فانی ته‌واوکه‌ری قوتابخانه‌ی شیعریی نه‌ته‌وه‌یی خانی و حاجی قادری کۆیی
پیشه‌کییه‌ک
له‌و چه‌پته‌ره‌یدا که (مارتن سترۆنمایه‌ر) ده‌رباره‌ی مه‌م و زین له کتێبه‌که‌یدا (وێنه گرنگه‌کانی نواندنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی کوردیی: پاله‌وانان، خایینان و دوژمنه‌کان)، نووسیوێتی، کۆتاییه‌که‌ی به‌م رسته‌یه دێنێ: ‘هه‌روه‌ک چۆن کورده‌کان وا هاندران که رایبگه‌یه‌نن ته‌نیا یه‌ک زمان، یه‌ک دین، یه‌ک که‌لتووریان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رجی ئه‌و کۆمه‌له که‌لتوورییه پێکسازه‌یان تێدابێ که گوایه نه‌ته‌وه‌ی لێ پێکدێ، هه‌رواش (کورد) ده‌بوو ته‌نیا یه‌ک (مه‌م و زین) ی هه‌بێ.”
Martin Stronmeier: Crucial Images in the Presentation of va Kurdish National Identity: Heroes, Traitors, and Foes, Brill, Boston, 2003. P. 35
ئایا له (مه‌م و زین) ێک زیاترمان هه‌یه؟ ئایا خانی بوو به قوتابخانه‌یه‌کی هزریی و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام و روونکه‌ره‌وه‌ی ریبازی فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و پرۆژه‌ی یه‌کێتی زمان و که‌لتوورو نه‌ته‌وه؟ ئێمه نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ که‌سان و ئه‌کادیمیانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ک مارتن سترۆنمایه‌ر روون نه‌کردۆته‌وه، ئێمه لای خۆشمان ئه‌وه‌مان دیراسه‌و ساغ نه‌کردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌م پرسیاره وه‌ک پرسێکی لێکؤڵێنه‌وه‌ی ئه‌کادیمی جددی تا ئێستا نه‌کراوه‌و بایه‌خی خۆی پێنه‌دراوه، که ده‌بوو به سه‌دان کتێب و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی مان له‌م باره‌وه هه‌بووایه.
ئه‌م باسه ده‌رباره‌ی شاعیری کورد مه‌مه‌نداغای فانی، وه‌ک پێشه‌کییه‌ک بۆ چاپی دیوانه‌که‌ی له ساڵی 2005 دا نووسیم، گه‌رچی به‌شی یه‌که‌می دیوانه‌که‌ی له سالی 1978 چاپکراو به‌شی هه‌ره‌زۆری دیوانه‌که‌شی چاپی 2005 گرتوویه‌تیه خۆی، به‌لام به داخه‌وه ته‌نیا 500 دانه له دیوانه‌که بلاوکرایه‌وه و تا ئێستاش، هه‌ر وه‌ک ئه‌و وێرانی و قڕانییه‌ی لێکۆڵێنه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی و فیکریی، رووی کردۆته هه‌موو پرس و بابه‌ته جددیه‌کان، تا ئێستا تاقه یه‌ک لێکؤلێنه‌وه‌ش له سه‌ر فانی نه‌کراوه و دیاره دیوانه‌که‌شی که‌م که‌س بینیویانه. گه‌رچی به‌راستیی وه‌ک هه‌ر خوێنه‌ریكی زیره‌اک ده‌توانێ له خوێندنه‌وه‌ی دیوانه‌که‌یدا سه‌رنجی بدا، فانی ته‌واوکه‌ری ته‌واوی بیرۆکه‌و ناوه‌رۆک و رێبازه هزرییه‌کانی خانی و حاجی قادره‌و ده‌توانین بڵێن له سه‌رده‌ستی فانی قوتابخانه‌ی فیکری نه‌ته‌وه‌یی کوردیی له شیعردا گه‌یشتۆته ئه‌و په‌ڕی لوتکه‌ی تێگه‌یشتنێکی مۆدێرن و زانستی. له‌م باسه‌دا من ئاماژه‌م بۆ خانی و حاجی قادر نه‌کردووه، چونکه باسه‌که‌ی زۆر درێژ ده‌کرده‌وه که بۆ پێشه‌کی نه‌ده‌گونجا، به‌لام به‌رده‌وامی خه‌ته فیکرییه‌کان و هێلی بیرکردنه‌وه‌و ستراتیجییه زانگه‌رییه نه‌ته‌وه‌ییه- کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له باسه‌که‌دا ئاشکرایه. مه‌به‌ستم له بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته سه‌رنجراکێشانی نه‌وه‌ی نوێمانه بۆ ئه‌م بابه‌ته‌و هاندانی دیراسه‌ی ئه‌کادیمییه له سه‌ر پرسی به‌رده‌وامیی ئه‌ده‌بیی بیری نه‌ته‌وه‌یی خانی و حاجی قادر تا بۆ خۆمان و بێگانه‌شی بسه‌لمێنین که خانی ته‌نیا وه‌ک مه‌م و زین – ێك نه‌ماوه‌ته‌وه به‌لکو بۆته قوتانخانه‌یه‌کی بیری نه‌ته‌وایه‌تی به‌رده‌وام و کاریگه‌ر.
پێوه‌ندی فانی به بیری نه‌ته‌وه‌یی حاجی قادره‌وه ئاشکرایه‌و پێوسیتی به به‌راوردیی و سه‌لماندن نییه. بۆ نموونه له‌م هۆنراوه‌دا فانی تێگه‌یشتنی خۆی له حاجی قادر و په‌یامه‌که‌ی به وردی روون کردۆته‌وه:
حاجى قادر شاعیرى مەشهورو دەوڵەت خواهى کورد
شیعرەکانى شاهیدن بۆ فیکر‌و بەرزى فیترەتى
هەروەکو باوکێکى موشفیق چۆنە بۆ ئەولادى خۆى
دەرحەقى کوردانى گێتى وا بوو رەحم و شیفقەتى
بۆ ئەوەى ئیرشادى کورد‌و نەشرى سەربەستى بکا
دایە سەر شیعر‌و ئەدەب تا رۆژى مردن ئولفەتى
حاجیا حەیف و تەئەسوف میللەتى نادانی تۆ
بەم هەموو بەندانە جاهیل ما نەگۆڕا حاڵەتى
گەڕ لە ناوقەومێکى زانا بایە حاجى بێگومان
تا زەمانى ئاخرەت دەکرا سوپاس و مەدحەتى