داده‌ركه‌وه ….. نه‌به‌ز گۆران
_1_
نزیكم له پیریه‌وه
نزیكم له‌به‌فره‌وه
كه ئه‌چمه بان كێوێك
ده‌شتایی دڵی تۆم لێدیاره.
_2_
هێشتا ته‌نیام
بێ ماڵ
بێ ده‌ره‌تان، و دڵته‌نگ
رۆژنامه‌یه‌ك و چوار كتێبم هه‌یه
له‌گه‌ڵ دڵێكی پڕ له‌ژن.
ژنه‌كان وه‌ك رۆژنامه‌وان
دوای ئه‌وه‌ی ده‌یانخوێنیه‌وه
بیانخه‌ره ژێرخۆت.
_3_
سه‌یركه
ئه‌وه‌نه جوانی ئه‌ڵێی شیعری.
_4_
گه‌ر ده‌ستت برد بۆمن
بیرت نه‌چێت
برینی ته‌نیایم نه‌كولێنیته‌وه.
_5_
گه‌ر رۆیشتی
بیرت نه‌چێ
شیعرێك و ماچێكم بۆ بنێره.
_6_
زۆر ئه‌ترسم
به‌یه‌ك ته‌ماشاكردنی تۆ بگیرێم.
ژن بێ ته‌قه ئه‌وگرێ.
ژن وه‌ك پیری وایه
كتوپڕ ئه‌یا به‌سه‌رتا.
_7_
كورێكی ئازادم
تاكتێبێك ئه‌خوێنمه‌وه
سه‌د خه‌ون ئه‌بینم
پیاو خه‌ونه‌كانی لێ بسێنه‌وه ئه‌بێت به‌بت.
_8_
هه‌وریه‌كه‌ی ملتم به‌رێ
بادڵی خۆمت به‌مێ.
_9_
ده‌مێك گوندیم و
ده‌مێك شاعیر
شوانێكم لا گه‌وره‌تره له‌پاشایه‌ك.
_10_
له‌ژێر سێبه‌ری هه‌نارێك راكشێ
خۆشتره له‌تامی گه‌نجی.
_11_
دڵی من وه‌ك ده‌نكه هه‌ناره‌كان
هه‌ڵه‌وه‌رێته به‌رپێی تۆ.
_ 12_
وه‌ره بان چاوم
سه‌یری گه‌نجیه‌تی كه
چیده‌كه‌ی له‌وماڵه تاریكه‌ی دڵا.
_ 13_
له‌هیچ شوێنێ رێم نابێته‌وه
ئه‌وه‌نه قه‌له‌قم له‌وه‌رزه‌كان ئه‌چم
كه‌پێكێ شه‌راب ئه‌بینم
تامی تۆ ئه‌دا له‌سه‌رم.
_ 14_
ژوره‌كه‌م زۆر چڵكنه
خۆشم هه‌روا
نه‌جگه‌ره‌م پێ ته‌رك ئه‌كرێ و
نه‌نیشتمان و
نه‌تۆ
ئه‌ڵێی دێوانه‌م.
_ 15_
یه‌كجار ده‌ریام بینیوه تا ئێسته‌ش ته‌ڕم.
_ 16_
ده‌رگاكه‌م دائه‌خه‌م
په‌نجه‌ره‌كه‌ش له‌گه‌ڵیا
نه‌كا ته‌نیایم بدا له‌شه‌قه‌ی باڵ
كه‌چی تۆ له‌وسه‌ری سوچی دڵمه‌وه دانیشتوی.
_17_
هاوڕێكانم وه‌ك خۆم
سه‌ربه‌خۆ و بێده‌نگن
مابه‌ینی دوو كتێبیان پێ خۆشتره
له‌مابه‌ینی ڕانی ژنێك.
_ 18_
كه‌س وه‌ك من نیه
به‌هه‌مووشتێك رازیم
پاروێ نان و په‌نجه‌ره‌یه‌كم به‌رێ
ئه‌لێم ئه‌مه‌یه ژیان.
_ 19_
بیرته‌كه‌م
وه‌ك سێوێك سورهه‌ڵگه‌ڕاوم
بۆسه‌به‌ته‌ی دڵی تۆ.
_ 20_
جارێك شاره‌كه‌ی تۆم دیوه تا ئێسته‌ش مه‌ستم
2011 سلێمانی.