Skip to Content

Saturday, November 2nd, 2024
ره‌هه‌نده‌ مه‌ترسیداره‌كانی پشت كوشتنه‌كه‌ی قه‌زافی..!!

ره‌هه‌نده‌ مه‌ترسیداره‌كانی پشت كوشتنه‌كه‌ی قه‌زافی..!!

Closed
by October 27, 2011 گشتی

لای هه‌مووان ئاشكرایه‌ كوشتنی قه‌زافی واته‌ سرینه‌وه‌ی مێژووی سته‌مكاریی له‌ وڵاتی لیبیا ، ئه‌م مودیله‌ له‌ رووخانی سستمێكی تۆتالیتار ، مودیلێكه‌ پێشتر له‌ عێراقی سه‌رده‌می  به‌عس به‌كوشتنی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و رۆمانیای سه‌رده‌می چاوچیسكۆ روویانداوه‌ ، مودێلێك جگه‌ له‌نه‌هامه‌تی و قاتووقری هیچی تری به‌دواوه‌ نه‌بووه‌ ،  به‌داخه‌وه‌ ئه‌م مۆدیله‌ به‌رده‌وام له‌ عه‌قلییه‌تی هه‌ندێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌كاندا دووباره‌ده‌بێته‌وه‌ ، دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م مۆدێله‌ له‌هه‌لوومه‌رجێكی سیاسی گوونجاو به‌ناوی گۆرانكاری له‌ سستمی دیكتاتۆرییه‌ت  و كرانه‌وه‌ به‌ردووی دونیا و نه‌هێشتنی سته‌مكاریی وهه‌نگاونان به‌ره‌و دیموكراسی و فره‌یی ، مایه‌ی تێرامانێكی فیكریی قووڵه‌ ، كه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ سستمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئه‌خلاقییه‌وه‌ هه‌یه‌ ، ئه‌خلاقی سیاسیانه‌ بریتیه‌ له‌ سرینه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ودا نائینسانییه‌ی كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و په‌رچه‌كرداردروستیان ده‌كات ، ئه‌م نه‌ریته‌ چه‌نده‌ كاریگه‌ره‌یه‌ سایكۆلۆجییه‌كان دروستیان ده‌كات ، له‌هه‌مان كاتدا سستمی كۆمه‌ڵایه‌تیش رۆڵی كاریگه‌ریی هه‌یه‌ له‌بوونیادی عه‌قڵیی ئینسانه‌كان بۆ قبوڵنه‌كردنی ره‌نگدانه‌وه‌ی تووندووتیژی ، كوشتنی ئینسان به‌بێ‌ داگاییكردن له‌هه‌ر بارێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا بێت  زه‌نگێكی ترسناكه‌ بۆ داهاتووی میلله‌تان ، ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌دا له‌ لیبیا به‌به‌رچاوی دونیاوه‌ روویاندا ، مایه‌ی تێرامانێكی قووڵه‌ ، تێرامانێك كۆی تێگه‌یشتنی ئینسانه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سستمی تۆتالیتاری پێچه‌وانه‌ده‌كاته‌وه‌ ، بۆیه‌ من بروام وایه‌ هه‌رهێزێك به‌چه‌ك بێته‌ سه‌ر حوكم ، ده‌بێ‌ به‌ چه‌ك برووخێ‌ ، ئه‌وانه‌ی به‌ناوی به‌هاری عه‌ره‌بی و گۆرانكاریی و كرانه‌وه‌ به‌ رووی دیموكراسیه‌وه‌ شۆرش به‌رپاده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌وی دیكتاتۆر و به‌ربه‌ری نه‌چن ، ده‌بێ‌ جیاوازتر بیربكه‌نه‌وه‌ و هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن ، كوشتنی قه‌زافی و كوره‌كه‌ی و سووكایه‌تی پێكردنیان زه‌نگێكی مه‌ترسیداره‌ بۆ ئاینده‌ی لیبیاو گه‌لانی ده‌ورووبه‌ر ، ئه‌وانه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ بیرده‌كه‌نه‌وه‌ دڵنیام ئاماده‌نین بتوانن ئه‌وی دی قبوڵ بكه‌ن ، ته‌قه‌كردن و سووكایه‌تی به‌دیلی جه‌نگ هه‌رچییه‌ك بێت عه‌قلییه‌تی ئه‌وی دیمان بۆ ئاشكرا ده‌كات ، ئه‌و جۆره‌ بیركردنه‌وانه‌ جگه‌ له‌ كۆپی هه‌مان سستم هیچ تر نیه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌رووه‌ ئینسانیه‌كه‌وه‌ ته‌ماشای قه‌زافی و كوره‌كه‌ی بكه‌ین ره‌نگه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان مێژووی ئه‌وی سته‌مكارمان له‌ لا بخاته‌ گوومانه‌وه‌ ، گوومان له‌وه‌ی ئایا به‌راست ئه‌م سستمه‌ سستمێكی دیكتاتۆر بووه‌ ؟، ئینسان سه‌رمایه‌یه‌كی زۆر گرنگه‌ مومكین نیه‌ هێزێك له‌ چركه‌ساتێكدا ئینسانبوونی خۆی له‌ده‌ست بدات و به‌ پێچه‌وانه‌ی ویستی دیموكراسی كاربكات ، هه‌موومان پێمانخۆشه‌ و قبوڵمان نیه‌ ده‌سه‌ڵاتێك ” 42 ” ساڵ حكومی وڵاتێك بكات و تاكره‌وانه‌ كۆی ئینسانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بخاته‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیه‌وه‌ ، له‌هه‌مان كاتدا پێمان قبوڵ نیه‌ ، ئه‌وانه‌ی شه‌یدای ئازادی و دیموكراسین ، به‌هه‌مان عه‌قلییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی پیش خۆی و بگره‌ خراپتر دۆخه‌كه‌ ئاڵۆز بكه‌ن و له‌ قوربانییه‌وه‌ ببن به‌جه‌لاد ، ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌ به‌ربه‌ریانه‌ی دژ به‌قه‌زافی و كوره‌كه‌ی به‌رچاوكه‌وت ده‌زانێ‌ ئاینده‌ی لیبیا به‌ره‌و كوێ‌ ده‌روات ، ئه‌م دۆخه‌ چه‌نده‌ كاریگه‌ری بۆ داهاتووی لیبیا هه‌یه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ش ناوچه‌كه‌ ده‌خاته‌ دۆخێكی گووماناویی و ته‌موومژه‌وه‌ ، ره‌نگه‌ به‌شێكتان بپرسن و بڵێن ئه‌م تووندووتیژییه‌ له‌ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌ته‌ تاكراو و دیكاتۆرییه‌كه‌ی حوكمی قه‌زافی بێت ، كه‌ ئه‌مه‌یان منیش به‌ راستی ده‌زانم ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ ره‌وای ده‌زانم ئه‌و جیاوازیه‌یه‌ كه‌ به‌رچاوم نه‌كه‌وت ، ئه‌و جیاوازیه‌ی كه‌ ده‌بوو هێزه‌ جیاوازه‌كانی لیبیا به‌و روحه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان بكردایه‌ ، به‌دیل گرتنی قه‌زافی و موعته‌سه‌می كوردی به‌ زیندووی و درخستنیان به‌ به‌زیندووی به‌ به‌رچاوی دونیاوه‌ و دواجاریش به‌ كوژراویی خه‌ڵكی تووشی گوومان كردووه‌ ئه‌م دۆخه‌شی به‌ دۆخێكی مه‌ترسیدار له‌ قه‌ڵه‌م دا ، لێره‌وه‌ جیاوازی نێوان شۆرشه‌كانی میسر و تونس له‌ لایه‌ك و لیبیا له‌ لایه‌كی تر ده‌خاته‌روو ، ئه‌ویش ئه‌و ره‌هه‌نده‌ مه‌ترسیدارانه‌یه‌ كه‌ من بروام به‌ كرانه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌ی ناو لیبیا نیه‌ و پێموایه‌ هێزه‌ توندره‌وه‌كان زاڵن به‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی لیبیا .

داناعه‌سكه‌ر

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.