
كاتژمێر بیست و پێنج …. یوسف له‌تیف
هه‌ینێ ئامێری خوێندنه‌وه نه‌بوو مه‌له‌مه‌وانه‌كان كه به‌ناو ده‌ریادا ده‌چوون .قه‌فه‌سێك كه‌روێشكی سپییان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌برد،هه‌ر كه كه‌روێشكه‌كان ده‌مرن. ئیدی ئه‌و مانایه‌ی ده‌به‌خشی كه‌هه‌وا بۆگه‌ن بووه و مرۆ ده‌توانێ زۆرییه‌كه‌ی تا شه‌ش سه‌عاتی تر له‌و خولگه‌یه‌دا بژی…شه‌ش سه‌عات ئه‌و زه‌مه‌نه‌یه كه چاره‌نوسی مرۆڤه‌كان دیاری ده‌كا. هه‌ندێكیان كه ده‌یانزانی رزگاربوون مه‌حاڵه خۆیان ده‌كوشت تا مه‌رگی هاوڕێكانیان نه‌بینین…زه‌مه‌نێك بۆ رزگاربوون هه‌یه،ئه‌مه حبكه‌ی ئه‌و رۆمانه‌یه كه كۆنستانتین كۆركیۆ نووسیویه‌تی,كوشتن و به‌ها جوانه‌كانی مرۆڤ بیركردنه‌وه و خه‌ونه‌كانی.ئه‌مانه وه‌ك فڕینی چۆله‌كه‌یه كه له‌سه‌ر كانییكه‌وه بۆ سه‌ر چڵی داره‌كه‌ی سه‌ریه‌وه،ئه‌و زه‌مه‌نه چۆن ده‌گوزه‌رێ:چۆن نووسه‌ر ده‌توانێ ته‌عامولێكی فه‌نتازیی له گه‌ڵ بكا،ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌و هه‌موو كارتێكه‌رانه چین.مرۆڤ و پرسیار و زنجیره رووداوه تێهه‌ڵكێشراوه‌كان گرێچنی سفت و جوان بێ ئه‌وه‌ی شاشی و خه‌وشی تیا بێ هونه‌ره. له یه‌ك كاتدا ئه‌مانه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ مه‌به‌ستی نووسه‌ردا بڕوا،چه‌ند وردتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و زه‌مه‌نه كورته‌دا بكه‌ی هێنده درێژتر ده‌بێ بوعد و پێشهات و كاریگه‌ری زۆرتری ده‌بێ له زه‌مه‌نێكی زۆر درێژتری ئاینده‌دا، چین ئه‌مانه وا لێ ده‌كا. ڕۆحه هه‌رزانه‌كانی مرۆڤ له جه‌نگدا, له شه‌ڕدا هه‌موو شتێك ده‌سوتێت له پێشانه‌وه ڕاستی
كه راستی له هاوكێشه‌كه ده‌رچوو هیچ زمانێك بۆ ئاخاوتن نامێنێ جگه له‌زمانی هێز. كه به‌ته‌نیاش هێز ئه‌و كاره‌ی كرد مرۆڤ له سروشته جوانه عه‌قڵانییه‌كه‌ی خۆی ده‌رده‌چێ و ده‌بێ به شێری دارستان. هه‌موو یاسا و دادانه‌ی بۆ پارسه‌نگی شه‌ڕانگێزی مرۆڤ داده‌نرێ له كه‌شی وادا موتڵه‌قه و هه‌ڵچوون و خێرایی پێوه‌یه، ئه‌و كارانه‌ش هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ خێراییدا كۆك نین و جه‌وهه‌ریان له به‌ین ده‌چێ
وه‌ختێ مناڵێكی فه‌له‌ستینی به‌چه‌ك ده‌كوژرێ به هه‌موو جه‌سته و روحمانه‌وه نه‌فره‌ت له بكوژ ده‌كه‌ین وه‌ختێك هه‌ر له منداڵیمانه‌وه ئه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا بووه بێ ئه‌وه‌ی بزانین ركمان له جوو ده‌بۆیه‌وه كه ئه‌وه‌ش چووه سه‌ری ئیدی شوێنێكمان نامێنێ بۆ گفتوگۆ به‌ڵام كونستانتین كۆركیو ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ت لا ئاوه‌ژوو ده‌كاته‌وه و وات لێ ده‌كا تۆ ئاره‌زووی نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌موو تراجیدیایییه‌ی كه به‌سه‌ر یۆهان مورتیس و ترایان هاتووه كه‌میته‌وه. له كاتێكدا یۆهان و ترایان شتاقیان جووله‌كه نین به جوو مه‌حكوومیان ده‌كه‌ن, ئیمكانیه‌تی كۆنستانێن له‌وه‌دایه وه‌ختێ كه‌سێ باسی سوتان ده‌كات قه‌ت وه‌ك سووتاوێك ناتوانێت باس له قرچه و گڕوتین و ئازاره‌كانی بكا. لێ وه‌ختێك جوویه‌ك ئه‌و مه‌خسه‌ره‌یه‌ی به‌سه‌ر بێ له‌و خولگه‌یه‌دا ناكاته ئه‌وه‌ی ڕومانییه‌ك ئه‌وروپییه‌ك له جێی جوویه‌ك ئه‌و ئازاره بكێشێ. كه‌واته هه‌ر زۆر زوو نووسه‌ر ئه‌و ته‌جاوزه‌ت پێ ده‌كا له خولگه‌یه‌كی بچو‌وكدا بڕوانێته مرۆڤه‌كان و مرۆڤایه‌تی. بگره ڕه‌هه‌ند و سه‌قفێكی تری گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی له وێدایه, ئه‌مه‌ش خوڵقێنه‌ری ئه‌و فه‌زا فراوان و فكرییه‌ی نووسه‌ره له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌تباته نێو جیهانه گه‌وره‌كه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌وه.
وه‌ختێك وه‌ك ئامێر كردار له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان ده‌كرێ. وه‌ختێ حه‌ق له بان له‌پی ده‌ستت بێ و وه‌ك خۆر بدره‌وشێته‌وه, به‌رامبه‌ری ده‌سه‌ڵات ته‌نیا له‌و پارچه كاغه‌زه‌ی به‌رده‌می ده‌ڕوانێ به‌و پێودانگه نه‌بێ و هیچیی تری لا محه‌ك نه‌بێ. لێ ئیدی تۆ هه‌ر چه‌ن سه‌یری چیمه‌ن و سه‌وزاییه‌كی جوانی ئێستای ئه‌وروپا بكه‌ی. ده‌بێ ڕۆژێ به چاویلكه‌كه‌ی ترایانیش سه‌یرت كردبێ كه كۆنستانتین لێوه‌ی بۆمانی ده‌گێڕێته‌وه. وه‌ختێك ده‌بینن ژه‌نه‌ڕاڵ لۆن له ناوه‌ڕاست شه‌قامێكدا دیلێكی ڤینای نگوین ڤان لام به ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌ستی ده‌كوژێت. وه‌ختێ نیون فان ترۆی به‌دارێكه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه گولله بارانی ده‌كه‌ن, وه‌ختێ له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كاندا هه‌زاران دیل سه‌ریان له جه‌سته‌یان ده‌كرێته‌وه… ئیدی به‌خۆت ده‌ڵێی نه‌فره‌ت له جه‌نگ, هیچ جه‌نگێك نییه له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌خته‌وه‌ری بۆ مرۆڤه‌كان بهێنێت.
گرینگ نییه سه‌ربازه‌كان له جه‌نگدا بكوژرێن. چونكه به‌خۆیان سوته‌مه‌نی جه‌نگن, ناخۆشه دیله‌كان مرۆڤه ساده‌كان ژن و منداڵه بێ گوناهه‌كان زمانیان لێ ده‌درێ و به جه‌لادییان له قه‌ڵه‌م بده‌ن, كارله‌ساته‌كه له‌وه‌یه به‌كێ ده‌ڵێی. له وه‌ختێكدا جه‌لاد هه‌رگیز ناتوانێ قوربانی وه‌ك قوربانی بێنێ
به‌شێكی ڕۆمانه‌كه نووسه‌ر خۆی پاڵه‌وانه و هه‌موو ئه‌و مه‌رگه‌ساته ده‌بینێ خۆی ده‌ڵێ (مه‌رگی ئه‌و كیشوه‌ره‌م به چاوی خۆم ده‌دی, به‌ڵام ئه‌وروپا ئاگای له هیچ نه‌بوو نه‌یده‌زانی له‌ژێر زه‌ختی گرتوخانه‌كان و له ناو چرنووگی.
یاسا ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی كۆمه‌لكوژیدا ده‌خنكێ كه به‌ره‌و وه‌حشیه‌ت ده‌ڕوات).
وه‌ختێ هێڵكاری ڕۆمانه‌كه‌ی كێشاوه چوار پاژی لێ نووسیوه خۆی له گرتووخانه مان له خوارن ده‌گرێ به شێتی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و له شێتخانه‌ی ده‌په‌ستن, وه‌ختێ قه‌شه كه‌ره‌مزی دینه و باوكیه‌تی دوای ئه‌وه‌ی به قاچ بڕاوی و برینداری ده‌یهێننه گرتووخانه زۆره ملێیه‌كان به چاوی خۆی دیتی كه چۆن ده‌مرێ و ناشتوانێ مه‌راسیمی له خاچدانه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵسووڕێنێ. ئیدی به‌هاكان هیچ مانایه‌ك نابه‌خشن و خۆی هه‌موو ئه‌مانه ده‌بینێ به چاوێلكه‌كه‌ی خۆی به‌ته‌نیا ده‌یداته یۆهان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بینینانه بداته ده‌ستی ژنه‌كه‌ی و ئه‌ویش به‌هه‌مان بینینه‌وه به‌شه‌كان تری ڕۆمانه‌كه‌ی ته‌واو بكات..
ده‌زانێ ڕۆژێك ئه‌لیو نورای هاوسه‌ری كه جووله‌كه‌یه و گیراوه و به‌ر ده‌بێ, ڕۆژێك هه‌یه خۆی و یۆهانیش هه‌ناسه‌ی ئازادی هه‌ڵده‌مژن. به‌ڵام چیی‌تر لای ترایان ژیان و ته‌مه‌ن پاش بینینی هه‌موو ئه‌وكاره‌ساتانه هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێ. بۆیه له ته‌لبه‌نه‌كه نێزیك ده‌بێته‌وه و گولله باران ده‌كرێ. ده‌زانێ به خاچدانی جه‌سته‌ی ترایان روحی ده‌مێنێ و ئه‌لیوانوراش ده‌توانێ به هه‌مان چاویلكه‌ی ئه‌و بینین و روئیایییه‌ی ئه‌و پاژه زه‌مه‌نییه وه‌حشیه‌ته‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه بنووسێته‌وه. كه نووسه‌ر مه‌به‌ستییه‌تی.
كه یۆهان له ئه‌ڵمانیا ئازاد ده‌كرێ سۆزانا ده‌بینێته‌وه و پێش لێك دابڕنیان دوو منداڵیان هه‌بووه و سێیه‌میان له به‌نامه سۆزانا بۆ گرتووخانه‌كان به‌یوهانی ڕاگه‌یاندووه منداڵێكی پاش وی ئه‌وه‌ش سه‌ربازه رووسه‌كان به‌سره ده‌چوونه لای و پاش هه‌ڵاتنیش له ده‌ستییان له هه‌ر كوێ ده‌یانگرت له گه‌ڵی ڕایان بوارده‌وه, ئه‌و به‌رهه‌می زۆرلێكردن و زۆره گێی رووسه‌كان بوو. ئێستا (نورا) وه‌رگێڕی ئه‌فسه‌ره ئه‌مه‌ریكایییه‌كانه و یۆهان و خانه‌واده‌كه‌ی به منداڵه زۆڵه‌كه‌شه‌وه ده‌چن خۆبه‌خش خۆیان ناونووس ده‌كه‌ن دژی رووسه‌كان… ئێستا ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌یه‌وێ وێنه‌یان بۆ ڕۆژنامه‌كان بگرێ… به‌نوڕا ئه‌ڵێ كه بۆیان وه‌رگێڕێ با بزه‌خه‌نه بكه‌ن و پێكه‌نینه‌كان له‌ناو وێنه‌كان ده‌ربچێ…. وه‌ختێ یوهان له‌ناو ئه‌و هه‌موو تراژیدییایه‌ی له ده‌ستیانه‌وه به‌سه‌ری هاتووه. ئێستا منداڵانی ده‌یبه‌نه ئه‌و ڕێگایه‌ی كه باوه‌ڕی پێی نییه خۆیان ببه‌خشن. ده‌یه‌وێ بگریه و هاوار و هه‌ی داد بكا ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش دووپاتی ده‌كاته‌وه
با بزه‌تان بێ
ئه‌وه ئیمكانییه‌ت و پێكه‌نینی نووسه‌ره به‌به‌شێك یاخۆ زه‌مه‌نێك له زه‌مه‌نه‌كانی ئه‌وروپا. كه مرۆڤ هێڵنجی دێ له‌و مێژووه كه هێنده قێزه‌ونه.
كۆنستانیش زۆر ورده‌كارانه توانیوویه‌تی له دڵۆپێك ئاوه. له یه‌كه‌م هه‌ڵه‌ی لاموبالاتی سوزاناوه دواتر كانییه‌ك و چۆله‌كه و ڕووبارێك به‌دوای یه‌كدا تێهه‌ڵكێشی هه‌مان رووباره گه‌وره‌كه‌ی ژیان بكاته‌وه.
هه‌موو ده‌رگاكان هی گه‌وره‌تریان به‌دوای یه‌كدا ده‌كرێته‌وه. له بازنه‌یه‌كه‌وه له به‌ردێكه‌وه كه ده‌یهاوییه ناو گۆمێكه‌وه به‌دوای خۆیدا چه‌ندان بازنه‌ی ورده شه‌پۆلی ئه‌ڵقه‌یی له‌و چه‌قی بازنه‌ییه‌وه ده‌كرێته‌وه. ئه‌وه خه‌یاڵ و فه‌نتازییای نووسه‌ره. هه‌روه‌سه زۆربه‌ی ئه‌و گرتوخانانه و ئه‌و كاره‌ساته جه‌رگبڕانه واقعیین. به‌ڵام ئه‌وه كۆنستاتینه ده‌توانێ به‌و فه‌نتازییایه بۆمانی بگێڕێته‌وه و ئه‌وه بوو پێش هه‌مووان مه‌رگی كه‌روێشكه سپییه‌كانی بینی. هه‌ندێكیان مانه‌وه. به‌ڵام هه‌موو به‌هاكانییان ورد و خاش كرا به‌خۆی له‌وه زیاتر نه‌یویست له هاوینه‌ی چاویلكه‌كه‌یه‌وه كه زوومێكه هێنده‌ی تر ببینێ
زۆر كاره‌سات و تراجیدیای جه‌رگبڕتر روویاندا له‌وه‌ی كه كۆنستاتین بینی به‌ڕاستیش روویاندا. به‌ڵام كه‌سێ وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موومانایه‌مان پێ ببه‌خشێ. له چاوێلكه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه مه‌فهوومه‌كان زۆر هونه‌ری هاتنه گێڕانه‌وه, نه‌مانتوانی به‌ئاگا بین له كاتی خوێندنه‌وه‌یا, به‌ڵكه لاموبالات خۆمان بیر چوو جڵه‌وی خه‌یاڵمان گیرۆده‌ی فه‌نتازییای بوو. كه بۆ نووسه‌ر زۆر زه‌حمه‌ته له وێوه ئێمه‌ی برده سه‌ر تراجیدیاییه‌كان. بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و به‌هاره جوانه‌ی ئه‌وروپا ئه‌وه چیمه‌نه سه‌وزه‌ی ئێستای پێشتر خاكه‌را بووه و له‌ئه‌زه‌له‌وه هه‌ر سه‌وز نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كان:
1- كاتژمێر 25 كۆنستاتنین كۆركیۆ – وه‌رگێڕانی سوله‌یمان دڵسۆز.
2- دوو ده‌مووچاوه‌كه‌ی ژه‌نه‌راڵ به‌سه‌رهاتی وێنه‌یه‌ك – به‌ختیار عه‌لی ژماره 64ی رۆژنامه‌ی باس.
3- جه‌نگاوه‌رێكی ڤیتنامی – نیون ڤان ترۆی.