له پیاوستانه‌وه هه‌ڵدێم .. ره‌دووی ته‌نیایی ئه‌كه‌وم
سپێده‌یه‌ك مه‌راقی شه‌و وه‌لا ئه‌نێم
پیاسه‌یه‌ك به‌ره‌و ته‌نیایی مه‌یلم ئه‌كا
پێڕاناگه‌م تریفه‌ی رووم بشۆمه‌وه
تۆ دێیته رێم…
ئه‌ی نامۆ به‌زه‌ینی عه‌شق و
مرازی شه‌كرباری دڵ رێگه‌م به‌رده
هه‌ڵاتووی پیاوستانێكی دڵشكێنم
رووی كۆچم دووره په‌نایه و
نابه‌ڵه‌دانه رێ ئه‌بڕم…
ئێستا ژنێكی هه‌ڵاتووم له پرچی خۆم
سه‌مایه‌ك به‌ژنی گرتووم و له رۆینێ ماره‌م ئه‌كا
وا شه‌پۆلێك هه‌ڵمئه‌گرێ و به‌ره‌و ئاخیره‌تم ئه‌با
وه‌كو عه‌شق شه‌كربارم
وه‌كو ساته‌كانی غه‌زه‌ل تاڵم
وه‌ك ئه‌و ده‌مه‌ی ماڵی خه‌یاڵم تێك ئه‌ده‌ی شڵه‌ژاوم
ئه‌مشه‌و هه‌ردوو به پێكه‌وه‌بوون
دیسانه‌وه
عه‌شق ئه‌نێژین
مانگ له زه‌ینی تریفه‌وه رامئه‌كێشێ
پێڕاناگه‌م په‌نجه‌ره‌كانم دابخه‌م
ره‌دووی سیغارێك ئه‌كه‌وم بۆنی تۆم بیر ئه‌خاته‌وه
رووگه‌م هه‌راسانی یاره و
مسكی خه‌یاڵ باراناوی مه‌ستم ئه‌كا
خه‌فه‌تبارم
پڕم له هێلانه خه‌م و وشه‌ی بچڕاوی ئازادی
پڕم له هه‌ناسه‌ی پیاو و دوكه‌ڵی سیگاری جێماو
رێگه‌م به‌رده
وا نوقمی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌م
ئێستا ماچم تامی ئاوی بێڕه‌نگ ئه‌دا
رۆحم به‌با دێته سه‌ما
چاوه‌كانم له‌داڵغه‌ی تۆ خومار ئه‌بن
من له سه‌یری سه‌لاریی با و
قامه‌تی دره‌ختا ئه‌ڕژێم
گوڵ له حزووری بالێی من
خوو به سجوده‌وه ئه‌گرێ
حاڵ گرتوومی
نوێژێك رۆحم ئه‌باته‌وه بۆ كه‌ناری مه‌رقه‌سه‌كان
به‌ژنم به فرمانی خواوه‌ندی سه‌ما
ئه‌له‌رزێ
ده‌شتاییه‌كی بێ ئاڵام
دوور له سنووری پیاوستان
مانگ خه‌ونم پێوه ئه‌بینێ
جه‌سته‌م سووكتر له ره‌شه‌با هه‌ڵئه‌كشێ
چه‌نده شێتییه‌كی جوانه
به‌رزبوونه‌وه له پاڵ په‌رستگه رماوه‌كانی میژوو….
چه‌ند به‌مانایه رۆیشتن له سه‌ر بێ به‌قایی ئاو و
له ژێر سایه‌ی ئه‌و هه‌ورانه‌ی زوو بوون به‌ماچ!
ده‌نگێك له گه‌رووی حه‌زه‌وه با‌نگم ئه‌كا
خه‌یاڵێكی به‌سه‌رچووه
گوڵ له سه‌یری سه‌مام ونه و
خوو به سجوده‌وه ئه‌گرێ
رێی كۆچم دووره په‌نایه و خه‌وێكی قوڵ رامئه‌ژه‌نێ
ها ئێستا
ها ده‌مێكی تر
نوێژێك رۆحم
ئه‌داته‌وه به خه‌یاڵ و
ماچی سپی ئه‌موه‌رێنێ !!!!
9-2011
chnornamiq@yahoo.com
چنوور نامیق