به‌لاغی دامه‌زراندنی فدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی دژه جینۆساید له كوردستانتان
به‌لاغی دامه‌زراندنی فدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی دژه جینۆساید له كوردستانتان ئاراسته ده‌که‌ین به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربون وهاوکاری کردن وئاشنابون به‌ئامانجه‌کانی فیدراسیۆن.
ناونیشانی ئه‌له‌کترۆنی فیدراسیۆن
kurdistan.genocide@gmail.com
ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كاڕگێڕی وئه‌رکه‌کانیان
1. نه‌جمه‌دین حه‌مه سه‌عید رێكخه‌ری فیدراسیۆن.
2. هوشیار عوسمان سكرتێری فیدراسیۆن.
3. لوقمان عه‌بدالقادر به‌رپرسی راگه‌یاندن و وته‌بێژی فیدراسیۆن.
4. هاورى پێشڕه‌و به‌رپرسی به‌شی رێكخستنی فیدراسیۆن.
5. حازم بله‌یی به‌رپرسی به‌شی دارایی فیدراسیۆن.
6. شێخ سدیق به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی فیدراسیۆن.
7. هاوكار عه‌لی نادر به‌رپرسی به‌شی به‌دواداچوون له فیدراسیۆن.
8. محه‌مه‌د زرنگ به‌رپرسی به‌شی چالاكییه‌كانی فیدراسیۆن.
9. حوسێن گه‌رمیانی به‌رپرسی به‌شی ئه‌رشیفی فیدراسیۆن.
ئه‌و ئامانجانه‌ی فیدراسیۆن له پێناویدا كار ده‌كات بریتین له :
1- ده‌سته‌به‌ركردنی گوتاری هاوبه‌ش بۆ رێكخراوه‌كانی دژه جینۆساید له كوردستان .
2- گه‌ڵاڵه‌كردنی په‌یامی قوربانیان وكه‌س وكاره‌كانیان به لایه‌نه‌كان وداكۆكی كردنی به‌رده‌وام و به بێ جیاوازی له به‌رژه‌وه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانیان.
3- هه‌ڵوێست وه‌رگرتن وسازش نه‌كردن له‌سه‌ر پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له كوردستان.
4- دروست كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراو وده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به جینۆساید له ئاستی كوردستان و عێراق و جیهان.
5- رێكخستن وهاوكاری وبه‌شداری كردنی كۆنفرانس وكۆنگره تایبه‌ت و په‌یوه‌ندیداره‌كانی بواری جینۆساید له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات. گرنگیدان به ته‌واوی یاداوه‌رییه‌كانی پرسی جینۆساید له سه‌ر ئاستی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان .
6- به‌دواداچوون بۆ بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان و پشتیوانی كردن له به‌رده‌وام بوونی دادگا و كاركردنی به‌رده‌وام بۆ راده‌ست كردنی گشت تۆمه‌تبار كراوانی جینۆساید به‌دادگای ناوبراو بێ ره‌چاوكردنی جیاوازی ره‌گه‌زو ئاین.
7- كاركردن بۆ بنه‌بڕكردن وڕاگرتنی هه‌ر دیارده و بڕیارێك كه هۆكار یان ئاماژه ده‌بێت بۆ دووباره بونه‌وه‌ی تاوانی جینۆساید به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان .
8- ئاماده كردن و پێشكه‌ش كردنی پرۆژه یاسا.
9- هاوكاری كردنی ده‌زگاكانی تایبه‌تمه‌ندی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به ئه‌رشیف كردنی لایه‌نه‌كانی یاسایی و هونه‌ری و مێژوویی وكۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری تاوانه‌كانی جینۆساید و شوێنه‌واره هه‌مه لایه‌نه‌كانی, به‌مه‌به‌ستی به‌زیندویی هێشتنه‌وه‌یان و به‌سه‌رچاوه كردنیان بۆ هه‌مووان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
10- جه‌خت كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ دیاری كردن و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی یاساییانه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و دروست كردنی مۆنۆمێنتی شیاو بۆیان له سنوری جوگرافی تاوانه‌كانی جینۆساید.
11- كاركردن له پێناو زامنكردنی قه‌ره‌بوی شیاو و هه‌رچی زووتر بۆ زیانلێكه‌وتوانی زنجیره تاوانه‌كانی جینۆساید له كوردستان.
12- كاركردن له‌رێی كۆڕ وكۆبوونه‌وه وكه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه بۆ گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی ئامانجه‌كانی فیدراسیۆن به ڕای گشتی له كوردستان وعێراق و جیهان.
13- دیاریكردنی رۆژی 21-8 كه رۆژی ده‌ستپێكی دادگایی ئه‌نفاله به رۆژی دادپه‌روه‌ری له كوردستان.
14- فیدراسۆن هه‌وڵه‌كانی چڕده‌كاته بۆ فشار خستنه سه‌ر حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه داڵده‌ده‌ره‌كانی تاوانباران و تۆمه‌تباران بۆجێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان .
15- پێویسته عێراق له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد ئه‌نجامی دراوه داوای ێبوردن له گه‌لی كورد بكات.
16- چاودێری كردنی كاروباری حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوه‌كان له‌و كار و خزمه تانه‌ی پێشكه‌ش به‌خاوه‌ند قوربانیه‌كانی ده‌كات.
17- فیدراسۆن خاوه‌نداریه‌تی هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌كات كه روبه‌ڕووی خاوه‌ند قوربانیه‌كان ده‌بێته‌وه له هه‌رشوێنێك.
18- كاركردن بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ونبوان و بێسه‌روشوێنكراوانی تاوانی جینۆساید له كوردستان.
19- هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی و ئه‌شكه‌نجه دراوان و هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی شوێنه‌واری تاوانی جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژین له كوردستان .
20- یه‌كخستنی موچه‌ی شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید‌و بریندارانی تاوانه‌كانی جینۆساید, له ئاست موچه باڵاكان دادپه‌روه‌رانه بێت و بتوانێت ژیانێكی شه‌رافه‌تمه‌ندانه بۆ كه‌سوكاریان دابین بكات .
21- پشتیوانی له داخواز و داواكاری گه‌له جینۆسایدكراوه‌كان ده‌كات له ئاستی هه‌رێمی و جیهانی .
22- فیدراسیۆن پشتیوانی له هه‌موو ئه‌و په‌یمانامه جیهانیانه ده‌كات له خزمه‌ت بنه‌بڕكردنی جینۆساید‌و كۆمه‌ڵكوژین و له‌م پێناوه‌دا فیدراسیۆن داوا و پشتیوانی ده‌كات له:
– دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراو به ICC.
– پشتیوانیكردن له رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی ناسراو به OPCW.
– پشتیوانیكردن له كار و هه‌وڵ و كۆششی رێكخراوه جیهانیه‌كانی مافی مرۆڤ.
– پشتیوانیكردن له هه‌موو هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی ئاشتی و بنه‌بڕكردنی جه‌نگ و قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی و هێشویی و قه‌ده‌غه‌كردنی مین له ئاستی جیهانی… هتد.
– پشتیوانیكردن له كار‌و خه‌باتی رێكخراوه‌كانی ژینگه پارێزی.