
خه‌ونه په‌مه‌یییه‌كان …. 7كورتیله چیرۆكی توركمانی
خه‌ونه په‌مه‌یییه‌كان*
7كورتیله چیرۆكی توركمانی
نووسینی: فه‌رید هورمزی
له توركمانییه‌وه: عه‌بدولستار جه‌باری
1ـ خۆكوشتنی جوانی
كیژه‌كه پێی گوت:
– له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ له جوگرافیا و كه‌شی جه‌سته‌م لێزان و پسپۆڕی.. ئاده‌ی باسێكم ناكه‌ی؟
– هه‌ر كاتێ نیگات ده‌كه‌م و لێت ده‌ڕوانم ، ده‌بینم ئاسمان شینایی له چاوانی تۆوه وه‌رگرتووه، گوڵه‌كان سووری‌یان له كوڵمه‌كانت و ئاگر گه‌رمییه‌كه‌ی له لێوه‌كانت و ئهسپیندارهكان خۆ په‌سه‌ند كردنیان له قامه‌تی تۆ و، چیاكان سه‌ركه‌شییان له بڵندی تۆ و، ده‌ریاش قووڵایی له هه‌ستی تۆ و، ڕووبار پاراویی له شیرینی تۆ و، ئاویش پاكژی له په‌نای تۆوه وه‌رگرتووه..
– ئه‌ی له باره‌ی جوانی؟
– جوانی؟ .. جوانی كه تۆی بینی ئیره‌یی پێتدا هاته‌وه و خۆی كوشت!!
2 ـ شووشه‌یه‌ك بۆن
– خانمه‌كه‌م ڕێم ده‌ده‌ی ئه‌م بۆنه پاریسییهی جۆری (شان سون دو)وه بهناوبانگهت به دیاریی بده‌مێ، وه‌لێ تكات لێده‌كه‌م به كاری نه‌هێنی!
– ئه‌ی كه‌واته بۆچی به دیاریی ده‌مده‌یتێ؟!
– نه‌ریتێكی باوه!
– ڕاسته.. وه‌لێ بۆ به‌كاری نه‌هێنم؟
– له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆنی جه‌سته‌ت بۆگه‌ن ده‌كات!!
– چۆن واده‌بێ؟ تۆ نه‌توت خاوێنترین و چاكترین بۆنی پاریسییه؟!
– به‌دی هه‌روایشه.. وه‌لێ خانمی من ئه‌و بۆنه‌ی كه له هه‌ناسه‌ت و ناخی جه‌سته‌ته‌وه دێت، هه‌زار جاران پاكژتره له هه‌موو بۆنه‌كانی دونیا،..!
3 ـ پۆزش
به‌ڵێن وابوو بچنه ژووان، كاتێك هات چه‌ند چركه‌یه‌ك دواكه‌وتبوو.. به داوای لێبوردنه‌وه وتی:
– بمبووره هه‌ندێك دواكه‌وتم و بوومه هۆی ئه‌وه‌ی له چاوه‌ڕوانیدا بیت.
– من ڕاهاتووم چه‌ندین مانگ له چاوه‌ڕوانی به‌هاردا بم، ئێستاش له پاش چاوه‌ڕوانییه‌ك چه‌ند چركه‌یه‌كی نه‌برد به‌هار ده‌ركه‌وت… ئای كه چه‌ند به‌خته‌وه‌رم.
4 ـ نامه
گه‌ر ڕۆژێك منت ون كرد، له په‌نهانییه‌كانی نێو چاوه‌كانت بگه‌ڕێ له دووم ، وه‌كو (بوزا) ژیانی زینده‌گیم هه‌ڵبژارد، مۆمی له‌دایكبوونی چاوت داگیرسێنه، له په‌رستگه‌ی ئه‌ودا نوێژ ده‌كه‌م و به ڕۆژوو ده‌بم، بۆ فتاریش یه‌ك دڵۆپ له ئاوی ده‌ریای چاوت به‌سمه!
5 ـ نامه‌یه‌ك
ئه‌ویش بۆی نووسی وتی:
– نه تۆ منت گریاند و نهدابڕانیشم گریانتی، وه‌لێ سه‌ری ئهنگوستهكانت گریاندمی كاتێك یادی نه‌رمی نێو لهپهكانمیان كرده‌وه.. بڵێ به‌و كه‌سه‌ی پرسیاری منت لێده‌كات فه‌رامۆشم كرد.. گۆڕیمه‌وه..
6ـ له‌كه‌ڵ دیۆجیندا
دیۆجین به نێوژی نیوه‌ڕۆ چرای هه‌ڵده‌گرت، به‌بێ هووده ڕێگه‌كانی ده‌پێوان، به دوای شتێك‌دا وێڵ بوو.. كاتێك پرسیاریان لێ‌كرد، به دوای چیدا ده‌گه‌ڕێی؟!
وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی:
– من به دوای ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێم.. گه‌وره‌م گه‌ر له سه‌رده‌می تۆدا ژیابام، سه‌رم بۆ دادهنواندی، به‌ڕێز و ئه‌ده‌به‌وه پێم ده‌گوتی: خۆت ماندوو مه‌كه گه‌وره‌م، ته‌نها ڕاستییه‌ك له‌م ژیانه‌دا مردنه…
جگه له‌مه خه‌یاڵێكی پوخت و بێ خه‌وشه..
7 ـ له نێوان ترپه و نیگادا
كیژه‌كه وتی:
– له‌گه‌ڵ هه‌ر ترپه‌یه‌ك له ترپه‌كانی دڵمدا ده‌تبینم.
ئه‌ویش پێی گوت:
– منیش هه‌موو هۆنراوه‌كانم له چاوانتدا ده‌خوێنمه‌وه خۆشه‌ویسته‌كه‌م!
* فه‌رید هورمزی یه‌ك له چیرۆكنووسه توركمانه به‌تواناكانه وده‌یان كورتیله چیرۆكی به‌ناوی (خه‌ونه په‌مه‌یییه‌كان) له گۆڤار‌و بڵاوكراوه توركمانییه‌كان بڵاو كردۆته‌وه..
سه‌رچاوه: گۆڤاری (یورد)، ژماره (15) – 2008.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ