Skip to Content

Wednesday, August 10th, 2022

جوانیه‌کی خه‌مبار …. به‌ندی عه‌لی

Closed
by October 27, 2011 هۆنراوە

دیسان .. پاییز
دیسان هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵا زه‌رده‌کانی
دره‌خته‌ پیره‌که‌ی میزاج
به‌هه‌ناسه‌ حه‌سره‌تیه‌کانی ڕه‌شه‌با
دیسان .. پاییز
دیسان ڕووت بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ن
له‌ئاوریشمی نه‌رمی ڕوح و
هه‌ڵکوڕمانی چۆله‌که‌ شه‌رمنه‌که‌ی دڵ
له‌ژێر ره‌حمه‌تی بارانا
دیسان .. پاییز
دیسان کشانی ئه‌ستێره‌کانی خه‌یاڵ
به‌ره‌و ئه‌ودیو په‌رده‌ قه‌به‌و
خۆڵه‌مێشیه‌کانی هه‌ورو
نغرۆ بوونی نیگا
له‌ده‌ریاچه سپیه‌کانی ته‌می به‌یانیانا
دیسان .. پاییز
دیسان درێژ بوونی عومری
شه‌وه چه‌قیوه‌کان له‌قوڕی چاوه‌ڕوانی و
پچڕ پچڕ بوونی خه‌ونه‌ بێ سیماکان
به‌سه‌ر باڵی ڕه‌شی تاریکیا
دیسان .. پاییز
دیسان خه‌ڵوه‌تێکی ناچار
دیسان . پاییز
دیسان جوانیه‌کی خه‌مبار

Previous
Next