
دیمانە لەگەڵ قەیس قەرەداغی
نووسه‌ر و رووناكبیر قه‌یس قه‌ره‌داغی: به دانیشتنێكی په‌رله‌مان ده‌توانین ده‌وڵه‌تی كوردی ڕابگه‌یه‌نین
قه‌یس قه‌ره‌داغی نووسه‌رێكی گه‌وره و داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی دۆزی كورده، هه‌میشه قسه‌كانی له ته‌وه‌ری كوردایه‌تی و كوردبوون ده‌خولێنه‌وه، به زمانێكی په‌تی و پاراوی عه‌ره‌بی ڕه‌خنه له ره‌گه‌زپه‌رستانی عه‌ره‌ب ده‌گرێ و به هه‌قیقه‌ت ئاشنایان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له بۆچوون و ڕوانگه سیاسییه‌كانی ئاگاداربین ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له گه‌ڵ دا سازدا.
دیمانه: حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
پ/ ده‌مێ ساڵه تۆ به زمانێكی ڕه‌وانی عه‌ره‌بی داكۆكی له كورد و دۆزه‌كه‌ی ده‌كه‌یت، هه‌میشه به زمانی لۆژیك و عه‌قڵانیه‌ت له گه‌ڵ رۆشنبیران و رووناكبیرانی عه‌ره‌ب ده‌دوێیت، ئایا ئه‌وان ئه‌و زهویهیهن كه گه‌نمی كوردی‌یان تێدا سه‌وز بێت، یان له سه‌ر كه‌لله شه‌قی خۆیان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن هه‌تا رۆژی په‌سڵان؟
و/ عه‌ره‌ب سه‌دان ساڵه زانیاری هه‌ڵه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، هه‌میشه ده‌یانه‌وێت كورد و كێشه‌كه‌ی په‌راوێز بخه‌ن، به‌ڵكوو ئه‌وان هه‌ر كوردێك ببینن داكۆكی له كێشه‌كه‌ی خۆی ده‌كات به لاده‌ر و یاخی ده‌زانن ، ئه‌مه‌ش هۆی ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی ڕه‌سمی عه‌ره‌بی جا چی ئیسلامی بێت یان ناسیۆنالیست بێت هاووڵاتییانی خۆی به‌م شێوه‌یه په‌روه‌رده كردووه، ئه‌و زانیارییانه‌ی له كه‌ناڵی په‌روه‌رده و فێركردن یان ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاویان كردوه‌ته‌وه به درێژایی ده‌یان نه‌وه له مێشكی زۆربه‌ی زۆریان چه‌سپیوه و قهیماخهی ژهنگیشی گرتووه، بۆیه ئه‌وان چینی خوێنده‌وار و ناخوێندهواریان بگره چه‌پ و ڕاستی ئایدلۆژیاكانیشیان كاتێك ڕاو بۆچوونی كوردێك ده‌بیستن بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رسام ده‌بن و دواتر توڕه ده‌بن به شێوه‌یه‌ك هه‌ر له بیریان ده‌چێت كه له كه‌ناڵێكی تهلهڤزیۆنیهوه ده‌دوێن، بۆیه زۆر پێویسته له سه‌ر مرۆڤی كورد كاتێك به‌شدار ده‌بێت له‌و سمینارانه یه‌كه‌م پڕ زانیاری بێت و دووه‌م باوه‌ری به كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بێت و سێیه‌م هه‌وڵ بدات زمانی داگیركه‌ران به چاكی بزانێت چونكه ئه‌وان گرێیه‌كی ده‌روونی تریانیش هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتێك ده‌بینن غه‌یره عه‌ره‌بێك هه‌ڵه‌یه‌كی بچووك ده‌كات ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه‌یان له بیر ده‌چێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان به‌وه ده‌رخه‌ن كه هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر راست ده‌كه‌نه‌وه و دیسان له بیریان ده‌چێت كه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب نیه له كاتێكدا خۆیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی ڕه‌وان نازانن په‌نا ده‌به‌ن بۆ عه‌ره‌بی جڵفه، هه‌ر كه‌سه و به زمانی لادێیهكهی خۆی ده‌دوێت به تایبه‌تی كاتێك له گه‌ڵ من ده‌دوێن چونكه من كه‌م و زۆر ئه‌و ههڵانهشیان بۆ ڕاست ده‌كه‌مه‌وه و ده‌ڵێم عه‌یب نیه ئێوه زمانی خۆشتان نازانن، به كوردی و كورتی و پوختی ئه‌مه ڕه‌فتار و سیفه‌تی ئه‌وانه له وتووێژدا ، كاتێكیش ده‌ڵیم چه‌پ و ڕاستیان هه‌ر وه‌ك یه‌ك وان له روانگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه‌م ئه‌وه ده‌ڵێم، هه‌ندێكیان چه‌ندین ساڵی ژیانیان له ریزه‌كانی حزبی شیوعی بردووه‌ته سه‌ر كه‌چی له ناسیۆنالیسته‌كان توندڕه‌وترن له ئاستی كێشه‌ی كورد، ئه‌وه‌ی پێویسته له‌م باره‌وه بووترێت ئه‌وه‌یه هه‌ندێ نیمچه خوێنده‌واری خۆمانیش گه‌ر دوو ڕسته‌ی عه‌ره‌بی بزانن به شێوه‌یه‌كی زۆر ناشرین و دژ به كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان به كاری دێنن، به ڕاستی ئهمهیهن عه‌یب و شوره‌ییه‌كی گه‌وره‌یه نه‌فره‌تی نه‌وه‌كانیان لێبێت .
پ/ ئایا هیچ تروسكاییه‌ك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی تێدا ببێنین، ئه‌وگرفت و ئاسته‌نگانه چین كه له ڕێگه‌ی به ده‌وڵه‌تبوونی كوردی بوونته له‌مپه‌ر؟
جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوانی ئه‌م سی ساڵه‌ی دوایی به‌راورد له گه‌ڵ سی ساڵی دیكه له 1918 ه‌وه تا 1980 ، كه‌وا بوو ده‌بێ بچینه قوڵایی بابه‌ته‌كه‌وه، شته‌كان هه‌میشه بۆ پێشه‌وه چوون سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی نزیكبوونه‌وه له درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كورد، تۆ باسی گیروگرفت ده‌كه‌یت ، به‌ڵێ گیروگرفت هه‌یه نه‌ك بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تبوون به‌ڵكوو له هه‌ر هه‌نگاوێكی گه‌وره و بچووك ، هیچ مهسهلهیهل له دونیادا به هیواخوازی نه‌هاتووه‌ته دی، تۆ هه‌ر گوێ له خیتابی عه‌ره‌بی عێراق بگره بۆ نموونه ، ئه‌مان له رۆژگارێكدا حوكمی زاتییان پێ زیاده بوو كه‌چی ئێستا ده‌یان جار له به‌رپرسه باڵاكانیان ده‌بیستین ده‌ڵێن فه‌رموون جیاببنه‌وه له عێراق، به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ، چۆن جیاببینه‌وه ئێستا ، ئێمه به‌شمان له چوار پارێزگای عێراق خوراوه ، موسڵ و كه‌ركوك و دیالا و واسیت ( كوت ) به‌ڵكو به‌شێك له ناسرییه‌ش ،ئه‌مه نه‌خشه‌ی سروشتی كوردستانه ، ئێمه زیادرهویمان نه‌كردووه ، هه‌ندێل له‌و شوێنان نیسبه‌تی كورد له سه‌رووی % 90 ه ، ده‌ی باشه ئێمه چۆن به سێ پارێزگاوه جیاببینه‌وه ؟ ئه‌مه ره‌وا نیه به هیچ جۆرێك، خۆ ناشكرێت به تهقسیت ده‌وڵه‌ت دامه‌زرێنین ، ئێ به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێت نیوه‌ی ئه‌و نه‌خشه دزراوهمان بگێرینهر، دیاره ئه‌مه‌ش مه‌حاڵ نیه به‌ڵام پێویستی به پاكی و هیممه‌تی هه‌مو تاكێكی كورده سه‌ر به هه‌ر حیزب و دامازراوه بێت له ناو ده‌سه‌ڵات و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش ، ئه‌گه‌ر وا بێت به ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌توانین شوێنه گرنگه‌كانی وه‌ك كه‌ركوك و خانه‌قین و ژه‌نگار و مه‌خمور و مه‌نده‌لی .. هتد بگێرینه‌وه باوه‌شی كوردستان . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سیوله‌ی پاره زۆر گرنگه به‌ڵام بێكاری داخراو ( البگالـه المقنعه )وای كردووه ئه‌و پاره‌ی له به‌غداوه دێت یه‌كسه‌ر دابه‌ش بكرێت ، خۆ ئه‌گه‌ر بێت و سه‌ندوقێك ته‌رخان بكرێت بۆ مه‌سه‌له‌ی گێرانه‌وه كه‌ركوك ئه‌وا هه‌ر خۆمان فه‌زحی ده‌كه‌ین نموونه‌ش بۆ ئه‌مه هه‌یه ، به هه‌رحاڵ ئه‌مه گرفته گه‌وره‌كه‌یه به رای من ئه‌گینا به دانیشتنێكی په‌رله‌مان ده‌توانین ده‌وڵه‌تی باشوور دامه‌زرێنین بێ ئه‌وه‌ی هیچ روو بدات له‌و مه‌ترسییانه‌ی كه هه‌میشه ده‌خرێنه روو به‌وه‌ی گوایه توركیا و ئێران رۆژی روناكمان لێده‌كه‌ن به شه‌وی تاریك ، ئه‌مه‌یان به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نیه ، دونیا ئێستا ئه‌و دونیایه نه‌ماوه كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك قه‌ڵاچۆ بكرێت له پێش چاوی كۆمه‌ڵگای جیهانگیری ئێستا .
پ/ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی كوردی دروست بوو ئه‌م ده‌وڵه‌ت ته‌نها بۆ كوردی كوردستانی عیراق ده‌بێت، یاخود هه‌موو پارچه‌كانی دیه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه؟بۆیه ئه‌م پرسیاره ده‌كه‌م چونكه زۆر جار شتی له‌م جۆره ده‌خوێنمه‌وه.
و/ تۆ به‌م پرسیاره‌ت وا خه‌ریكی له مه‌حاڵ نزیك ده‌بیته‌وه، ویست و ئاوات شتێكه و واقیع شتێكی تری جیاوازه، ئێمه ئه‌گه‌ر له مه‌سه‌له‌ی ڕاگه‌یاندنی یه‌ك پارچه‌ی كوردستان ئه‌و هه‌موو ته‌گه‌رانه رێگرمان بن ئه‌ی ده‌بێ بۆ دابینكردنی كوردستانی گه‌وره چه‌ند گیر‌و گرفتمان بێته رێ ئه‌وانه‌ی خۆیان بهعاقڵ ده‌زانن و ئه‌م داواكارییه ده‌خه‌نه روو مه‌به‌ستیان درووستنه‌بوونی كوردستانه به هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م جۆره داواكارییهش وه‌ك شیعار به‌رز ده‌كه‌نه‌وه دیسان هه‌ندێ مه‌رامی سیاسی پووچیان پێیه ، مه‌به‌ستیان گه‌یشتنه به‌و ده‌ستكه‌وته سیاسییانه نه‌ك دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت، به هه‌ر حاڵ باشتر وایه نه‌چینه قوڵایی ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته باسی جاده‌ی كوردی و گه‌نج و نه‌وه‌ی نوێ سارد بكه‌ینه‌وه له هه‌ڵگرتنی ئاواتی كوردستانی گه‌وره كه مه‌به‌ست و ئامانجی هه‌مو نه‌ته‌وه‌ییه‌كی كورده به‌ڵام به قۆناخ ، گه‌ر خوا ئه‌كا چوار ده‌وڵه‌تی كوردیمان ده‌بێت و له ژێر چه‌پۆكی سێ دڕنده رزگار ده‌بین با مه‌سه‌له‌ی كوردستانی گه‌وره ئاواتێكی دوور بێت، ئێستا هیچ شتێك له ئارادا نیه كه‌چی پارت و حیزبی هیچ پارچه‌یه‌ك نووسراوی پارچه‌كانی تر ناخوێننه‌وه ئه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و سبه‌ی سه‌دان به‌رژه‌وه‌ندی دیكه له ئارادا بێت ده‌بێت چی به‌زمێك رووبدات .
گۆڕانكارییه‌كانی جیهان ناوچه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست زۆر رێگه‌ی دووریان بۆ كورت كردینه‌ته‌وه ، ئێستا تۆپه‌كه له یاریگای ئێمه‌دایه، ئایا یاریزانانی سیاسی كورد بایی قۆناخهكهن؟ ئه‌مه‌یان پرسیاره قورسه‌كه‌یه، ئێمه ناكارین ڕهشبیین بین به‌ڵام هه‌رچه‌ند له رواڵه‌ت و ئه‌دایان قووڵدهبیینهوه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه نین كه كه‌شتی كورد به‌ره‌و لێواری نه‌جات لێخوڕن، ئه‌وه ئێستا رۆژئاوا ، پارچه بچووكوكهی كوردستان جوته ههنگاویهكیان له پێش ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مافی چاره‌ی خۆیان به ده‌ستی خۆیان بنووسن كه‌چی تا ئێستاش هیچ روونییه‌ك له ئاسۆگه‌ی سیاسی ئه‌وان ده‌رناكه‌وێت ، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین عه‌ره‌به‌كانی سوریا له كورد چالاكترن له كاتێكدا جه‌وره گه‌وره‌كه له سه‌ر كورد بووه، پارته‌كانیان له سه‌ر هیچ شتێك یه‌ك را نین ، هه‌ندێكیان كلكی پارته‌كانی ترن له پارچه‌كانی تر ، رژێمی شهقوپهقی به‌عسی سووریش له‌م كه‌ینوبه‌ینه ئاگادارن بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌كه وه‌لید موعه‌لیمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان له‌وێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی له گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ست كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو تاڵه‌بانی پشتگیری خۆی بۆ رژێمی هاكا له ناوچووی سوریا پشت‌راست كرده‌وه‌و و سوریاش به‌ڵێنی دا ناسنامه‌ی سوری ببه‌خشێته ئه‌و كوردانه‌ی لێی بێبه‌ش بوون، ئای له‌و ده‌ستكه‌وته مه‌زنه‌ی به‌ده‌ست هات .
ئێستا كات كاتی ئه‌ویه له داواكاری باڵاوه ده‌ستپێبكرێت بۆ ئه‌وی له قۆناخ و فرسهتهكه بێبه‌ش نه‌بین ئه‌گینا هه‌ر وه‌كو ده‌ڵین فرسه‌ت هه‌مو سه‌د ساڵێك جارێك رومان تێده‌كات ئه‌گه‌ر نهیقۆزینهوه كه‌س نازانێت له سه‌د ساڵی داهاتوودا چی كاره‌ساتێك ده‌قه‌ومێت ..
پ/ به پێی ئه‌وه‌ی جه‌نابت ساڵانێكه له گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كان گفتوگۆ و په‌یڤین ده‌كه‌ی، ئه‌كرێ جیاوازی ئه‌م دوو سروشتهمان له ڕوانگه‌ی بیركردنه‌وه و جیهانبینی بۆ بكه‌یت؟
ئێمه عه‌ره‌ب دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاوازین ، هیچ شتێكمان له یه‌ك ناچێت ، هه‌تا ئێمه خۆمان به دروشمی برایه‌تی خه‌ریك بكه‌ین ده‌بێت هه‌میشه نه‌ك برا بچوك بین به‌ڵكوو هه‌موو هزر و بوون و هێزێكمان هه‌یه له خزمه‌تی عه‌ره‌بدا بێت ، تا رۆژێك زووتر جیاببینه‌وه سوودمه‌ندترین ، به‌ڵام جیابوونه‌وه‌یه‌ك له ئه‌لفه‌وه یای له خزمه‌تی پرۆژه‌كه‌مان بێت ، ناوچه‌كانی خۆمان بهێنینه‌وه ژێر ركێفی خۆمان ، ژێر خانی ئابووریمان به‌هێز و به‌هێزتر بكه‌ین ، تا بتوانین سوود له‌و به‌شه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه دێت وه‌ربگرین ، ئه‌وه‌ش مه‌یسه‌ر نابێر تا چه‌ند سه‌رێكی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵ نه‌شكێنین له كورستاندا ، تا ئه‌و سه‌ر گه‌ورانه بوونیان هه‌بێت هیچ پرۆژه‌یه‌كی خۆماڵیمان سه‌رناگرێت ، چونكه گه‌نده‌ڵی ته‌نها ئه‌وه نیه كه پاره بدزرێ و له پاڵی دزینهكهدا خزمه‌تگوزاریش بكات، به‌ڵكو گه‌نده‌ڵی داوێنپیسی و خیانه‌ت و غه‌در و خوێنرێژیش له خۆ ده‌گرێت .
پ/له سه‌ر پشتی جیهان هیچ ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك كورد نه چه‌وساوه‌ته‌وه، نهێنی ئه‌م مه‌ته‌ڵه چییه، واتا بۆ ده‌بێ كورد هه‌میشه به‌ش مه‌ینه‌ت و گرفتار بێت؟
نهێنی ئه‌مه هێزه گه‌وره‌كانی دنیایه له كۆنه‌وه تاوهكی ئێستا كه زۆربه‌یان له سه‌ر خاكی كوردستان حیساباتی خۆیان ته‌سفییه كردووه، كاتێك دوو زلهێزی سه‌فه‌وی و عوسمانی له ئارادا بوو خاكی كوردستان دابه‌ش بووه سه‌ر دوو پارچه و، هه‌ر پارچه و سه‌ر به یه‌كێكیان بوو ، كاتێكیش شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م به‌رپا بوو ویست و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه تازه‌كان وای خواست ئه‌م خاكه بێ خاوه‌نه دابه‌ش به چوار بكرێت ، له‌و ده‌مه‌دا تورك كه‌مال مستهفایهكیان بۆ په‌یدا بوو دهوڵتێكی بۆ تور‌كان دابین كرد به ناوی توركیا كه له هیچ نه‌خشه‌یه‌كی كۆن و نوێ‌دا ناو و ئه‌سه‌ری نه‌بووه بۆیا ناویان نا باوكی تور‌كان ( ئهتهتورك ) به‌شێكی زۆری خاكی ئێمه‌شی لووشدا و به ته‌ما بوو ویلایه‌تی شاره‌زوور ( موسڵ) یش بخاته ژێر ركێفی خۆی به‌ڵام له به‌ر بوونی نه‌وتێكی زۆر له ناوچه‌كه‌دا ئینگلیز نه‌یهێشت ئه‌و ئاواته‌ی ئهتهتورك به‌دی بێت . ئه‌مه و چه‌ندی هۆكاری جیوپۆڵهتیكی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تر وایان كرد برینی كورد و كوردستان هه‌میشه كراوه بێت .