
پیاوی خاوه‌ن ژن و دڵداری ….. و: حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
ئه‌و په‌یوه‌ندیه جنسیه‌ی كه لۆژیك و ئایین و عورف و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌و ڕێسای ژیان ڕێگه‌یان پێداوه و دانیان پێداناوه، ته‌نها په‌یوه‌ندی نێوان ژن و مێرده‌و به‌س، هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ك به‌ده‌ر له چوار چێوه‌ی خێزان كۆمه‌ڵێك گرفتی ته‌ندروستی و قه‌یرانی خێزانی و نه‌خۆشی سایكۆلۆژی دروست ده‌كات، كه‌زۆر جار خێزان له ڕیشه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه… ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌رده‌ستت تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌م باسه‌و ده‌رنجامه خراپه‌كانی ده‌رده‌خات.
پیاو و خیانه‌ت كردن
كاتێك ژنێك یاخود كچێك ده‌كه‌وێته داوی دڵداری له‌گه‌ڵ پیاوێكی خاوه‌ن ژن، پێویسته پێش هه‌موو شتێك بیر له‌وه‌بكاته‌وه كه كه‌وتووه‌ته نێو ژیانێكی هاوبه‌ش، واته: -له‌گه‌ڵ پیاوێك ژیان به‌سه‌ر ده‌بات- پیاوه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی كه‌وتووه‌ته نێو ژیانی خیانه‌تكاری، با هه‌رچه‌ند پاساو و پۆزشیش بێنێته‌وه، با هه‌رچه‌ند بڵێ من خۆشه‌ویستیم بۆ ژنه‌كه‌م نیه. ئه‌گه‌ر وانیه و راست ده‌كات بۆچی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق نه‌دات و خۆشه‌ویسته نوێ یه‌كه‌ی ماره‌ناكات!! ئه‌ی ناڵێن: “خۆشه‌ویستی قوربانی گه‌ره‌كه”.
بۆ پیاوی خاوه‌ن ژن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچ و ژنانی تر سه‌ر كه‌وتنێكی مه‌زن و گه‌وره‌یه، چونكه سروشتی زۆربه‌ی كچ و ژن وایه‌حه‌ز به‌په‌یوه‌ندی پیاوی خاوه‌ن ژن ناكه‌ن و لێ ی ده‌سڵه‌مێنه‌وه. بۆیه پیاوی هاوسه‌ردار ئه‌مه به‌ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، ئه‌مه ده‌كاته ده‌رفه‌تێك بۆ تێركردنی ئاره‌زووه شێته‌كانی.
دڵداری له‌گه‌ڵ پیاوی خاوه‌ن ژن خۆشه‌ویستێكی نه‌زۆك و بێ ئومێدانه‌یه، كچی باش و داوین پاك متمانه به‌قسه‌ی لوس و بریقه‌دار ناكات، به‌گۆرانیه رێ لێشێوێنه‌كان ته‌فره ناخوات، ئه‌و گۆرانی بێژه‌ی كه‌ده‌ڵێ: ( إن الحب من غیر أمل هو أسمی معانی الغرام). كه‌سێكه له‌ده‌روونه‌وه ڕووخاوه، چونكه خۆشه‌ویستی قوربانی دانه، پیاوی خاوه‌ن ژنیش هه‌رگیز ئاماده نیه قوربانی بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بدات، ئه‌و ژنی خۆی هه‌یه، منداڵی خۆی هه‌یه، تۆ بۆ ئه‌و مانای چی؟!! پیاوی هاوسه‌ر دار كاتێك كچێكی خۆش ویست ته‌واوی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ نمایش ده‌كات، ئه‌م خۆشه‌ویستیه پڕ فێڵ و ته‌ڵه‌كه هیچ ئه‌ركێكی بۆ پیاوه‌كه تێدا نیه، چونكه خۆشه‌ویستێكی ئیزافی یه، وه‌ك سپێر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، كه‌واته ئه‌م پیاوه خیانه‌تكاره له‌خۆی، له خێزانی، له خۆشه‌ویسته ده‌ست كرده‌كه‌ی، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی، له‌ئایینی.
خۆشه‌ویستی و گه‌وجاندن
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و پیاوانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی خێزان عه‌شیقه ده‌گرن، وای ده‌ر ده‌خه‌ن كه‌خۆشه‌ویستی هه‌قیقی و ته‌واو خۆشه‌ویستی ڕۆحییه، خۆشه‌ویستی جه‌سته هیچ نیه، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له (تاكتیك) كه پیاو به‌كاری ده‌هێنێت بۆ دروست كردنی په‌یوه‌ندی و عه‌لاقه له‌گه‌ڵ ژن و كچی خه‌ڵك، وه‌ك ڕوو پۆشێك بۆ ئه‌نجامدانی نیازه گلاوه‌كانی، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م پیاوه ڕابواردنه له‌گه‌ڵ جه‌سته‌و له‌ش و لاری ئافره‌ته‌كه.
خیانه‌ت و دووباره بوونه‌وه‌ی مێژوو
ئه‌و پیاوه‌ی ژنه‌كه‌ی خۆی فه‌رامۆش ده‌كات و ژنێكی تر ده‌كاته عه‌شیقه‌ی خۆی، هیچ گرێنتی نیه به‌یانی خۆشه‌ویسته نوێ یه‌كه‌شی به‌ده‌ردی ئه‌و به‌ری كاتێك كه بوو به‌هاوسه‌ری، ئه‌مه هه‌قیقه‌ته و ئه‌زموون كراوه ، ئه‌و پیاوه‌ی جارێك خیانه‌ت بكات، دوو باره‌و سێ باره و سه‌د باره‌ی ده‌كاته‌وه، مێژوو ی خیانه‌ت دووباره ده‌بێته‌وه‌و پیاوی هاوسه‌ر داریش هه‌مان پیاوی جارانه‌و ده‌می به خیانه‌ت فیر بووه‌و ده‌قی له‌سه‌ر گرتووه.
ماندووبوونی دوو سه‌ره
كاتێك كچێك ده‌كه‌وێته خۆشه‌ویستی پیاوێكی خاوه‌ن ژن، گرفتاری ماندوو بوونی دوو سه‌ره ده‌بێته‌وه، شه‌كه‌ت و ماندوو بوونی دڵی كه په‌یوه‌ست بووه به پیاوێك ماڵ و منداڵی هه‌یه، ماندوو بوونی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی، چوون خۆشه‌ویسته‌كه‌ی موماره‌سه‌ی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی ده‌كات و شه‌وانه له‌باوه‌شی ئه‌و ده‌خه‌وێت، كچه‌ی هه‌ژار ده‌كه‌وێته نێوان دوو به‌رداش، تووشی دڵه‌ڕاوكێ و قه‌له‌ق ده‌بێت، وه‌ك بوڕكانێكی لێ دێت كه له‌واده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه…!
پێویسته ئه‌م كچه عاشقه بیر له‌وه‌بكاته‌وه كه ئه‌وپیاوه (خبره) ی هه‌یه له‌كاروباری ژنان له‌سه‌ر ده‌ستی ژنه‌كه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی كردووه، ناتوانی له‌كۆت و به‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و گاریگه‌ری ده‌ورو به‌ری ده‌رچێت، خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و جۆرێكه‌له ڕواڵه‌ت و كات به‌سه‌ر بردن، ڕۆژ دوای ڕۆژ ژیانی ئاڵۆزتر ده‌بێت و پیاوه‌كه‌ش به‌خه‌یاڵی دا ناچێت.
لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی ڕووی ئامۆژگاریمان له‌و كچ و ژنانه بكه‌ین كه كه‌وتوونه‌ته نێو داوی دڵداری له‌گه‌ڵ پیاوانی خاوه‌ن ژن، به‌زووترین كات خۆیان دوورخه‌نه‌وه‌و چاره‌نووسی خۆیان ڕه‌ش و تڵخ نه‌كه‌ن، له‌بیریان نه‌چی ئه‌م په‌یوه‌ندیه ناته‌ندروسته ده‌ره‌نجامێكی خراپی بۆ ئه‌وان ده‌بێت.