مارکسیزم و پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد ….5
بۆیه لینین له ترسی ئه‌و به‌کارهێنانه شۆڤینیهش زۆر به ڕوونی و ڕشکاوانه ڕایگه‌یاندووه :”سۆسیالیسته به‌ڕیتانییه‌کان که داوای جیابوونه‌وه‌ی کۆلۆنییه‌کان و ئێرله‌ندا ناکه‌ن، سۆسیالیسته ئه‌ڵمانییه‌کان که داوای جیابوونه‌وه‌ی کۆلۆنییه‌کان ناکه‌ن به دانیمارکه‌وه یان ئه‌وانه‌ی که ڕاسته‌وخۆ بانگه‌وازی شۆرشگێریان و جه‌ماوه‌ره شۆرشگێرهکهیان ئاراسته‌ی مه‌یدانی تێکۆشان ناکه‌ن بۆ به‌رهه‌ڵستکاری چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، ئه‌و سۆسیالیسته ڕووسیانه‌ی که داوای جیابوونه‌وه‌ی فینله‌ندا و پۆڵۆنیا و ئۆکرانیا و هتد ناکه‌ن ، ئه‌و سۆسیالیستانه شۆڤینین و دارده‌ست و ملکه‌چی شانشینی خوێناوی ئیمپریالیست و بۆرژاوی ئیمپریالیستن.” (ڕزگاری نیشتمانی ، سۆسیالیزم و ئیمپریالیزم ل 121، چاپخانه‌ی گشتی کۆنگرێس 1999) ئه‌مه پره‌نسیبی ڕاسته‌قینه‌ی لینین بوو نه‌ک ئه‌وه‌ی له ڕووسیا دوای کۆنتڕۆلی ستالین و ده‌سته و تاقمه‌که‌ی خرایه جێبه‌جێکردنه‌وه. ئاخر هه‌ندێک جاریش ناکرێت هێنده خه‌تای پارته شوعییه‌کان بگرین چونکه ئه‌وانیش له سۆڤیه‌ته‌وه سیاسه‌تیان ئاراسته ده‌کرا و سه‌ربه‌خۆ نه‌بوون و نه‌ک خه‌باتی کوردان هه‌موو خه‌باتی سۆسیالیزمیان له به‌رژه‌وه‌ندی مۆسکۆدا ده‌بینییه‌وه. که ته‌ماشای یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ده‌که‌ین شتێک له بۆچوونه‌کانی لینین له‌سه‌ر مافی میلله‌تان له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیاندا نابینین. ئه‌وه‌ی که سۆڤیه‌تیش بانگه‌وازی بۆ ده‌کرد هه‌ر ئه‌وه‌بوو که لینین لێی ده‌ترسا، جیابوونه‌وه‌ی به ناو “مافی سیاسی” که دواتر ئه‌وه‌شی پیاده نه‌کرد و ئه‌وه‌ی به‌لشه‌فییه شۆڕشگێره‌کانیش جێبه‌جییان کردبوو ستالین خاپوریکرد. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که ستالین ئاماده‌نه‌بوونی لینینی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه قۆسته‌وه و هه‌رچه‌نده لینین ڕایگه‌یاندبوو له نامه‌یه‌کدا که ترۆتسکی نوێنه‌ری بۆچوونه‌کانی و داکۆکیکه‌ری تێڕاوانینه‌کانی ده‌بێت له کۆبونه‌وه‌کانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌ڵام ستالین وه‌لای نا. هه‌روه‌ها ئه‌وکاته‌ی ستالین هه‌ڵیکوتایه سه‌ر کۆماری جۆرجیا که مهنشهفییه مارکسیسته‌کان به‌ڕێوه‌یان ده‌برد له ساڵی1920دا، لینین زۆر توندانه ڕه‌خنه‌ی لێگرت و دواتریش خۆی و ترۆتسکی له داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌کدا شێوه‌ی ئۆتۆنۆمی وڵاتانی سۆڤییه‌تیان به توندی ڕه‌خنه کرد، لینین داوای کرد که کۆماره ئۆتۆنۆمییه‌کان له سه‌ر “یه‌کسانی یه‌کبگرن” نه‌ک توندوتیژی و ده‌بێت هه‌موو مافێکی دیاریکردنی قه‌ده‌ریان بخریته ده‌ستی خۆیانه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجبده‌ین هه‌تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ش جۆرجیا به ئازادی له سۆڤیه‌تدا به ده‌ست مارکسیسته مهنشهفییهکانهوه بووه نه‌ک به‌لشه‌فییه‌کان، به‌ڵام ستالین و ده‌سته و تاقمه‌که‌ی له‌و ئازادییه نه‌گه‌ڕان، به‌ڵکو ستالین به شه‌خسی بانگه‌وای لینینی ره‌تکرده‌وه و تۆمه‌تباریشی کرد به‌وه‌ی هه‌وڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی بیری “نیشتمانپه‌روه‌ری و جووداخوازی ” ده‌دات و بێشه‌رمانه‌ش لینینی به “لیبراڵیستێکی نیشتمانی” ناوزه‌ند کرد (ستالین قه‌یسه‌ر سووره‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه، نووسینی ئه‌حمه‌د ناسیف 2010 ل 45 کارزان عه‌زیز کردوویه به کوردی چاپخانه‌ی رێنما). هه‌رچه‌نده به‌ڵگه‌نه‌ویسته سۆڤیه‌ت زۆر لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و سه‌رکه‌وتووی هه‌بوون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئیمپریالیزم و قازانجی بێسنووری تینوی خوێنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانی به مرۆڤایه‌تی ده‌کات، به‌ڵام پێموایه لادانی سۆڤیه‌ت له مارکسیزمی ڕاسته‌قینه و دیموکراتیک ئه‌و هۆکارانه بوون سۆڤیه‌ت به‌کاری هێنا بۆ هه‌ژمونی خۆی و کۆنتڕۆڵکردنی شه‌ش به‌شی گۆی زه‌وی له خزمه‌تی مۆسکۆدا. ته‌نانه‌ت شکڵی داگیرکارییه‌کی شێوه ئیمپریالیستی گرتبوو له کۆتای ده‌سه‌ڵاتیدا که دوا وێستگه‌ی ئه‌فگانیستان بوو. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و لادانه‌ی که نزیک به سه‌ده‌یه‌کی خایاند‌و پراکتیکی سیاسی هه‌ڵه و هه‌ورێکی تهڵخیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا بۆ سه‌ر زانستی مارکسیزم ، هه‌تاوه‌کو ئه‌مڕۆش سه‌ربه‌خۆبوون و خۆیبوون و ڕزگاری نیشتمانی ڕاسته‌قینه له زانست و فه‌لسه‌فه و سیاسه‌تی مارکسیزمدا خۆی مانیفێست ده‌کات، یان بۆ جیابوونه‌وه و تێکۆشانه شۆرشگێرییهکهی مارکس ده‌گڕێته‌وه یان بۆ به‌ره نیشتمانیه‌که و ڕیفراندۆم و میتۆدی چاره‌سه‌ره سیاسییه‌که‌ی لینین، که له نوێترین گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مڕۆی دنیادا له باشووری سودان بینیمان و به‌کاربردنی ئه‌و میتۆده‌ش جارێکی تر وه‌ک چه‌ندان جاری دیکه زیندویی چاره‌سه‌ری سیاسی مارکسیزمی بۆ ئه‌م کێشه‌یه و بۆ مرۆڤایه‌تی دووپات کرده‌وه. جگه له خستنه‌ڕووی ئه‌و ئاڵۆزییه ئایدۆلۆژی و هه‌ڵه مێژووییانه، لادانێکی پێچه‌وانه‌شمان به‌دیکرد له مارکسیزم و پره‌نسیبه‌کانی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه له هه‌مبه‌ر خه‌باتی سۆسیالیستانه له کوردستان و ناوچه‌که‌دا. هه‌روه‌ها به‌پێی لێکدانه‌وه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزم بۆ مافی میلله‌تان له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیاندا، گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که خه‌باتی ئه‌مڕۆی شوعییه‌کان له کوردستاندا له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی هۆشیاری سیاسی کۆمه‌ڵگه به‌تایبه‌تی چینی چه‌وساوه له‌مه‌ڕ سکۆلاریزم و سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم و تێکه‌ڵ بوون و دیموکراسی بنه‌ڕه‌تی مارکسیستانه ، ده‌بێت له چوارچێوه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و دامه‌زراندنی کۆماری دیموکراتی کوردستاندا خۆی مانیفێست بکات. ڕاسته بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ئه‌وروپا و چه‌ند وڵاتێکی تری لێده‌رچێت ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی جیهانی خۆی له سه‌نگه‌ری به‌رگریکردندا ده‌بینێته‌وه نه‌ک هێرشکردن، به‌ڵام من زۆرێک له لاوازی و بێکاریگه‌ری ئه‌مڕۆی زۆرێک له‌و حزبه سۆسیالیست و شوعییانهی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوین له گۆشه‌ی ئه‌و کێشانه‌وه ده‌بینم که له به‌شه‌کانی پێشووتردا ده‌ستنیشانمان کردن. بێگومان جودا له لیبراڵه‌کان و ئه‌وانه‌ی خۆیان به نوخبه‌یی یان ئه‌و کۆنه‌پارێزانه‌ی هه‌ندێکجار بێشه‌رمانه خۆیان وه‌ک موبدیعی فه‌لسه‌فه نیشانده‌ده‌ن، مارکسیسته‌کان ته‌نها شرۆڤه‌ی دنیا ناکه‌ن، به تێگه‌یشتن له مێژوو و ڕه‌خنه‌گرتن له ڕابردوو و هه‌ڵسه‌نگاندنی دایالیکتیانهی هه‌لومه‌رجه‌کان، پێویسته ئه‌نجامێکمان هه‌بێت، به قه‌ولی مارکس خۆی، قسه له‌سه‌ر گۆڕینییه‌تی. درووستبونی حزبی شوعی کوردستان- عێراق پێموایه سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ ئه‌و تێگه‌یشتنه و ههنگاوێکی پۆزه‌تیڤ بوو بۆ مافی کورد له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیاندا، به‌ڵام به‌ر له شوعییه‌کانی عێراق، له ساڵێ 1990 دا پارتی کۆمۆنیستی کوردستان له تورکیا که ئێستا گۆڤاری “ده‌نگێ کوردستان” بڵاو ده‌کاته‌وه به هه‌مان شێوه‌ی حشک_عێراق ، ئه‌وانیش پێشتر له ساڵی 1982 رێکخراوێکی ئۆتۆنۆمی بوون له ناو حزبی شوعی کاری تورکیا و له ساڵی 1990دا ئه‌و حزبه‌یان درووستکرد. هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌نگاوه له تورکیاوه یه‌که‌مجار نرا وه‌لێ به‌داخه‌وه ئه‌و ڕێکخراوه هێنده سه‌رکه‌وتن و پێشوه‌چوونی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ حشک-عێراق، که ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌لومه‌رجه‌کان و هه‌روه‌ها بیرۆکه‌ی تاک حزبی ئه‌و حزبه شوعییه کوردییه له تورکیا که ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت پێی وایه به ته‌نها ئه‌و حزبه‌یه که ده‌توانێت گه‌ل به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن به‌رێت، دیدێکی تاکڕه‌وی حزبی که له دنیای ئه‌مڕۆماندا به‌سه‌رچووه چونکه ئه‌وه دواجار گه‌له سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنیت نه‌ک حزب، گه‌ر حزبیش بێت گومانی تیادا نییه ده‌بێت له‌چه‌ندین ڕێکخراوی جیاوازی ناوخۆیی پێک هاتبێت. هه‌روه‌ها له ئێرانیشدا کۆمه‌ڵه‌ی سازمانی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران بڕوای ته‌واوی به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و مافی کورده له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیاندا له ڕاستیدا تاکه باڵی چه‌پی کورده ئه‌و بانگه‌وازه ڕاشکاوانه ده‌کات له ئێران‌دا. درووستبوونی ئه‌م باڵه کوردییانه دیاره هه‌ر وا ئاسان نه‌بوون و له‌لایه‌ن شوعییه‌کانی تره‌وه ڕه‌خنه‌گه‌لێکی توندیان به‌رامبه‌ر بۆته‌وه. بۆ نموونه هه‌ر له عێراقدا ئارگومێنتی (حیکمه‌تیسته‌کان) و ئه‌وانه‌ی ئایدۆلۆژیایان هاوتهریببوو له‌گه‌ڵ هێڵی هزری کۆمۆنیزمی کرێکاریدا، هه‌رچه‌نده له مانیفێستهکانیاندا ده‌ڵێن بڕوایان به سه‌ربه‌خۆیی کورستانه‌و خودی مه‌نسور حیکمه‌ت له نامیلکه‌ی “فیدرالیزم شیعارێکی کۆنه‌په‌رستانه‌یه” فیدرالیزم ره‌ت ده‌کاته‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا پراکتیکانه بڕوایان به پێویستی هاتنه‌مه‌یدانی حزبێکی شوعی کورستانی نه‌ده‌کرد که ئه‌مه‌ش ته‌واوی بۆچونهکانیانی ده‌خسته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵام ڕۆژگار ئه‌مه‌ی پشتڕاستکردۆته‌وه، ئه‌وانیش له بۆشایی سیاسیاندا و به ناچاری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانیان پێکهێناوه. که‌واته ئه‌وه‌ی که جێگای دڵخۆشییه ئه‌وه‌یه که هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تاییش بێت، ڕۆژگار و ده‌ره‌نجامه تاڵه‌کانی هه‌ڵه‌کانی ساڵانی پێشوو کوردستانیبوونی مارکسیسته‌کانی کردۆته پێویستیه‌کی حه‌تمی، به‌ڵام، ده‌پرسین ئه‌م هێزانه چۆن ده‌کرێت به‌کاریگه‌ر ببن، له کاتێکدا ئه‌و هه‌موو ئه‌حزابه کوردییه ناسیۆنالیسته ڕاسته بۆژوازییه فیودالییه بوونیان هه‌یه و شوعییهکانیش به‌دوای گه‌ردیله‌ی بۆرژوازی شۆرشگێریدا ده‌گه‌رێن ؟ ئه‌مه لایه‌نێک و له‌لایه‌کی تریشه‌وه له هه‌لومه‌رجێکی وه‌کو ئه‌مڕۆدا به‌تایبه‌تی که بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی پێگه‌یه‌کی کۆکه‌ره‌وه‌ی جیهانی نییه وه‌ک ساڵانی کۆمنتێرن و له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش له سۆنگه‌ی به‌رگریکردنه‌وه نه‌ک هێرشبردنه‌وه تێکۆشان ده‌کات ؟ به بۆچوونی من دوو چه‌مکی زێده گرنگ هه‌یه که به بنهماگرتنیان مێژوو نیشانی داوه به‌هێزی و زیندویی و به‌رده‌وامی به ئه‌حزابی مارکسیستی ده‌به‌خشن.یه‌که‌م دیموکراتی نێوخۆییه که به‌لشه‌فییه‌کانی ڕووسیا هه‌تاوه‌کو شۆرشیش شێلگیرانه پراکتیکیان ده‌کرد، دووه‌م ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمه که ئه‌مڕۆ خاڵی هه‌ره لاوازی ئه‌حزابی شوعین، به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم خاڵی لاوازی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی جیهانییه، له کوردستاندا ته‌نانه‌ت یه‌ک حزبی شوعیش نییه له هه‌ر چوار پارچه‌که که زه‌روره‌تێکی هه‌نووکه‌ییه بۆ خه‌باتی مارکسیسته‌کان ته‌نانه‌ت یه‌ک حزب نییه له هه‌رێمێکی کوردستاندا به دیموکراسی مارکسیستانه ڕێکخراو و حزبه جۆراو جۆره مارکسیستەکان له یه‌کڕیزدا ڕێکخراو بکات. سه‌رباری ئه‌مه‌ش له ناوچه‌که‌شدا حزبێکی شوعی نییه بۆ وێنه حزبی شوعی خۆرهه‌ڵاتی ناوین، که ئامانجی فیدراسیۆنی دیموکراتیکی خۆرهه‌ڵاتی ناوین بێت و له تێکۆشانی سیاسییشیدا هه‌وڵی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی تێکڕای ئه‌حزابه‌کانی ناوچه‌که بێت. له تێزه‌کانی مارکس و ئه‌نگلس و لینین و ترۆتسکی و لۆکسۆمبێرگ و ئه‌و مێژووه‌ی تێکۆشان و خه‌باتی شوعییه‌کانی جیهان بۆ خه‌باتی ئه‌مڕۆیان جێهیشتووه به سه‌رکه‌وتن و داکهوتنیانهوه، ده‌ریده‌خه‌ن به‌بێ هه‌بوونی حزبێکی یه‌کپارچه‌یی وڵات ئینجا ناوچه‌یی، نه‌ک به‌ته‌نها سۆسیالزم مه‌حاڵه، به‌ڵکو چالاکی شۆڕشگێڕانه‌ی مارکسیسته‌کانیش ئیدی له پرۆگرامی ئه‌حزابی بۆرژوازی هه‌لپه‌رستدا به ناچاری خۆی قۆرخ ده‌کات. ئه‌گه‌ر وانییه ده‌بێت مارکس هه‌ڵه‌ی کردبێت که ئه‌نته‌رناسیۆنالی یه‌که‌می دامه‌زراند له‌گه‌ڵ سۆسیالیسته شؤرشگێرهکانی تری ئه‌وروپادا؟ بۆیه چۆن کوردستانی بوون بۆته ڕاستییه‌ک له عێراقی ئه‌مڕۆدا، به‌هامانشێوه به‌ره‌و بنیاتنانی حزبی شوعی کوردستان له هه‌ر چوار پاڕچه‌که ده‌بێت بکرێته ئامنجێکی واقیعیانه. به‌داخه‌وه ده‌ڵێم که دیموکراتی نێوخۆی له ته‌ک ئه‌حزابه شوعییه‌کانی سه‌ر به سۆڤییه‌ت و هه‌نووکه‌ش له ته‌ک زۆربه‌ی پارته ئه‌نته‌رناسیۆنالیسته‌کانیش هێنده‌ی به ناو به‌نگه‌وازی بۆ ده‌کرێت هێنده نه‌خراوه‌ته پراکتیکه‌وه که‌خۆی له خۆیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌لتووری ڕێکخستنی حزبی سۆڤییه‌تی ستالینستی، که هه‌تاوه‌کو ئه‌مڕۆش کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی به‌سه‌ر زۆرێک له ئه‌حزابه مارکسییه‌کانه‌وه دیاره. ئێمه ده‌بێت زۆر باش له‌و ڕاستییه تێبگه‌ین که ڕاستگۆیی سیاسی ئه‌حزابی مارکسیستی ته‌نها له خستنه ڕووی مانفێستێکی مرۆڤدۆستانه و له چوارچێوه‌ی چه‌ند وتافێکی خه‌مخۆریدا خۆی نیشان نادات، به‌ڵکو ئه‌وه سه‌راپا که‌لتووری ئه‌و ئه‌حزابه مارکسیسته و ئه‌ندامان و کادیران و سهرکردهکانین، که ده‌بێت ته‌واو له باڵه ناسیۆنالیسته‌کان، بۆرژوازییه ڕاستڕه‌وه – ئاکار فیودالییهکان و هه‌لپه‌رسته‌کان یان هه‌ر حزبێکی تر جودایان بکاته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی سه‌رکرده‌کان له بۆنه و ئاهه‌نگ و سیمینار و کۆڕه‌کان و کۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا، که ئه‌گر ته‌ماشای هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌ندێک سه‌کردایه‌تی ئه‌و پارتانه بکه‌یت ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ باڵه ڕاسته‌کاندا بۆت لێکجوێ ناکرێنه‌وه. به هه‌رحاڵ، هه‌تاوه‌کو نووسینی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش پێم وانییه دیموکراتی نێوخۆیی هێنده به‌هه‌ند وه‌رگیرابێت، چونکه ئه‌گه‌ر وایه ئه‌م هه‌موو پارچه پارچه بوونه بۆ ڕووده‌ده‌ن، له کاتێکدا به لۆژیکێکی سانا هه‌مووان ده‌زانین که یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی هێزه ؟ ئه‌دی بۆ هه‌ر له پڕ ده‌بیستین فڵان له فڵان جیا ده‌بێته‌وه و ڕێکخراوێکی نوێ درووست ده‌که‌ن و بێهێزی و خولانه‌وه له بازنه‌یه‌کی داخراوی تردا ئهنجامهکهشیهتی؟ به بڕوای من ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که دیموکراتی نێوخۆیی پرهنسیبانه کاری له‌سه‌ر نه‌کراوه، ئاخر دیموکراسی له کن مارکس له ژێره‌وه بۆسه‌ره‌وه‌یه به پێچه‌وانه‌ی ڕێکخستنی هه‌موو پارته سیاسییه‌کانی تره‌وه له دنیادا به‌وانه‌ی سۆڤییهتیشهوه. بۆیه خستنه جێبه‌جێکردنی پره‌نسیبانه‌ی دیموکراتی نێوخۆیی له قۆناغی ئه‌مڕۆماندا که چه‌ند پارت و به‌شی جیا جیا و باڵی هێڵی سیاسی و فیکری مارکسیستی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و له ئه‌رکی یهکهمینیدا ده‌بێت له کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو هێز و لایه‌ن و ڕێکخرا و ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تییه سۆسیالیسته‌کاندا خۆی پێناسه بکات، به هه‌موو جیاوازییه‌کانه‌وه له بیروڕا و میکانزیم و ستراتیژه‌کاندا. ڕاسته ئه‌مه شتێکی نه‌بیستراوه له سۆڤیه‌تی دوای شۆڕش و که‌لتووری پارتی ستالینستیدا، به‌ڵام تا دره‌نگتر نه‌بووه پێویسته بۆ مێژووی تێکۆشانی دیموکراتی ڕادیکاڵی مارکسیزم بگه‌ڕیینه‌وه. ڕووخانی سۆڤیه‌تیش یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی پراکتیک نه‌کردنی ئه‌و دیموکراتییه بوو له ستراکتۆری ده‌وڵه‌ته‌که‌یدا که دواتر گرۆبادشۆڤ خواستی بوو بیکات له ساڵی 1986ه‌وه و ڕایگه‌یاند، به‌ڵام دره‌نگ بوو. دیموکراتی رادیکاڵی و هه‌بوونی ڕێکخراو و باڵی جوودا له ناو ئه‌حزابی مارکسیستیدا زیندووییه و له ڕاستیدا زۆر له که‌لتووری به‌لشه‌فییه‌کان کۆنتره. ئاخر پارتی مارکسیستی سۆسیال- دیموکراسی سه‌ربه‌خۆی ئه‌ڵمانیا که تێکرای پارته گچکۆکهکانی تری له‌ناو خۆیدا کۆکردبۆوه به‌وه ده‌ناسرێته‌وه که ببوه ” ده‌وڵه‌تێک له ناو ده‌وڵه‌تدا” ئه‌وه‌نده تۆکمه و به‌هێز بوو. ئه‌و پارته دوو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر مارکس و ئه‌نگلس هاوکار بوون له داڕشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌یدا و له چه‌ند وتارێکی تریشدا ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه کردووه که 120 ڕۆژانامه‌ی ڕۆژانه‌ی هێڵه جیاوزه‌کانی ده‌رده‌چوون. ئه‌مڕۆش هه‌ڵه‌ده‌که‌ین نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و که‌لتووره، بانگهێشتی هه‌موو پارت و ڕێکخراوه گه‌وره و گچکۆکهکان نه‌که‌ین له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا بێنه یه‌ک ڕیزه‌وه به ته‌واوی جیاوازییه‌کانه‌وه، ئاخر ئایدیا و ستراتیژه‌کان بۆ ئهوهنهکراون له چه‌قبه‌ستوویدا بیانبه‌ستینه‌وه، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌یه بیانخه‌ینه جێبه‌جێکردنه‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بوون لێیانه‌وه فێربین. هه‌یکه‌لی ئه‌م دیموکراسییه ئه‌وه‌یه که هه‌موومان له به‌رده‌م ئه‌ندامان و کادیران و جه‌ماوه‌ری حزبێکی به‌رفراواندا شه‌فافانه له بڵاوکراوه و ئه‌و میدیایانه‌ی که له‌گه‌ڵ یه‌ک نه‌بوون و ده‌بنه یه‌ک، هێڵه جیاوازه‌کان بخرێنه ڕوو و به ده‌نگدان له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیموکراتیکانه‌وه کام ستراتیژ باشتر بێت هه‌ڵیبژێرن له‌کۆنگره و کۆنفرانسه‌کاندا و که‌مینه‌ش پراکتیتکی بڕیاری زۆرینه بکات له ئاراسته‌کردنی چالاکییه‌کاندا. وه‌لێ مافی بڵاوکردنه‌وه و ئازادی سیاسی ناوخۆیی هه‌بێت و بۆی هه‌بێت له فراکسیۆنێکدا به‌ته‌واوه‌تی ململانێ و ته‌نانه‌ت ته‌حه‌دای ئایدیا و سیاسه‌تی بۆچوونی زۆرینه بکات به‌ڵام له پراکتیکدا هێڵی زۆرینه پیاده بکات، ئینجا له‌وێدا ده‌رده‌که‌وێت کێ بڕوای به دیموکراسی هه‌یه و کێ بڕوای پێ نییه، ئینجا مارکسیست بوونی ئه‌وانه‌ی که نایه‌نه پرۆژه‌یه‌کی لهوشێوهیەوە, دواجار خۆی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
ڕۆژ ئه‌حمه‌د
لەژمارە ٩٥٤ی “ڕێگای کوردستان”دا بڵاوبۆتەوە