بڕیاردانی ڕیفراندۆمێك… هه‌ڵوێستی سیاسی جه‌ماوه‌ر ده‌گۆڕێ ….!!!
هیچ خێزانێکی ئه‌م هه‌رێمه بێبه‌ش نیه ،له قوربانیه‌کانی نیوسه‌ده‌ی ڕابردوی پارتی و یه‌کێتی ..! بێگومان له‌به‌ر پیرۆزی وخۆشه‌ویستیم بۆ شه‌هیدان ناتوانم ناوی نه‌نیم شۆڕش ، چونکه ئه‌وانه‌ی شه‌هید بوون ، له‌پێناوی هزرو بیر‌و باوه‌ڕێکی بێگه‌ری کوردانه‌دا شه‌هید بوون ،بێگومان هه‌مووشمان ئه‌و ڕاستیه ده‌زانین ،چونکه ئه‌وان پێش شه‌هید بونیان هیچ ئیمتیاز‌و ده‌سکه‌وتی خه‌باتی به‌روبومی خۆیان نه‌بینی ،ته‌نانه‌ت هاوسه‌رو مناڵه‌کانیشیان بێبه‌ش کران له‌ومافه ڕه‌وایه‌ی که ده‌بو پێیانبدرێ ، لێره‌دا مه‌به‌ستمان پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕابردوی ئه‌م دوو حزبه‌یه ،که‌م تا زۆرێک ده‌توانین بڵێین زوربه‌مان کاری سیاسیمان له‌م دوو حزبه‌دا کردوه ،ته‌نانه‌ت به‌ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی و عیلمانیشه‌وه ، زوربه‌مان پێمان وابوو بونی دوو جه‌مسه‌ر یان دوو حزب باشتره له تاک حزبی ، چونکه ڕۆلی کارگه‌ر ده‌بێت بۆ هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی تاك و بنه‌ماکانی سیسته‌می دیموکراسی ، له‌وه‌ش گرنگتر پێمان وابوو ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانیه‌کان ده‌که‌وێته کێبڕکێ‌و منافه‌سه‌ی ستراتیژ‌و ئامانجی سه‌ربه‌خۆی نیشتمانی به‌هێزده‌کات ، وامان چاوه‌ڕێ ده‌کرد ، کێ له‌م دوو حزبه هه‌نگاوی سیاسی ده‌هاوێ و ، له‌ئۆتۆنۆمیه‌وه بۆ فیدرالی بۆ کۆنفیدرالی و بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ، گره‌و له‌سه‌ر ڕاوبۆچونی جه‌ماوه‌ر ده‌کات ، به‌ڵێ ئه‌م هه‌نگاوه له‌سه‌رتای هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 ده‌ستپێشخه‌ری بۆ کرا له‌لایه‌ن یه‌کێتی نیشتمانیه‌وه وله ئۆتۆنۆمیه‌وه گۆڕا بۆ فیدرالی ، هه‌رچه‌نده له‌وسه‌رده‌مه‌دا ، ته‌کنۆلۆژیای ڕاگه‌یاندن به‌هێز نه‌بوو ، به‌ڵام یه‌کێتیش ڕوماڵێکی ئاشکرای نه‌بوو له‌سه‌ر شێوازی فیدراڵیه‌که‌ی، جگه له‌مه‌ش لا‌یه‌نی هۆشیار کردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر لاواز بوو ، ئه‌م داخوازیه له‌کاتێکدا بوو که هێشتا ڕژێمی به‌عس مابوو ، عه‌قڵی شۆڤێنستی عه‌ره‌بی و تورکی فارسی له قیمه‌دابوو ، سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له بازنه‌ی دوو بلۆکیدا قه‌تیس کرابوو ، ئه‌وروپا پچر پچر و له‌ڕوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه داخراو بوو ، به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ربی وئیسلامی له‌دوو ئه‌نجومه ندا توندوتۆڵ بوو له ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی وئه‌نجومه‌نی وڵاتانی ئیسلامی ، له‌سه‌روی هه‌مشیانه‌وه جیهانی گڵۆبالیزم و عه‌قڵی ئه‌نته‌رنێت ولاوازو دیاری کراوبوو ، که‌چی کورد به‌تایبه‌تی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی به‌پشتیوانی جه‌ماوه‌ر توانی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه بنێ ، دوه‌مین ئاهه‌نگ و خۆشی جه‌ماوه‌ر بوو ، له‌دوای سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌رینی به‌هاری 991 که‌به‌یه‌که‌مین جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ی داده‌نرێ ، دوه‌م جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ی بڕیاری فیدڕاڵی بوو له په‌رله‌مانی کوردستان به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو حزب و ڕێخراوه‌کان په‌سه‌ند کرا ، وه‌رگرتنی ئه‌و بڕیاره ڕاسته‌ش ده‌رئه‌نجامی دوو هۆکار بوو ..یه‌که‌میان / خواست وئامانج وداخوازی جه‌ماوه‌ر بوو ..دووه‌میان/ سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوولا عه‌قڵی پشتبه‌ستن به جه‌ماوه‌ریان به‌ته‌واوی له‌ده‌ست نه‌دابوو ، به‌واتایه‌کی تر هزربیروووتارو وکارو به‌رنامه‌ی مه‌عنه‌وی وپشتبه‌ستن به جه‌ماوه‌ر زاڵ به‌سه‌ر عه‌قڵی مادی وپیرۆزی تاکه که‌سی (تقدیس الشخسی) …گرنگه لێره‌دا ئاوڕێك له جێگه‌و پێگه‌ی زیاترله‌نیو سه‌ده‌ی سه‌رکرده عه‌ره‌بی وئیسلامیه‌کان بده‌ینه‌وه ، چونکه گه‌ل و نیشتمانی ئێمه‌ش به پێی هه‌ڵکه‌وته‌ی جگرافیا بێبه‌ری نیه ، له ژیگه‌ی سیاسی وئابوری و ئیداری سیسته‌می کلتوری وکۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه ، چونکه گه‌لی کوردستانیش ڕۆڵێکی گرنگی بینیوه له دروستکردنی جیهانی ئیسلامی دا ، هه‌ر بۆیه به شێوه‌ی ئامۆژگاری نایڵێم ، به‌لکوبه‌پێویستیه‌کی هه‌نوکه‌ی وحه‌تمی ده‌بینم ، که سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتی ئه‌و هه‌له‌ی له‌ده‌ستیاندا ماوه ، بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی جه‌ماوه‌ر و خواست و‌ئامانجی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان فه‌رامۆش نه‌که‌ن و ، چیتر سه‌فاو مه‌روای به‌غدا نه‌که‌ن و ڕاگه‌یاندنی بێزارکه‌ر بڵاونه‌که‌نه‌وه ،خه‌ڵك بیزار بوو له کۆبونه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ ، زیاتر له حه‌وت ساڵه کۆبونه‌وه‌کان پۆزه‌تیڤی بێ به‌رهه‌م و بێ ده‌ستکه‌ت و بێ کردارن ، زۆر باش پێتانه‌وه دیاره خۆشتان له‌م ووشه چروك و بێ ئه‌نجامانه بێزارن ، زۆر به‌دڵنیاییه‌وه پێتان ده‌ڵێین ، چایی وقاوه‌که‌ی ئه‌م جاره‌ش له‌گه‌ڵ مالیکی خورایه‌و ، که‌نوێنه‌رانی هه‌رێم به پۆزه‌تیڤی هه‌ژمار ده‌که‌ن ، هه‌ر بێناوه‌رۆك و بێکردار ده‌بێ ، هه‌ر ناپۆزه‌تیڤ وکات کوشتن و خۆخه‌ڵه‌تاندنه ، ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ له ئاستی وڵات وگه‌ل مێژوودا سه‌ربه‌رزو شکۆدار بن ، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر به‌گه‌ڕ بخه‌ن ، وه‌کو هه‌موو بنه‌ما یاسا‌و ڕسکانی دیموکراسی له دنیادا په‌یره‌و ده‌کرێ ، ئێوه‌ش ته‌نها جارێک بۆ مێژوو په‌یڕه‌وی بکه‌ن و ، به پڕۆسه‌یه‌کی ڕیفراندۆم ئه‌و بڕیاره به‌گه‌لی کوردستان بسپێرن ، با گه‌ل خۆی بڕیاری چاره‌نوسی خۆی بدات ، ئێوه خۆتان ده‌ڵێن له ده‌ستوردا هاتوه ، هه‌ر بڕیارێك به‌کۆی ده‌نگی سێ پارێزگا دژ بێت جێبه‌جی ناکری ، ئه‌ی ئێوه بۆ بریاره چاره‌نوسه‌کان ، ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر وده‌نگی جه‌ماوه‌ر ، تاکه‌ی خه‌ڵکی کوردستان هیچ زانیاریه‌کی له سه‌ر ژیان و چاره‌نوسی خۆی نه‌بێت ، تاکه‌ی چاوه‌ڕوانی فه‌لسه‌فه ئه‌فسانه‌کانی نێوان سه‌فاو مه‌روای هه‌ولێرو به‌غدا بکات ، بیستمان سه‌رۆکی هه‌رێم ووتویه‌تی ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان یه‌ك ساڵ به‌رگه‌ی برسێتی بگرێ من ده‌وڵه‌تی کوردی ڕاده‌گه‌یه‌نم ، ئێمه‌ش ده‌ڵێین ، زیاتر له‌شه‌ش ساڵ خه‌ڵکی کوردستان نه‌ك هه‌ر برسێتی قبوڵ کرد ، کوشتن و تێهه‌ڵدان و ئیهانه‌و شه‌قی شه‌ڕی براکوژه‌ی بێنان و ئاو کاره‌باو دۆزه‌خیشی قبوڵ کرد ، ئه‌ی ئێمه چه‌نده‌ها ساڵه هاوار ده‌که‌ین ، باکه‌رتی کشتوکاڵ ببوژێته‌وه ،با کۆمه‌ڵێ کارگه‌ی خۆماڵیمان هه‌بێ ، به‌تایبه‌ت ئه‌و کارگانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به پێداویستیه‌کانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌وه هه‌یه هه‌م بۆ بواری دڵنیای ته‌ندروستی وهه‌م بۆ فاکته‌ری ئابوری وهه‌م بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بێ‌کاری وهه‌م به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی مرۆڤی موسته‌هله‌ك، بۆ که‌س گوێمان لێناگرێ ، لێره‌دا ناچارم باس له‌سه‌رکرده‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بکه‌م ، که‌به هۆی سیاسه‌تی خۆپه‌رستی وعه‌قلی دیکتاتۆری وپشتگوێ خستنی ده‌نگی گه‌ڵ وخۆخه‌ڵاتانبنیان به‌گره‌نتی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان به‌هێزو پاره‌و پشت به‌ستنیان به‌سه‌رکرده‌و هاونشینه‌کانیان له جیهانی به‌رژه‌وه‌ندی ، توشی چ مه‌رگه‌ساتێك بونه‌ته‌وه ، هه‌ر یه‌كێك له‌وان ئاماده‌یه ده‌ست به‌رداری هه‌موو شتێك ببێت ته‌نها ژیانی پارێزراو بێت ، ده‌بوایه ئه‌وان ده‌رسیان له شاهنشای ئێران وه‌ربگرتایه ، که گه‌لی ئێران به‌چه‌پڵه ده‌ریانکردو هیچ ده‌وڵه‌تێ ئاماده نه‌بوو له خۆی بگرێ ، ئه‌وه مقه‌ده‌ساتی گه‌له با بڕیاره‌که‌شیان دروست نه‌بێ ، خۆ هه‌رچه‌نده‌هه‌ر یه‌کێك له‌م سه‌رۆک و ڕابه‌رانه ، خاوه‌نی ئیمتیازكی مێژووی بون بۆ وڵات وگه‌له‌که‌یان ،به‌ڵام نه‌یاتوانی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی گۆڕانکاریه‌کانی مێژودا بڕۆن وقبوڵی ڕه‌وتی زیادبونی پێداویستیه‌کانی ڕۆژانه‌ی گه‌له‌که‌یان بکه‌ن ، جا چ له‌باری ئازادی وچ له‌بواری ئابوری یان فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گه‌ل حه‌زی به گۆڕینی ده‌سه‌ڵات وحکومه‌ته ، که‌ئه‌مه‌ش مافی شه‌رعی خۆیه‌تی ، هه‌رکاتێک گه‌ل خۆی ویستی هیچ هێزو پێكهاته‌یه‌ك ، ناتوانێ ئه‌و مافه‌ی لێبستێنێ و لێ زه‌وت کات ، پێش هه‌زاران ساڵ مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه ، هه‌ر بۆیه سه‌رکرده‌و مرۆڤه سیاسیه‌کانی ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کان ، ئه‌زمونی ئه‌م مێژوه‌یان به خاڵێکی گرنگی سیاسی ودیمۆکراسی وه‌رگرتوه ، ئه‌گه‌ر سه‌رۆکێک یان سه‌رکرده‌ی حیزبێك ، له‌هه‌ڵبژاردنیکدا سه‌رنه‌که‌وت و فه‌شه‌لی هێنا ، ئه‌وا بۆجاری دوه‌م ، خۆی کاندید ناکاته‌وه ، نه‌بۆ سه‌رۆکی حیزبه‌که‌و نه‌بۆ کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی …!!! ڕێز‌و که‌سایه‌تی خۆی ده‌پارێزی له‌ناو کۆمه‌ڵگا به‌سه‌روه‌ری له نیشتمانه‌که‌ی خۆیدا ژیانی ئاسای خۆی ده‌کات … هه‌رچه‌نده ئه‌م کلتوره سیاسیه تائێستا له فه‌رهه‌نگی دیموکراسی لای ئێمه نامۆیه وبێشوێنه ، نه‌ك هه‌ر له حیزبه گه‌وره‌کاندا به‌ڵکو له فه‌رهه‌نگی حیزبه بچوکه‌کانیش بێباس و خواسه ، له‌وه‌ش سه‌یر تر هه‌موشیان هه‌ڵگری دروشمی دیموکراسین ، لێره‌دا مه‌به‌ستمان پێگه‌ی گه‌ل بوو له نوسینی ئه‌م ئارتیکڵه ، ئه‌م جاره به‌تکاوه پێتان ده‌ڵێن تکایه وه‌رنه‌وه سه‌ر هێلی جه‌ماوه‌رو ،با ڕیفراندۆمێك چاره‌سه‌ری چاره‌نوسی ئه‌م گه‌ل وووڵاته بکات ، بێگومان بڕیار دان له‌سه‌ر ئه‌و ڕیفراندۆمه….پێگه‌ی حیزبی‌و که‌سایه‌تی ئێوه له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه به‌هیز ده‌کات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاوڕدانه‌وه‌یه‌که له‌پڕۆسه‌ی دیموکراسی ، جگه‌له‌مه‌ش ڕێز گرتنه له بیروڕای خه‌ڵکی کوردستان..!!! باهه‌مومان لێره‌وه مێژوی دیموکراسی ده‌ست پێبکه‌ین …با تاکی کورد هه‌ست به‌هاووڵاتیبونی خۆی بکات، خه‌ڵکی کوردستان ،ده‌توانێ له‌هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌کی ئابوری و ئیداری ببورێ ،به‌ڵام هه‌رگیز ناتونتێ و ناکرێ چاودابخات له‌خوێنی هه‌زاران شه‌هیدو خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ی نیشتمانی فه‌رامۆش بکات ،به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا کورد ده‌توانێ به‌ڕیفراندۆم و ده‌نگی گه‌ل، پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆخۆی به‌ده‌ست بێنێ و بێهیچ جه‌نگێکی خوێناوی گرفته سیاسیه‌کانی خۆی بگه‌یه‌نێته محافلی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ، هه‌ر سه‌رکرده‌و حیزب و لایه‌ن وکه‌سایه‌تیه‌ك ده‌یه‌وێ ،جارێکی تر یه‌کڕیزی وته‌بای وخۆشه‌ویستی بۆ ناو گه‌ل و یه‌کهه‌ڵوێستی سیاسی به‌رانبه‌ر دوژمنان مسۆگه‌ر بکه‌ین ، ئه‌وا ته‌نها ریفراندۆم و ڕاپرسیه‌کی گشتیه، که‌خواست و‌ئامانجی گه‌ل ونیشتمانه‌ک‌ه‌مان پێکه‌وه گرێبداته‌وه‌و چاره‌نوسی داهاتومان دیاری بکات ، نه‌ك سه‌فاومه‌روای هه‌ولێروبه‌غدا،
مه‌سه‌له‌یه‌کی ئینگلیز هه‌یه که‌ده‌ڵێت ،هه‌موو مرۆڤێك لێبوردنی له‌ده‌ست نایه ، ته‌نها ئه‌و مرۆڤانه نه‌بی که مه‌زن وهۆشیارن ، به بروای هه‌مومان گه‌لی کورد مه‌زنه بۆ خۆبه‌خشین له‌پێناوی ئازادی وسه‌ربه‌خۆی نیشتمانه‌که‌ی ، هه‌م هۆشیاره له ئاستی گۆڕانکاریکاندا ، هه‌روه‌ها به‌وه‌فاشه له ئاستی چاکه‌دا .
2011-10-29
Bebesh_62@hotmail.se
نوسینی /محه‌مه‌د بێبه‌ش-سوید
.