سازکردنی کۆنسێرتێک بۆ هونه‌رمه‌ند تارا جاف
چالاكیی هونه‌ری له ئامانجیدا گه‌یاندن و خرۆشاندنی هه‌سته‌كانه
هونه‌رمه‌ند تارا جاف *
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید……
تارا جاف یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌نده سه‌رکه‌وتوانه‌ی جێگایه‌کی دیار و تایبه‌تی له ناو کۆمه‌لگای کورده‌واری چ له هه‌نده‌ران و چ له ووڵاتدا کردۆته‌وه. ئه‌م هونه‌رمه‌نده جیا له‌وه‌ی به ده‌نگی نه‌رم و ئاوازی قه‌شه‌نگی مرۆڤ ده‌خاته جیهانی ئاسوده‌یی و دڵنییایه‌وه ، یه‌که‌م مویزکژهنی کورده که ئامێری هارب ده‌ژه‌نێت، هه‌وڵی داوه به زمانی ڕه‌سه‌نی کوردی و به شێوازێکی نوێ خه‌ریکی کاری داهێنان بێت .
به‌ڵگه‌نه‌ویسته، له کۆمه‌ڵگای خۆماندا داب و نه‌ریت و یاسا كۆنه‌كان، تابوه حه‌رامكراوه‌كان باڵاده‌ست بووه‌و كاریگه‌ریان له سه‌ر ژیانی سایكۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری جیهانی كورده‌واریدا بینوه‌و ده‌وری مرۆڤی ئێمه‌یان له هه‌موو لایه‌كه‌وه وه‌ك په‌رژین ته‌نیوه و ژیانی ڕۆژانه‌مانی سنوورداركردووه. مرۆڤ بۆته كۆیله و دیلی یاسا و نۆرمه‌كان. ئاسان نیه تاك له‌و كۆمه‌ڵگا داخراوه‌دا وله‌و كه‌لتوره نهریتییهتدا، كه گشت هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌له و چالاكیه‌كانی مرۆیی به چه‌ندین پێوانه و نۆرم هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت، بتوانێت توانا و به‌هره‌كانی ده‌ربخات، له پاشانیشدا پێشیشیان بخات.
مرۆڤ له ڕوانگه‌ی بوونخوازهكانهوه به پێی چالاكی و پرۆژه‌كانی، هه‌ڵبژاردن و بڕیاره‌كانی خودی خۆی دروست ده‌كات ، فۆرمێك ده‌دا به ژیانی خۆی واده‌رده‌كه‌وێ كه تاك ده‌توانێت ببێته ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت ببێت. لێره‌دا ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی شاعیر یونانی پیندارۆس دێته‌وه یاد، كه چه‌ندین جار فه‌یله‌سوف و ڕۆمانوسی ئیسپانی ئونامینۆ( 1864-1936) ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی به‌كارهێناوه ئه‌ویش
"ببه به خۆت". به هه‌مان شێوه نوسه‌ری هۆله‌ندی نایكێرك زاراوه‌ی"خۆ پێشخستن یا گه‌شه‌پێدانی خود" ی به‌كارهێناوه ، ئه‌م بیره هێلكار و نهخشێكه كه تاك له چالاكیه‌كانی ژیانیدا بۆ گه‌یشتن و به ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانی پراكتیزه‌ی ده‌كات . سه‌رباری ئاڵۆزی ئه‌و كۆمه‌ڵگا داخراوه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ژیانه سنوردارهداتارا جاف له هه‌وڵ و تێكۆشانیدا توانیویه‌تی توانا و به‌هره‌كانی كه‌شف بكات، خه‌م و ئازار و گیرۆده‌ی بپشكنێت و بیاندۆزێته‌وه، فه‌نتازیای خۆی گه‌شه پێبدات،بیر و هه‌ست و زه‌ینی ڕۆشنی خۆی پێشبخات، په‌ره‌ی پێبسهنێت وه‌ك خوڵقێنهرێكی پرشنگداری سه‌ركه‌وتوو مه‌وداكانی ژیانی خۆی به‌ر فراوان و هه‌مه ڕه‌نگ بكات، هونه‌رێكی جوان و مانادارمان پێ ببه‌خشێت، هێز و توانای له وهدا بووه له ناوه‌وه‌ی خۆیدا خۆی له و زه‌لكاوه ڕاوه‌ستاوه‌دا، له تابوه حه‌رامكراوه‌كان ڕزگاربكات له ناخدا ئازادی به‌ده‌ست بهێنێت ، بیر و بۆچونه‌كانی پێشبخات، تابوه حه‌رامه‌كان، كۆت و زنجیره‌كانی پچڕێنێت ئه‌وه بێت كه خۆی بیه‌وێت.
به بۆچوونی نووسه‌ری ڕوسی تۆلۆستۆی ( 1820-1910) چالاكیی هونه‌ری له ئامانجیدا گه‌یاندن و خرۆشاندنی هه‌سته‌كانه، هه‌ر وه‌كو هیگل ده‌ڵێ ئه‌رك و ئامانجی به‌رهه‌می هونه‌ری له وه‌دایه كه گشت له هه‌ست و ئاره‌زوو و حه‌ز و خۆزگه‌ی شاراوه‌وه كه له ڕۆحی مرۆڤدا ئاماده‌یه، بیهروژێنێت، هانیان بدات و به‌ره‌و پێشه‌وه‌یان بدات.
تۆلستۆی پێێ وایه كه هونه‌ر ته‌نها به ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزه‌وه په‌یوه‌سته، ئه‌ركی خرۆشاندنی هه‌سته‌كانی له‌سه‌ره، كه وه‌ك درمێك یان په‌تا له نێو كه سانی كۆمه‌ڵدا ته‌شه‌نه ده‌كات، هونه‌ریش هه‌سته‌كان، حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی جه‌ماوه‌ر ده‌جوڵێنێ و ته‌شه‌نه‌ی پێده‌كات.
له( ئۆپێرای کچه که‌ڕوڵاڵه ماسی گره‌که) که له لایه‌ن کۆمپۆنیستی فره‌نسی دانێل ئۆبێر( 1782-1871)، دانرا، ئه‌م ئۆپێرایه له ساڵی 1830 له بروسل پیشانده‌درێ، ئه‌و چیرۆکه‌یه که باسی ڕووداوێکی مێژووی شه‌ڕی ئیسپانی و ناپلس ده‌کات، موزیکه‌که به جۆرێک سه‌رنجی به‌لچیکی ڕاده‌کێشیت و هه‌ستی تهماشاکهرهکان ده‌جوڵینێ و کاریان تیده‌گات،که خه‌لکی ڕووبه‌روی واقیعی خۆیان ده‌بنه‌وه، چی تر نایانه‌وێت مییللهتهکهیان له ژێر چنگی هۆله‌ندادا بێت ، ئه‌و پشکۆیه‌یه که له ناو دڵ و ده‌رونی بهلچیکدا ئاماده‌یه کلپه ده‌کاو گڕی شۆڕش هه‌ڵده‌ستێ وله هه‌موو لایه‌ک بورکانی ناڕه‌زایی و توڕه‌یی ده‌ته‌قێته‌وه،خه‌لکی ده‌ڕژنه سه‌رجاده‌و ههلدهگهڕێنهوه و شۆڕشی به‌لچیکا دژی هۆله‌ندا ده‌ستپێده‌کاو به‌م جۆره داوای سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌که‌ن، پێده‌چیت یه‌ک پارچه موزیک شۆڕشێک به‌رپابکات.
دیاره هه‌ر وه‌كوو چۆن زمان ئه‌ركی ده‌ڕبڕینی بیر و بۆچوونه‌كانه، هونه‌ریش ئه‌ركی ده‌ڕبرینه، هه‌ست و سۆز و تاسه‌ی به هۆی وشه و مۆسیقا و ڕه‌نگه‌وه ده‌رده‌برێ. ئه‌و هه‌ست و سۆزه‌ی كه هونه‌رمه‌ند خۆی نقومی بوه و له به‌رهه‌مه‌كانیدا ده‌ریده‌بڕێ، هه‌مان هه‌ست و سۆزیش له ڕۆح و گیانی جه‌ماوه‌ریشدا ڕهنگپێدهداتهوه. به واتایه‌کی دی داهێنه‌ر هه‌سته‌کانی خودی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ناخی بیسه‌ر یان ته‌ماشاکه‌ره‌وه.
لێره‌وه تۆلستۆی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ كه هونه‌ری ڕه‌سه‌ن پێوسیته له ئاستی تێگه‌یشتنی خه‌ڵكاندا بێ و به ئاسانی خۆی بگه‌یه‌نێته گشت كه‌سێك، دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه كه هونه‌ر له جه‌ماوه‌ر داببڕێ. به‌ڵكو هونه‌ر ده‌بێ هۆكارێك بێ بۆ یه‌كخستنی كۆمه‌ڵگا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تۆلستۆی ده‌سته‌واژه‌ی دیمۆكراسی هونه‌ری" به‌كار دێنێت" .
گه‌ر سه‌یری هونه‌رمه‌ند تارا جاف بكه‌ین ئایا ئه‌م كه‌سایه‌تیه تا چ ڕاده‌یه‌ك توانیویه‌تی جێگای خۆی له ناو میلله‌تدا بكاته‌وه؟ ئایا هونه‌ره‌كه‌ی توانیویه‌تی خۆی بگه‌یه‌نێته ناوه‌ندی چین و توێژ و شوێنه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگادا ؟
دیاره ، هونه‌رمه‌ند توانیویه‌تی به چالاكییه هونه‌رییه‌كانی جێگای دیاری خۆی نه‌ك هه‌ر له ناو جیهانی هونه‌ردا بكاته‌وه به‌ڵكو ده‌نگی خۆشی، ئاوازی جوانی، زمانی پوخت و پاراوی به ناو چین و توێژه جیاجیا كانی كۆمه‌ڵگادا بگه‌یه‌نێت. .ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕاستیه‌ی كه تارا جاف هونه‌رمه‌ندێكی ڕه‌سه‌نه و هونه‌ره‌كه‌ی له ناو واقیعی كۆمه‌ڵگاوه هه‌ڵهێنجاوه. په‌یوه‌ستی فیكری هونه‌رمه‌ند به كۆمه‌ڵگاوه پیشان ده‌دات، دانه‌بڕاوه له ڕووداو و دیارده‌ی سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووریه‌كانی كوردهواری له ناوه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤه‌وه ، له بیر‌و هه‌ست و سۆز‌و موعاناتیانهوه ده‌ستپێده‌كات، تارا جاف هه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده نیه که ته‌نها له ڕێ چالاکی هونه‌ریی موزیک و گۆرانیدا، ئه‌و گۆرانیانه‌ی که به زمانێكی پوخت وتویه‌تی، سه‌ر قاڵی کاری داهێنان بێت، که ئه‌مه‌ش دیاره خۆی له خوی‌دا ده‌رخستنی ناسنامه‌ی گه‌له‌كه‌ی له هه‌نده‌ران ده‌گرێته خۆ ، به‌ڵکو له هه‌مان کاتیش‌دا به چالاکیه هونهرییکهی له جۆره‌ها فێستیفال و کۆنسێرتدا، هه‌وڵی ده‌رخستن و پیشاندانی وێنه‌یه‌کی پوزهتیفه له سه‌ر ژنی کورد، که ژنی کوردیش خاوه‌ن توانا‌و وویستی خۆیانن، به هه‌وڵی خۆیان که‌سایه‌تی خۆیان دروست ده‌که‌ن. روونتر بڵێین، هونه‌رمه‌ند لێره‌دا هه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌داوه به‌ده‌نگی به‌سۆزو ئاوازی گه‌رم، به‌رهه‌مێكی جوانمان بۆ دابهێنێت یان مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و شانازیكردنی خۆی به جوانی و خاكه‌كه‌یه‌وه بێت، به‌ڵكو له ڕێی ئه‌م گۆرانییهیدا هه‌وڵ و تێكۆشانی ده‌رخستنی ناسنامه‌ی میلله‌ته‌كه‌یه‌تی كه خاوه‌نی زمان و خاكی خۆیه‌تی؛ ده‌رخستنی که‌سایه‌تی ژنی کورده، که ژنیش خاوه‌ن که‌سایه‌تی خۆيه.
————————————————————————–
• تيَبيني: له سه ر ئه‌رکی تایبه‌تی خۆم له هۆلی بادکاوب له ئه‌مستردام کۆنسێرتێکم بۆ هونه‌رمه‌ند تارا جاف سازکرد.
• ئه‌م بابه‌ته له 16/3 دا له ڕێوان بلاوکرایه‌وه