به‌شی پێنجه‌م: چیرۆکی لافاوه‌که‌ی نوح لای گه‌لان
ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆف له ڕوانگه‌ی میسۆلۆجییه‌وه ( داستانه‌کان).
نووسینی: د. حامد عه‌لوان……
و: مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان……
ئه‌و بابه‌ته‌ی که له ڕووی مێژووه‌وه پێوه‌ندی به سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤه‌وه هه‌یه، میسۆلۆجیای لافاوێکی گه‌وره‌یه که ڕووبه‌ڕووی زه‌وی بووه‌وه و هه‌موو گیانله‌به‌رێک و کێڵگه و ڕووه‌کی کاولکرد جگه له‌وانه‌ی که به ئاره‌زووی خوداوه‌نده‌کان قورتار بوون. هه‌موو داستانه‌کان باسی ڕووداوی ئه‌م لافاوه ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش مانای وایه که ڕووداوێکی جیهانی بوو و زۆربه‌ی وشکایی گرته‌وه. هه‌موو داستانه‌کان و چیرۆکه‌کانی ئاینه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان که پاش ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند مرۆڤی درووست کرد و شیوه‌ی ژیانی بۆ دابین کرد، مرۆڤ یاخی بوو و کوفری به نهعمهتهکهی کرد یان داپڵۆسینی ده‌کرد له‌سه‌ر زه‌وی، بۆیه بڕیاری دا له‌ناویان ببات و ته‌نها ئه‌وانه ڕزگار بکات که خۆی ده‌یه‌وه‌ێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیان به‌رده‌وام بێت. لافاوه‌که هه‌ندێ شوێنی گه‌لانی تری گرته‌وه که زۆر دوورن له نیشتمانی په‌یامبه‌ران و خاکی تاکهخوایی (ته‌وحید)، بۆ نموونه خاکی ئه‌مریکا، ئه‌وانه په‌یامبه‌ری بۆ نه‌ناردن بۆ ئه‌وه‌ی ڕینماییان بکه‌ن و ڕزگاریان بکه‌ن وهه‌روه‌ها په‌یامبه‌ر و خوای تاک و ته‌نهایان نه‌ناسیوه، به‌ڵام گروپێک له خوداوه‌نده‌کان ویستیان سزای مرۆڤ بده‌ن.
با سه‌یری هه‌ندێ نموونه بکه‌ین له چیرۆکه‌کانی لافاوه جیهانییه‌که. چیرۆکی لافاوه‌که لای کریکه‌کان(ئه‌غریقییه‌کان) به داستانی دیۆکالیون ناسراوه و هاوشێوه‌ی داستانه‌که‌ی نوحه. داستانه‌که ده‌ڵێت: پرۆمئسیوس ئامۆژگاری دیۆکالیونی کرد که که‌شتییه‌ک درووست بکات بۆ ئه‌وه‌ی خۆ‌ئ و بیرای ژنی سواری بن چونکه لافاوێکی گه‌وره مرۆڤایه‌تی له‌ناو ده‌بات. ئاو هه‌موو پیاوه‌کانی تری خنکاند جگه له که‌مێک نه‌بێت که په‌نایان بۆ شاخه به‌رزه‌کان برد و قورتاریان بوو. دیۆکالیون له‌گه‌ڵ ژنکهیدا 9 ڕۆژ و نۆ شه‌و له‌سه‌ر که‌شتییه‌که مانه‌وه پێش ئه‌وه‌ی له بارناسۆس بگرسێته‌وه، له گێڕانه‌وه‌یه‌کی تردا ده‌ڵێن له سه‌ر شاخی ئۆسرس گرسایه‌وه. ئاوه‌که وه‌ستاو و دیۆکالیونیش قوربانییه‌کی زۆری پێشکه‌ش به زیۆسی خوداوه‌ند کرد و ده‌ستی کرد به فڕێدانی به‌رد له دوای خۆیه‌وه و هه‌موو به‌رده‌کان بوونه پیاو، هه‌روه‌ها بیرای ژنیشی به‌ردی ده‌هاوێشته دوای خۆیه‌وه و به‌رده‌کانی ئه‌میش بوونه ژن.
به‌ڵام داستانی ئیرله‌ندییه‌کان ده‌ڵێت: یه‌که‌م قه‌وم که هاتن بۆ ئیرله‌ندا نه‌وه‌ی نوح سیزیر بوون!، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌موویان به هۆی لافاوێکی بێهاوتاوه که 40 ڕۆژی خایان کوژران. پاش ماوه‌یه‌ک قه‌ومی بنسالۆن و نیمید گه‌شتنه دوورگه‌که، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان مردن به لافاوێکی تر جگه له 30 که‌س نه‌بێت که نه‌جاتیان بوو، ئه‌مانه‌یش له ڕووی زه‌وی بڵاوبوونه‌وه و مرۆڤایه‌تییان پێکهێنا.
له لای گه‌لی ئان‌کی ناسراو به مێژووی درێژیان له کیشوه‌ری ئه‌مریکا چیرۆکی خۆیان هه‌یه بۆ لافاوه‌که. خوداوه‌ند فیراکۆجا به لافاوێکی مه‌زن هه‌موو زه‌به‌لاحه‌کانی کاولکرد جگه له دووانیان نه‌بێت که له ئه‌شکه‌وتێکی داخراودا نه‌جاتییان بوو، پاشان له‌م دوو هاوسه‌ره هه‌موو مرۆڤایه‌تی درووست بوون. هه‌روه‌ها داستانه‌که‌یان وا ده‌ڵێت: ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵک خوداوه‌نده‌کانیان توڕه کرد و گوێڕایه‌ڵیان نه‌بوون و بێ ئیمانیان پێشاندا، ئه‌وانیش لافاوێکیان نارد و له‌ناویانبردن. خوداوه‌ند له ناو بادا ده‌ژیا و له‌سه‌ر ئاو، هه‌ر ئه‌ویش بوو زه‌وی هێنایه‌وه پاش غه‌رقبوونی، چوار پیاو و چوار ژن له‌سه‌ری ده‌ژیان و به هه‌مان زمان قسه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌م زمانه گورانکاری به‌سه‌ردا هات و هاوسه‌ره‌کانیش بڵاوه‌یان پێ‌کرد له زه‌ویدا.
به‌ڵام ئێمه چیرۆکی لافاوه‌که ده‌زانین که له‌ڕێگه‌ی ئاینه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌شتووه نه‌ک له ڕێگه‌ی مێژووه‌وه، چیرۆکی لافاوه‌که له دیدی ئاینه‌وه، ڕێک وه‌ک چیرۆکی لافاوه‌که‌ی سۆمه‌رییه‌کانه که پێشتر له وتارێکدا باسم کرد. خوداوه‌ند ئه‌نکی فه‌رمانی دا به زیوسودرا بۆ ئه‌وه‌ی که‌شتییه‌ک درووست بکات و خۆی ڕزگار بکات له‌و لافاوه‌ی که خوداوه‌ند بۆ سزادانی مرۆڤایه‌تی ده‌یهێنێ به‌سه‌ریاندا. ئه‌م چیرۆکه دووباره ده‌بێته‌وه لای بابلییه‌کان که مه‌لحه‌مه( داستان، ئازانامه) به‌ناوبانگه‌که‌ی گلگامشی له خۆ گرتووه. ئه‌م داستانه پێمان ده‌ڵێت چۆن خوداوه‌ند ئایا( که به‌رانبه‌ری خوداوه‌ندی سۆمه‌رییه‌کانه ئه‌نکی) ئاگاداری ئاتنابشتین( زیۆسودرا لای سۆمه‌رییه‌کان) کرد که خوداوه‌ند هه‌موو مرۆڤایه‌تی کاولده‌کات به لافاوێکی بێوێنه، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته ده‌بێت که‌شتێک درووست بکه‌یت بۆ ڕزگارکردنی خۆت و خێزان و خزم و که‌سوکارت و ئاژه‌له‌کان. دوای لافاوه‌که خوداوه‌نده‌کان نه‌مریان به‌خشییه ئاتنابشتین.
به‌ڵام کلدانییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که خوداوه‌ند کرۆنۆس ئاگاداری زیسوسرسی کرده‌وه له لافاوێکی گه‌وره، داوای لیکرد که مێژوو بنووسێته‌وه و پاشان که‌شتییه‌ک درووست بکات بۆ ڕزگارکردنی خۆی و هاوڕێ وخزمه‌کانی و هه‌روه‌ها له ههرئاژهڵێک جووتێ له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت.( ڕێک وه‌ک لافاوه‌که‌ی نوح)!
پاش ماوه‌یه‌ک له لافاوه‌که و دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شتێکی کاول کرد، زیسوسرس له که‌شتییه‌که‌یه‌وه چه‌ند کۆترێکی نارد بۆ زانین به‌ڵام هه‌موویان ده‌هاتنه‌وه. پاش ماوه‌یکی تر چه‌ند کۆترێکی تری نارد به‌ڵام ئه‌مجاره که گه‌ڕانه‌وه قوڕ به قاچیانه‌وه بوو. که بۆ جاری سێهه‌م ناردیانی، نه‌گه‌ڕانه‌وه. قه‌ومه‌که که‌شتییه‌که‌یان به‌جێهێشت و قوربانیان پێشکه‌ش خوداوه‌ند کرد. دوای ئه‌وه زیسوسرس و ژنه‌که‌ی و کۆڕه‌که‌ی و که‌شتیوانه‌کانیان نارد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خوداوه‌نده‌کان بژین. من خۆت ده‌که‌مه دادوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆکه به‌راورد بکه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌و چیرۆکانه‌ی که ته‌ورات له‌مانی وه‌رگرتووه.
زۆرێک له ڕاڤه‌کارانی ئهنسرۆپۆلۆجییهکان وای ده‌بینن ئه‌م وه‌سفه‌ی که له ده‌قه سۆمه‌رییه‌کاندا هه‌یه ده‌رباره‌ی که‌سایه‌تی زیوسودرا هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ته‌ورات باسی ده‌کات ده‌رباره‌ی که‌سایه‌تی نوح، ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی که مرۆڤایه‌تی و ژیانی ڕزگارکرد له نه‌مان. چیرۆکی نوح بۆ یه‌که‌م جار له سفر التکوین باسکرا ( به‌شه‌کانی 5 بۆ 8)، پاشان چیرۆکه‌که به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ک باس کرا له په‌ڕتووکه ئاسمانییه‌کانی تر. به‌ڵام سفر التکوین زۆر له سیفاتی نوح باس ده‌کات که ئاینه‌کانی تر نه‌یانهێشت( تسقیط). بۆ نموونه نوح یه‌که‌م که‌س بوو که خیزانی چاک( صالح) ی درووست کرد، یه‌که‌م که‌س بوو که ترێی چاند و شه‌رابی هه‌ڵگرد( مانه‌وه‌ی شه‌راب)، سفرالتکوین باسی توڕه بوونی نوح ده‌کات له کۆڕه‌که‌ی ( حام)، حامی کوڕی باوکی به‌سه‌رخۆشی بینی له‌سه‌ر زه‌وی که‌وتووه و ڕووته، داینهپۆشی، به‌ڵام کوڕه‌که‌ی تری سام عابایه‌کی هێنا و دایپۆشی. نوح 900 ساڵ ژیا، له‌کاتی لافاوه‌که نوح ته‌مه‌نی 600 ساڵ بوو.
به‌ڵگه میژوویه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن، یه‌که‌م کۆمه‌ڵ که باسی چیرۆکی لافاوه‌که‌یان کرد، سۆمه‌رییه‌کانن، مێژوو ئه‌م قه‌ومه زۆر کۆنه. وه‌ک ڕاڤه‌کاران باسی ده‌که‌ن، سۆمه‌رییه‌کان میله‌تی ( سامی نین) به‌ڵکۆ له خوارووی عێراقدا ده‌ژیان پێش کۆچی میله‌ته سامییه‌کان بۆ ئه‌م ناوچه‌یه به هه‌زاره‌ها ساڵ. سۆمه‌رییه‌کان له 1900 پێش زاینی لیستێکی درێژیان نووسی ده‌رباره‌ی پاشاکانیان، له ئهلولیمی پاشاوه له ئه‌ریدۆ ده‌ستی پێده‌کات که زنجیره‌ی ده‌سه‌لاتی یه‌که‌می درووست کرد پێش نزیکه‌ی 30000 ساڵ پێش زاینی. به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین لافاوه‌که نزیکه‌ی 12000 ساڵ پێش ئێسته ڕوویداوه. بۆیه ڕاستر وایه که ئه‌م خه‌ڵکه لافاوه‌که‌یان بینییه‌وه و زۆریان له‌سه‌ر نووسیه‌وه و پاشان گوێزراوه‌ته‌وه بۆ میله‌تانی تر. ئاشکرایشه که سۆمه‌رییه‌کان له‌سه‌ر له‌وحی قوڕین ئه‌یاننووسی، ئیمکانی هه‌یه که ئاویش زۆر له‌و شتانه‌ی له‌ناوبردبێت و ته‌نها ئه‌و به‌شه‌یه مایه‌وه که نووسراوه پاش لافاوه‌که.
شاراوه نییه که چیرۆکی لافاوه‌که خه‌یاڵی زۆر تێدایه، مه‌عقوول نییه که که‌شتییه‌ک ئه‌وه‌نده گه‌وره بێت بتوانێت ئه‌م هه‌موو ژماره له چۆنایه‌تی( نه‌ک زۆر) ، ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ک هه‌ڵگرێت که ئه‌مڕۆ ئه‌م هه‌موو جۆرانه ده‌بینین، بڕیاریش بوو لافاوه‌که هه‌مووی له‌ناودابێت. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیش به‌وه بکه‌ین که ئه‌و ملیاره‌ها مرۆڤه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌ژین هه‌موویان نه‌وه‌ی نوحن و گه‌شتوونه‌ته ئه‌م ژماره‌یه له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، ئه‌مه هه‌ر زۆر دووره، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و هه‌موو جۆره له ئاژه‌ڵانه بکه‌ین که له‌سه‌ر که‌شتییه‌که‌ی نوح نه‌بوونه، ئایه نوح توانای کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ند ئاژه‌ڵی هه‌بوو له که‌شتییه‌که‌یدا؟. له زانستا هیچ شتێک نییه ناوی توانای خوداوه‌نده‌کان بێت، ده‌ڵێم خوداوه‌نده‌کان چونکه چیرۆکی ئه‌سڵییه‌که‌ی لافاوه‌که باس له به‌شداری چه‌ند خوداوه‌ندێک ده‌کات، له ڕاستیدا چیرۆکه‌که، چیرۆکی هه‌ردوو خوداوه‌ندی سۆمه‌رییه‌کانه که ئه‌نلیل و ئهنکییه، یه‌کێکیان توڕه بوو و ویستی هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌ناوببات و ئه‌وه‌که‌ی تریش بڕیاریدا که پیاو چاکان ڕزگار بکات.
هه‌موو بیروڕا ئاینییه‌کانی کۆن لای هه‌موو گه‌لان که له‌سه‌ر زه‌وی بڵاوه‌یان کردووه ده‌ڵێن: خوداوه‌نده‌کان مرۆڤیان درووست کرد به شێوه‌یه‌کی دراماتیکی، هه‌ندێ نموونه‌م هێنایه‌وه بۆ ئاشکراکردنی هاوشێوه‌کان له‌م چه‌مکانه. له ڕوانگه‌ی زانستی بایه‌لۆجییه‌وه درووست‌کردنی زینده‌وه‌رێک به‌و شێوه‌یه ئیمکانی نییه، نه‌ک ته‌نها هه‌ر مرۆڤ بگره هه‌ر زینده‌وه‌رێک بێت له به‌کتریاه‌وه بیگره یان ئه‌وه‌ی له‌ویش بچووکتره. ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌و ئاڵۆزییه زۆره بکات له پرۆسه‌ی کیمیاوی ژیانی خانه که به‌سه‌دانه، و بزانێ که به هه‌زاره‌ها پێکهاته‌و وردیله‌ی ده‌وێت، ده‌زانێت که سیسته‌مێکی گه‌وره‌ی به‌م شێوه‌یه ناکرێت به چاوقورتانێک درووست بێت و ببێته ئه‌م گیانله‌به‌ره له‌سه‌ر دانپێنانی وشه‌یه‌ک له لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه. ئه‌م ئالۆزییه گه‌وره‌ی له پرۆسه‌ی میتاپۆلیزم ( الایضیه) به‌کوردی مانای ( کاولکردن و پێکهێنان) ده‌رئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنێکی زنجیره‌ییه و له‌سه‌ر خۆ که ملیۆنه‌ها ساڵی پێجووه. هه‌تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه به‌ڵام خۆمان هه‌ستی پێ ناکه‌یه‌ن چونکه ته‌مه‌نی مرۆڤ له چاو ته‌مه‌نی زه‌وی چاوتورکاننێکه.. ئایه یه‌کێک ده‌توانێ بڵێت بۆ خوداوه‌ند بڕیاریدا که زینده‌وه‌ره‌کان ئۆکسجین هه‌ڵمژن له جیاتی نایترۆجین بۆ نموونه؟ ئه‌ویش زۆرتره له هه‌وا، یان هه‌ر گازێکی تر، یان هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا بۆ زینده‌وه‌ره‌کان نه‌فه‌س ئه‌ده‌ن!؟. ژیان له یه‌ک خانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد پێش 3500 ملیۆن ساڵ و پاشان په‌ره‌ی سه‌ند و لق و پۆلی لێبووه‌وه. به‌ڵام حاڵه‌ته‌که تا ئێسته وه‌ک خۆیه‌تی، ژیانی مرۆڤ به یه‌ک خانه ده‌ست پێده‌کات هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ک و هه‌موو خانه‌کان یه‌ک ماتریاڵی هاوشێوه‌یان هه‌یه که له پێکاههته کیمیاوهکانی ڕێک وه‌ک یه‌که، ئه‌وش د ن ئایه.
با بگه‌ڕێنه‌وه بۆ چیرۆکی لافاوه‌که بزانین نهێنی و ورده‌کاریه‌کانی چییه، ئایه توڕه بوونی خوداوه‌نده‌کان ده‌ستی تێدایه یان چیرۆکی سزای خوادوهندهکان له درووستکراوی مرۆڤه؟ مرۆڤ تا ئیستاش هه‌موو موسیبه‌تێک ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ توڕه بوونی خالق، ئه‌گه‌ر گه‌رده‌لوولێک بێت یان هه‌وره‌تریشقه و باو باران هه‌بێت، خه‌ڵک ده‌ست ده‌که‌ن به سه‌ڵاوات و هاواری فریادڕه‌س ده‌که‌ن، چونکه به توڕه بوونی خودای داده‌نن به‌رامبه‌ر کۆیله‌کانی.
پێش نزیکه‌ی 100 هه‌زار ساڵ پله‌ی گه‌رما دابه‌زی بۆ ژێر سفر، زه‌وی خسته سه‌رده‌می پاڵبهستهی کۆتایی( له‌وانه‌یه دواهه‌مین نه‌بێت). ئه‌وه بووه هۆی به‌ستنی ده‌ریاکان و ئۆقیانووسه‌کان، ئاوه‌کان وه‌ک لوتکه‌ی شاخی به‌ستووی گه‌وره کۆبووه‌وه. ئه‌مه بووه هۆی دابه‌زینێکی توندی ئاستی ده‌ریا، دابه‌زینێک که گه‌شته 130 متر له ژێر ئه‌و ئاسته‌ی که ئه‌مڕۆ زانراوه. بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه، باسی ناوچه‌ی که‌نداوی عه‌ره‌بی و خوارووی عێراق ده‌که‌م که نیشتمانی سۆمه‌رییه‌کان بوو. ڕێژه‌ی قوڵای ئاو له که‌نداوی عه‌ربییدا ناگاته 35 مه‌تر، بۆیه ئه‌و دابه‌زینه تونده‌ی له ئاستی ئاو ده‌رئه‌نجامی ئه‌و به‌ستنه، که‌نداوی عه‌ره‌ب ده‌رکه‌وت و بووه وشکایی و بێ ئاو بوو بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ که له 100 هه‌زار ساڵ که‌متر نه‌بووه. له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی وه‌ک بیابانی لێهاتبوو. ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه که که‌شتی ( میتیور) نیشانیاندا ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنن که له که‌ناری عه‌ره‌به‌وه (شط العرب )چۆگهیهک لێدرا له بنی که‌نداو گه‌شته به‌نداوی هۆرمز، وه‌ک ئاشکرایه ئه‌م ڕێڕه‌وه نه‌ئه‌بوو ئه‌گه‌ر که‌نداوی عه‌ره‌بی پڕ له ئاوبووایه. هه‌ر وه‌ها زۆرێک له زانایان له‌و بروایه‌دان که سۆمه‌رییه‌کان له‌و ماوه دووره له مێژوو، شاریان درووست کردبوو له بنی که‌نداو.
پێش نزیکه‌ی 10 هه‌زار ساڵ که‌شوهه‌وا به‌ره‌و گه‌رمی ده‌ڕۆشت و به‌سته‌ڵه‌که‌کانیش به خێڕایی ده‌توانه‌وه وبووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئاو دۆڵ و نزماییه‌کان داپۆشێ، هه‌روه‌ها ئاوی به‌رزی ده‌ریا پاڵی به ئاوی که‌ناری عه‌ره‌به‌و نا به‌ره ناوه‌وه و بووه هۆی لافاوێکی گه‌وره. ئه‌مه نموونه‌یه‌که له‌و ڕووداوه که زۆر شوێنی جیاوازی گرته‌وه له کوێ زه‌وی، پهستهڵهک هه‌موو گوێ زه‌وی به‌ته‌واوه‌تی گرته‌وه جگه له چه‌ند شوێنێک که‌م نه‌بێت. ئه‌مه‌یه درووستی لافاوه‌که له ڕوانگه‌ی زانسته‌وه که پشتگیری ده‌کرێت به به‌ڵگه جیۆلۆجییه‌کان.
گفوگۆکهمان به‌رده‌وامه…….
27/3/2008