
به‌رزانی…ته‌حه‌دا گه‌وره‌كه! … پشكۆ حمه‌فرج
ڕۆژی 27/8/2011به‌نوسراوی ژماره23 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود به‌رزانی، بڕیاری ئه‌وه‌ی ده‌ركرد ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه دواكراون وفه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه له‌دوای ڕوداوه‌كانی 17ی شوباته‌وه ڕاده‌ستی داگا بكرێن، پاش بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش كه‌تاكه ده‌سه‌ڵاتی باڵای جیبهجێكردنه! به‌فه‌رمانی ژماره 2236 له‌ڕۆژی 14/9دا داوایكرد پاش 24كاتژمێر تێپه‌ڕبون به‌سه‌ر فه‌رمانی دادگادا بۆدهستگیركردنی تۆمه‌تباران، تۆمه‌تباران ده‌ستگیربكرێن، پاش تیپه‌ربونی نزیكه‌ی دوو مانگ بهسهربریارهكهی سه‌رۆكی هه‌رێم و 24ڕۆژ زیاتر! به‌سه‌ر ده‌رچونی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، تائێستا نهبڕیارهكانی ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته باڵایه‌یی هه‌رێم جێبه‌جێكراوه‌و نهبڕیارهكانی دادگا بۆ ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ران و داواكراوانی ڕوداوه‌كانی دوای 17ی شوبات جێبه‌جێكراون، لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌یی ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه پێویستیه‌تی قسه‌و به‌ڵین و بڕیاری نوسراوی به‌رپرسه‌كان نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی چه‌ندساڵه خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه پێوه‌ی گیرۆده‌یه نه‌بونی ئیراده‌و له‌ئاستی خاوه‌ندارێتی بهڵێندابونه، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌زۆر كاتدا به‌رپرسه‌كان چه‌ندباره‌یان ده‌كه‌نه‌وه‌و وه‌ك مژده‌ی نوێ چه‌ندین به‌ڵێنی بریقه‌دار به‌هه‌مان عه‌قلی كۆن به‌خه‌ڵكی گوێ سواو به‌به‌ڵێنی جێبه‌جێنه‌كراوی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ده‌به‌خشن، له‌لای خه‌ڵك هیچ گرنگیه‌كان نه‌ماوه‌و له‌چاوو زیهنی خه‌ڵكدا ئه‌و لێشاوی به‌ڵێنه‌ی به‌رپرسه‌كان ته‌نها بۆبهكاربردنی ناوخۆی وبۆبهڕێكردنی كاته له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و كورسی له‌قی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان. ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌رزانیه‌وه له‌م ساته ناهه‌مواره‌دا كه‌هه‌رێمی كوردستان وعێراق و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پێداتیپهڕدهبێت له‌كاتی خۆیدا گرنگ ههڵهسهنگێنراو زۆربون ئه‌وانه‌ی به‌شان وباڵی ئهوبریاڕهو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیاندا هه‌ڵدا، ئێمه‌مانانیش ئومێدهواربوین كه‌ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌م هه‌رێمه بباته قۆناغێكی نوێ له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پۆست و به‌رپرسیارێتی مێژووی و نیشتیمانیدا، هیوامان خواست سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌هاوكات سه‌رۆكی پارتیشه به‌رگه حیزبیه‌كه‌ی فرێبدات و وه‌ك چه‌ند ساڵی ڕابردو له‌چاویلكه‌ی پارتی و ناوچه‌یه‌كی جوگرافی بچوكه‌وه له‌كوردستان نه‌ڕوانیت و وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌له‌ڕوی یاساییه‌وه‌و به‌پێی ئه‌و سوێندهدهستوریهیی بۆده‌ست به‌كاربونی به‌رامبه‌ر خوا‌و خه‌ڵكی كوردستان خواردویه‌تی به‌رامبه‌ر ههموخهڵكی كوردستان به‌رپرسیاریتی هه‌یه. دوا بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێم كهبهڕونی بڕیاری جێبه‌جیكردنی چوارخاڵی ده‌ركردوه‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش بڕیاری هاوشێوه‌ی بۆجێبهجێكرنی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ركردوه به‌هه‌ڵواسراوی مانه‌وه‌و جێبه‌جێنه‌كردنی هیچ یه‌كێك لهخاڵهكان وه‌ك خۆیان، سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خاته به‌رده‌م ته‌حه‌دایه‌كی ئێجگار گه‌وره به‌بۆچونی ئێمه ئهمهیهكهمجاره به‌ڕێز به‌رزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم ڕوبه‌ڕوی ته‌حه‌دای واگه‌وره ببێته‌وه، جێبه‌جێكردنی ئه‌م چوار خاڵه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره ساده‌كه‌یه كه‌ده‌مێكه خه‌ڵك ڕوبه‌ڕوی به‌ڕێزیان ده‌كاته‌وه كه‌ئایا به‌ڕێز به‌رزانی سه‌رۆكی پارتیهكانه به‌ته‌نها یان سه‌رۆكی هه‌موو هه‌رێمی كوردستانه؟ له‌گریمانه‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمدا چ وه‌ك سه‌رۆكی پارتی و چ وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم ڕوبه‌ڕوی پرسیاری قورس ده‌بێته‌وه ئهگهرتهقهكهرهكانی 17شوبات و تومه‌تباران ئاماده‌نه‌بن بچنهبهردهم دادگا كه‌به‌شێك له‌تۆمه‌تباران له‌پارته‌كه‌ی به‌ڕێزیانن و له‌ئاستی بهرپرسیاریتیشدان، ئه‌وا هه‌ڵوێستی به‌ڕێز به‌رزانی چی ده‌بێت وه‌ك سه‌رۆكی پارتی، لهوگریمانهیهدا به‌رپرسیاریتی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌ده‌مه‌وه نه‌چونی بریاریارهكانی دادگا‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا دوبه‌رامبه‌ر ده‌بێته‌وه، له‌حاڵه‌تی له‌ئاستی پێویستدانهبونی ده‌زگاكانی جێبه‌جێكردندا هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێم چی ده‌بێت؟ ئایا ده‌كرێت چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی یهكلاكهرهوهبین له‌سه‌رۆكی هه‌رێم له‌حاڵه‌تی دوه‌مدا! ده‌كریت چاوه‌رێ بین سه‌رۆك داوا له‌په‌رله‌مان بكات بۆسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌م كابینه‌یه كه‌هێنده لاواز‌و بێده‌سه‌ڵات كه‌مته‌رخه‌مه له‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگادا، یان به‌ڕیز به‌رزانی وه‌ك سه‌رۆكی پارتی به‌هه‌ڵوێستی پارتیدا ده‌چێته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامانی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌رداری پتشتگیری بێمه‌رجی خۆیان ئه‌بن لهكابینهكه، كه‌تائێستا به‌شاهیدی دۆست ونهیارهكانی كابینه‌كه ئه‌م كابینه‌یه یه‌كێكه لهههرهلاوازترین كابیهنهكان، له‌م ڕوانگه‌وه ده‌توانین هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌داهاتویه‌كی نزیكدا سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێكردن یان جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی دادگا و خودی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بهتهحهدایهكی گه‌وره ناوببه‌ین، داهاتوی نزیك وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌داته‌وه ئایا به‌ڕێز به‌رزانی به‌رگه حیزبیه‌كه‌ی كاڵكردوهتهوه یان بهتۆخیهكهی جارانی له‌سه‌ركورسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دانیشتوه، كاركردنی به‌ڕیز به‌رزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم نهكاریكی هێنده سه‌خت و له‌كردن نه‌هاتوه‌و نه‌هیچ نه‌نگیه‌كی تێدایه بگره گوزارشتكردن له‌سه‌رۆكی هه‌ریم جگه لهشكۆو گه‌وره‌ی بۆسه‌رۆكی هه‌رێم وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی پێ نابه‌خشێت لای خه‌لك، له‌باشترین حاڵی مانه‌وه‌ی به‌رزانی وه‌ك سه‌رۆكی پارتی وبینین و بریاردان وكاركردن له‌وبازنه بچوكه‌دا، به‌ڕیزیان ته‌نها وه‌ك سه‌رۆكی به‌شێك له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌هێڵێته‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه ده‌ستورییه‌كه، بۆئه‌وه‌ی ببینین كه‌به‌ڕێز به‌رزانی كامه‌یان هه‌ڵده‌بژێرێت مانه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی پارتی یان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان! ده‌بێت كه‌مێك چاوه‌ڕێ بكه‌ین بزانین سه‌رۆك چۆن مامه‌له له‌گه‌ڵ تهحهداگهورهكهی به‌رده‌میدا ده‌كات…!
Pshko_2000@yahoo.com