
ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌ت له ئیسلامدا ….به‌شی یه‌که‌م
کاک عه‌بدولره‌حمان سه‌دیق، نووسه‌رو سه‌رۆكى “سه‌نته‌رى پرد بۆ توێژینه‌وه” بابه‌تێکی له ماڵپه‌ڕی ‘گوڵان میدیا”دا نووسیوه، له‌ژێرناونیشانی “دەوڵەت لەئیسلامدا مەدەنییە نەك سیۆكراتی”. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ئه‌م نووسینه‌و بابه‌ته‌که‌م ده‌بێ ئه‌وه بڵێم که ئه‌م بابه‌ته‌م نه گفتووگۆیه‌کی سیاسی له‌سه‌ر به‌هاو فکره‌کان و نه کێشمه‌کێشی کۆنه‌په‌رستی و پێشکه‌وتخوازیشه له‌گه‌ڵ کاک عه‌بدولڕه‌حمان سه‌دیق. به‌ڵکو له‌به‌رگرنگی بابه‌ته‌که‌و پێویستی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، پێمباشبوو له‌ڕێگه‌ی قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م نووسینه گفتووگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ کاک عه‌بدولڕه‌حمان سه‌دیق و له‌وێشه‌وه چه‌ند قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت و ئایین و جێگه‌وڕێگه‌ی ده‌وڵه‌ت له ئیسلامدا بکه‌م.
کاک عه‌بدولڕه‌حمان سه‌دیق بۆ پیشاندانی جیاوازی نێوان ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و ده‌وڵه‌تی سیۆکراسی یازده خاڵ باس ده‌کا. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ که له ئیسلامدا ده‌وڵه‌ت هه‌میشه ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی بووه نه‌ک سیۆکڕاتی وه‌ک له ئه‌وڕووپای سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست. له خاڵی یه‌که‌مدا باسی ئه‌وه ده‌کا که “گووتاری ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی”، ئیسلام دایهێناوه، به‌ڵام چۆن؟ له وڵامدا ده‌ڵێ “ئیسلام لەنێوان خەڵكدا حەكەمە، نەك بەسەر خەڵكدا حاكم بێت”. دیسان که پرسیاری لێده‌که‌ین باشه چۆن ئیسلام “حه‌که‌مه” و “حاکم” نییه؟ له وڵامدا ده‌ڵێ “چونكە خوای گەورە خوای هەمووانە، پێغەمبەرەكەیشی (درودی خوای لەسەر) رەحمەتە بۆ هەمووان و، خوای گەورەش بەیەكسان تەماشاكردنی بۆ گشت مرۆڤەكان لە دنیادا، ناوی (حەكەم)ـی بۆخۆی هەڵبژاردووە نەك (حاكم)، چونكە هەموو (حەكەم)ـێك حاكمە، بەڵام مەرج نییە هەموو حاكمێك بتوانێت حەكەم بێت”.(سه‌رچاوه، ماڵپه‌ڕی ‘گوڵان میدیا” 27/9/2011)
لۆژیکی کاک عه‌بدولره‌حمان ده‌ڵێ خوا له‌به‌رئه‌وه‌ی خوای هه‌مووانه و یه‌کسانیش سه‌یری هه‌مووان ده‌کا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی ڕه‌حمه‌ته بۆ هه‌مووان، که‌واته ئیسلام “حه‌که‌مه” و “حاکم” نییه، مادامه‌کی ئیسلامیش “حه‌که‌مه” و “حاکم” نییه که‌واته ئیسلام گووتاری ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی داهێناوه. به‌ڵام کاک عه‌بدولڕه‌حمان ته‌نها چه‌ند ڕسته‌یه‌ک دواتر ده‌ڵێ ڕاستته خوا حه‌که‌مایه‌تی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام کاک عه‌بدولڕه‌حمان به‌مه ڕازی نابێ خودا به‌س “حه‌که‌م” بێت به‌ڵکو هه‌ر له‌لای خۆی ته‌فسیرێک ده‌داته “حه‌که‌م” بوون و ده‌ڵێ خودا هه‌م “حه‌که‌مه”و هه‌م “حاکم”، به‌ڵام چۆن؟ له وڵامدا ده‌ڵێ “چونكە هەموو (حەكەم)ـێك حاكمە، بەڵام مەرج نییە هەموو حاكمێك بتوانێت حەكەم بێت”. که‌واته ئیستا تێگه‌یشتین که کاک عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێ خودا هه‌م “حه‌که‌مه” و هه‌م “حاکم”. ئه‌گه‌ر بۆ ساتێکیش بێت وه‌ک کاک عه‌بدولڕه‌حمان یاری به ووشه‌کان بکه‌ین و به لۆژیکی کاک عه‌بدولڕه‌حمان شته‌کان لیکبده‌ینه‌وه ئه‌وا، به داوای لێبووردن له خوێنه‌ر، منیش ده‌ڵێم کاک عه‌بدوڵره‌حمان ده‌ی باشه که خودا هه‌م “حه‌که‌م” بێت و هه‌م “حاکم”، وه‌ک خۆت ته‌فسیرت کردووه، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به‌لۆژیکی تۆ شته‌کان لێکبده‌ینه‌وه، که‌واته ئیسلامیش ته‌نها “حه‌که‌م” نییه، به‌ڵکو “حاکم”یشه، به‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی ئیسلام ده‌وڵه‌تێکی مه‌ده‌نی نه‌بووه. ڕاستییه‌که‌ی کاک عه‌بدولڕه‌حمان بۆیه که‌وتۆته ئه‌م پارادۆکسه چونکه کاک عه‌بدولره‌حمان کاتێ باسی خوا ده‌کات، مه‌به‌ستی له خوا، ته‌نها خوای ئیسلامه و به‌س، ئه‌گینا نه من و نه هیچ که‌س نه‌یبیستووه که خوای کریستیانه‌کان خوای هه‌مووان نه‌بێت و پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی پێغه‌مبه‌ری هه‌مووان نه‌بێت تا ئه‌م دوو شته بکرێنه ده‌لیل بۆ ‘گووتاری ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی” له ئیسلامدا. هه‌مووان ده‌زانن که ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر کریستیانێکی ساده یاخود قه‌شه‌یه‌ک بپرسی، ئه‌رێ کاکی کریستیان خوای تۆ خۆی هه‌مووانه یاخوود خوای ئێوه‌یه‌و به‌س؟ به‌بێ گوومان ده‌ڵێ که خوای کریستیانه‌کان خوای هه‌موو مرۆڤه‌کانی سه‌ر زه‌وییه و پێغه‌مبه‌ره‌که‌شیان، که “عیسا” یه، ره‌حمه‌ته بۆ هه‌مووان. باوه‌ڕ ناکه‌م کاک عه‌بدولڕه‌حمان خۆشی ئه‌م مه‌سه‌له ڕه‌تبکاته‌وه. بۆیه نازانم چۆن ئه‌م دوو شته بۆته ده‌لیل لای کاک عه‌بدولڕه‌حمان بۆ مه‌ده‌نی بوونی گووتاری ده‌وڵه‌ت له ئیسلامدا؟ خۆزگه کاک عه‌بدولڕه‌حمان وڵاممان بداته‌وه. بۆیه ئێستا ده‌توانم بڵێم که کاک عه‌بدولڕه‌حمان له خاڵی یه‌که‌مدا بۆ سه‌لماندنی مه‌ده‌نی بوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلام، بێجگه له یاریکردن به ووشه، هیچی نه‌ووتووه.
من لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی چیتر به لۆژیکی کاک عه‌بدولڕه‌حمان، که ناچاربوون وابکه‌م، شته‌کان لێکنه‌ده‌مه‌وه، لێره‌دا ده‌وه‌ستم و دوایی دێمه‌وه سه‌ر نووسینه‌که‌ی کاک عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڵام هه‌ندێک باسی مێژووی ده‌وڵه‌ت و مه‌فهوومی ده‌وڵه‌ت، هه‌م پێش هاتنی ئایینی مه‌سیحی و ئیسلام و هه‌م دوای هاتنی ئه‌م دوو ئایینه باس ده‌که‌م.
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم که من لێره‌دا بۆ تێگه‌یشتن له باوه‌ڕو کێشمه‌کێش و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌وڵده‌ده‌م ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌زموون و مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌م، چونکه یه‌ک مه‌فهوم له قۆناغێک بۆ قۆناغێکی‌تر و له شوێنێک بۆ شوێنکی‌تر ده‌گۆڕێ. زۆر سه‌خته له گه‌شه‌ی ڕه‌وت و ووشیارییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، به‌ته‌نها به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه نه‌گۆڕه‌کان، تێبگه‌ین. بۆ تێگه‌یشتن له بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵاتی و ئایینی و غه‌یره ئایینه‌کان ده‌بێ ئه‌م بزووتنه‌وانه بخرێنه شوێنه مێژوویه‌که‌ی خۆیان، به‌وه‌ی که مێژوو جولێنه‌ر و سه‌رچاوه و گۆڕێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی و به‌هاو داواکاری و هاوسه‌نگی گرووپ و کۆمه‌ڵگاکانه. ئه‌وه ئاڵوگۆڕه مێژووییه‌کانه که پاڵده‌نێ بۆ دووباره شکلپێدانه‌وه‌ی هێزه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگاکان، که له‌نێویدا جارێکی‌تر هه‌ڵسه‌نگاندنی بنچینه‌یی بۆ توراس و عاداتی ئایینی و عه‌قلی ده‌کرێته‌وه و جارێکی‌تر دابه‌ش ده‌کرێته‌وه به‌گوێره‌ی پێویستییه‌کانی کێشمه‌کێشی مه‌وجوود و له‌ژێر رۆشنایی ئامانجه سیاسیه نوێیه‌کان.
مه‌فهومی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی، ته‌نها به‌رهه‌می ده‌قه نه‌گۆڕه‌کان نین، به‌جۆرێک که نه‌کرێ بگۆڕێن، به‌ڵکو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و پێویستییانه‌یه که وایکردووه ئه‌مڕۆ ئه‌مانه بارگاوی بکرێنه‌وه به به‌هاو مانای ته‌واو جیاوازه‌وه. هه‌ر مه‌فهومێک مانا ڕاسییه‌که‌ی له ئه‌زموونی مێژوویی و ئه‌و سۆز‌و مه‌عریفه‌یه‌ی که ئه‌و ئه‌زموونه، ووشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی پێ بارگاوی ده‌کا، وه‌رده‌گرێ، به‌بێ له‌به‌چاوگرتنی ئه‌و مانا ئه‌سه‌لییه‌ی که پێیه‌وه به‌نده یاخود له‌سه‌ری دامه‌زراوه. هه‌موو ئه‌و مه‌نهه‌جانه‌ش که ئایین له قالبی ده‌قه نه‌گۆڕه‌کان یاخود ته‌نها وه‌ک به‌رهه‌می قۆناغێک له قۆناغه‌کانی ووشیاری مرۆڤایه‌تی ده‌بینێ، بیانه‌وێ یان نا، هه‌موو هیوایه‌ک ده‌کوژن بۆ تێگه‌یشتن له ئه‌زموونی ئایینی، هه‌م له ڕابڕدووی ئیسلام و هه‌م له‌م سه‌رده‌مه‌ی موسلمانان و ئه‌و ئاڵوگۆڕو کێشانه‌ی که شارستانییه‌تی ئه‌مڕۆ ده‌یخاته به‌رده‌م موسڵمانان. به‌مه‌ش ڕێگر ده‌بێ له تێگه‌یشتن له‌و ناڕۆشنی و ئالۆزییه‌ی که له فکری ئایین و له‌و ئاڵوگۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینه‌ی که هاتۆته کایه‌وه، له‌وێشه‌وه ناتوانرێ ڕێگاچاره بۆ کێشه‌کانی ئه‌مرۆ بدۆزرینه‌وه.
ئیسماعیل ڕواندزی