Skip to Content

Sunday, October 6th, 2024
رۆڤارێك تایبه‌ت به‌ ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی

رۆڤارێك تایبه‌ت به‌ ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی

Closed
by October 27, 2011 گۆڤار

خه‌ندان: تایبه‌ت
 ژماره‌ 66 ی  بڵاوكراوه‌ی (رۆڤار) له‌ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م تایبه‌ته‌ به‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی بڵاوكرایه‌وه‌، له‌م ژماره‌ نوێیه‌ی (رۆڤار)دا هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان (مه‌زهه‌ری خالقی، ئه‌حمه‌د سالار، دیاری قه‌ره‌داخی، خالید سه‌ركار، فره‌نسیس داود، لوقمان به‌رزنجی، ئه‌سعه‌د قه‌ره‌داخی ، زۆزك ئه‌حمه‌د، هۆشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د) لاپه‌ڕه‌یه‌كی گرنگ له‌ ئه‌زموون و هونه‌ر و ژیانی ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخییان هه‌ڵداته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دوو دیمانه‌ی دورودرێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ و ئه‌رشیفێكی وێنه‌یی و مێژووی كار و به‌رهه‌م و نۆته‌ مۆزیكییه‌كانی ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی له‌م ژماره‌یه‌ی رۆڤاردا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌ پێكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی هونه‌ریین بۆ مۆزیككاران و هونه‌رمه‌ندانی كورد بۆ به‌ ئه‌رشیفه‌كردنی مۆزیك و كاری هونه‌ریی له‌ كوردستاندا.
رۆڤار بڵاوكراوه‌یه‌كی تایبه‌تی هونه‌ریی و كولتوورییه‌، دوو مانگ جارێك له‌ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م بڵاوده‌كرێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن (ره‌ئوف بێگه‌رد، كامه‌ران سوبحان، یاسین عومه‌ر، ئیدریس عه‌لی) به‌ڕێوه‌ ده‌برێت.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.