
ئێمه خه‌یاڵپه‌رست نین
“سلاڤۆی ژیژك” له نێو ئاپۆڕه‌ی خۆنیشانده‌رانی “واڵا ستریت”دا.
ئه‌وان ئێمه به خه‌یاڵپه‌رست نێو ئه‌به‌ن. به‌ڵام خه‌یاڵپه‌رستی راسته‌قینه ئه‌وانه‌ن كه پێیان وایه ئه‌م سیستمه ئه‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار هه‌ر به‌مشێوه‌یه درێژه‌ی هه‌بێت. ئێمه خه‌یاڵپه‌رست نین. ئێمه خه‌ریكین ئه‌وان له‌و خه‌ونه خۆشه‌یان كه خه‌ریكه ئه‌گۆڕێت بۆ كابوس؛ بێ‌دار ئه‌كه‌ینه‌وه. ئێمه هیچ شتێك له‌نێو نابه‌ین. ئێمه ته‌نها بینه‌ری ئه‌وه‌ین كه چۆن سیستم، خۆی له‌نێو ئه‌بات. دیمه‌نی ئاشنای فیلمكارتۆنه‌كانمان به‌یاد بهێنینه‌وه. پشیله‌یه‌ك (له كارتۆنی تۆم و جێریدا) ئه‌گاته سه‌ر خه‌ره‌ندێك به‌ڵام بێ‌ئاگا درێژه به رێگه‌ی خۆی ئه‌دا. بێ‌ئاگا له‌وه‌ی ژێر پێیه‌كانی بۆشه. به‌ڵام رێك له‌وكاته‌دا كه ته‌ماشای خواره‌وه ئه‌كات و ئه‌بینێت هیچ شتێك له ژێر پێیدا نییه، ئه‌كه‌وێته‌خوار. ئه‌مه كت‌ومت ئه‌و كاره‌یه كه ئێمه خه‌ریكین لێره‌دا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین. ئێمه خه‌ریكین به سه‌رمایه‌دارانی واڵا ستریتی ئه‌ڵێین هێی! ته‌ماشای ژێر پێی خۆتان بكه‌ن. له ئه‌پرێلی 2011دا ده‌وڵه‌تی چین فه‌رمانیدا فیلم و چیرۆكه خه‌یاڵییه‌كان یان ئه‌وانه‌ی كه واقیعیه‌ته جێگره‌وه‌كانیان نمایش ئه‌كرد یاساغ بكرێت. ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی باشه بۆ چین. ئه‌مه واته خه‌ڵكانی چین هێشتا بیر له جێگره‌وه‌كان ئه‌كه‌نه‌وه و ده‌وڵه‌تی چین ناچار ئه‌بێت یاساغی بكات. ئێمه لێره له ئه‌مریكا سه‌روكارمان له‌گه‌ڵا قه‌ده‌غه‌كردندا نییه. چونكه سیستمی جێگیر ته‌نانه‌ت توانای ئێمه‌ی بۆ خه‌یاڵپه‌رستیش سه‌ركوت كردووه. ته‌ماشای ئه‌و فیلمانه بكه‌ین كه هه‌موو رۆژێك نمایش ئه‌كرێن. هه‌موو شتێك تێیاندا مومكینه. ئه‌كرێت وێنای ئه‌وه بكرێت كه تیره ئه‌ستێره‌یه‌ك به‌ر زه‌وی ئه‌كه‌وێت و ژیان كۆتایی پێدێت و له‌م جۆره بابه‌تانه. به‌ڵام وه‌ك شتێ ناكرێت كۆتایی سه‌رمایه‌داری ته‌نانه‌ت له خه‌یاڵیشدا وێنا بكرێت. رێگه بده‌ن چیرۆكێكی سه‌رده‌می كۆمۆنیزمتان بۆ بگێڕمه‌وه. پیاوێك له ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ سیبریا نێردرا تا له‌وێ كار بكات. ئه‌م پیاوه ئه‌یزانی سانسۆر چییه‌كان نامه‌كانی ئه‌خوێننه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه له‌گه‌ڵا هاوڕێكانیدا نیشانه‌یه‌كی دانا. وتی ئه‌گه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌ی له منه‌وه پێتان ئه‌گات به مه‌ره‌كه‌بی شین نووسرابوو واته ئه‌وه‌ی له نامه‌كه‌دا نووسیومه راسته. ئه‌گه‌ر به مه‌ره‌كه‌بی سوور نووسیبووم درۆیه. دوای مانگێك، هاوڕێكانی یه‌كه‌مین نامه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌وه پێگه‌یشت. هه‌موو نامه‌كه به مه‌ره‌كه‌بی شین نووسرابوو. له‌نامه‌كه‌دا هاتبوو: “لێره هه‌موو شتێك زۆرباشه. فرۆشگا‌كان پڕن له خواردنی خۆش. سینه‌ماكان فیلمه باشه‌كانی رۆژئاوا نمایش ئه‌كه‌ن. ته‌لاره‌كان بڵند و رازاوه‌ن. به‌ڵام ته‌نها شتێك كه لێره ناتوانی بیكڕیت، مه‌ره‌كه‌بی سووره.” ده‌ی ئه‌مه شێوه‌ی ژیانی ئێمه‌یه. ئێمه له هه‌موو ئه‌و ئازادییانه‌ی كه ئه‌مانه‌وێت به‌هره‌مه‌ندین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نیمانه مه‌ره‌كه‌بی سووره. واته زمانێكمان نییه كه بتوانین نه‌بوونی ئازادیمانی پێ ده‌رببڕین. ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئێمه فێری بووین له‌باره‌ی ئازادییه‌وه قسه بكه‌ین، جه‌نگ له پێناوی ئازادی‌دا له هه‌مبه‌ر تیرۆریسمدا دائه‌نێت. ئه‌مه، واتای راسته‌قینه‌ی ئازادی ئه‌شێوێنێت. ئێوه‌ش داگیركارانی واڵا ستریت خه‌ریكن ئه‌و كاره مه‌زنه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن: ئێوه خه‌ریكن مه‌ره‌كه‌بی سوور به ئێمه ئه‌ده‌ن. مه‌ترسییه‌ك له‌ئارادایه. ئێمه نابێت شه‌یدای خۆمان بین. ئێمه لێره رۆژانێكی خۆش پێكه‌وه ئه‌گوزه‌رێنین. به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێت كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی خۆشی زووتێپه‌ڕن. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و رووداوه‌یه كه رۆژی دواتر روو ئه‌دات. كاتێك ئێمه بۆ ژیانی ئاسایی ئه‌گه‌ڕێینه‌وه. ئایا ئه‌وكاته گۆڕانێك روویداوه؟ من نامه‌وێت ئێوه ئه‌م رۆژانه به‌یاد بهێننه‌وه و بڵێن ئاخ! ئێمه گه‌نج بووین! چ رۆژانێكی جوان بوو! له‌بیرمان بێت په‌یامی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌مه‌یه: ئێمه مافی خۆمانه بیر له جێگره‌وه‌كان بكه‌ینه‌وه. ئێمه له باشترین دونیای گونجاو‌دا ناژین. به‌ڵام ئایا ئه‌زانین چیمان ئه‌وێت؟ چ سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌توانێت ببێته جێگره‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری؟ رابه‌ره تازه‌كان ئه‌بێت چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان هه‌بێت؟ له بیرمان نه‌چێت: كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی گه‌نده‌ڵی و زیاده‌خوازی نییه. كێشه‌ی سه‌ره‌كی، سیستمه. سیستمێك كه تا مه‌رزی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان پاڵمان پێوه ئه‌نێت. ته‌نها سڵا له دوژمنه‌كان نه‌كه‌ینه‌وه. ئاگامان له‌و دۆسته خراپانه‌ش بێت كه ئه‌یانه‌وێت رۆحی جووڵه‌مان تیا بكوژن. ئێمه كۆمۆنیست نین. ئه‌گه‌ر كۆمۆنیست ئه‌و سیستمه‌یه كه له ساڵی 1990دا رووخا، له بیرمان بێت ئه‌و كۆمۆنیستانه بێبه‌زه‌ییترین سه‌رمایه‌داره‌كانی ئه‌مڕۆن. ئێمه ئه‌مڕۆ له چیندا سیستمێكی سه‌رمایه‌داریمان هه‌یه ته‌نانه‌ت پایه‌دارتر له سه‌رمایه‌داری ئه‌مریكا. به‌ڵام له‌وێ دیموكراسی نییه. ئه‌مه واته كاتێك خه‌ریكیت ره‌خنه له سه‌رمایه‌داری ئه‌گریت له هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی پێت ئه‌ڵێن تۆ دژی دیموكراسیت مه‌ترسه. په‌یوه‌ندیی هه‌میشه‌یی نێوان سه‌رمایه‌داری و دیموكراسی كۆتایی پێهاتووه. گۆڕان، مومكینه. به‌ڵام ئه‌م رۆژانه چ شتێك به مومكین ئه‌زانین؟ گوێ له راگه‌یاندنه‌كان بگرین. له‌لایه‌كه‌وه له بواری ته‌كنه‌لۆژی و سێكسواڵیته‌دا هه‌موو شتێك مومكینه. ئێوه ئه‌توانن بۆ سه‌رمانگ سه‌فه‌ر بكه‌ن. ئه‌توانن به‌هۆی بایۆژێنه‌تیكه‌وه ژیانێكی هه‌تاهه‌تاییتان هه‌بێت. ئه‌توانن له‌گه‌ڵا ئاژه‌ڵاندا سێكس بكه‌ن و هاوشێوه‌كانیان. به‌ڵام با ته‌ماشایه‌كی بواری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ین. ئه‌ڵێن هه‌ر گۆڕانێك نامومكینه. ئێمه ئه‌مانه‌وێت باج له‌سه‌ر سامانداره‌كان كه‌مێك زیاد بكرێت، ئه‌ڵێن مه‌حاڵه، ركابه‌ری له‌ده‌ست ئه‌چێت. ئێمه ئه‌مانه‌وێت پاره‌یه‌كی زیاتر له بواری ته‌ندروستیدا خه‌رج بكرێت، ئه‌ڵێن ناكرێت، ده‌وڵه‌تێكی تۆتالیتا‌ر دێته سه‌ركار. چۆن ئه‌كرێت به‌ڵێنی ژیانێكی هه‌تاهه‌تایی به ئێمه ئه‌ده‌ن به‌ڵام ناتوانن كه‌مێك زیاتر له ته‌ندروستیدا خه‌رج بكه‌ن؟! شوێنێكی كاره‌كه شتێكی تێدایه. وه‌رن هه‌ر لێره‌دا كاره له‌پێشتره‌كانمان دیاری بكه‌ین. ئێمه ستانداردی به‌رزترمان بۆ ژیان ناوێت. ئێمه ستانداردی باشترمان بۆ ژیان ئه‌وێت. ئێمه ئه‌بێ ئارام بگرین. ته‌نها شتێك كه من لێی ئه‌ترسم ئه‌مه‌یه رۆژێك بڕۆینه‌وه بۆ ماڵه‌كانمان، ساڵی جارێك یه‌كدی ببینین، شه‌راب بخۆینه‌وه و نۆستالۆژیكانه ئه‌م رۆژانه به یاد بهێنینه‌وه. وه‌رن به‌ڵێن به یه‌كدی بده‌ین كه ئه‌مه روو نادات. وه‌رن نه‌ترسین و ئه‌و شته‌ی پڕ تاسه و تامه‌زرۆین بۆی به‌ڕاستی داوای بكه‌ین. سوپاستان ئه‌كه‌م.
سه‌رچاوه: لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی “علی عبدی” له فه‌یس بووك.
بۆ بینینی سلاڤۆی ژیژك له نێو خۆنیشانده‌رانی واڵا ستریتدا كرته‌ی ئه‌م لینكه بكه.
http://www.youtube.com/watch?v=dBG8I7qpfW8&feature=grec_index