
ئێواره‌ی كۆست … ئارام شێخ وه‌سانی
1
ئێواره بوو
كزه‌یی با شه‌پۆلی هێنا
وتی ,ڕه‌نگی مه‌رگم پێیه
ئاسمان ته‌می ڕه‌شی هێنا
وتی ,هه‌نسكم زۆر پێیه
چۆله‌كه‌یه‌ك ده‌جریوێنێ
هه‌واڵی سامناكی پێیه
2
نازانم بۆ؟
باخه‌ڵی ئه‌مجاره‌ی به‌هار
زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو و دڕاوه!
دایك و باوك, خوشك و برا
گشت ئاژه‌ڵان
هاواریان تێكه‌ڵ كراوه
3
نازانم بۆ؟
ده‌نگ و ڕه‌نگی ئێواره‌ی گوند
به‌یه‌كجاری خامۆشكراوه!
پیره‌دایكێك له‌سه‌ر جێگا,
منداڵێكی یه‌ك ڕۆژه
له‌باوه‌شی دایكی بێ ڕۆح
وا شیر ده‌خوا و به‌جێماوه
4
گشت ڕۆحه‌كان هه‌ڵده‌فڕن
دوا سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن
دوا یادگاری
له‌ده‌ستی مه‌رگ ڕاده‌كا
ده‌چێ بۆ په‌ڕاوی مێژوو
5
ئه‌و هه‌ناسه‌ییه‌ی بۆ یه‌ك شه‌و
چاوی كراوه
مه‌رگی بینی
ئاگاداری شانزه‌ی چوار بوو
6
شانۆی مه‌رگ به‌رده‌وامه
ئه‌وه‌ی بۆنی سێوی كردبێ
یا ڕۆحه‌كه‌ی هه‌ڵفڕیوه
یا تا ئێستا له نێوانی ژین و مه‌رگ
وه‌ك شه‌هیدی زیندوو ماوه.
7
چرۆی ئومێدی ئه‌وێنم
به‌ره‌و خۆزگه‌ی دایكم ڕۆی
دار هه‌ناری دڵی شێتم
له مه‌نفای یادێكی كۆندا
به‌ده‌ست خه‌یاڵی خه‌م خنكا
له سه‌رده‌می مه‌رگی قه‌ڵه‌می ده‌ستیشم
ناوت به شه‌ونمی سپێده نووسرا!
8
ده‌فته‌ری یاد
بوو به یه‌ك پارچه خوناو
له‌گه‌ل یه‌ك فرمێسكی مندا
له تابوتیكی بێ ناودا
له‌ساڵكیكی پڕ مه‌رگه‌سات
له‌گه‌ڵ بیابانی ئه‌نفال دۆست
بێده‌نگ نێژرا.