ملوانكـه و نۆ كورتیله چیرۆكی تر
كورتیله چیرۆك
ملوانكه
ته‌واوی مه‌مله‌كه‌ت له‌جۆش‌و خرۆشدا بوون، خۆیان بۆ ئاهه‌نگی شهكراوخواردنهوهی كوڕه پاشا‌و شازاده‌ی ناسك ئاماده‌كردبوو، ته‌نها یه‌ك رۆژی مابوو ئاهه‌نگه‌كه ده‌ستپێبكات، پیاوان‌و ده‌رباری شا هه‌واڵیان هێنا، ملوانكه‌كه كه بڕیاره به‌تایبه‌ت بۆ شازاده‌ی ناسك بهۆنرێته‌وه‌و كوڕه پاشا له‌م بۆنه‌یه‌دا بیكاته گه‌ردنی، چوار ده‌نكی ناته‌واوه، چوار ئیقلیمی دنیاش گه‌ڕاون له‌و دهنكانهیان چنگ نه‌كه‌وتووه.
كوڕی پاشا توڕه‌بوو و نه‌ڕاندی:
-هه‌رده‌بێت په‌یدای بكه‌ن، ئه‌گینا ملی هه‌ر هه‌مووتان له‌بڕینی قنچكه سیرێك ئاسانتر ده‌بێت.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه، هه‌رچی لوقمان‌و حه‌كیمی شار هه‌بوو، هه‌رچی فێڵبازو فاڵچیو سیحربازو چادوگهری شار هه‌بوو هه‌موویان له‌دیوه‌خانی پاشا كۆكرانه‌وه، كه‌وتنه پرس‌و راگۆڕینه‌وه.. سه‌رئه‌نجام پیره‌ژنێكی جادوگه‌ر ده‌ردی كوڕه پاشای تیماركرد، ورته ورتێكی چپانده گوێی كوڕه پاشادا، زۆر كه‌یفخۆش بوو، یه‌كسه‌ر فه‌رمانیدا كه بچن چاوی دوو عاشقی شار ههڵكۆڵنو بیهۆننهوهو ملوانكه‌كه‌ی پێته‌واو بكه‌ن..
پیاوانی شا تهدارهكیان بینی‌و كاریان راییكرد، ملوانكه هۆنرایه‌وه..
مه‌مله‌كه‌تی شار له‌گه‌رمه‌ی شایی‌و ئاههنگدابوون، شازاده‌ی ناسك ملی بۆ كوڕی پاشا نه‌وی كرد، كوڕی پاشا ویستی ملوانكه‌كه بكاته گه‌ردنی شازاده‌ی ناسك، له‌م كاته‌دا چاوی عاشقه‌كان كه چوار ده‌نكی گه‌شی ملوانكهكهبوون، له‌ده‌ستی كوڕه پاشا‌و له‌گه‌ردنی شازاده‌ی ناسك‌و له‌په‌تی ناو قه‌دی خۆیان یاخیبوون، په‌ته‌كه‌یان پچڕی، ده‌نكه‌كان ئازادبوون، چاوی عاشقه‌كان بوون به‌مانگ، هه‌موو شه‌وێك به‌حه‌واوه ته‌ماشای په‌تی ملوانكه‌كه ده‌كه‌ن كه چۆن بووه بهئهژدیهاو پیره‌ژنه جادوگهرهكهو كوڕه پاشا‌و شازاده‌ی ناسك‌و ته‌واوی مه‌مله‌كه‌ت هه‌ڵده‌لوشێت..
جاده‌ی گۆران
ئه‌و به‌یانییه‌ی كه (گۆران) بهخهیاڵاوی ده‌یڕوانییه به‌رامبه‌ری خۆی، وایزانی جاده چۆڵ بوو، به‌ڵام چۆڵ نه‌بوو.. ئێمه چه‌ند هه‌نگاوێك له‌پشتی ئه‌وه‌وه له‌وێ بووین، ئاگامان له‌و بوو كه چه‌ند به‌هێمنی‌و وه‌كو خۆی ده‌ڵێت: (خه‌یاڵاوی) نیگای له‌به‌رده‌می خۆی بڕی بوو و هه‌نگاوی ده‌نا.. هه‌موومان چاومان لێ‌بوو كه له‌وسه‌ری جاده‌كه‌وه عه‌با به‌سه‌رێك په‌یدابوو كه (گۆران) ناوی لێنا (په‌ری)، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و له ئێمه نزیكتربوو لهكچهكهوه، ئێمه له‌درزی په‌چه‌وه هیچ نیگایهكمان نه‌بینی، نه‌مانزانی هه‌ر به‌ڕاستی دهستو په‌نجه‌و مهچهكو قۆڵ‌و كهمهرو لاملو چاو چه‌ناگه‌ی ئه‌وه‌نده جوان‌و ناسكن، یان نا..
(گۆران) دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و بهژنو باڵا په‌رییه‌ی بینی، ئیتر هه‌ر به‌جارێ ئاگای له‌ئێمه بڕا، نه‌یزانی له‌مسه‌ری جاده‌كه‌وه چ حهشرێك بۆ خه‌ڵكی شار سازكراوه. (گۆران) دره‌نگ، زۆر دره‌نگ پێی زانی كه ئه‌و به‌یانییه‌ی ئه‌و خه‌یاڵاوی ده‌یڕوانییه ئه‌و بهژنو باڵا په‌رییه‌ی به‌رامبه‌ری، ئێمه‌یان له‌م سه‌ری جاده‌كه، له‌به‌رده‌م چه‌ند فه‌رده خۆڵێك ریزكرد، دهستودهمو چاوو قاچی هه‌موومانیان به‌سته‌وه، ئینجا گولله‌بارانیان كردین..
به‌ڵێ (گۆران) وایزانی ئه‌و به‌یانییه جاده چۆڵ‌و سێبه‌ربوو، به‌ڵام چۆڵ نه‌بوو، ئه‌و سێبه‌ره‌ش كه ئه‌و باسی ده‌كات، سێبه‌ر نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌می رۆحیانه‌تی ئێمه بوو، بوو به‌چه‌تری شار..
پاسه‌وانی گوڵی ناو ئینجانه‌كان
جه‌لاده‌كه كه‌سی دووه‌میشی له‌سێداره‌دا. كاره‌كه‌ی ئه‌مه بوو، شه‌وانه له‌دوای سه‌عات دوانزه‌وه سێ كهسو هه‌ر دوو سه‌عات جارێك یه‌كێك له‌سێداره بدات..
له‌دوای ئه‌مه چوو بۆ ژووره‌كه‌ی خۆی كه به‌ته‌نیشت هۆڵی لهسێدارهدانهكهوه بوو. جه‌للاده‌كه چراكه‌ی كزكرد، به‌ئومێدی خه‌وێكی خۆش سه‌ری خسته سه‌ر سه‌رین..
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی چاوی چووه خه‌و، په‌تی قهنارهكه بوو بهڕهشمارێكی درێژ‌و له‌كونی ده‌رگاكه‌وه هاته‌ژوورێ، به‌ره‌و بنمیچه‌كه هه‌ڵكشا، خۆی كرد به‌په‌تی سێداره، له‌چاوه‌ڕوانی گهردنێكدا سه‌مای ده‌كرد..
پاسه‌وانه‌كه له‌ده‌رگایدا، بهجهللادهكهی وت:
-ئه‌وا سه‌عات چواره، هه‌سته كاری ئه‌م شه‌ویشت ته‌واو بكه.
-تۆ بڕۆ منیش ئێستا ئاماده ده‌بم (جه‌للاده‌كه وای وت).
له‌دوای تاوێك پاسه‌وانه‌كه له‌ودیو ده‌رگاكه‌وه گوێی لهلرخه لرخێك بوو، ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه، گه‌ردنی جه‌للاده‌كه‌ی له‌ناو په‌تی قهنارهكهدا بینی، هه‌ر به‌حه‌واوه زۆر به‌زه‌حمه‌ت بهپاسهوانهكهی وت:
-كه‌سی سێیه‌م ده‌بوو خۆم بم كه له‌ئه‌مشه‌ودا له‌سێداره بدرێت.. وای وت‌و هه‌ناسه‌ی لێبڕا، به‌ڵام هه‌ردوو چاوی هه‌ر ته‌ماشای پاسه‌وانه‌كه‌ی ده‌كرد، كه هه‌تا ئه‌و كاته ئه‌میش له‌به‌ر شه‌وقی چرا كزهكهدا هه‌ر ته‌ماشای جه‌سته‌ی هه‌ڵواسراوی جه‌للاده‌كه‌ی ده‌كرد كه وه‌ك ره‌قسی سه‌عات ده‌له‌نگی..
كه‌سی سێیه‌م كه ده‌بوو ئه‌مشه‌و له‌سێداره بدرایه‌و له‌سێداره نه‌درا، هه‌تا رۆژهه‌ڵات هه‌ر له‌هۆڵی له‌سێداره‌دانه‌كه مایه‌وه، ده‌مه‌و به‌یان هاته‌ده‌رێ، دوای ئه‌وه‌ی ئینجانه‌ی گوڵه‌كانی زیندانه‌كه‌ی ئاودا كه ده‌مێك بوو ئاو نه‌درابوو، ئینجا بوو بهپهپولهو زۆر به‌میهره‌بانییه‌وه بوو به‌پاسه‌وانی گوڵی ناو ئینجانه‌كان..
ته‌وار
(م) ده‌می منداڵه‌كه‌ی له‌مه‌مكی خۆی كرده‌وه، ساواكه ده‌ستیكرد بهگریانو نووزانه‌وه، (م) تاوێك دهستو باوه‌شی خۆی بۆ كرد بهجۆلانهو مهلۆتكهكهی راژهند، منداڵه‌كه ئارام ئارام ژیربووهوهو بێده‌نگ بوو، ئینجا له‌سه‌ر دۆشه‌كه‌ڵه بچووكه‌كه درێژی كرد..
(م) له‌سه‌رخۆ هه‌ستایه سه‌رپێ، تاوێك لهمهلۆتكهكه راما، پاشان چاوی بڕییه باوكی منداڵه ساواكه كه پشتی له‌م بوو، به‌ره‌و لای هه‌نگاوی نا، گه‌یشته به‌رده‌می، تاوێك چاوی له‌چاوی بڕی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڵێت گه‌ڕایه‌وه بۆ لای منداڵه‌كه‌ی، دانه‌وییه سه‌ر زه‌وی، ویستی ماچی بكات، به‌ڵام نه‌یكرد. هه‌ستایه‌وه سه‌رپێ، مهلۆتكهكه وه‌ك بڵێی له‌م هه‌ڵوێسته‌ی دایكی نیگه‌ران بووبێت، ده‌ستیكرده‌وه بهگریانو نووزه نووز، به‌ڵام (م) ئاوڕی لێنه‌دایه‌وه، به‌ره‌و لای ژووره گه‌وره‌كه رۆیشت، له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه لوتكه‌ی شاخه به‌رزه‌كه به‌جوانی دیاربوو..
(م) ده‌ستی دایه دهمانچهكهو له‌سه‌ر سه‌ری خۆی رایگرت، په‌نجه‌ی خسته سه‌ر په‌له‌پیتكه‌كه‌ی. دوو هێزی دژ به‌یه‌ك له‌ده‌وری په‌نجه‌ی ئاڵان، یه‌كێكیان ناهێڵێت په‌نجه بهپهلهپیتكهكهدا بنێت، ئه‌وی دی هێز ده‌خاته سه‌ر په‌نجه‌ی بۆ ته‌قاندن، هێزی یه‌كه‌م گریه‌و نووزه‌ی كزی منداڵه‌كه‌یه‌تی، هێزی دووه‌میش مۆته‌كه‌یه‌كی ره‌شه كه ساڵێكه شه‌وانه وه‌كو گورگ له‌وێزه‌ی (م)دایه.
ئه‌م دوو هێزه له‌شه‌ڕێكی بێئاماندان، (م) یش زۆر بێده‌ربه‌ستانه چاره‌نووس‌و قه‌ده‌ری خۆی داوه‌ته ده‌ستیان، چاوه‌ڕوانه یه‌كێكیان به‌سه‌ر ئه‌ویتریاندا زاڵ بێت..
له‌یه‌ك كاتدا، مهلۆتكهكه بێده‌نگ ده‌بێت، باوكی منداڵه‌كه به‌ره‌و ده‌نگی ته‌قه‌كه راده‌كات، (م) ده‌بێته ته‌وارێك له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه ده‌ڕواته ده‌رێ، به‌ره‌و لای هه‌ڵۆی سه‌ر شاخه به‌رزه‌كه هه‌ڵده‌فڕێت كه ساڵێكی ته‌واوه بۆ (م) هه‌ڵكوڕماوه..
ژانی ده‌ریا
جگه له‌خۆم كه‌سیتر له‌هۆڵه‌كه‌دا نه‌بوو، ته‌نانه‌ت هونه‌رمه‌نده‌كه‌ش. ده‌نگی مۆسیقایه‌كی كز كه نه‌مده‌زانی له‌كوێوه دێت، سه‌دایه‌كی خۆش‌و ئه‌فسوناوی به‌خشی بوو بههۆڵهكه.
له‌لای ده‌سته راسته‌وه، له‌به‌رده‌م یه‌كه‌م تابلۆ كه كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌بوو و نیوه‌ی له‌ئاودا نقوم بوو بوو راوه‌ستام، زۆر به‌قوڵی نیگام لهتابلۆكه بڕی، مه‌راقم بوو له‌نهێنی نقووم بوونی ئه‌و كه‌شتییه بگه‌م، له‌وه‌ش زیاتر ده‌مویست بزانم ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێشتا نقووم نه‌بوونه‌و له‌پاش تاوێكیتر ئه‌وانیش وه‌كو ئه‌وانیدی به‌ره‌و مه‌رگێكی چاوه‌ڕوانكراو ده‌ڕۆن بیر له‌چی ده‌كه‌نه‌وه..
له‌ئاست ئه‌و تابلۆیه‌دا، سه‌رنجم وه‌كو ئاوێنه‌یه‌كی شكاو له‌ت له‌ت بوو، هه‌ر له‌ته‌ی به‌ر یه‌كێك له‌سه‌رنشینه‌كانی سه‌ر كه‌شتییه نیوه نقووم بووه‌كه كه‌وت. مهراقهكهم هاته‌دی، رێك ده‌ڵێی له‌خه‌وێكی قوڵدام، به‌ئه‌ندازه‌ی كاتی خه‌ون بینین، هه‌ر یه‌كه‌یان راز‌و گه‌شتی ژیانی خۆیان له‌و ماوه كه‌مه‌دا بۆ گێڕامه‌وه.. پاشان قوڵایی ده‌ریا هه‌ڵی لوشینو ئه‌وێ بوو به‌ماڵی هه‌میشه‌ییان..
له‌و رۆژه‌وه‌و له‌دوای بینینی ئه‌و دیمه‌نه، لێم تێكچووه نازانم ناخی من بووه به‌قوڵایی ده‌ریا، یان قوڵایی ده‌ریا بووه به‌ناخی من.. به‌ڵام باش ده‌زانم كه من‌و ده‌ریا بووینه به‌یه‌ك..
خۆشم نازانم چۆن به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو ژانه ده‌گرم، ئێستا ناخی من هه‌ڵگری هه‌مان ئه‌و رازه‌یه كه ده‌ریا هه‌یه‌تی.
ئه‌و كاته‌ی دڵی ده‌ریا دهگوشرێتو شێتانه ده‌تلێته‌وه هاوار ده‌كات، قوڵایی ناخی منیش شلوێ دهبێتو ده‌شڵه‌قێت، ژان دهمگرێتو شه‌پۆل ده‌ده‌م.. ئه‌مه ئه‌و كاتانه‌یه كه یه‌كێك له‌سه‌رنشینه خنكاوه‌كان بهسهرهاتو رازی ژیانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه..
شه‌وی (10/3)
پێشكه‌شه به‌شه‌هید (ئاسۆ) ی برام
چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له‌پێش سه‌عاتی سفر، شه‌وی (10/3) گه‌یشته جێگای مه‌به‌ست، ئه‌و شه‌وه نه ئه‌ستێره‌و نه مانگ به‌ئاسمانه‌وه نه‌بوون، جگه له تاریكی‌و زوڵمه‌ت هیچ رووناكییه‌ك به‌دی نه‌ده‌كرا..
(ئاسۆ) له نزیك دیواره خۆڵهكانی رهبییهكهی سه‌ر یاڵه‌كه له‌نگه‌ری گرت، تاوێره به‌ردێكی بۆخۆی كرد به‌سه‌نگه‌ر، چه‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ر شانی گیركرد، بۆ هێرشكردن ته‌واو ساز‌و ئاماده‌بوو، چاوه‌ڕوانی سه‌عاتی سفر بوو… له‌م كاته‌دا به‌لای راستدا ئاوڕی دایه‌وه، له دووره‌وه چراخانی شار دیاربوو، رووناكی گڵۆپه ره‌نگاو ره‌نگه‌كان جریوه‌یان ده‌هات، زیاتر له باڵی په‌پووله ده‌چوو، نه‌ك له شارێكی دڵا پڕ له تاسه..
له‌مكاته‌دا (ئاسۆ) وه‌ك بڵێی سیحری لێكرابێت، چۆن مه‌لێك له قه‌فه‌ز ئازاد ده‌بێت، هه‌تا ده‌توانێت به‌ره‌و به‌رزایی ئاسمان هه‌ڵده‌فڕێت، خه‌یاڵی ئاوها هه‌ڵفڕی، هه‌ر ئه‌و شه‌وه خۆی كرد به باخه‌ڵی (و) دا كه له‌ماڵی خۆیان له شیرینی خه‌ودابوو، (و) یش به‌بێ ئه‌وه‌ی بپرسێت چۆن هاتیتو به‌چی هاتیت، به‌بێ ئه‌وه‌ی راچڵهكێتو بشڵه‌ژێت، له باخه‌ڵی خۆیدا شاردییه‌وه. هه‌تا قه‌ده‌رێك یه‌كتریان رامووسی.. له‌دوای ئه‌مه، به‌هه‌مان ده‌ستوور (ئاسۆ) دوا ماچی له (و) سه‌ندو به‌ره‌و لانه‌ی خۆی، په‌نای تاوێره به‌رده‌كه‌ی قه‌دپاڵی یاڵه‌كه هه‌ڵفڕی.
(ئاسۆ) كه هه‌تا ئه‌وكاته سه‌یری لای راستی ده‌كرد، ملی وه‌رچه‌رخاندو ته‌ماشای دیواره خۆڵهكانی ره‌بییه‌ی سهریاڵهكهی كرده‌وه. ئه‌م كاته سه‌عاتی سفر بوو، ته‌قه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ستیپێكرد، (ئاسۆ) بۆ گرتنی ره‌بییه‌ی جاشه‌كان هه‌ڵمه‌تی برد..
له‌مكاته‌دا (و) له‌خه‌و راچڵه‌كی، ده‌ستی به تهوێڵاو لاملیدا هێنا، ئاره‌قیان لێده‌چۆڕا، دڵی داخورپا..
* * *
له‌دوای چه‌ند رۆژ، سه‌عات شه‌شی ئێواره (و) میلی رادیۆكه‌ی بادا، گوێی بۆ ئیسگهكه شلكرد..
هێشتا ده‌ستی هه‌ر به میلی رادیۆكهوه بوو، ده‌ستی شل بوو، دڵی لهخورپهكهوت كاتێك گوێبیستی ئه‌وه‌بوو كه شه‌وی (10/3) (ئاسۆ) له شه‌ڕی گرتنی رهبییهكانی شاری سه‌نگاودا شه‌هید بوو.
به‌یانی عه‌سكه‌ری ژماره (105)
دوربینهكهی خسته سه‌رچاوی، لهبهرزاییهكانهوه ته‌ماشای شاری (ق) كرد، شار وه‌كو كرێكارێكی ماندوو له شیرینی خه‌ودا بوو. له‌دوای ئه‌م دیمه‌نه، فه‌رمانده هه‌ر به‌جارێ ئۆقره‌ی لێبڕا.. فه‌رمانی به‌هێزه‌كاندا كه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌ڕه‌كه‌كانی شار هاوه‌ن باران بكه‌ن..
له‌دوای دوو سه‌عات له بۆردوومان، فه‌رمانده جارێكی‌تر دووربینه‌كه‌ی خسته سه‌رچاوی، فره دڵخۆش بوو كه بینی شار وه‌كو دۆزه‌خ داخراوه، گڕو دووكه‌ڵا له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه.
(شاری (ق) كه له ئه‌زه‌له‌وه له بناری كێوه به‌رزه‌كانیدا به‌ڕێزه‌وه سه‌ری بۆ لووتكه‌كان دانهوهندبوو خۆی به‌قوربانی ده‌كرد، خه‌ڵكی شار هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوون رۆژێك له رۆژان ده‌كه‌ونه به‌ر نهفرهتو شار به‌گڕ تفباران ده‌كرێت وه‌كو ئه‌مشه‌و به نهفرهتكرا..).
له‌دوای ئه‌مه فه‌رمانده هێور بووه‌وه، دڵخۆش بوو، رهحهتبوو، بانگی لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ره‌كانی شه‌ڕی كرد، پێی وت بنووسه: به‌یانی عه‌سكه‌ری ژماره (105)..
بۆ به‌یانی خه‌ڵكی شار له رادیۆی حیزبه‌كه‌ی فه‌رمانده‌وه گوێبیستی به‌یانی عه‌سكه‌ری (105) بوون: (ئه‌ی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی شاری (ق) وه‌ك ئاگادارن كه دووژمنانی ئێوه چه‌ند رۆژێكه له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا جگه له دۆڕان‌و سه‌رشۆڕی هیچیان بۆ نامێنێته‌وه، ئه‌وان بۆ قه‌ره‌بووی شكستی شه‌ڕه‌كانیان، وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، شه‌وی رابردوو بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات زۆر بێڕه‌حمانه كه‌وتنه بۆردوومانكردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی شار‌و چه‌ندین هاووڵاتی مه‌ده‌نی ژن‌و پیاوو منداڵاو پیرو پهككهوتهیان شه‌هیدو بریندار كرد.. ئێمه به‌ڵێن به‌خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی شاری (ق) ده‌ده‌ین كه ناهێڵین خوێنی شه‌هیده‌كان به‌فیڕۆ بچێت‌و تۆڵه له دوژمنانیان بكه‌ینه‌وه..).
له‌و رۆژه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی شاری (ق) چهواشهبوونه، دۆستیان لێبووه به دوژمن‌و دوژمنیش به دۆست!
درێژترین چیرۆك
قه‌ڵه‌مه‌كه له‌ناو ده‌ستیدا دیل بووبوو، هیچی بۆ نه‌ده‌نووسرا، سه‌عاتێك زیاتره بیرده‌كاته‌وه، حاشا له‌هیچ وشه‌یه‌ك، نازانێت چۆن ده‌ستپێبكات به‌چی كۆتایی پێبهێنێت. ئه‌م كه‌خۆی پاڵه‌وانی چیرۆكه راسته‌قینه‌كه بوو، ئێستا دهستو قهڵهمو خه‌یاڵی كلیلی خواردووه‌و به‌هیچ شتێك ناكرێتـهوه. ئه‌مشه‌و سه‌ره‌داوی رووداوه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك لێوون بووه، زه‌حمه‌ته بتوانێت بیاندۆزێته‌وه. به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه له‌خۆی ده‌پرسی: ئه‌م حاڵه چییه من تێی كه‌وتووم، بۆناتوانم هیچ بنووسم؟ خۆ ساڵانێكی زۆر به‌سه‌ر ئه‌و رۆژانه‌دا تێپه‌ڕیوون ته‌نها شه‌وانه، ئه‌ویش زۆر به‌زه‌حمه‌ت خۆی‌و هاوڕێكانی ده‌یانتوانی له‌كونه شاخێكه‌وه بۆ كونه شاخێكیتر بڕۆن‌و پاروه نانێك په‌یدا بكه‌ن..
نه‌ته‌مه‌ن پیری كردووه‌و نه عه‌قڵیشی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام خه‌یاڵی له‌گۆ كه‌وتووه‌و ناتوانێت رووداوه‌كانی ئه‌وێڕۆژێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی روویاندا بنووسێته‌وه.
هه‌رچه‌ند ساڵێك پێش ئێستابوو، بسته شوێنێك له ئاسمان‌و له‌سه‌ر زه‌وی بۆ ژیان نه‌مابووه‌وه، له‌وه ده‌چوو ئاسمان‌و زه‌وی رێككه‌وتبن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له یه‌ك نزیك ببنه‌وه، هه‌ر چیش له‌نێواندا هه‌یه به‌ره‌و قوڵایی خۆیان ههڵووشن..
له‌زۆر گوند‌و ناوچه ههروایانكرد، ئاسمان‌و زه‌وی له‌یه‌كیاندا، ته‌واوی مه‌مله‌كه‌ت، به به‌ردو درهختو ئاژه‌ڵیشه‌وه مهحفبوونهوهو مردن..
ئه‌وێڕۆژێ ئهمو هاوڕێكانی له كونه شاخه‌كانی قه‌راخ شار چاوه‌ڕێی مه‌رگێكی ئاوهابوون، به‌ڵام نهمردنو مان، وه‌كو كولله‌و مارو مێرو خاك‌و خۆڵاو گژوگیاو به‌ری دره‌ختی كێوییان ده‌خوارد.
ئه‌و رۆژانه ئه‌م به هاوڕێكانی گوت: ئه‌گه‌ر له‌م مه‌ینه‌تییه رزگامان بوو‌و نه‌مردین، به‌ڵێن بێت سات به‌ساتی ئه‌م ژیانه‌مان له ده‌قێكی ئه‌ده‌بیدا بنووسمه‌وه…
كه‌چی ئێستا هیچ، ماندوو مجرۆ به‌دیار ته‌رمی ژیانی رابردووه ره‌ق هه‌ڵاتووه‌و ناتوانێت یاداشتیان بكات.
ئه‌م حاڵه هه‌تا ده‌مه‌وبه‌یان درێژه‌ی هه‌بوو، له‌گه‌ڵا گزنگدا، قه‌ڵه‌م لهپهنجهو په‌نجه له خهیاڵاو خه‌یاڵا له رووداوه‌كانی رابردوو یاخی بوون، خۆیان له دیلی یه‌كتری رزگاركرد، هه‌موو لایه‌كیان كه‌وتنه كار، هه‌ر ئه‌و بایانییه، درێژهترینو تراژیدیاترین چیرۆكی نووسی‌و ناوی لێنا (ئه‌نفال).
ده‌رۆزه
زیاتر له‌مردوو ده‌چوو وه‌ك له زیندوو، له ڕییو لاوازی‌و ره‌نگ زهردییهكهی له‌گه‌ڵا پیشه‌كه‌یدا زۆر گونجاو بوو، گه‌ر ئه‌و روخساره مردووه‌ی نه‌بووایه كێ خێری پێده‌كرد؟.
ساڵانێكی زۆر له دوڕیانهكهی سه‌رچنار ئه‌مه پیشه‌یه‌تی، ئه‌م له هیچ فه‌قیرو سواڵكه‌رێكی شار ناچێت، نه‌قسه ده‌كات، نهلهكهس ده‌پاڕێته‌وه، نه دوعای خێر بۆكه‌س ده‌كات.. له‌بری ئه‌مانه ئارام ئارام به‌نێو ئۆتۆمبیله راوهستاوهكاندا هه‌نگاو ده‌نێت، دێت‌و ده‌چێت، نیگایه‌كی بێده‌سه‌ڵاتانه لهشوفێرو نه‌فه‌ری ناو ئۆتۆمبیله راوهستاوهكان ده‌بڕێت،كه له نیگای هیچ مرۆڤێكی زیندو ناچێت.. ئه‌و رێك ده‌ڵێی له‌گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی بیابانه‌كانی عه‌رعه‌رو رهمادییهوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شار‌و ده‌یه‌وێت له نهێنی شار بگات. هه‌وڵه‌كانی بێهوده‌یه، بۆچی مرۆڤه ئاساییه‌كان، ژیر‌و داناكان، سیاسییه‌كان لێی تێده‌گه‌ن هه‌تا ئه‌م سواڵكه‌ره به‌ناو زیندووه لێی تێبگات؟
بێده‌نگییه‌كه‌ی، ره‌نگ زهردییهكی، چرچی پێستی، سیما‌و روخساری مردووی، بۆخه‌ڵكی شار بووه به نهێنییه‌كی تر، بووه بهمهتهڵێكو كه‌س بۆی هه‌ڵنایه‌ت..
ئه‌م كوڕه سواڵهكهره بهكوڵكو پێسته‌وه،ده‌قی به‌ستووه‌و هیچ ناگۆڕێت، كه‌س نازانێت چۆن، بۆچی هه‌رگیز له‌مه پیرتر نابێت، له‌مه قه‌ڵه‌و، یان له‌ڕتر نابێت؟ شه‌نگ لهڕویدا نییه، نهدهبێتـه مرۆڤێكی ئاسایی، نهدهشمرێت.. مرۆڤ خۆ ناچێته سوڕی متبوونه‌وه، لهقۆزاخهدا ناژی، ئیدی چۆن ده‌بێت نهگۆڕێتو له‌یه‌ك باردا بمێنێته‌وه؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌بوو كه كه‌س وه‌ڵامی بۆ نه‌ده‌درایه‌وه. ئه‌و هه‌رده‌ڵێی بهوكراسو شه‌رواڵه‌وه له‌دایك بوو، هه‌میشه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی هه‌ردوو گیرفانه‌كانی به‌رزبوونه‌ته‌وه..
***
ئێستا وام له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆمدا، له ترافیكی دوڕیانهكهی سه‌رچناردا چاوه‌ڕوانی گڵۆپه سه‌وزه‌كه‌م هه‌بێ، له‌م كاته‌دا (حه‌مه) ی سواڵكه‌رم لێپه‌یدابوو، گه‌یشته‌لام لهجامهكهوه پاره‌م بۆی درێژكرد، ئه‌و له‌گه‌ڵا وه‌رگرتنی پاره‌كه‌دا، باڕاندیو بوو بهبزنێكی له‌ڕوو لاواز، ئینجا به‌ده‌نگێكی زوڵاڵا پێی وتم: من خاوه‌نێكی وه‌ك هه‌یاسم هه‌یه، ئێستا تێگه‌یشتی بۆچی نه‌زیاد ده‌كه‌م، نهدهمرمو نهدهبم به مرۆڤ، نه..
هێشتا زۆر قسه‌ی تری مابوو بۆم ته‌واو بكات، له‌م كاته‌دا گڵۆپه سه‌وزه‌كه هه‌ڵبوو، من رۆیشتم، ئیدی نه‌مزانی چیتری وت..
خیانه‌ت
له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌كه راوه‌ستا، له‌جیاتی خۆی ئه‌هریمه‌نی بینی، دیمه‌نێكی ئێجگار سامناك‌و ناشرینی هه‌بوو. له‌دوای ئه‌م دیمه‌نه، ده‌روونی، كه پێشتر گۆمێكی مه‌نگ بوو، شڵه‌قا، جه‌سته‌ی هاته له‌رزین، زۆری نه‌مابوو به‌ده‌ما بكه‌وێت به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌هریمه‌ندا، كه هه‌تا ئه‌و كاته له‌جیاتی خۆی له‌ناو ئاوێنه گه‌وره‌كه‌ی سه‌ر دیواره‌كه ده‌ركه‌وتبوو.. هه‌رچۆنێك بوو له‌نگه‌ری گرت‌و نه‌كه‌وت، یه‌كسه‌ر پشتی لهئاوێنهكه كرد، چه‌ند هه‌نگاوێك چووه پێشێ‌و لهئاوێنهكه دوور كه‌وته‌وه.. گومانی كرد له‌وه‌ی كه بینی، پێی وابوو چاوی به‌هه‌ڵه‌یدا بردووه، ئه‌م گومانه كه‌مێك ئاسووده‌ی كرد‌و باری نائارامی ده‌روونی خۆی پێلاواندهوه، گوڕ‌و تینێكیشی به‌جه‌سته‌ی شه‌كه‌ت‌و كهلهلایدا.. به‌هیوای خۆبینین جارێكی‌تر لهئاوێنهكهی روانی، ئه‌هریمه‌ن به‌هه‌مان ده‌ستووری خۆی له‌می دهڕوانیو له‌جێی خۆی ره‌ق راوه‌ستابوو، (ئه‌م) قیژاندیو به‌ره‌و ده‌رگاكه رایكرد، نه‌یتوانی له ده‌رگاكه ئاودیوو بێت، كه‌وت، ژنه‌كه‌ی گه‌یشته سه‌ری، راستیكردهوه، میهره‌بانانه له‌باوه‌شی گرت:
-چیته بۆ وات لێهات؟ بۆ كه‌وتیت؟
(ئه‌م) وه‌كو ههرجارێكیتر، ئه‌مجاره‌ش درۆیكرد، به‌ژنه‌كه‌ی نه‌گوت: له‌جیاتی خۆی ئه‌هریمه‌نی لهئاوێنهكهدا بینیوه، وتی:
-نازانم.. قاچم خلیسكا.. كه‌وتم!
(ئه‌م) له‌و رۆژه به‌دواوه زۆر به‌ترسه‌وه سڵی له‌ناوو ره‌نگی ئاوێنه ده‌كرده‌وه، خۆی لهسهریكردنی ده‌بووارد..
***
ئهمحاڵه چه‌ندین ساڵا‌و عه‌یامی خایاند، ئه‌م نهێنییه‌ی له‌لای كه‌س نه‌دركاند.. به‌ڵام شه‌وێكی باراناوی زستان هه‌موو شتێك ئاشكرابوو، رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌هریمه‌نی (ئه‌م) وه‌ده‌ركه‌وت.. ئه‌وشه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی له‌گه‌ڵا سۆزانییه‌كی شاردا دووله‌ت كرد، به‌سه‌رخۆشی به‌ره‌و ماڵا گه‌ڕایه‌وه، له‌ده‌رگایدا، ژنه میهره‌بانه‌كه‌ی ده‌رگاكه‌ی كرده، له‌جیاتی مێرده‌كه‌ی ئه‌هریمه‌نی به‌جه‌سته‌و رۆحه‌وه بینی، قیژاندیو ده‌رگاكه‌ی به‌ڕووی ئه‌هریمه‌ندا داخست. له‌دوای ئه‌م دیمه‌نه، ژنه‌كه‌ی گریا، زۆر گریان، به‌زه‌یی به حاڵی رابردووی خۆیدا هاته‌وه كه‌چۆن چه‌ند ساڵه له‌جیاتی مرۆڤ، له‌گه‌ڵا ئه‌هریمه‌ندا جووت بووه‌و میرده‌كه‌ی خیانه‌تی لێی كردووه!؟
سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د