ك شاهیدێكی رۆحی به‌سه‌ر یه‌كێك له قوربانییه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی ئێمه هاتۆته زمان و فێرمان ده‌كات چاوه‌كانمان له‌مه‌ر بینینی راستییه‌كان نه‌نوقێنین و به‌رده‌وام بێده‌نگیمان به خرۆشان بسپێرین, به‌تایبه‌تیش له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه به سه‌رده‌می ئازادی و ڕا ده‌ربرین ناونراوه ، بۆیه به‌وپه‌ڕی لێبوردنه‌وه له گیانی پاكی ئه‌و په‌پووله‌یه‌ی ناوی [ كۆڤان ] بوو وه‌ك شاهیدی دووه‌م به‌سه‌ر تێكسته شیعرییه‌كه‌ی ده‌لاوه‌ر قه‌ره‌داغییه‌وه كه‌له ژماره (17)ی (12)ی حوزه‌یرانی ساڵی ( 2005 ) له ڕۆژنامه‌ی (كه‌ركوكی ئه‌مرۆدا ) به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵ بۆ فڕینی (كۆڤان) نوسرابوو ,پێویستم به هێنانه‌وه‌ی جارێكیتیری قه‌سیده‌كه هه‌بوو بۆ سه‌ر ئه‌م لاپه‌ره سپییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌ش له هه‌مان كاتدا ببێته شاهیدێك به‌سه‌ر ئه‌م نووسینه‌وه ، نووسینه‌كه‌ش بۆ شاهیدبوونی ئه‌و قوربانیانه‌ی دووای مه‌رگی كوڤان له دایك ده‌بن و هاوشێوه‌ی كۆڤانن 0
كۆڤان ئه‌و منداڵه كورده كه‌ركووكییه بوو كه له ته‌مه‌نی (7)مانگ و (7) ڕۆژیدا به هۆی نه‌بوونی شرینقهیهك یان دره‌نگ فریاكه‌وتنی شرینقهكه گیانی له‌ده‌ستدا ، منداڵێك كه له شاره‌كه‌یدا ئێستا خانووی دوو نهۆمی به‌رزده‌كرێته‌وه, به كاشی و مه‌ڕمه‌ڕ رووپۆش ده‌كرێت ، شارێك كه هه‌موو جۆره درۆ و فێڵێكی تیادا ده‌كرێت و لێده‌كرێت ، پێشوازی له هه‌موو جۆره‌كانی ئۆتۆمبێل و مۆدێله‌كانی ده‌كات ، شارێك جێگای هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی تێدا بووه‌ته‌وه ، به میزاج زهوێكانی دابه‌شده‌كرێت ، ناونانی گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی هه‌ر به میزاج ده‌نرێت ، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی ژیان له‌به‌رده‌م كۆڤان بمابایه‌وه جوانترین وه‌سفی شاره‌كه‌ی ده‌كرد ، جوانتر ناونانی گه‌ڕه‌كه‌كانی به ڕه‌نگه‌كان بۆ ته‌فسیر ده‌كردین ، به‌ڵام دوواجار كۆڤان له شاره‌كه‌ی خۆیدا روحی پاكیزه‌ی ده‌بێته په‌پووله‌یه‌ك و ده‌فرێت تا له ڕێگای ئه‌و فڕینه‌وه پێمان بڵێت : من نامه‌وێ به‌شداریتان بكه‌م ، من نامه‌وێ ده‌ستم له‌و هه‌موو ناشرینكردن و شێواندنانهدا هه‌بێت, كۆڤان دای له‌شه‌قه‌ی باڵ و فڕی, به‌ڵام له نیشتنهوهكانی ئێمه‌دا ناوه‌ڕۆكی شیكردنه‌وه‌كانی بۆ ئیمه جێهێشت ، ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی كه ده‌بوایه سبه‌ینێ له گه‌وره بوونیا ئاڵای نیشتیمانی پێ بكێشاباو, ره‌سمی جوانی سروشته‌كه‌ی پێكردبا به‌خشییه ئیمه ، كۆڤان مردوو بێجگه له شیعر‌و شاعیر كه‌س به مه‌رگی نه‌یزانی, ئه‌و له شارێكدا مرد كه هه‌موو شتێكی تیادا هه‌راج كرا, شارێك ئه‌وه‌نده ده‌ست و دڵی تێره له دابه‌شكردنی ئهرزهكان, كه ته‌نانه‌ت جێگای رهوزهیهك ئه‌رز له زۆرێك له گهڕهكانیا نه‌ماوه‌ته‌وه, وه‌ك ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی كۆڤان حه‌ز به بنیاتنانی باخچه‌ی ساوایان نه‌كات, من چه‌ند وه‌سفی ئه‌و مه‌رگه بكه‌م دڵنیام له‌وه‌ی كه هه‌ستم خیانه‌تم لێده‌كا به‌رانبه‌ر به ده‌ربڕینه‌كانی دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی شاعیر ، من چه‌ند شۆربمهوه نێو گۆڕه بجكۆلانهكهی كۆڤان, دڵنیام له‌وه‌ی ناگه‌مه نێو ئه‌و په‌یوه‌ندیه رۆحییه‌ی له نێوان كۆڤان و دلاوه‌ر دروست بوو ، وێنا‌و زه‌خره‌فه‌ی ئه‌و مه‌رگه‌ی ده‌لاوه‌ر له پرۆسه‌ی مردنی كۆڤاندا كێشاویه‌تی به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی من بتوانم به پێی هێڵكاری و رێنماییه‌كانی عه‌قڵ, كه خه‌یاڵه ئاوێته بووه‌كانی نێو تێكسته‌كه به ده‌ره‌وه‌ی خۆی گرێی داوه ببێته رێپیشانده‌ری جڵه‌وی شیكردنه‌وه و ته‌فسیركردنی ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌ی ده‌قه شیعرییه‌كه ره‌سمی كێشاوه, به گوێره‌ی لێكدانه‌وه و تێگه‌یشتنی خۆم ئه‌و ره‌هه‌ندانه ده‌ستنیشان بكه‌م و راڤه‌یان بكه‌م, ئه‌مه‌ش بهرهوایهتی ئه‌و مافه‌ی كه خوێنه‌ر له به‌رده‌م تێڕوانینی بۆ هه‌ر ده‌قێك هه‌یه‌تی له گهڕانیا به دووا ی مانا و ستاتیكادا به به‌كارهێنانی هۆشمه‌ندی خۆی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هێزی بیركردهنهوه و تێگه‌یشتن به‌رانبه‌ر به قه‌باره‌یه‌كی دیاری كرا‌و له تێڕامان و لێكدانه‌وه و پابه‌ند نه‌بوون به رووبه‌رێكی ئاشكرا و دیار , له خوێندنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی نهێنی و سیحرهكانی نووسین به به‌كارهێنانی ئه‌م مافه پێم وایه قه‌سیده‌كه به چه‌ند ئاراستهیهكا دابه‌شبووه , كه به پێی ئازادێكانی هزر ده‌كرێ به‌م شێوه‌یه ده‌ستنیشان بكرێن 0
[ 1 ]
كۆڤان و مردن
به‌و پێی عومر چه‌ند درێژ‌و ساڵه‌كانی ته‌مه‌ن چه‌ند زۆر بن به دوو ڕێگادا ده‌گوزه‌رێن , رێگایه‌ك پڕه له گوناه.. و خه‌تا, ڕێگایه‌ك خاڵی یه له‌و گوناح و خه‌تایانه, له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دوو ڕێگایه‌دا مرۆڤه‌كان ئازادن , به‌ڵام كه‌لتور و ئاین و ده‌سه‌ڵات خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن له ده‌ستنیشانكردنی سزاكانی, شێوه و جۆر قه‌باره‌ی ئه‌و گوناه.. و خه‌تایانه و مه‌حكوم كردنیان به‌م پێودانگه رێژه‌و بارستایی یان گه‌وره‌و به‌رز ده‌بێته‌وه, یان بچوك و نزم ده‌بنه‌وه ,وه‌ك چۆن حه‌ڵال و حه‌رامه‌كان له كه‌لتورێكه‌وه بۆ كه‌لتورێكی تر ده‌گۆرێن, كه‌واته به پێی كه‌لتوورو كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان لێكدانه‌وه‌و راڤه‌كردنی جیاواز‌و پێناسه‌ی جیاوازیان هه‌یه (كۆڤان مرد ، چۆله‌كه‌یه‌كی تر له به‌هه‌شت زیادی كرد ) گواستنه‌وه‌ی (كۆڤان) بۆ سه‌ر زه‌ویه‌كی تر كه پێی ده‌وترێت به‌هه‌شت, ئه‌و تێڕوانینه‌مان له‌لادا ده‌خوڵقێنێ به‌وه‌ی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ وه‌ك دوو به‌رهه‌می خه‌یاڵی ئینسان, بوونی یه‌كێكیان به‌بێ ئه‌ویتریان ناته‌بایی و نه‌گونجان ده‌هێنیته ئاراوه و ژیان كه‌م و كورت ده‌كات ، چونكه بوونی یه‌كێكیان به بێ ئه‌وی تریان وه‌ك بوونی شه‌ڕخوازی وایه به بێ هه‌بوونی خێرخوازی و, كوشتنی گیانی ململانێكانه وه‌ك سونه‌تی به‌ره‌و پێش بردن و جوانتركردنی ژیان ، كه‌واته هه‌ردووكیان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن ، (كۆڤان ئێواره‌یه‌ك به‌لای شاردا فڕی و له هیچ كوێ لای نه‌دا ) له‌م سه‌ره‌تایه‌وه رووبه‌رێكی فراوانتر له‌به‌رده‌م ده‌قه‌كه‌دا واڵا ده‌بێ, كه ڕه‌هه‌ندی جۆراو جۆر‌و فره‌یی به‌قه‌ده‌ر گه‌وره‌ی و ناكۆتای لێكدانه‌وه‌كانی ژیان ته‌فسیرو شیكردنه‌وه هه‌ڵده‌گرێت, چونكه لادان له‌هه‌ر شوێنێكدا به مانای وه‌ستان دێت واته قه‌تیس كردن و ڕاگرتنی كرانه‌وه‌ی زیاتری تێكسته‌كه , ئه‌مه‌ش له گیانی به‌رپرسیارێتی ده‌ق نوسهكهوه هه‌ڵقووڵاوه به‌رانبه‌ر به پاشه رۆژی منداڵان و په‌ڕیوه‌ته نێو ده‌قه‌كه‌وه ,لانه‌دان وه‌ك سهنبولێك بۆ توڕه‌بوون, یان تێكه‌ڵ نه‌بوون به كار هێنراوه, تووڕه بوون له جۆری ئه‌و پێوه‌ندیانه‌ی له نێوان تاكو ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تدا هه‌یه, كه وه‌ك په‌یوه‌ندیه‌كی ساردوسڕ خۆیمان پێ ده‌ناسێنێ ، عه‌قیده‌و بڕوای تیادا كوژراوه, تا راده‌ی چواندنی به په‌یوه‌ندی گه‌لێكی دۆزه‌خیانه له چوار چێوه‌ی بزربوونی رێز‌و حورمه‌تی راسته‌قینه بۆ ژیان و ئینسانه‌كان و نه‌مانی هه‌ناسه‌كانی به ته‌نگه‌وه هاتن و نادیاری ئه‌رك و مافه‌كان له میانه‌ی لێكتر نزیك بوونه‌وه‌و له‌یه‌كتر گه‌یشتن ، (كۆڤان مرد چۆله‌كه‌یه‌كی تر له‌به‌هه‌شت زیادی كرد) گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌خلووقه بۆ نێو ئه‌و جێگایه‌ی پێی ده‌ووترێ به‌هه‌شت, حیكایه‌تی ناڕهزایبوونمان به‌رانبه‌ر به سیستمی به‌ڕێوه‌چوونی ژیان بۆ ده‌گیرێته‌وه ، نشتنه‌وه‌ی چۆله‌كه‌یه‌ك له‌سه‌ر دار هه‌نجیرێكی به‌هه‌شت ، مانای فڕین و دووركه‌وتنه‌وه‌ی چۆله‌كه‌یه‌كه له‌سه‌ر دره‌خته‌كانی سه‌ر زه‌وی , كه هه‌ڵگری سیفات و خه‌سله‌ته‌كانی دۆزه‌خن له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌رزه , هه‌ر هیچ نه‌بێ بۆ ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه هه‌ناسه‌كانی ئه‌و كائینه بێوهیهی تیادا په‌خش ده‌بوو ، دواتر ئه‌و رووبه‌ره ده‌بێته مایه‌ی خه‌یاڵكردن له‌به‌رهه‌م هێنانی ژیانێكی تر بۆ پێناسه‌كردنی ژیانی منداڵان, كه خوودی واقیع ده‌بێته خه‌یاڵگه‌ی هه‌ڵێنجانی و ده‌یباته‌وه نێو جوگرافیایه‌كی كه‌وه (جوگرافیایه‌كی به‌هه‌شتی) له‌سه‌ره‌تایی سه‌ره‌تاشدا بیركردنه‌وه‌و خیاڵكردن له‌مه‌رگی له‌و جۆره ئامراز‌و كه‌رسته‌یه‌كی گه‌وره بووه له داهێنانی ئه‌و جۆره ژیانه‌ی كه پێی ده‌وترێ ژیانێكی ئه‌به‌دی و ههتاهتایی ، ئیدی لێره‌وه ئه‌و كوتله به‌ریئه ده‌بێته هۆی به‌رده‌وام بوونی ژیانێكی تر و له جۆرێكی تر و له جوگرافیایه‌كی جیاواز, كه له ژیانی پێشوتری كۆڤان ناچێ ، لێره‌دا به‌رجه‌سته‌كردنی واقیع له فۆرمی خه‌یاڵدا به‌مه‌به‌ستی به‌راورد كردنی ئه‌و دوو چه‌شنه ژیانه‌یه ، به‌مانای هێنانه‌وه‌ی جارێكی تری خه‌یاڵه بۆ نێو واقیع ، واتا به‌واقیعكردنی خه‌یاڵ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌یاڵه بۆ نێو واقیع ، مه‌رگی كۆڤان وه‌ك نابوترین حه‌قیقه‌تێك و جوانترین مه‌رگێك له نێو تێكسته‌كه‌دا پاڵهستۆ ده‌خاته سه‌ر عاتیفه‌و عه‌قڵمان ، به‌ره‌و حه‌قیقه‌تێكی تر پێشه‌نگایه‌تی هۆشیاریمان ده‌كات و فشار ده‌خاته سه‌ر زه‌ینمان, كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌دا به‌رجه‌سته بووه , ئه‌مه‌ش بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی ژیانی كۆڤانه كه هه‌مان تێكست دوو جار ده‌مانباته ناویه‌وه 0
(2)
كۆڤان و نه‌ته‌وه
گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی ماناكان له ڕووبه‌ری هه‌ر تێكستێكی واقیعی, به مانای ده‌رچوونه له جوگرافیای واقیعی ناوه‌كی تێكسته‌كه و گرێدانێتی به واقیعی ده‌ره‌وه ، هه‌ر له ڕێگای ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌و پشكنینهشهوه ده‌كرێ بگه‌ینه به‌رده‌م دوا په‌نجه‌ره‌ی هاتنه ژووره‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌و ته‌فسیره‌كانی تێكسته‌كه ، چونكه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی تێكسته‌كه‌وه هاتونه‌ته ژووره‌وه‌ی, په‌یوه‌ندی به ئیدراكهكانی ئێمه‌وه هه‌یه به‌زانیاریه‌كانی ده‌ره‌وه, به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه هه‌ر تێكستێك زانیارێكانی له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی وه‌رگرت, ئیدی هه‌ڵگری سیفات و سیحری ناوه‌كی خۆی نیه 0 لێره‌دا قسه‌یه‌كی (بخت‌یار علی)م بیرده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌ڵێت : (به‌س نیه مه‌نفا ته‌نیا هه‌ستی دوری بێ له‌واقیع ، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ستی توڕه‌یش بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و واقیعه ) ل 24, كه ده‌ڵێین واقیع به هه‌موو جوانی و ناشیرینییه‌كانیه‌وه نیشته‌جێی نێو مه‌به‌سته‌كانمان ده‌بێت ، مه‌رگی(كۆڤان)یش وه‌ك یه‌كێك له‌و مه‌به‌ستانه بووته فاكته‌رێك بۆ روانینێكی جیاواز له‌نیشتیمان, كه عه‌قڵ له چوا چێوه‌یدا هه‌وڵی ته‌فسیركردنی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پێوه‌ندییه جۆراوجۆره‌كانی نێو واقیعی نیشتمان راڤه ده‌كات ، دووركه‌وتنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی نه‌بووه‌ته مایه‌ی دوور كه‌وتنه‌وه‌ی زیهنی و عه‌قلی له نیشتمان ، یان ئه‌و دوورییه له‌نیشتمان ته‌نیا به رایه‌ڵێكی عاتیفیانه نزیك بوونه‌وه‌كانی خۆی تۆمار بكات ، به پێچه‌وانه‌وه ئاستی ئه‌و هه‌سته عاتیفییه به‌رانبه‌ر به نیشتمان هه‌یه باڵاتری ده‌كاته‌وه بۆ ئاستی هۆشیاری نیشتمانی, واته گواستنه‌وه‌ی دۆخی هه‌سته بۆ دۆخی هۆشیاری , كه له ڕیی ڕه‌خنه‌گره‌وه به‌رجه‌سته بووه‌و تیشكی داوه‌ته‌وه , ئه‌و مه‌رگه ده‌بێته سه‌نته‌رێك بۆ به‌رهه‌م هێنانی بیر كردنه‌وه له كۆی كلتووره جیاوازه‌كانی ئێره‌و ئه‌وێ, ئێره‌ی نیشتمان و ئه‌وێی مه‌نفا له‌شێوه‌و جۆری په‌روه‌رده‌وه تا به‌ڕێوه‌چوونی گه‌وره‌ترین ده‌زگاو فه‌رمانگه ، قه‌سیده‌كه تووڕه بوونێكی جوانی له خۆیدا حه‌شار داوه ، چونكه نیشتمانپه‌روه‌ری ته‌نیا نوشتانه‌وه نیه بۆ مشتێك خۆڵ و ماچكردنی, په‌یوه‌ست بوون به نیشتمانه‌وه ته‌نیا یه‌خسیر بوون نییه له بۆته‌ی یاده‌وه‌رێكان، ته‌نیا بیركه‌وتنه‌وه‌ی سروشته جوانه‌كه‌ی نیه به‌ڵكو ئینتمایشه به‌و هۆكارانه‌وه كه ده‌بێته مایه‌ی ناشرین كردنیش , هه‌ر بۆیه له رۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆداو له دونیایه‌كی ئاوهادا گیان فیدایی و قوربانی به‌خشین بۆ نیشتمان ته‌نها له ڕێی به‌خشینی خوێنه‌وه نییه به نیشتمان و دابه‌شكردنی ئه‌و خوێنه نیه به‌سه‌ر دارودرهختهكانی ، ئه‌گه‌ر ” عه‌بدوڵا په‌شێو تامه‌زرۆیی و غوربه‌تی له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆلای نیشتمان, ئه‌گه‌ر ئه‌و تاسه‌ی خۆی به جوینی پهلكێك گیا شكاندبێ ، ئه‌گه‌ر پهلكێك كیای تفت هه‌ڵچوونی ئه‌وی به‌رانبه‌ر به نیشتمان دامركاندبێتهوه , ئه‌وه له ئه‌مرۆدا پێویسته سوود له‌هه‌موو گژو گیاكانی كوردستان وه‌ربگیرێ و بخرێنه خزمه‌ت پرۆسه‌ی زانستیه‌وه 0 له قه‌سیده‌كه‌دا (كۆڤان) به‌ر له‌وه‌ی موڵكی دایك و باوكی بێت موڵكی نه‌ته‌وه‌یه ، شاعیریش هه‌میشه مۆڵكی مرۆڤایه‌تی یه ، كلتووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش به‌شێكه له‌كلتووری كۆی مرۆڤایه‌تی 0 دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی له ڕێگای مه‌رگی كۆڤانه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌مان بۆ ده‌گێرێته‌وه به هه‌موو ئاڵۆزێكانی هه‌ڵس و كه‌وتی په‌یوه‌ندار و لایه‌نداره جیاوازێكانێوه 0 كۆی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی له نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌دا هه‌یه به په‌یوه‌ندیگه‌لێكی پرش و بڵاو و ناكاره وه‌سفیان ده‌كات ، به په‌یوه‌ندییه‌ك وێنایان ده‌كێشی كه دووره له گیانی به ته‌نگه‌وه هاتن و به پیره‌وه چوونی كێشه‌كان ، ئه‌وانه‌یش كه به‌شێكی گه‌وره‌یان له كه‌ره‌سته‌و ئهمرازهكانی گۆڕانكارێكان خراوه‌ته ژێر ده‌ست به‌كه‌سانی (پاسیڤ) ناویان ده‌بات له‌مه‌ڕ ناسینی پێداویستییه‌كانی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی 0 ئه‌و زمانه‌ی لهقهسیدهكهدا به‌كارهێنراوه, كه‌وه‌ك گوتارێك بۆ دواندنی به‌رانبه‌ر ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌ی ده‌كات له‌به‌رزترین و دره‌وشاوه‌ترین دۆخی شهفافیدایه, به‌ڵام له‌قاڵبێكی تا راده‌یه‌ك تووڕه‌و ئاوێته به گله‌یی و گازنده‌یه‌كی جوان خۆی ده‌نوێنێ و ده‌چێته فۆڕمی ئاخاوتنه‌وه له‌گه‌ڵ ویژدانی نه‌ته‌وه‌دا كه له بۆته‌یدا حورمه‌تگرتن له‌ژیانی ساده‌یی منداڵی كورد وه‌ك به‌شێك (جز‌و)ێك له‌منداڵانی جیهان به ئه‌ركێكی ئینسانی و نیشتیمانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات ، غافڵبوون و درێغی كردنیش له‌و ئه‌ركه به‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی ناو ده‌بات له‌سه‌ر ئاینده چارنووس سازهكانهوه 0 كۆڤان وه‌ك به‌شێك له چالاكێكانی پاشه ڕۆژی نه‌ته‌وه , وه‌لێ ئه‌و به‌شه‌ی كه پڕه له مانا‌و سه‌مبوله‌كانی به‌رده‌وامی و دارماڵه له هێزو وزه‌ی مه‌خزون و ده‌ست لێنه‌دراو بۆ هه‌ڵسوران و تێكه‌ڵ كردنی ئه‌و چالاكییانه به‌كۆی چالاكێكانی تری قه‌واره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ، ئه‌و (من)هی له‌ناو شاعیردا ده‌په‌یڤی ده‌نگی ئه‌وانیتره ، ده‌نگی ئهوانگهلێك كه‌هه‌ست به حیرمان ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ر به شێوازوو شێوه‌كانی دابه‌شكردن ، له‌لای ئه‌و ، ئه‌وانی مه‌حروم وه‌ك راستییه‌كی چاوه‌ڕوانكراو ده‌بنه هێزو ووزه‌یه‌كی كاریگه‌ر له بۆته‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه حه‌تمیه‌تێكی مێژوویی دوا ڕۆژی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی ، ئه‌وی شاعیر نایه‌وێ كۆڤان و سه‌ده‌های وه‌ك كۆڤان له‌شه‌ره‌فی ئه‌و به‌شداریبوونه له‌و گۆڕان كاریانهدا وزه‌كانیان به‌هه‌ده‌ر بچن و بێبهشبكرین ، هه‌ر بۆیه به‌مه‌رگی كۆڤان به جۆرێك نیگه‌رانه وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌تایه‌ك بڵاو بووبێته‌وه هه‌مووان به‌ره‌و چاره‌نوسێكی نادیارببات 0
(3)
كۆڤان و زانست و ته‌كنه‌لۆجیا
ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی به دوو سه‌ر هه‌ناسه ده‌دات ، سه‌رێكیان كارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ترس و دوودڵیی نیگه‌رانییه بۆ كوێ مرۆڤایه‌تی و شارستانییه‌كه‌ی , كه له بهرهههم هێنانی جۆره‌ها چه‌ك و كه‌ره‌سته‌و ئامرازه‌كانی جه‌نگ و وێرانكاری و له‌ناو بردن و شێواندندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه,ئه‌مه بووه‌ته مایه‌ی قه‌یران ئاسته‌نگێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م بنیاتنان و جوانكردنی ژیان ولهچوار چێوه‌ی فۆرمی دڵڕه‌قی حه‌زی ده‌سه‌ڵات و ده‌ست به‌سرا گرتندا به‌كار ده‌هێنرێت ، نمونه‌ی چه‌كی كیمیاوی و جهرسومی و جۆره‌ها چه‌كی تری كۆمه‌ڵكوژی راستی ئه‌وه‌ن كه سه‌رێكیان رێژنهری ئه‌و بۆنه‌یه كه ده‌شێ به‌شێكی زۆری زه‌وی و شارستانییه‌ت له چه‌ند چركه‌یه‌كدا وێران و خاپوور و فه‌زا ژه‌هراوی بكات و ببێته مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و تێكدانی گه‌لێك له‌ده‌سكه‌وته‌كانی مرۆڤـ له‌سه‌ر زه‌ویدا ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ره‌كه‌ی تری زانست هه‌وڵی به‌ختیار كردنی مرۆڤـ و ڕۆڵی پێشكه‌شكه‌ری خزمه‌تگوزار به ژیانی هاوچه‌رخی ئینسان ده‌بینێ ، ئیدی لێره‌وه ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی كوردی, ده‌توانێ ڕۆڵی شایست به‌خۆی ببینێ, ئه‌و ئه‌ركه‌ش به‌ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی و یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی بزانێت به‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌بتوانێ گونجان و ته‌بایی له نێوان جۆری (دووه‌می) ئه‌و زانست و تهكنهلۆجیایهو كۆمه‌ڵگه‌دا بهێنێته ئاراوه , كه‌له‌گه‌ڵ ئاوات و خۆشی و پێداویستییه‌كانی ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بیانسازێنێ و پێكه‌وه گرێیان بدات ,هه‌روه‌ها كۆشش و ته‌قه‌للاكانی خۆی بۆ به‌گشتی كردن و تێكڕابوونی ئه‌و خزمه‌ت گوزاریانه‌ی كه ئه‌و جۆره زانست و ته‌كنه‌لۆژیایه پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی ده‌كات نه‌وه‌ستێنێ ، له‌هه‌مان كاتدا له ڕووی جۆری یه‌كمیان كه مایه‌ی وێران كردن و كاول كردنه بووه‌ستێت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆی له ئاستیا نیشان بدات 0 (عیلم به‌شی شیرینقهیهكی تۆی تێدا نه‌بوو ), بۆیه كاره‌ساتی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی لێره‌دایه كه جۆری دووه‌می ئه‌و زانسته كه ئه‌سڵه‌ن بۆ خزمه‌ت كردنی ئینسان هاتووته كایه‌وه و به‌رهه‌مهێنراوه , كه‌چی له ڕووی به‌كارهێنان و كه‌ڵك وه‌رگرتن و سووده‌وه ناعادیلانه خراوه‌ته فۆرمی به‌كارهێنانه‌وه, ئه‌گه‌ر كۆڤان نه‌بوونی شرینقهیهك روحی كردبێته كۆتر‌و ره‌های ئاسمانه دووره‌كانی كردبێت ، ئه‌وه له كۆمه‌ڵگه ناعادیلهكاندا ڕۆژانه چه‌ندین كه‌س بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه ساده‌و ساكاره‌كانیان ده‌چنه هه‌نده‌ران 0
كۆڤان وه‌ك نوێنه‌رێكی راسته‌قینه‌ی منداڵانی كوردستان و هاوڕێكانی, به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانی هه‌بێت (په‌رله‌مانی منداڵان) یان وه‌ك ئه‌ندامێكی منداڵ له په‌رله‌مانی كوردستاندا سبه‌ینێ نمایشی راوبۆچوون و خولیا و ئومێد‌و حه‌زو خه‌ونه‌كانی منداڵان بكات , په‌رله‌مانیش قسه‌كانی به هه‌ند وه‌ربگرێت 0 به‌داخه‌وه ئه‌و نه‌بووه ئه‌و ئه‌ندامه كارایه ، ئه‌وه‌تا گه‌وره‌كان له‌هۆڵی په‌رله‌ماندا له‌بڕی ئه‌و قسه‌ده‌كه‌ن 0 ( خۆ له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ی كۆڤانه‌وه ئه‌پارتمانی په‌رله‌مان دیار بوو ، خۆ له شاره‌كه‌ی كۆڤاندا له‌به‌ر حیزبی كوردی ، مناڵی ڕێگه‌ی نییه به‌پێی په‌تی ڕاكات) به‌ڵام وه‌ك ئه‌كته‌رێكی كارا‌و ڕاستگۆ ئێمه‌ی گه‌وڕه ، گه‌وره ته‌نیا له‌ڕوی ته‌مه‌نه‌وه ده‌خاته فۆرمی نیگه‌رانییه‌كی گه‌وڕو قوڵه‌وه ، له‌نێو بازنه‌ی ترسێكی تۆخدا هه‌موومان ده‌باته به‌رده‌م ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ی كه تاراده‌ی ئه‌وه پێمان ده‌ڵێت : (له‌بێباكی خوێنساردی ئێوه‌دا ناچارم نا ئومێدانه بفرم ) چونكه باڵا‌و ده‌سته بچكۆله‌كانی من فریای به‌ژنی به‌رزو ده‌سته گه‌وره‌كانی ئێوه نه‌كه‌وت 0
(4)
[ گۆران ودلاوهر .. گوڵاڵه‌و كۆڤان]
به درێژایی ئه‌و مێژووه‌ی نیشتیمانه‌كه‌ی گوڵاڵه و كۆڤان پێیدا تێپه‌ڕیوه ، باروودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی ، ئه‌و پلانانه‌ی ده‌رحه‌قی كراوه ، شێوه‌و جۆره‌كانی ئه‌و دڵڕه‌قییه سته‌مكارانه‌ی له‌دژی هاوڵاتیانی ئه‌نجام دراون ، پارچه پارچه كردنی، ئه‌و هێرش پهلهمارانهی كراوه‌ته سه‌ری ، زاڵبوونی كه‌لتووری ئایینی و قبوڵكردنی چاره‌نووسه ده‌ستكرده‌كان , مانه‌وه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و كه‌لتووره‌دا تا راده‌ی قه‌ناعه‌ت و شوكرانه بژێریی ، ئه‌مانه‌و گه‌لێ هۆكاری تری ده‌ره‌كی و ناوه‌كی, فاكته‌ری گه‌وره‌بوونه له‌به‌رده‌م كرانه‌وه‌ی عه‌قلی كوردیدا ، ڕێگر بوونه له‌به‌رده‌م رامانه‌كانی تاكی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا كه هه‌ر له بازنه‌ی (رامان)دا بمێننه‌وه , به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست دواجار ببێته یاردهدهرێكی كارای ئه‌و دۆخی رامانه تا راده‌ی ئه‌وه‌ی فۆرمێكی عه‌قلانی وه‌ربگرێ, هزر و بیركردنه‌وه ببێته ته‌واو كه‌ری ئه‌و هه‌سته, ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قۆناغه‌كانی پێشتری ئه‌ده‌بی كوردی, به‌تایبه‌تی شیعر, ده‌بینین گه‌لێك تێكستی شیعری ته‌نیا له قالبی راماندا قه‌تیس كراون و ته‌نیا عاتیفه‌یه‌كی یان هه‌ستێكی رووت پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و تیكستانه بووه ، واته رامانێك كه‌هه‌ڵگری هێچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بووه بۆ وه‌رچه‌رخان و گۆڕانكاری دیاره گۆڕانكاریش هه‌ر له ڕێگه‌ی تێكهه‌ڵكێشكردنی هه‌ست وهۆشیاری عه‌قلیدا ئه‌نجام ده‌درێت ، رواڵه‌ت و دیارده و كێشه‌و گرفته‌كانیش هه‌ر له‌و سیاقه‌دا ده‌گه‌نه فۆرمی هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راود كردنه‌وه ، چونهكه مه‌حاڵه به ڕامانی رووت و هه‌ستێكی خاڵی له عه‌قڵ ده‌ره‌قه‌تی خورافه‌و بێ ئومێدی و قه‌یرانه‌كان ببێنه‌وه ، به‌ڵام ئه‌مرۆكه دوای ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر نیشتیمانه‌كه‌ی كۆڤان و ئێمه‌دا هات بارودۆخێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كی تری هێناوه‌ته ئاراوه, كه جۆره ئارامییه‌كی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه ، وه‌ڵی له هه‌مان كاتدا چه‌شنێكی تر له كێشه‌و ئاسته‌نگ سه‌ری هه‌ڵداوه, كه پێویستیان به عه‌قڵێكی هێمن هه‌یه بیاخاته بۆته‌ی لێكدانه‌وه‌و ته‌فسیر كردنه‌وه ، پرسیار گه‌لێكی تر كه هه‌ڵگری گومان و نیگه‌رانیه‌كی قوڵی سهردهمهكهیه سه‌ر هه‌ڵده‌دا و پێویستیان به وه‌ڵامی قه‌ناعه‌ت هێنه‌رو جیاواز هه‌یه ، بۆ تیشك خستنه سه‌ر ئه‌م دوو قۆناغه دیسانه‌وه پێویستم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ دیوانه‌كه‌ی (گۆران) به‌تایبه‌تی بۆ شیعری (شیوه‌نی گوڵاڵه) تا له ڕێگایه‌وه بتوانم به‌شێكی كه‌م له خاڵه هاوبه‌ش و جیاكانی ئه‌و دوو قۆناغه به‌پێی پێكهێنه‌ره‌كانی هه‌ردوو تێكسته‌كه چه‌ند خاڵێك ده‌ستنیشان بكه‌م 0
1. (شیعره‌كه‌ی گۆران) بۆ یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌ی نوسراوه كه كچی كۆران خۆیه‌تی ، قه‌سیده‌ی (كۆڤان) بۆ هاونیشتیمانییه‌كی كورد نوسراوه ، واته لای دلاوه‌ر خه‌می مه‌رگی منداڵێك ده‌چێته دۆخی مه‌سه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌تره‌وه, كه مه‌سه‌له‌یه‌كی گشتگیر‌و شمولییه 0 كه ده‌شێ كاره‌كته‌ری غوربه‌ت ڕۆڵی گه‌وره‌ی له‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ده‌قه‌دا هه‌بوبێت وه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه به‌هه‌موو ماناكانییه‌وه 0
2. قه‌سیده‌كه‌ی گۆران ته‌نیا لایه‌نێكی غه‌یبی به‌رپرسیاره به‌رانبه‌ر به‌ر مه‌رگی گوڵاڵه, كه له‌م كۆپله‌یه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه 0 (ئه‌جه‌ل داد ، ئاسمان داد ، عه‌یشی خودا داد ) ، وه‌لێ قه‌سیده‌ی كۆڤان لایه‌ن و ته‌ره‌فی تر هه‌ن له هۆكاری ئه‌و مردنه‌دا ده‌ستیان بۆ درێژكراوه 0
3. له‌هه‌ردوو تێكسته‌كه‌دا په‌نجه به هۆكاری زانستی ڕاكێشراوه ، له‌وه‌ی دلاوه‌ر له ڕێگه‌ی نه‌بوونی شیرینقهیهك كه‌وه‌ك حه‌قیقه‌تێكیش به‌رجه‌سته بووه ، له قه‌سیده‌كه‌ی گۆرانیشدا له نه‌بوونی (حه‌كیم ، عیلمی به‌شه‌ر ، ده‌رمان ، ده‌واو داد) مه‌رگی گوڵاڵه روویداوه, واتا له هه‌ردوو قه‌سیده‌كه‌دا زانست قه‌واریه‌كی نا عادیلانه وه‌رده‌گرێت له دابه‌شكردندا 0
ـــ سه‌رچاوه‌كان
1. فلسفه الجمال / الدكتور محمد زكی العمشاوی فی الفكر المعاصر 0
2. خوێنه‌ری كوشنده / به‌ختیار عه‌لی 0
3. دیوانی گۆران 0
4. رۆژنامه‌ی كه‌ركوكی ئهمرَۆ ژماره (71) 2005