ڕژانێک ، ساکار وه‌ک کانی…. به‌رزان هه‌ستیار
هیچ شتێکم قبووڵ مه‌که‌ن ،….
به‌خشنده‌یی نه‌بێت ، به‌خشنده‌یی
—-
کۆکردنه‌وه‌ی خوێنی په‌ڕه‌سێلکه‌یه‌کی پێکراو…
به‌ر له‌وه‌ی به‌ربێته‌وه سه‌ر زه‌وی ،
میهره‌بانییه، میهره‌بانیی
—-
زۆر ناڵێم ،….
دڵنیام ، که‌سێک خه‌و به بێده‌نگییه‌وه ئه‌بینێت
—-
ژنێک ، له گه‌رمه‌ی شیعرنووسیندایه،….
واااو.. چ سروه‌یه‌ک هه‌ڵیکرد !
—-
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ڤینم، لای ئه‌و ڕه‌نگی نهبزڕکێت
گه‌لۆر..گه‌لۆر ، خوێنی گوڵێکم کرده کاسه‌وه!!
—-
ڕه‌ق ڕه‌قم وه‌ک به‌رد ،
له چاوتروکانێکیشدا ،…
له پێخه‌فی ژنێکا ، ئه‌بم به هه‌ڵم،..
منی پیاو!
—-
که‌سه‌رگه‌رمی ڕاڤه‌کردنی خۆم بووم ….
ئه‌وه سوور بزانه مه‌به‌ستم تۆیه،
که به تاسووقه‌وه قسه‌ت کرد ……
هه‌رچی بڵێیت ، دڵنیام باسی من ئه‌که‌یت
—-
سه‌برم لێ بکه….
با فریاکهوم هه‌موو خۆم بێمه لات ،
هه‌موو خۆم؛..
به‌ده‌ر له نیگه‌رانییه‌کانم
—-
پیریی ، هه‌ڵکشانی لاولاوه‌کانی بیرچوونه‌وه‌یه …
به دیواری کۆڵانه قهموورهکانی مردنا !!
—-
هیچ که‌س هێنده‌ی من و خودا دڵی یه‌کیان نه‌ڕه‌نجاندووه
—–
که تیا ڕاکشام ،
گرنگ ئه‌وه‌یه نایبینم، ئه‌و داره‌مه‌یته !!
—-
که مردن وه‌ک بلوور ئه‌مکێشێ به شۆسته‌یه‌کی چۆڵا ،….
خۆکوشتنێک قه‌رزار ئه‌بم !
—-
له چایخانه‌یه‌کدا ،
به‌ده‌م فڕکردنی خه‌یاڵێکی خه‌سته‌وه،….
به کاوه‌خۆ، ژیان ئه‌کێشم !
—-
بیرکردنه‌وه..بیرکردنه‌وه..بیرکردنه‌وه،…..
ته‌خت وتاراجی بهختهوهرییمی برد به ئاسمانا
—-
بڵاومکهنهوه وه‌ک ئاردی ناو دڕک ،
ئاخر ،من چیم له خڕکردنه‌وه‌ی خۆم سه‌وز کرد ؟
—-
جێهێشتن، …
واته گورجکردنهوهی هه‌نگاو…..
بۆ سه‌ره‌تای ماڵئاواییکردنێکی تر!!
—-
خه‌ون ،…..
خه‌ریکه ،که‌وشه‌نه‌کانی حه‌قیقه‌تم لێ ئه‌کا به به‌سته‌ڵه‌ک !
—-
گرێکوێرهم و
به دوو قسه‌ی خۆشیش ئه‌کرێمه‌وه !
—-
باری که‌شتییه‌که‌م……
شووشه ته‌نکه‌کانی خه‌یاڵه،…
ئه‌بێ چه‌ندیان بهساغیی بگه‌یه‌نمه که‌نار؟!!
bhastiar@yahoo.de