دان پێدانه‌كانی كتێب دزێك …. ن/رۆدریگۆ فریسان
(1)
ماوه‌یه‌كه هیچ رۆژێكم به‌سه‌ر نه‌بردوه، كه كتێبیكی تێدا نه‌دزم، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه نیه كه پاره‌م نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه پاره‌ی كڕینی هه‌موو كتێبه‌كانم نییه كه پێویسته بیانخوێنمه‌وه یاخود هه‌ر زۆر به ساده‌یی كتێبێكه به‌دڵمه و باوه‌شی پێده‌كه‌م و هه‌ستده‌كه‌م كتێبی خۆمه و ئیتر كتێبی كه‌س نییه.
(2)
به‌ڵێ شتێك هه‌بوو (رۆبن هۆدی) “1” سه‌باره‌ت به دزینی كتێب له كتێبخانه‌ی بوینس ئایرس ئه‌و شاره‌ی كه تێدا له‌دایك بووم و فێری خوێندنه‌وه‌ی بووم.
مناڵی دایك و باوكێكی به‌رزترین چینی ناوه‌ڕاست بووم، خوێنده‌وار بون و به چاوی رێزه‌وه ته‌ماشا ده‌كران له بواره تایبه‌ته‌كانیاندا، دایك و باوكێك بوون له جه‌ژنه‌كانی له‌دایكبوندا كتێبیان به‌دیاری بۆ ده‌كڕیم، هه‌رگیز دوودڵیان نه‌ده‌كرد له پاره پێدانم بۆ كڕینی كتێب، به‌ڵام بێگومان ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سیناریۆی دارستانی شیرۆد، كۆمه‌ڵه كتێبه‌كه‌م بچووك بوون به به‌راورد به ره‌فی كتێبخانه گه‌وره‌كان، كه پڕ كتێب بوون.
پێش چه‌ند رۆژێك بابه‌تێكم خوێنده‌وه، له‌سه‌ر (دزینی كتێب شێوه‌یه‌كه له خۆبایترین شێوه‌كانی دزی)، منیش هاوڕِا نیم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
چونكه دزینی كتێب له راستیدا ئه‌خلاقه وه‌كو وه‌رزش، چونكه كاتێك ده‌نوسین یاخود ده‌خوێنینه‌وه، ئێمه یان داده‌نیشین یانیش راده‌كشێین، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شمان ئارامه، به‌ڵام كاتێك كه كتێبێك ده‌دزین، ئه‌وا ماسولكه‌كانی ده‌ماغ به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ماسولكه‌كانی له‌ش كارده‌كه‌ن، هه‌ر وه‌ك كه كتێبێك ده‌دزین، بیری لێده‌كه‌ینه‌وه وكاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به واتایه‌كی تر ده‌خوێنینه‌وه و ده‌نوسین.
كاتێك كه‌كتێبیك ده‌دزی، له‌یه‌ك كاتدا ده‌بیته كه‌سێك و كه‌سایه‌تیه‌ك.
(3)
حاڵه‌ته‌كانی دزیكردنو زۆرن له چیرۆكی ئه‌ده‌بیدا، له (سه‌ره‌رۆیه‌كانی ئۆجی مارش)ی لسۆل بیلۆ تاكو (لێكۆله‌وه‌ره هه‌مه‌جیه‌كان)ی رۆبیرتۆ بلانۆ، بیرم چو ئه‌و به‌نه‌فره‌تكراوانه بژمێرم كه كتیبی Necronomicon ده‌دزن و خۆیان راده‌ستی نوقمبوون”2″ ده‌كه‌ن له كاروباری (ه . ب لۆفكرافت).ی ترسناك، هه‌ر وه‌ك چه‌ندین حاڵه‌تی ئاڵۆزتر هه‌یه وه‌كو (حاڵه‌تی جۆ ئۆرتۆن)، كه كتێب له كتێبخانه‌كان ده‌بات و به‌رگ و پێناسه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌گۆڕی و دووباره بۆ هه‌تا هه‌تا به گۆڕاوی ده‌یگه‌ڕانده‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ئه‌و ره‌وتارانه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه یاخود كه‌سانه، تووشی حه‌په‌سانمان ده‌كات، چونكه ته‌مومژاویوه‌و و نزمترین ئاسته به‌رانبه‌ر به كرده‌واكانی ئێمه، چونكه مه‌حاڵه ئه‌وانه هه‌ست بكه‌ن (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به باشترین شێوه نوسرابێتن و دروستكراوبن) به‌توندی هه‌ستی ئه‌و كه‌سه كه چركه‌یه‌ك پێش دزینی كتێبه‌كه چ هه‌ستێكی ده‌بێت و له‌چركه‌ی دزیه‌كه چ هه‌ستێك ، له‌و خوله‌كدا چ هه‌ستێكی خۆشی ده‌بێت به‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش ئاشكرا نه‌بوو و دوور كه‌وتوه‌ته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر بكرێت.
(4)
سه‌رده‌می زێرینی كاری كتێب دزینه‌كانم له ساڵی 1980 بۆ 1985 بوو، له‌و كاته‌دا سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی و سه‌رجه‌له‌ی كۆمپیوته‌ر نه‌بوو، له رووی پیشه‌یه‌وه هه‌موو شتێك ئازاد بوو ، به راستی هونه‌ری بوو،
دوای ئاماده‌كاری بۆ ده‌ركه‌وتنم له دیمه‌نی رودانی تاوانێكدا كه به‌ره‌و رودان ده‌چوو و دیاریكردنی قوربانیه‌كه‌م ـ لێم مه‌پرسن چۆن، ناتوانم شیبكه‌مه‌وه ـ له‌بیری خۆمدا وام هه‌ست ده‌كرد كه‌سێكی داپۆشراوم و كارمه‌نده‌كانی كتێبخانه نامیبینن و وه‌كو نه‌بینراوم، وه‌كو بڵێی وزه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م جیهانه وای لێده‌كردم، كه ئاره‌زووی هه‌ر كارێكم هه‌بێت، توانای كردنیم هه‌بێت و هه‌ر شتێك زۆر ئاره‌زوم لێ‌بیت ده‌بێت بیبه‌م، هیچ گرنگ نه‌بوو لام قه‌باره‌ی كتێبه‌كه چه‌ند گه‌وره یانیش چه‌ند به‌نرخه، به‌ڵكو ئه‌و كتێبه ده‌بێ من ببمه خاوه‌نی، خۆشه‌ویستترین كه‌سی ئه‌و كتێبه بیرفێنێت و دووری بخاته‌وه و بۆ ژوره‌كه‌می ببات، ته‌نها ده‌سته‌كانی خۆم ده‌ستی لێبدات.
له چركه ساتێك‌دا ـ به‌شێوه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌یی یاخود وه‌كو میكانیزمێكی به‌رگری ، یه‌كێك مه‌یلی ئه‌وه ده‌كات په‌رجوویه‌ك رێكبخات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له هه‌ر كاتێكدا بانگهێشت بكرێ له‌به‌رده‌می ئاماده بێت، به‌خۆمم وت: ده‌كرێت من ببمه ئه‌و یه‌كه‌ی كه ده‌ستنیشانده‌كرێت، به‌ڵێ ، به‌ڵام نابێ لێهاتوویی خۆم بۆ دزینی كتێب ته‌فروتوتونا بكه‌م و له‌لێهاتویی خۆم كه‌مبكه‌مه‌وه به دزینی كتێبێك هیچ سودێكی بۆ من نه‌بێت یاخود كتێبێك بێت ده‌ستبه‌رداری نه‌بم، به‌وه‌ی ببمه ئه‌و نوسه‌ره‌ی كه ده‌مه‌وێت.
له‌گه‌ڵ خۆمه‌وه وتم، بێ گومان، هه‌موو كتێبه‌كان ناتوانین ده‌ستبه‌رداری ببین، بۆیه ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئه‌و شه‌ره‌فه‌یه كه بدزرێت.
(5)
به‌م شێوه‌یه كرده‌وه‌كانم كۆمه‌ڵكرد و هێنامه‌وه بیری خۆم ئه‌و رۆژه ره‌شانه، نامۆییش له‌و كه‌سانیه كه نوساون به هه‌ندێك وێنه‌ی گه‌نجانه‌وه بۆ كارتی پۆست.
له‌به‌ر چاوی هه‌موویان ژیاننامه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی جێمس جۆیس-م دزی كه به‌رگێكی ئه‌ستوری هه‌بوو و له‌لایه‌ن رێتچارد ئیلمانه‌وه واژۆ كرابوو.
له به‌یانیه‌كی خۆشی زستاندا ، ركاه‌بری كه‌سێكم كرد، كه له‌و كاته‌دا، ركابه‌ر و براده‌رێكی باش و دزێكی پله یه‌كی كتێب بوو، بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی كۆتایی.
من و ئه‌و پێكه‌وه خۆمان ئاماده‌ی كرد له كه‌ناری ئه‌فینیدا كورینتس له بۆینس ئایریس كه به‌ناوبانگه به‌درێژیی كتێبخانه‌كانی، پێم وابێت كتێبخانه‌كان تا ئێستا ماون، هه‌رچه‌نده من ئێستا له‌شوێنێكی زۆر دووره‌وه ده‌نوسم، هه‌ردوكمان خۆمان بۆ ئامانجێك ئاماده‌كرد هه‌ریه‌كه‌و له ئێمه له‌سه‌ر جاده‌یه‌ك، له‌سه‌ره‌تادا بۆ دزینی حه‌وت به‌رگه‌كه‌ی رۆمانی برست (گه‌ڕان به‌دوای سه‌رده‌میكی ونبوو) به پاره‌ی ئاسن خۆمان یه‌كلا كرده‌وه.
پێویسته بڵیم من سه‌ركه‌وتم و ئه‌و سه‌رنه‌كه‌وت، له‌دوای ئه‌وه سه‌ركه‌وتنه‌مه‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایه هاورێیه‌تییه‌كه‌مان وه‌كو خۆی نه‌مایه‌وه.
(6)
له‌و كاته‌دا به پێی سروشتی ره‌وشه‌كه ته‌كنیكی تایبه‌ت و پێشكه‌وتوم هه‌بوو بۆ خۆشاردنه‌وه، به پاره‌یه‌كی ساده له ژێر پاڵتۆكه‌مدا، بریتی بو له‌وه‌ی باشترین ده‌رئه‌نجام بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین كتێب بۆ دزین و گه‌ڕانه‌وه بۆ گۆشه‌یه‌كی ئارام له كتێبخانه‌كه و نوسین له‌سه‌ری پێشكه‌شه به‌خۆم، دواتر روبكه‌ینه كارمه‌ندی كتێبخانه‌كه و كتێبه‌كه‌ی پشان بده‌ین كه به‌دیاری پێشكه‌شكراوه به خۆم و پرسیاری ئه‌وه بكه‌ین ئایه له‌و كتێبه‌یان هه‌یه یان نا؟ و پرسیاری نرخه‌كه‌ی بكه‌ین و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه “نرخه‌كه‌ی گرانه و باشتر وایه كتێبه‌كه‌ی خۆمی پێبده‌م”، ودواتر به كۆمه‌ڵه رۆمانه‌كانی سكۆت فیتزجیراڵده‌وه بڕۆمه‌وه ده‌ره‌وه، ئێستا مافی ئه‌وه‌م وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی ببمه خاوه‌نی كتێبه‌كه، له هه‌ندێك كاتدا ئه‌و كتێبه‌ی كه بڕیاری دزینی ده‌ده‌ین ده‌بێت له نوسینی نوسه‌رێكی زیندو و نزیك ناوچه‌كه‌ی خۆم بێت، چونكه من راڕا نه‌ده‌بوم به‌وه‌ی به‌هیچ سۆز و پێزانینێك بۆ پێشكه‌شكردنی به‌خۆم، بێگومان زیاتر له جارێك له‌هه‌ندێك بۆنه‌دا هه‌ڵه رویده‌دا، كاتێك پاسه‌وانی په‌رژینی زێڕین دیارنه‌ده‌ما و له‌دوا ساتدا ده‌رده‌كه‌وت و ده‌بوایه به‌ره‌و خواری شه‌قامه هه‌ڵبهاتایه‌م و كارمه‌نده‌كه‌ش راوی ده‌نام.
بیرمه بۆ دزینی كتێبی A Clockwork Orange پرته‌قاڵێكی خڕ كه هه‌ڵهاتم، له گیرفانی ناوه‌وه‌ی چاكه‌ته‌كه‌مدا، كه له‌گۆشه‌كه‌دا پێچم كرده‌وه و هه‌ندێك پاره‌م كرده سه‌ر مێزی شوێنی پلیت بڕینه‌كه و خۆم كرده هۆڵێكی سینه‌مادا، فیلمی چه‌ته‌كانی كه‌شتی ونبوی نمایش ده‌كرد، چه‌ند جارێكیش پێشتر ئه‌و فیلمه‌م بینیبوو، هه‌موو روداوه‌كانیشم له‌به‌ركردبوو، فیلمه‌كه‌ش تازه ده‌ستی پێكردبوو، به‌ڵام شتێكی گونجاو و شاعیرانه هه‌بوو سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی دزی پله‌ی یه‌كی گه‌نجینه‌ی شوێنه‌وار.. ده‌بێت شوێنێك بۆ دزی كتێبه‌كه بكاته‌وه، له‌و كاته و له ئێستاشدا هه‌ر وا هه‌ست ده‌كه‌م.
ئێستا روداوه‌كان دووباره ده‌كه‌مه‌وه، زۆر به ئاسانی له‌به‌ر چاومه روداوه‌كه‌ی (شاره قه‌ڵغان كراوه‌كه/سبیلبیرگ)، وه‌كو سه‌ره‌تای كۆتایی بوو.
به‌رده‌وام بوم له دزینی كتێب تا ماوه‌یه‌ك، به‌ڵام دواتر ئه‌و چێژه‌م لێ وه‌رنه‌ده‌گرد، هه‌ستم به‌وه‌كرد كه متمانم به‌خۆم نییه و لاره لارمه.
كاتێك یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكی خۆمم بڵاوكرده‌وه و له پێشانگای كتێبه‌كه‌دا، له‌یه‌كێك له یاریگا ئۆلومپیه راسته‌قینه‌كانی دزینی كتێب، كاتی نوقوم بون هات (epiphany)”2″، ئه‌و چركه‌یه‌م بینی كه كوڕێك، یه‌كێك له كتێبه‌كانم ده‌دزێت و دوای پێشكه‌شی كردم بۆ ئه‌وه‌ی واژۆی له‌سه‌ر بكه‌م، له‌لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌مدا نوسیم (بۆ فڵان كه‌س كه خۆشیه‌كی زۆر گه‌وره‌ی پێم به‌خشی به‌وه‌ی بینیم كه كه‌سێك دزی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كتێبك بخوێنیته‌وه كه من نوسیومه)
كوڕه‌كه نوسراوه‌كه‌ی خوێنده‌وه و پێكه‌نی و به‌تێكه‌ڵبونی شانازی و شه‌رمه‌وه، شانازی زیاتر له‌شه‌رم.
له‌و كاته‌دا زانیم كه من له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌ڕۆم، به بێ گه‌ڕانه‌وه، من وه‌كو ئه‌لیكس له كۆتایی پرته‌قاڵه خڕه‌كه، “چاكبومه‌وه”، به‌داخه‌وه به‌شێوه‌یكی كۆتای و به ته‌واوه‌تی.
له عه‌ره‌بیه‌وه / توانا حه‌مه‌نوری
*****************
نوسه‌رێكی ئه‌رجنتینی له‌ساڵی 1963 له‌دایكبوه
1ـ رۆبن هۆد دزه شه‌ریفه‌كه‌ی دارستانه‌كه كه له ئه‌ده‌ب و سینه‌مای رۆژهه‌ڵاتدا ناسراوه
2ـ نوقوم، یاخود ده‌ركه‌وتنی جه‌ژنی مه‌سیحی به ده‌ركه‌وتنی نهێنی سێی له ئاینی مه‌سیحیه‌دا.
سه‌رچاوه / تاتو