
دوو نه‌زیله چیرۆكی زۆر كورت
((زه‌نگ زه‌نگ زه‌نگ))
– ئه‌لو ئه‌لو،هێیی ئه‌لو ئێوه كێن به‌م نیوه شه‌وه ته‌له‌فون ده‌كه‌ن؟.
– ئێمه كێین؟،كه‌سێك پێشتر ته‌له‌فونی بۆ كه‌سێك كردبێت ده‌بێ بزانێت بۆ كێیی كردوه!،یانی ئێوه كه گاڵته به خه‌ڵك ده‌كه‌ن،پاشان خۆشتان ده‌گۆڕن هه‌ی….
– خوشكی به‌ڕێز ته‌له‌فونی چی و خۆ گۆڕینی چی،نابێ بزانم ئێوه كێن؟.
– كوڕه وس. بزانه چۆن ده‌تكه‌م به په‌ند ، ئێوه ته‌له‌فون بۆ كچی خه‌ڵك ده‌كه‌ن نابێ بزانن بۆچی و بۆ كێیی ده‌كه‌ن و خۆشتان كێن ها ؟.
ئه‌لو.ئه‌لو خوشكێ شهبهكهت نیه ، ئێوه باسی چی ده‌كه‌ن ،به‌خوای ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن من لێیی بێ ئاگام.
– تۆ بێ ئاگای ؟.
– ئه‌رێ به چاوی تۆ ، ده‌خۆت بناسێنه بزانه هه‌ڵه‌ت نه‌كردوه!؟.
– نا نا تۆ ته‌له‌فونت كردوه و ئێستا من خۆم بناسێنم،نا نا من هه‌ڵه ناكه‌م !.
– كچێ كو هه‌ڵه ناكه‌یت ئه‌ی ئه‌وه نیه من ئه‌و كهسهنیم كه تۆ لێیی دهگهڕێیی.
– وسبه سه‌گباب وسبه دوو شه‌وه نوكه ده‌كه‌ی ئێستا ده‌ڵێی من نیم به‌ده‌نگه ناخۆش و زڕهكهت ده‌زانم “ك” گویت.
– نه‌وه‌ڵا نه‌تزانی”ك”نیم و “ب”نم.ده‌باشه با “ك”بم جا مه‌به‌ستت چیه به‌و نیوه‌شه‌وه ته‌له‌فون ده‌كه‌ی ڕۆژ برابون!.
به‌ڕاست …ئه‌لو ئه‌لو .با خۆم په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌م.ئای باوكه خۆ كات2ی شه‌وه،قه‌یی چیه بۆ ئه‌و ته‌له‌فون ده‌كات خۆ نام ناسێت،بۆ من نه‌یكه‌م .ئا ئه‌وه‌یه ژماره‌كه‌ی.با بۆی بكه‌مه‌وه.
باڵانسی حیسابه‌كه‌ت…به‌شی…هه‌ی…با په‌یوه‌ندی به 111ی ڕاژه‌وه بكه‌م.ئه‌لو ئێواره باش
– هێی برا ئێوه‌اره‌ی چی به‌م نیوه‌شه‌وه چیت ده‌وێ ؟.
– ئه‌رێ بێ زه‌حمه‌ت نازانی ئه‌م ژماره‌یه هیی كێ یه ؟.وه‌ڵا برا ئێستا پێیی ڕابواردم
– ببوره براكه‌م ئێمه‌ش باڵانسمان پێ نیه به‌یانی ته‌له‌فون بكه‌وه
– باشه براكه‌م سوپاس.
((هیچ))
پێنج كه‌س له دووكانێكی كتێب فرۆشی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
یه‌كه‌م ده‌ڵێ: هیچ ئیمانم به ناوه‌رۆكی كتێب نه‌ماوه .
دووه‌م ده‌ڵێ: نه‌ك حكومه‌ت و په‌رله‌مان،ئیمانم به ئۆپۆزسیۆنیش نه‌ماوه.
سێ یه‌م ده‌ڵێ: نه‌ك مافی ژن ئیمانم به مافی خۆشم نه‌ماوه.
چواره‌م ده‌ڵێ: هه‌رچی هه‌یه هیچ ئیمانم پێیی نه‌ماوه.
پێنجه‌م كه‌س هیچ قسه ناكات.له‌سه‌ر داوای ئه‌و ده‌چنه ده‌شت و ده‌ر،له‌وێ ده‌ڵێ بۆیه با‌نگم كردوون بۆ ئێره،ئه‌وه‌ی ئێوه باستان كرد و ئه‌وه‌ی من ده‌بێ بیڵێم “هیچ” یان لێره نین، تا ئێوه بزانن من ئیمانم به چ نه‌ماوه.
به‌نگینه پیرۆت نوری/چوارقوڕنه