
ئه‌ده‌ب و لێكۆلینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی
ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یری ئه‌و دوو زاراوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه بكه‌ین. دوو زاراوه‌ی ته‌واو جیاوازن له ناوه‌رۆكه‌وه. هه‌روه‌ها بابه‌تێكی ئاڵۆزیشه،به‌وه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه وه‌كو دوو زانستی سه‌ربه‌خۆیان لێهاتووه هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ندان نووسه‌رو ڕه‌خنه‌گریان به‌خۆیانه‌وه خه‌ریككردووه.ده‌توانین بڵێین دوو چه‌مكی ئاڵۆزن هه‌ریه‌كه‌یان فه‌زاو دونیای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه.
بابزانین له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م دوو چه‌مكه چین؟ جیاوازیان چییه؟ ئایا لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌روه‌ك ئه‌ده‌ب ده‌یان شاكاری پێده‌نووسرێت وه‌ك شیعر،ڕۆمان، چیرۆك…هتد؟ ئایا لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیش ده‌توانرێت به شتێكی نایاب له‌قه‌ڵه‌م بدرێت؟ ده‌بێت ورده ورده بێین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌ینه‌وه.
سه‌رتا ده‌بێت بزانین ئه‌ده‌ب چییه؟چی ئه‌ده‌به و چی ئه‌ده‌ب نییه؟ئایا هه‌موو نووسراوێك ده‌چێته خانه‌ی ئه‌ده‌ب؟ بۆ زانین و تێگه‌یشتن له چه‌مكی ئه‌ده‌ب ده‌بێت دیسان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ش بده‌ینه‌وه؟ زۆر زه‌حمه‌ته پێناسه‌یه‌ك بۆ ئه‌ده‌ب ده‌ست نیشان بكه‌ین و دابنێین به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها بڵێین ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌یه.ده‌توانین بڵێین به‌قه‌د نووسه‌رو لێكۆڵهرو ڕۆشنبیره‌كان پێناسه‌ی ئه‌ده‌ب هه‌یه.بۆ تێگه‌یشتن له‌ئه‌ده‌ب چه‌ندین تیۆری ئه‌ده‌بیمان هه‌یه، هه‌ر تیۆره‌ی له بۆچوون ولایهنێكهوه باسی ئه‌ده‌ب ده‌كات.
بێگومان بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت بگه‌رێینه‌وه بۆ شارستانیه‌تی كۆن،به‌تایبه‌تی شارستانیه‌تی یۆنانی كه له‌و سه‌رده‌م هه‌رچی ده‌نووسرا به‌شیعر بوو،كتێبی مێژوویی به‌شیعر بوو.داستان به‌شیعر بوو, یاخود به‌مانایه‌كی تر ئه‌وه‌نده فۆڕمه‌ی نووسینی ئێستا نه‌بوو كه بیركرده‌وه و داهێنانه‌كانیان پێ بنووسن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده ئاڵۆز نه‌بووه وه‌كوو ئێستا، لێ له‌سه‌ده‌ی شانزده‌وه گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر ئه‌م فۆرمی نووسینه‌دا هات، كاتێك فۆرمێكی نوێی نووسین و داهێنان په‌یدابوو. ئه‌ویش فۆرمی گێڕانه‌وه‌یه به‌هه‌موو جۆره‌كانی گێڕانه‌وه، جوانتر فۆرمی “ڕۆمان”ه، له‌سه‌ده‌ی شازده‌دا “سێرڤانتس” شاكاری “دۆنكشیۆت”ی نووسی، كه به یێكێك له فۆرمه نوێیه‌كانی نووسین داده‌نرێت، ئێستا ئه‌م شاكاره له‌لایه‌ن وه‌رگێڕ” ئه‌حمه‌دی قازی” بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێردراوه. كاتێك ئه‌م فۆرمه نوێیه له‌دایكبوو كۆمه‌ڵێ بنه‌ما و شێوازی نوێ له‌دایكبوو كه پێویسته ده‌نێو هه‌موو به‌رهه‌مێكی نایابدا هه‌بێت. وه‌كوو: مه‌سه‌له‌ی شێواز، فیكر،سۆز، جوانی، خه‌یاڵ ئه‌مانه خۆراكی پله یێكی ئه‌ده‌بن له‌م به‌رهه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌یدۆزینه‌وه، لێ ده‌نێو كتێبه كۆنه‌كانی پێش ئه‌و سه‌رده‌مه نایاندۆزینه‌وه، یان ئه‌گه‌ر یێكێكیان هه‌بێت ئه‌وا ئه‌وانیتر بوونیان نییه. لێره‌وه ئه‌ده‌ب بوو به‌نیشانه‌ی شارستانییه‌ت و میلله‌تانی پێده‌ناسرێته‌وه، بۆ نموونه شكسپیر به‌به‌رهه‌مه‌كانی وایكرد ئه‌ده‌بێكی نایابی ئینگلیزی دروست بكات هه‌زاران لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت. گابریل گارسیا ماركیز و ماریۆ فارگاس یۆسا و بۆرخیس و ئه‌وانیتر كه ڕێبازی “ڕیالیزمی سیحری”یان داهێنا و بوو به قوتابخانه‌یه‌كی هونه‌ره‌كانی گێڕانه‌وه به‌تایبه‌تی ڕۆمان ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مریكای لاتینیان به گێتیان ناساند.
بێگومان هه‌موو نووسراوێك كه نووسرا ناچێته خانه‌ی ئه‌ده‌بی و ناكارێت به‌كارێكی ئه‌ده‌بی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین، چونكوو هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی خاسیه‌ت و كۆڵه‌كه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. ڕه‌نگه چه‌ندین نووسین هه‌بن، به‌نووسین له‌قه‌ڵه‌م بدرێن، لێ تاچه‌ند چێژمان پێده‌به‌خشن؟ ئێمه ناكرێت كتێبێكی جوگرافی، یان ئابووری به‌كارێكی ئه‌ده‌بی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین، چونكوو دنیایه‌كی ئه‌ده‌بیمان بۆ دروست ناكات، وه‌رامی پرسیاره ئه‌ده‌بییه‌كانمان ناده‌نه‌وه كه لای ئێمه خوێنه‌ر دروستده‌بێت.ڕه‌نگه له زۆر نووسیندا خه‌یاڵ ئاماده‌بێت، چێژ به‌هه‌مان شێوه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌هونه‌ری نووسینه‌وه هه‌یه، چه‌ندین كتێب و بابه‌تی زانستی خه‌یاڵیان تێدا ئاماده‌یه، خوێنه‌ر چێژیان لێوه‌رده‌گرێت، لێ به‌كاری ئه‌ده‌بی دانانرێن.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و پێشكه‌وتن و شارستانییه‌ته نوێیه‌ی ئه‌مڕۆ له جیهاندا هه‌یه بكه‌ین، ده‌بینین چه‌ندین جۆری ئه‌ده‌بی و فۆرمی نوێی ئه‌ده‌بی هاتوونه‌ته ئاراوه. هه‌روه‌ك گوتمان پێشتر نووسین ته‌نیا به شیعر بووه و داهێنانی پێكراوه، لێ ئێستا ئه‌ده‌ب چه‌ندین جۆری هه‌یه وه‌كوو: ڕۆمان، چیرۆك، گه‌شتنامه، ژیاننامه، گوتار،…تاد. له ژانری ڕۆمانیش چه‌ندین جۆریتر هه‌یه وه‌كوو: ڕۆمانی مێژوویی، ڕۆمانی دڵداری، ڕۆمانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆمانی ئه‌زموونی، ڕۆمانی ده‌روونی، ڕۆمانی پۆلیسی…تاد ده‌نێو كوردیشدا تاڕاده‌یه‌ك هێندێك له‌م جۆرانه‌دا بوونیان هه‌یه و داهێنانیان تێدا كراوه وه‌كوو ڕۆمانه‌كانی” به‌ختیار عه‌لی” كه سه‌ر به قوتابخانه‌ی ڕیالیزمی سیحرین، ڕۆمانه‌كانی “عه‌تا محه‌مه‌د”، ڕۆمانه‌كانی “حسێن عارف” و چه‌ندانیتر. لێ جۆریتر هه‌یه تاكوو ئێستاش له دایك نه‌بووه وه‌كوو ڕۆمانی پۆلیسی ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هێشتا نه‌بۆته دیارده‌یه‌ك.
ئێمه ناتوانین ئه‌ده‌ب له زانستهكانیتر داببڕین، به‌ڵكوو ئه‌ده‌ب ده‌توانێت سوود له هه‌موویان وه‌ربگرێت و شاكارێكی نایاب به‌یارمه‌تی ئه‌و زانستانه‌ی دوێنێ و ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م بێنێ، بۆ نموونه له ڕۆماندا جۆرێكمان هه‌یه پێیده‌ڵێن ڕۆمانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه تێیدا باس له كاریگه‌ری كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر كه‌سه‌كانی ناو ڕۆمانه‌كه ده‌كات. به‌مه‌ش ڕۆمانووس ده‌بێت شاره‌زایی له زانستی سۆسیۆلۆژیدا هه‌بێت و شاره‌زای ئه‌و كۆمه‌ڵه بێت كه ڕۆمانه‌كه‌ی ده‌رباره ده‌نووسێت، تاكوو به لێكدانه‌وه دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ست نیشان بكات. یان ڕۆمانی ده‌روونی كه باس له كه‌سایه‌تی ناوه‌وه‌ی كه‌سه‌كانی ناو ڕۆمانه‌كه ده‌كات، ئه‌م جۆره ڕۆمانه گرنگی ده‌دات به شیكردنه‌وه‌ی ناوه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی ناو ڕۆمانه‌كه، به‌مه‌ش ده‌بێت دووپاته ڕۆمانووس شاره‌زای زانستی ده‌روونی بێت، ئاشنایه‌تی ده‌گه‌ڵ تیۆره‌كانی فرۆید و یۆنگ و پاڤلۆڤ و زاناكانیتری ده‌روونناسی هه‌بێت، بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌ده‌ب و زانستهكانیتر پهیوهدییهكی پته‌و ده‌نێوانیاندا هه‌یه و هه‌رگیز ناتوانن به‌بێ یێكتری داهێنان بئافرێنن.
شتێكی‌تر له ئه‌ده‌بدا ده‌بێت گرنگی زۆری پێبدرێت و جێگای بایه‌خ بێت ئه‌ویش زمانه، چونكوو ئه‌ده‌ب زمانێكی جوداوازی له زمانی ئاخاوتن هه‌یه، هه‌روه‌ها زمانی زانستمان هه‌یه. زمانی ئه‌ده‌ب زیاتر زمانی هێما و ئیشاره‌یه، لێ زمانی زانست ره‌مزه. بێگومان هه‌ریه‌ك له‌مانه خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، زمانی زانست هه‌روه‌ك گوتمان ره‌مزه، به‌بێ هیچ جۆره جوانكاریه‌ك و هه‌ست و سۆز و ئهندَیشهیهكه، لێ ئه‌مانه ده‌نێو ئه‌ده‌بدا ده‌دۆزینه‌وه. نووسه‌رێكی بواری ئه‌ده‌ب و ژانره‌كانی جوداوازه ده‌گه‌ڵ زانایه‌كی یێكێك له زانسته‌كان. زانای زانست زمان به‌شێوه‌یه‌ك به‌كارده‌با كه ره‌مز بێت، به‌مانایه‌كیتر به‌شێوه‌یه‌كی ڕووت و له‌سه‌ر یاسا بێت. لێ كاتێك نووسه‌ری بوارێكی ئه‌ده‌بی شتێك ده‌نووسێت زمانه‌كه‌ی گۆڕانكاری تێدا ڕووده‌دات به‌پێی هه‌ست و بیر و سۆزی، هه‌ركاتێك ئه‌مانه گۆڕدران زمانه‌كه‌شی ده‌گۆڕێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زمانی ئه‌ده‌ب تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تری هه‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه شتێكه كه به‌رجه‌سته نییه، نابینرێت بۆیه به سیسته‌مێكی ئیشارهیی ده‌ڕوات. نووسه‌ر ده‌توانێت به‌هۆی زمانه‌وه داهێنانی مه‌زن بكات، زمان له ئه‌ده‌بدا ڕۆڵێكی زۆر گرنگی هه‌یه، ده‌توانێت ڕۆڵی هه‌بێت، به‌هۆی زمانه‌وه نووسه‌ر ده‌توانێت له‌كاتی نووسینی به‌رهه‌مێكی وه‌كوو: ڕۆمان، شیعر، چیرۆك…تاد زۆر شتی جوان و جوانكاری بهبهرههمهكهی ببه‌خشێت.
پاش ئه‌وه‌ی زانیمان چی ئه‌ده‌به و چی ئه‌ده‌ب نییه، با بزانین لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی چییه؟ ئایا زانستێكی سه‌ربه‌خۆیه؟ جیاوازی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌گه‌ڵ ئه‌ده‌ب چییه؟ ئایا ده‌توانین داهێنان له لێكۆڵینههی ئه‌ده‌بیدا بكه‌ین؟ ئایا ده‌توانین لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بگه‌یه‌نینه ئاستی داهێنانێكی ئه‌ده‌بی؟
ده‌توانین بڵێین لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بیركردنه‌وه‌یه له ئه‌ده‌ب، وه‌رامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌یه كه ده‌نێو به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بیدا هه‌ن و له‌لای خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بیدا دروست ده‌بێت. بێگومان هه‌موو ده‌قێكی نایاب هه‌ڵگری چه‌ندین پرسیاره و چه‌ندین لایه‌نی شاراوه‌شی هه‌یه، لایه‌نی جوان و ناشرینی هه‌یه، بۆیه ڕه‌خنه‌گر و لێكۆڵه‌ری ئه‌ده‌بی پرسیاره‌كانی نێو ده‌قه‌كه وه‌رامیان بۆ ده‌دۆزێته‌وه و لایه‌نه جوان و ناشرینه‌كان به‌ده‌رده‌خات. لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌گه‌ر بگهریهنرێته ئاستێكی به‌رزی مه‌عریفی و ده‌توانین له سنووری زانستێكی سه‌ربه‌خۆی نزیك بكه‌ینه‌وه. واته به‌گه‌یاندنی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بۆ ئاستێكی به‌رزی داهێنان ده‌توانین وه‌كوو زانستێك مامه‌ڵه‌ی ده‌گه‌ڵدا بكه‌ین و هیچی كه‌متر نه‌بێت له‌به‌رهه‌مێكی نایابی ئه‌ده‌بی. هه‌ر به‌رهه‌مێك جا چ ئه‌ده‌ب یان لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی گه‌ر گه‌یه‌نرایه ئاستی داهێنانێكی به‌رز ئه‌وا چێژ و جوانی خۆی ده‌بێت و وه‌كوو به‌رهه‌مێكی نه‌مر ده‌مێنێته‌وه، بۆ نموونه ده‌یان كۆمه‌ڵه گوتار، كتێبی ڕه‌خنه‌یی، فه‌لسه‌فی هه‌نكه داهێنانی مه‌زنیان تێدا كراوه و به‌نه‌مری ماونه‌ته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندان بیروڕا و تیۆری ئه‌ده‌بی هه‌نكه هه‌ندێكیان لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی به‌شتێكی بێزه‌وق و چێژ داده‌نێن هه‌ندێكیتریان به‌شتێكی نایاب و داهێنه‌ر. به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی ئاڵۆز ده‌نێو ڕۆشنبیران و ڕه‌خنه‌گران و نووسه‌ران بهێنێته ئاراوه. ئاڵۆزییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه تاكوو ئێستاش باسی لێوه ده‌كرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ڕه‌خنه‌ی گشتی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی به ئه‌ده‌بێكی پله دوو داده‌نێت، چونكوو ده‌ڵێن لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی وه‌كوو به‌هه‌مێكی شیعری، یان شانۆیی نییه ڕاسته‌وخۆ چێژی لێوه‌بگرین، هه‌روه‌ها بیروڕایتر كه لێكۆڵینه‌وه‌ی ئهدهبیله خواره‌وه‌ی ژانرهكانیتری ئه‌ده‌ب داده‌نرێت، چونكوو به‌شتێكی بێ سوودی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ڕه‌خنه‌گر كه‌سێكی گومان ئامێزه، چونكوو داهێنان ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی ڕۆمان، چیرۆك، شیعر، گوتار، ژیاننامه…تاد ئه‌نجامده‌درێت، لێ ئه‌مه له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیدا زه‌حمه‌ته، چونكوو لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داهێنان نییه، به‌ڵكوو ڕوونكردنه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی شایه‌نی گوتنهئێمه لێره‌دا ناتوانین به‌بێ لێكۆڵینه‌وه ده‌قێكی شیعری، چیرۆك…تاد به‌ر نه‌شته‌ر و ڕه‌خنه و خوێندنه‌وه‌ی جوداواز بده‌ین. به‌و مانایه‌ی گه‌ر هاتوو لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی نه‌بێت چۆن ده‌توانین بزانین ئه‌م ده‌قه نایابه ،یان لاوازه، داهێنانی تێداكراوه، یان نا، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بایه‌خ و گرنگی خۆی هه‌یه و داهێنانی تێدا بكه‌ین.
ڕه‌خنه‌گری ئه‌مریكی “ریتشاردز” تیۆرێكی بۆ تێگه‌یشتن له ئه‌ده‌ب و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌وڵیداوه زانست “نۆرۆلۆژی” به‌كاربێنێ بۆ تێگه‌یشتن له ئه‌ده‌ب و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له ڕێگه‌ی به‌كاربردنی ئامار و گرافیگ و دایاگرام له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی. ئه‌مانه له لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ماون و سوودیان لێوه‌رده‌گیرێت. بۆ نموونه شیعر چه‌ندین گرافیكی هه‌یه، ده‌بێ لێكۆڵه‌ر جوانی و شێوه‌ی ئه‌و گرافیكانه پیشانبدات، لێ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌مرۆ ئه‌م تیۆرانه پشتگوێ خراون. سه‌ره‌نجام ئه‌مڕۆ گونجاوترین و باشترین مێتۆدی ئه‌ده‌بی ئه‌وه‌یه كه ئه‌ده‌ب داهێنان بكات و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیش له‌و داهێنانه بكۆڵێته‌وه، چونكوو بێگومان هه‌موو ده‌قێكی نایاب داهێنانی تێدایه و پێویستمان به مێتۆدێكه بۆ دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی ئه‌و داهێنانه ئه‌ویش لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییه.
ئه‌مه‌ش واده‌كات ئێمه‌ی ڕه‌خنه‌گر و لێكۆڵه‌ره‌وه بایه‌خ و گرنگی ته‌واو به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بده‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندێك به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و ده‌قه نایابانه بكه‌ین، ئه‌وه‌نده زیاتر لایه‌نی جوانی و داهێنانه‌كانی بۆمان ئاشكراتر ده‌بێت، به‌مه‌ش سه‌ره‌نجام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین له‌كاتی ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌قێك، یان خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێك لێكۆڵینه‌وه بگه‌یه‌نینه ئاستی داهێنان تاوه‌كوو نرخ و بایه‌خی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له ئه‌ده‌ب كه‌متر نه‌بێت، یان ئه‌و سنووره‌ی ده‌نێوانیاندا هه‌یه نه‌هێڵین، بۆیه له‌سه‌رمان پێویسته ئامانجی هه‌ره سهرهكیمانله لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داهێنان بێت. هه‌روه‌ك چۆن شاعیرێك، ڕۆماننووسێك ده‌یه‌وێت به‌هۆی ده‌قه‌كه‌یه‌وه داهێنان بكات.
كه‌واته لێره‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌ده‌ب و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی به‌هۆی داهێنانه‌وه كه له‌هه‌ردووكیان ئه‌نجامبدرێت ده‌توانرێت سنووری نێوانیان كه‌م بكرێته‌وه ئه‌ویش “لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی” وه‌كوو زانستێك بخرێته ڕوو. بێگومان هه‌موو زانستێك پێویستی به‌چه‌ندان تیۆر و مێتۆد هه‌یه، بۆیه له ڕابردووه‌وه تاكوو ئێستا بۆ بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی چه‌ندان تیۆر داهێنراون له‌سه‌ر ده‌ستی داهێنه‌ره مه‌زنه‌كانی بواری ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی. هه‌روه‌ها پێویستمان به ڕه‌خنه و مێژووی ئه‌ده‌بیش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوودیان لێوه‌ربگیرێت. شتێكی گرنگ هه‌یه له لێكۆڵینه‌وه‌ی ئهدهبیئهویش ایه‌نی كه‌سایه‌تی داهێنه‌ره، كه ئه‌مه‌ش بێگومان له كه‌سێكه‌وه بۆ كهسێكیتر به‌پێی بیركردنه‌وه‌ی لێكۆڵه‌ر ده‌گۆڕێت، تاكه شتێك ده‌توانرێت بكرێته پێوه‌ر ئه‌ویش داهێنانه، چونكوو لێكۆڵینه‌وه بابه‌خێكی یێكجار زۆر ده‌داته كه‌سایه‌تییه داهێنه‌ره‌كان، ئه‌و كه‌سانه له‌زۆر ڕووه‌وه گرنگیان هه‌یه به‌تایبه‌تی ده‌نێو كۆمه‌ڵگادا. ئه‌و كه‌سه داهێنه‌رانه ده‌توانن گۆڕان ده‌نێو كۆمه‌لگادا دروست بكه‌ن، ڕه‌نگ دروست بكه‌ن، جوانی بئافرێنن، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا بایه‌خ و گرنگی و قورسایی ئه‌و كه‌سه ده‌نێو كۆمه‌ڵگا ده‌رده‌خات.
حه‌مه مه‌نتك