
دوو کورتە شیعر ….كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی
دیكتاتۆر
تۆ له سێیه‌رت ده‌ترسی
چۆن چاوه‌ڕێ ی رووناكایی به‌ترس راوكه‌ی…
تۆ كه خۆت چاوانت كوێرن
وا مه‌زانه تۆ بتوانی ملیۆنها چاو
به تاریكی خۆت بێ چاو كه‌ی …
كه‌ی مۆدیلی بت په‌رستی
له جیهانی رووناكایی باوی ماوه…
تۆ كه هێزت له بێ هێزیت وه‌رگرتووه
كێ‌و ناروخێ به ته‌وژم و بۆڕه بۆڕی ره‌شه‌باوه…
تۆڕه مه‌به
ئه‌گه‌ر خه‌وتووی به ئاسپای
تا هه‌ڵنه‌ستی به‌رۆحی خۆم
هه‌ردوو چاوانت ماچ ده‌كه‌م…
گه‌ر ت ائێستاش له‌من توڕه‌ی
ئاماده‌مه له حزوورت
لاشه‌كه‌ی خۆم له خاچ بده‌م…
توڕه مه‌به , توڕه بوونت
گڕكانێكه
رۆح و لاشه‌م دهستوتێنێ…
توڕه مه‌به ,توڕه‌یی تۆ
خهزانێكه
جوانی لهبههاردهستێنێ…
كه ده‌گریێ ی هه‌وره‌كانیش
له‌گه‌ڵ تۆ ده‌كه‌ونه گریان…
باران له فرمێسكی تۆیه
یان فرمێسك
له گلێنه‌ی چاوی هه‌ور بۆته باران…
12/4/2011
kawa_kiwiny@yahoo.co.uk