Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
گەشتێک بەناو کولتووری ژاپۆنیدا

گەشتێک بەناو کولتووری ژاپۆنیدا

Closed

ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە ، ئەمڕۆ لەتەواوی جیهاندا کەسێک نییە ناوی ژاپۆن ( یان وەکو ئەڵمانی و عەرەبەکان دەڵێن ، یابان) نەناسێت . ئەم وڵاتە  کە دەکەوێتە ئەوپەڕی باکور و رۆهەڵاتی کیشوەرە مەزنەکەی ئاسیاوە، وڵاتێک کە لە گۆیی زەویدا کونجێکی بچووکی قەناعەتی دەستکەوتووە، وەلێ ئەم کونجە بچووکەی جیهان ، ناوبانگ و شۆرەتێکی ئێجگار گەورەی لەسەر ئەم ڕووی زەویەدا بۆ خۆی پەیدا کردووە. لەکاتێکدا کە چەندین وڵاتی گەورە لە جیهاندا هەن ، زۆربەی خەڵكی جیهان هەر نایناسن ، وەلێ ئەم وڵاتە بچووکە هەموو دانیشتوانی جیهان دەیناسن . ئەمە چۆن ڕوویدا ؟ .
دیارە بۆ وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارە کۆمەڵێک فاکتەری بەهێز هەن ، کە لێرەدا جێگای ئەوەمان نییە و مەبەستی ئەم ووتارەش نییە، وەلێ دەتوانم بەکورتی ئاماژە بە چەند فاکتەرێکی گرینگ بددەم ، کە بوونەتە هۆی ئەم ناوبانگە.
دیارە لەپێش هەموویانەوە ، تەکنەلۆژیا. هیچ کاتێک لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ، تەکنەلۆژیا هێندە سوودی بۆ ناساندنی گەلێک نەبووە. ئەمڕۆ لەتەواوی جیهاندا ژاپۆن  ئامادەیە. هیچ کونج و قووژبنێک نەماوە ، کەلە شمەکی گرینگ و مۆدێرنی ژاپۆنی  نەئاخنرابێت. بەپێچەوانەی شمەکی چینیەوە، کەئەویش زۆرە بەڵام ناوبانگی خراپی هەیە ، شمەکی ژاپۆنی خاوەنی ناوبانگێکی ئێجگار باشە. Made in japan  بۆتە پاسپۆرتێکی باش بۆ هەموو ژاپۆنییەک . دیارە جگە لە تەکنەلۆژیا  ، ئابووریش ڕۆڵی زۆربووە، ئەمڕۆ ژاپۆن بۆتە سێهەمین هێزی ئابووری جیهانە ، بۆماوەی 30 ساڵی ڕێک دووەمین ئابووری جیهان بووە، وەلێ ئەمساڵ چینیەکانی دراوسێیان ئەم پلەییان لێ داگیرکرد و فڕێیان دانە خوارەوە. هەروەها بوونی سیاسەتێکی ئاشتییانە و دوور لە شەڕوشۆریش ، وایکردووە کە ژاپۆنییەکان لەلایەن خەڵکانی جیهانەوە  جێگای ڕێزو حورمەتێکی زۆر بن .

بۆ درێژەی بابەت سەیری هاوپێچ بکەن لای دەستی چەپ …..

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.