
هاوپه‌یمانییه‌تێکی درێژخایه‌ن
له‌په‌یامی سه‌ردانه‌که‌ی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆکوردستان
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید /سویسرا ……
جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا دیک چینی له‌سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆژی 18 /3 ی ئه‌م مانگه‌دا بۆهه‌ولێر به‌ڕاشکاوانه باسی له‌وه‌کرد که‌پێویسته بنچینه‌یه‌ک بۆهاوپهیمانییهکی درێژخایه‌ن دابڕ‌ێژین تائهوقوربانیانهی پێکهوهداومانه به‌فیڕۆنه‌ڕوات..چوونه ناو قۆناغی هاوپه‌یمانی نوسراو و دوولایه‌نه ئه‌کرێت وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی مێژووی خۆمانی بۆئامادهبکهین..؛
ئێمه مێژووی سیاسیمان لههاوپهیمانییهتی بێ پرۆتۆکۆڵ ونهنوسراو زۆر هه‌یه به‌ڵام به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆمێژووی دوور، ههربهنمونه سه‌رنجێکی خێرا له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه مێژووییه‌که‌ی ئازاری 1991 بده‌ین …
*پیتهرگاڵبرێس کارمدندێکی ناوازه‌ی واشنتۆن بووکهلهکۆمیتهی پهیوهندیهدهرهکییهکانی ئه‌نجومه‌نی پیران به‌پیاوه ساده‌و ناڕێک پۆشهکهناسراوه،به‌ڵام پیاوێک ههمیشهلهکارهکانیدا به‌وه‌ناسراوه کهپنتی ته‌واوی ڕووداو گۆڕانکاریه‌کان به‌باشی و ووردبینانه ده‌خۆێنێته‌وه…
پیتهرگاڵبرێس له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1991 له لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه ئاگادارکرابوووهوه که‌خه‌ڵکی کوردستان ڕاپه‌ڕین ده‌که‌ن . هه‌رزوو پیتهرگاڵپرێس له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی پهیوهندیهدهرهکییهکانی کۆنگرێس مۆڵه‌تی وه‌رگرت بۆسه‌ردانی کوردستان،،تابزانێت له‌ئه‌مریکاوه چ شێوه یارمه‌تییه‌ک پیویسته بۆکورده‌کان،به‌ڵام به‌شێکی نیازه‌کانی له‌دڵ و خه‌یاڵی خۆیداهێشتبوهوه،چوونکه ده‌یزانی سه‌رکاره‌کانی له‌ئیداره‌ی ئه‌مریکیدا ههرگیزبهئاسانی به‌کارێکی وا ڕازی نابن..پیتهرگاڵبرێس به‌حوکمی کاره‌که‌ی زیاترلهههرئهمریکییهک ئاگاداری دڕنده‌یی سه‌دام بوو ،ده‌یزانی ڕووداوه‌کان پێشبینی ناکرێت وسه‌دام حسین شایه‌نی ترسه،بۆیه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسه‌که‌ی هاوڕێی ڕۆژێک پێش ئه‌وه‌ی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا به‌جێبهێڵێت و لهدیجلهوه بپه‌ڕێنه‌وه بهرهوکوردستان بۆ ئاگاداربوون له‌ڕاپه‌ڕینی کوردان.. ئه‌م نامه‌ی نووسی بۆ کوڕه‌که‌ی که‌ئه‌وکاته ته‌مه‌نی سیانزه‌ساڵان بوو
چاوه‌که‌م ئه‌ندرۆ :هیوادارم ئه‌م نامه‌یه‌ت به‌ده‌ست نه‌گات.به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستت گه‌یشت،چه‌ندشتێک هه‌ن ده‌مه‌وێت بیانزانیت.یه‌که‌م من چووم بۆکوردستان چونکهبڕوام به‌یارمه‌تیدانی ئه‌وانه هه‌یه که کراونه‌ته قوربانی،،.کورده‌کان لهڕاپهڕیندان دژی ڕژێمێکی هارو دڕنده.خه‌ڵکه‌که‌یان پێویستیان به‌یارمه‌تی هه‌یه،له پێش هه‌مووشتێک خۆراک و ده‌رمان.بهڕۆیشتنم بۆئه‌وێ پێموایه که‌ده‌توانم کۆنگرێس ڕازیبکه‌م بۆده‌سته‌به‌رکردنی ئهویارمهتییه.دووه‌م من زۆرداوای لێبوردن ده‌که‌م کهناتبینم کاتێک گه‌وره‌ده‌بیت. کاتێک دایکت و من لێکجیابووینهتهوه تۆ کۆرپهبوویت.له‌به‌رئه‌وه به‌ڕاستی من و تۆ ههرگیزخێزان نه‌بووین .به‌ڵام زۆرم خۆشده‌ویت و ده‌زانم که‌پیاوێکی میهره‌بان و چاکت لێده‌رده‌چێت،ئومێد ده‌که‌م باش و به‌خشنده‌و میهره‌بان بژیت،خۆشه‌ویستی بابه بۆت …؛
ئه‌م نامه پڕله‌سۆزی باوکانه‌ی پیتهرگاڵبرێس بۆ ئه‌ندرۆی کوڕی،له‌وه‌ی به‌گوومان بووه له‌سه‌لامه‌تی گیانی، ئه‌وه‌مان به‌ڕونی بۆده‌سه‌لمێنێت که هاوکاری و هاوسۆزی بۆ پرسی کورد‌و بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی مێژووی خوێناوی خه‌ڵکی کوردستان له‌ئاست ڕژێمێکی نه‌گریسی وه‌ک به‌عس،به‌رده‌وام هه‌بووه‌و هه‌یه، سه‌ره‌ڕای به‌رزنرخاندنی هه‌ر هه‌ڵوێست و هاوکارییه‌کی وه‌ک گاڵبرێس که‌وێنه‌کانی کامێراکه‌ی ئه‌و بووه وێنه‌ی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می هه‌موو ڕۆژنامه‌کانی ئه‌مریکا. به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو ووزهوتواناکان بۆدۆزینه‌وه‌ی که‌ناڵی هاوپه‌یمانیه‌تێکی دوولایه‌نه‌و دوورمه‌ودا بخرێته‌گه‌ڕ تا به‌قه‌باره‌ی ئهوهاوبهندی و هاوپه‌یمانیه‌تییه بهرژهوهندییهکاننمان بخوێنینه‌وه،
له‌دوای ڕاپهرینهمێژووییهکهی به‌هاری 1991 خه‌ڵکی کوردستان هه‌میشه به‌به‌رده‌وامی ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای بههاوکارو هاوسۆزی خۆی زانیوه،به‌ڵام له‌دوای ڕووداوه‌کانی 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001 و دوارتریش هاتنی سوپای ئه‌مریکاوهاوپه‌یمانه‌کانی بۆ ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له 9ی ئه‌پریل ی 2003 به‌ته‌واوی خۆی به به‌شێک له‌هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا پێناسه‌کردووه،ئه‌گه‌رچی هه‌میشه ئهودهنگۆیه هه‌بووه که‌ده‌ڵێ ئه‌مریکییه‌کان قازانج وبهرژهووندییهکانیان لێره‌دایه،بۆیه هاوکاروهاوسۆزن،،وه‌لێ له‌بیرمان نه‌چێت هاوپهیمانییهتیش به‌شێکه له‌قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش،کوردلهناوچهکهدا قه‌ده‌ری جیۆپۆله‌تیک وه‌ها ی لێکردووه بهههمووهاوکاری وهاوسۆزییهکی وتبێت هاوپه‌یمان. هه‌روه‌ک چۆن که‌سێکی مهلهنهزان لهکهووتنه به‌ر شه‌پۆله شێته‌کانی ده‌ریا په‌نا ده‌باته به‌ر گژووگیای که‌نارده‌ریا بۆ ده‌ربازبوون له‌خنکان..ئه‌م بیرکردنه‌وه‌ش ئه‌مری واقیع لهفرهدووژمنی هاوبه‌ش و سنوری داخراو سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر سیاسه‌تی کوردی‌دا نه‌ک بێ ئاگایی سیاسی لهگهمهکان…..ه
ده‌ست تێوه‌ردانه ناوبه‌ناو به‌رده‌وامه‌کانی ووڵاتانی دراوسێ بۆسه‌رکوردستان هه‌مووکات قسه‌کردن لهسهرهاوپهیمانییهتی کورد‌و ئه‌مریکای خستۆته به‌رده‌م ڕهخنهوگڤتوگۆی گووماناوی، ئیتر ڕاستییه‌ک هه‌یه کهجیتر ده‌بێت ئهوهاوپهیمانی یه له‌هاوکاری یان لهههوپهیمانیهتێکی سه‌رزاره‌کی و یه‌ک لایه‌نه، بچێتهقۆناغی په‌یمانی ستراتیژی وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌قسه‌کانی دیک چینی له‌هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ئه‌مڕۆ پێویسته بنچینه‌یه‌ک بۆپهیمانێکی درێژخایه‌ن دابنێین تائهوقوربانیانهی پێکهوهداومانه به‌فیڕۆنه‌ڕوات.که‌واته په‌یامی گهورهکاربهدهستی ئه‌مریکا دیک چینی ئه‌گه‌ری هاتنه‌کایه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تێکی نووسراو و باوه‌ڕپێکراو و دورخایهنه وه‌ک هاوپه‌یمانێکی ستراتیژی له‌ده‌رگای ماڵی کورد له‌هه‌رێمی کوردستان ده‌دات.بۆیه لهههردهرفهت و سه‌ردانێکی مه‌سعودبه‌رزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم و شاندی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ واشنتۆن و قسه‌کردن لهسهرهاوپهیمانییهتێکی نوسراو و درێژخایه‌ن،دهبێتهخاڵی وه‌رچه‌رخانی گهورهلهمێژووی هاوپه‌یمانی دوولایه‌نه، چونه‌ناو ههرپرۆتۆکۆڵێکی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێزێکی بڕیاربه‌ده‌ستی وه‌ک ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جگه لهههڵسهندگاندنێکی پڕبه‌ها وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی مێژوویی.ده‌بێت و ده‌کرێت زۆر ڕاسته‌وخۆ و ڕاشکاوانه به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیژییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ده‌سپێکی هه‌ر کوالسێۆنێکی نوسراودا لهوهاوپهیمانیهتیهدا دابڕێژرێت.. ته‌نها نزیکردنهوهیهکیش له‌ئه‌گه‌ری ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تیه دوولایه‌نه بۆخه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا، جگه له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش،جگه له‌دۆست و دووژمنی هاوبه‌ش،هه‌نگاونانی ڕاسته‌قینه‌ی خوودی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆژیانی دیموکراسی و کراوه‌یی ڕاگه‌یاندن، بۆ باشترکردنی گوزه‌ران و مافی هاووڵاتیان، سه‌رخستنی ئهوهاوپهیمانیهتییه که جێگری سه‌رۆکی ئهمریکالهسهردانهکهی 18/3/2008 به‌ڕاشکاوانه به‌گوێماندا چرپاندی. تابکریته فاکته‌ری پاراستنی سه‌روه‌ری هه‌رێمی کوردستان لهههردهستێکی ده‌ره‌کی و دووژمنکارانه
22/3/2008
faraidun_73@hotmail.com
———————————————————————————
*
سه‌رچاوه‌ی کتێبی عێراق ق ئه‌نفال له‌نوسینی :سهمانساپاوهری
وه‌رگێرانی به‌ختیار که‌ریم