
زه‌رده‌خه‌نه‌ی كۆڵانێكی سپی
له‌و زه‌مه‌نه‌ی
تۆم تیا نیگار كرد.
سه‌مای مه‌مله‌كه‌تی ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی كه
چه‌ند زوو تێپه‌ڕی.
وێنه‌كێشێكی چه‌ند ئاسووده‌بووم
هێشتا ئاشنا نه‌بووم به كۆڵانه‌كانی مردن
جگه له‌مه‌مله‌كه‌تی تۆ،
ئۆقیانووسه‌كان
كیشوه‌ره‌كان…غوربه‌ت بوو!
چه‌ند زوو تێپه‌ڕی
كازیوه‌ی شاگه‌شكه بوون
به‌زه‌رده‌ی لێوی گزنگ
زارێك بووم پڕله شیعری شێتانه
گریان و پێكه‌نینم به‌بێ فه‌لسه‌فه تێكه‌ڵ ده‌كرد
چاوه‌ڕوانی رۆژی شه‌ممه به‌رۆكی ده‌گرتم
شێتانه مشتێكم ده‌كێشا به‌قه‌دی دار هه‌نجیره‌كه‌دا
كه‌ی شه‌ممه دێت؟
به‌ویستی دڵم پێیه‌كانم به‌ره‌و كۆڵانی عه‌شق ده‌كه‌وته رێ
زوو تێپه‌ڕی
پیاسه‌ی مه‌غریبانی كاڵ،
زاده‌ی عه‌شقێكی شێتانه‌بووم
كوت كوت له‌ته‌مه‌نم ده‌رزێ
پیری هات، پیری
مردن هات، مردن
ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌و زه‌مانه
كه مكیاژی تاریكیمان ده‌كرد
چرامان به‌رووی تاریكی‌دا داده‌گیرساند
نیگاری یه‌كمان ده‌كرد
له‌نه‌غمه‌ی گه‌رووی باڵنده‌یه‌ك
سه‌مفۆنیای بتهۆڤنمان ده‌دۆزییه‌وه
به‌ئاوازی گیتاره‌كه‌ی پاكودی لوسیا
له ته‌می ئاسمانی گۆرانییه‌كدا عه‌شقمان ده‌كرد
چلۆن پیربووم له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و رۆژگاره‌دا
زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوم و له‌سه‌ر دۆشه‌كی بیمارستانی شێتی‌دا كه‌وتووم
پیری هات ،پیری
ئیتر خه‌ون نابینم
كازیوه‌ی ساڵی تۆ ناسین ناگه‌ڕێته‌وه
بێومێدم له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌وی شه‌وانم
له باوه‌شی دایكی نه‌خۆشمدا.
ئێواره‌ی له‌زه‌ت
سه‌مای كراسێكی نیلی
گۆرانییه‌ك له‌زاری تۆ تێپه‌ڕی و
من نه‌مردم تا زه‌مه‌نێكی ژه‌هراوی ئه‌زموون بكه‌م
له‌باوه‌شی ته‌نهاییدا
كاتژمێر دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌وساڵه‌ی
كه‌زستان و هاوین به‌یه‌كه‌وه هاتن
نیوه‌ڕۆی په‌رجووبوو
شه‌ڕی جوانیم له‌گه‌ڵ مانگدا ده‌كرد
خۆڵم ده‌كرده چاوی شه‌یتانه‌وه
به‌ردم ده‌گرته په‌نجه‌ره‌ی ماڵ و
دارپرته‌قاڵه‌كانم ده‌ڕنی و
میوه‌ی كاڵی نه‌گه‌ییوم به‌سه‌ر منداڵانی كۆڵاندا دابه‌ش ده‌كرد
میزم ده‌كرد به‌دیواری ماڵی باجی ئه‌لفه‌دا و
قاقا پێده‌كه‌نیم
چه‌ند زوو تێپه‌ڕی پیاسه‌ی ژێر به‌فری یه‌كه‌م ساڵی تۆ ناسین
هێشتا برێك له ئازیزانم مه‌رگ به‌رۆكی نه‌گرتبوون
له به‌رزایی كۆڵانه‌وه شۆڕده‌بوومه‌وه بۆلات
ناگه‌ڕێته‌وه كازیوه‌ی پڕله زه‌رده‌ی تۆ
ناگه‌ڕێته‌وه ئێوارانی مه‌ستبوون به‌فرمێسكی
خه‌مه‌بچوكه‌كانی هه‌رزه‌كاری
ناگه‌ڕێته‌وه چاوشاركێی شه‌وانی منداڵی
میحنه‌تی وه‌رینی زه‌مه‌ن ئازارم ده‌دا
شوین قامچییه‌كانی باوكم هێشتا دیارن به‌سه‌ر پشتمه‌وه
باشم له‌بیره
ساڵی شه‌ڕه بێتامه‌كان چه‌ند گوڵی وه‌راند
كۆڵانی ئێمه له‌سه‌ر قوڕه‌لیته‌یه‌كی پیس بوو
كۆڵانی ئێمه پڕبووله‌ئیمان و نزا
كۆڵانی ئێمه ده‌روازه‌ی به‌هه‌شت بوو
كۆڵانی ئێمه یه‌كه‌م مه‌نزڵگه‌ی خودا بوو، خۆش‌بوو
ئێستا مه‌نزڵگه‌ی غه‌ریبانه
مات و مه‌لول
رۆژی خامۆش و
شه‌وی ترسناك و غه‌مبار
من تا ده‌مرم بۆ رێگایه‌ك ده‌گه‌ڕێم
كه نیگاری عه‌شقێكی ساده‌م تێدا درووستكرد
دیوانه‌بووم له‌بیری تۆدا زه‌مانی به‌باچوو
وای له‌و زه‌مانه‌ی كه پڕبووم له ره‌نگ و بۆنی تۆ
وای له‌ده‌نگی غه‌مگینت
چه‌شنی كه‌مانچه‌كه‌ی موچته‌بای میرزاده
له كردووم حوزن و مه‌راق
ئای له‌و زه‌مانه كه چه‌ند به ساده‌یی
گازم له سێوه لاسووره‌یه‌ك ده‌گرت
شێتانه عاشقی شه‌قامه‌كانی شه‌و بووم
كوا شه‌وانی سپی له باوه‌شی تۆ
كوا پیاسه‌ی زه‌رده په‌ڕی سپی
كوا ئێواره‌ی فێنكی ژێر چناره‌كان
كوا ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی له‌باوه‌شی دایكی نه‌خۆشمدا ده‌خه‌وتم
به‌با چوو
به‌سه‌ر چوو
وه‌ری،وه‌ری، وه‌ری رۆژگاری جوانیم
جه‌غار كۆڵانی ساده‌گیم ئێستا كه‌لاوه‌یه‌كه
گۆڕستانی هه‌زاران یاده‌وه‌ری ره‌ش وسپییه
كۆڵانێك دیواره‌كانی سپی
كۆڵانێك پڕله زه‌رده‌خه‌نه‌ی كچانی سوڵتان
كۆڵانێك له‌سه‌رووی به‌هه‌شت
ئای له‌و زه‌مه‌نه‌ی
تۆم تیا خۆش‌ویست
هێشتا شه‌ڕه‌گه‌ووره‌كان ده‌ستی پێنه‌كردبوو
ژیان كوتێك نان بوو
ده‌ست هه‌مووكه‌س نه‌ده‌كه‌وت
تێپه‌ری وهه‌مووشتێك وه‌ك په‌رداغێك شكا
ئاه له‌و زه‌مه‌نه
كه‌تۆم تیا نیگار كرد
كه من هه‌ر به‌خه‌یاڵ بگه‌ڕێمه‌وه
بۆ باوه‌شی ژنێكی نه‌خۆش
بۆ لای چاوی جوانی یار
بۆ كۆڵانی منداڵی
ده‌خودایه كۆتاییم پێبێنه
بۆ وه‌ك خۆر تا ئه‌به‌دییه‌ت بسووتێم و
له‌ناوه را تاریكستان بم
كه‌نه‌توانم گه‌ڵایه‌كی غه‌مگینی ئه‌م پاییزه
بگێڕمه‌وه بۆ دره‌خت
ده‌با بڕزێم ده‌با بڕزێم
وه‌ك گه‌ڵای خه‌زان له ژێر پێی رێبوارانی زه‌مه‌نێكی نوێ‌دا.
مه‌حمود نه‌جمه‌دین