هاملێت وه‌ك عاشقێكی دۆراو
پرسیاره گه‌وره‌كه‌ی هاملێت سه‌باره‌ت به وجود جارێكی‌تر مرۆڤایه‌تی خسته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تێكی گه‌وره ئه‌ویش ئه‌و پرسیاره‌بوو(من هه‌م یان نیم ئه‌مه‌یه پرسیاره‌كه) گه‌رانه‌وه بۆساتی وجودی ئینسان ره‌نگه له‌هه‌مو شتێكی تری پرسیار‌و گه‌رانه‌كانی مرۆڤ سه‌ره‌كی تربێت من گومانم له به‌رز راگرتنی هاملێت نیه له‌م پرسیاره‌یه‌وه . ئه‌وه‌ی منی توشی گومان و دووڵی كردوه له‌و ساته‌وه‌خته‌وه‌یه كه هاملێت زۆر دڵره‌قانه‌و دور له عه‌شقی (رۆمیۆ و جولێت) انه ئۆفیلیای خۆشه‌ویستی له‌خۆی دور ده‌خاته‌وه . دیمه‌نه‌كه لای شكسپیر له‌پاش ئه‌و دیمه‌نه‌وه‌یه كه هاملێت توشی پرسیاره وجودیه‌كه ده‌بێت (من هه‌م یان نیم) پاش ئه‌م دیمه‌نه ئۆفیلیا ده‌رده‌كه‌ێت و خۆی‌و ئه‌و دیاریانه‌ی كه رۆژانی عه‌شق هاملێت به‌دیاری دابویێ ده‌ی گه‌رێنێته‌وه بۆی و پێی ده‌ڵێ (سه‌روه‌رم پاش ئه‌م هه‌م و رۆژانه چۆنن. چه‌ند دیاریه‌كی به‌رێزتانم لایه ده‌مێكه‌یه ده‌مه‌وێ بتانده‌مه‌وه تكاتان لێده‌كه‌م ئێستا وه‌ری بگرنه‌وه) هامێت له‌وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا ده‌ڵێ (نا من نه‌بوم من قه‌ت شتم پێشكه‌شی تۆ نه‌كردووه) ئه‌و پیاوه‌ی به‌شوێن راستیدا ده‌گه‌رێت چه‌ند بێپاك درۆ له‌گه‌ڵ عاشقه‌كه‌یدا ده‌كات . یه‌كه‌مین یادكردنی عه‌شق له هاملێتی مرۆڤ دۆستا لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات به‌وه‌ی عه‌شقه‌كه‌ی به‌راورد ده‌كات له‌گه‌ڵ دایكی گرێی هامێت له ژندایه بۆیه ته‌نها به‌وه‌وه ناوه‌ستێت واز له‌م عاشقه پاك و بێگه‌رده‌ی بێنێت به‌ڵكو به‌رده‌وام داوای لێده‌كات ببێت به راهیبه به ئۆفیلیا ده‌ڵیت (بچۆ ناو دیرو ببه به راهیبه له‌به‌رچی تۆش ناپك بخه‌یته‌وه) بۆیه لێره‌وه تێده‌گه‌ین هاملێت چی عاشقێكی دۆراو ئیره كاره. ئه‌و كه‌سه‌ی له به‌رده‌م وجودا گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م عه‌شقدا خاڵیه له سۆز‌و خۆشه‌ویستی . ته‌نانه‌ت ده‌یه‌وێ ئه‌و مێژووه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌عشوقه‌كه‌یدا هه‌یه‌تی ئاسان بیسرێته‌وه‌و خۆی لێبێبه‌ری بكات . هاملێت ته‌نانه‌ت به‌مه‌وه ناوه‌ستێ به‌ڵكو رێگه‌ی شوكردن له ئۆفیلیا ده‌گرێت و پێی ده‌ڵی (ئه‌گه‌ر به‌نیازی شوبكه‌یت ئه‌وا توانجت خه‌ڵات ده‌كه‌م ) كه‌واته لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ رونده‌بێته‌وه كه هاملێت ده‌یه‌وێت ئۆڤیلیا ته‌نها موڵكی ئه‌وبێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هیچ پیاوێكیتر نه‌ناسێت ئم رۆحی به موڵك كردنه‌ی ئینسان له رێگه‌ی عه‌شقه‌وه به‌شێكه له نه‌خۆشی . بێگومان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه ته‌بابین كه هاملێت مرۆڤێكی نه‌خۆشه ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش به‌ره‌و شێتی ده‌بات . ئه‌وه‌تا له‌یه‌كێك له‌دیالۆگه‌كانی پاشادا ده‌ڵێ (خۆشم ناوێت و مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بمێنێته‌وه . وازبێنن شێتیه‌كه‌ی بدات به‌ده‌م باوه) كه‌واته هاملێت له‌و ساتانه‌وه‌ی كه‌تارمای باوكی ده‌بینێت ورده ورده به‌ره‌و دونیایه‌كی تر ده‌روات جیاواز له‌ودونیا واقعیه‌ی كه هاملێت تیًیدا ده‌ژی هه‌ر ئه‌م بینینه‌شه ده‌بێته وه‌هم و هاملێت به‌ره‌و تۆڵه‌و رق ده‌بات . هاملێت له دیالۆگێكیدا له‌گه‌ڵ تارمای باوكی‌دا ده‌ڵێ ( زو ئاگادارم بكه‌ره‌وه تاوه‌كو به‌دو باڵی تیژ وه‌كو خه‌یاڵ َیان ئاره‌زوی عاشقانه برۆم به‌ره‌و تۆڵه) بۆیه بیركردنه‌وه له تۆڵه ده‌بێته ئامانجی هاملێت نه‌وه‌كو بیركردنه‌وه له بایه‌خی مرۆڤ بۆیه به‌ر له مه‌رگی هاملێت هه‌ست به كه‌رت بوونی خۆی ده‌كات بۆ دوو به‌ش به‌شێكیان ئه‌و دیوه‌یه كه‌به‌شوێن بیركردنه‌وه‌دا ده‌گه‌رێ به‌شه‌كه‌ی تریشی ئه‌وه‌یه كه بشوین تۆڵه‌دا ده‌گه‌رێ ئه‌وه هه‌ستی ته‌نهاییه وا له هاملێت ده‌كات دڵره‌ق بێت بۆیه له دیالۆگێكیدا ده‌ڵێ (ئێستا ته‌نیام ئاخ من چی مرۆڤێكی ده‌به‌نگ و نه‌فامم )
گۆران عەلی کەریم