
دوو کورته شیعر: … ئیسماعیل ئیسماعیل زاده
ئا خاتوونی به‌فر!!
تۆ ده‌ست له سه‌ر دڵی به‌فرانبارێکی که‌ڵه‌گه‌ت داده‌نێی و
من له نووسینه‌وه‌ی کلو کلوی نیگات،
بۆن به دڵۆپه ئاوێکه‌وه ده‌که‌م و
به بێ چه‌تر
ده‌چمه‌وه سه‌ر ئاسمانی که‌سوکارمان..!
زۆری پێ ناچێ خه‌وه‌نه‌کانمان ته‌ڕه‌سالێکی پڕ حه‌شامه‌ته!
ئه‌وان به بێ جل چونه‌ته سه‌ردانی ده‌ریا،
هه‌تا نامه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ک به خه‌تی ئاو بخوێننه‌وه:
“”خا ت وو نی به فر””
هه‌تا ئیستاش رازی شه‌پۆلدانی رووتیان منه و
نه‌هاتنه‌وه‌یان تۆ.. ئا خاتوونی به‌فر!
ئینتیزار
له‌کوێی..!
وا چاوه‌کانم هه‌رچی بۆن به ئاسمانه‌وه ده‌که‌ن
به بێ چه‌تر دوور ده‌نووسنه‌وه؟
–
له‌به‌ر تۆ نا و
له‌به‌ر ئه‌ویش..
که ئێستاش باران له ره‌نجێکی کۆلیل ده‌گه‌ڕێ
ره‌نجێک که تووره‌که‌ی پڕ کردووه له پرته‌وبۆڵه‌ی ته‌ڕی بێ مه‌نزڵ
له‌به‌ر هه‌تاویش نا،
که دڵۆپ دڵۆپ له باوه‌شی نه‌زۆک بوونێکی تاوه‌سووتدا
تراویلکه‌ی شین ده‌لاوێنێته‌وه.
شوێنێک شک ده‌با نه‌ک له‌به‌ر تۆ
نه‌ک له به‌ر ئه‌و،
له‌به‌ر ئێمه
گه‌ر ره‌شماڵێک له ئه‌ستێره هه‌ڵده‌ین
بۆنی کاگڵی ئامێز زێڕوه‌شانی تاپۆ و
بوومه‌ڵێڵی ئینتیزاره.. خاتوونی به‌فر!!