Skip to Content

Friday, May 3rd, 2024
نۆڤلێست و پرسیاربارانكردنی خوێنه‌ر

نۆڤلێست و پرسیاربارانكردنی خوێنه‌ر

Closed
by November 18, 2011 ئەدەب

پامۆك له(قه‌ڵای سپی) دا به‌نمونه

 

    خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو ژانره‌كانی ئه‌ده‌ب به‌گشتی چێژه‌كه‌یان كاتێ‌فراوان ده‌بێت كه‌خوێنه‌ر بجوڵێنێت، كه‌خودی ئه‌سڵی مه‌به‌ستی نوسینی ئه‌ده‌بی ئه‌وه‌یه، خوێندنه‌وه‌ی كۆپله‌یه‌ك شیعر، كۆته‌یشنێك، په‌ره‌گرافی ڕۆمانێك، پارچه‌په‌خشانێك، نامه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی .. تاد، ئه‌و ده‌مه‌گه‌وره‌یی تێدایه‌كه‌خوێنه‌ر واقیعی تێكسته‌كه‌بدۆزێته‌وه.

ئه‌وه‌ی له‌فه‌لسه‌فه‌ی (وجودیه‌ت) دا وه‌دی ئه‌كه‌ین پرسیاركردنه‌له(خود، خودا و ده‌وره‌به‌ر)، كه‌وایه‌خولقاندنی پرسیار له‌تێكستێكی ئه‌ده‌بیدا یه‌كێكه‌له‌كاتیگۆرییه‌به‌هێزه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی ڕاكێشانی سه‌رنجی خوێنه‌ر.

پرسیار (؟) به‌جێهێشتن له‌ناخی خوێنه‌ردا له‌تایتڵی تێكسته‌كه‌وه‌ده‌ست پێده‌كات، و تا كۆتایی ده‌قه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه‌بیخه‌مه‌ڕوو، خوێندنه‌وه‌یه‌كی كورته‌بۆ ڕۆمانی (قه‌ڵای سپی ) كه(ئۆرهان پامۆك ) نوسه‌ری به‌ناوبانگی توركیایی و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 2006 نوسیویه‌تی, ڕۆمانه‌كه‌خۆی به‌توركی نوسراوه‌و به‌زۆرێك له‌زمانه‌فه‌رمییه‌كان وه‌رگێڕدراوه‌و منی خوێنه‌ریش به‌یه‌كێك له‌شاكاره‌كانی پامۆكی ده‌ناسێنم. با جارێكی‌تریش به‌ناونیشانه‌كتان ببه‌ستمه‌وه‌كه‌ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌تایبه‌ته‌به(پرسیار) له‌ڕۆمانی (قه‌ڵای سپی) دا.

 له‌ناونیشان یان تایتڵی كتێبه‌كه‌وه‌یه‌كه‌مین پرسیار له‌مێشكی خوێنه‌ردا دروست ده‌بێت، كه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌كه‌به‌درێژایی ئیمه‌یج و دیالۆگه‌كانی ڕۆمانه‌كه‌بوونێك له(قه‌ڵای سپی) نیه، واته‌قه‌ڵایه‌ك نیه‌و ناوی سپی بێ‌به‌ڵكو پامۆك ئه‌م ناونیشانه‌ی وه‌ك سیمبولێك بۆ شاری ئه‌سته‌مبوڵ به‌كارهێناوه‌و دواتر ئیمه‌یجه‌كان ده‌رخه‌ری بارودۆخی كۆنی شاری ئه‌سته‌مبوڵن.

سه‌ره‌تای ڕۆمانه‌كه‌سه‌ره‌تایه‌كی ساده‌یه‌و به‌گێڕانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ڕووداو له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كه‌وه‌ده‌ستپێده‌كات، شێوه‌زنجیره‌یی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانیش تا كۆتایی جوانیه‌كیتری به‌ڕۆمانه‌كه‌به‌خشێوه، به‌ڵام له‌كۆتاییه‌كه‌دا ئیتر تۆی خوێنه‌ر سه‌رلێشێوانێك ئه‌تگرێ، چونكه‌دوو كاراكته‌ره‌سه‌ره‌كییه‌كه(خۆجه‌و ڤێنیسیایی) ده‌بن به‌یه‌ك كه‌س, به‌ڵام گرنگترین بوار كه‌پامۆك بۆ خوێنه‌ری ئه‌كاته‌وه‌ئه‌وه‌یه‌كه‌ئه‌م ڕوومانه‌داناخرێت و خوێنه‌ر بواری هه‌یه‌چاره‌نوسی كاراكته‌ره‌كان دیاری بكات.

سه‌ره‌كیترین پرسیاری ڕۆمانی قه‌ڵای سپی كه‌پامۆكی نۆڤلێست ئه‌یخولقێنێت، گه‌ڕانه‌به‌دوای خوددا, ( من بۆ چی منم؟), با وایدابنێنن گه‌ڕان به‌دوای (من) دا هه‌موومان له‌وه‌دا كۆده‌كاته‌وه‌كه(ئێمه‌كێین؟) وه‌لێ‌حه‌قیقه‌ی پرسیاره‌به‌ڕای من پرسیاره‌له‌چۆنیه‌تی بوونی (من) له‌ژیاندا، واته(من بۆ هه‌م؟), كه‌واته‌ڕۆڵی (من) له‌ژیاندا ده‌ریده‌خات كه‌تا چه‌نده‌به‌خزمه‌تم, پامۆك پرسیاری ڕۆڵی خۆی ئه‌كا، ئایا ده‌نوسێت بۆ ئه‌وه‌ی پاروییه‌ك به‌نوسینه‌كه‌ی په‌یدا بكات و پێی بژیت؟ یان پێچه‌وانه‌كه‌ی كه‌ئه‌و بۆیه‌ده‌ژی تا بنوسێت؟, له‌گه‌ڕانی ته‌واودا به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا كه‌جه‌وهه‌ری پرسیاره‌كانی ئۆرهان پامۆكه‌له(قه‌ڵای سپی) دا، بیرێك له‌م ڕایه‌ی منیش بكه‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌وڵ بده‌كه‌تۆش وه‌ڵامێكی به‌هێزتر بدۆزیته‌وه.

شوێن له‌ڕۆمانی ( قه‌ڵای سپی ) دا شاری ئه‌سته‌مبوڵه، به‌ڵام ئه‌سته‌مبوڵی كۆن، واته‌چوار سه‌ده‌له‌مه‌وپێش, له‌قه‌ڵای سپی‌دا (خۆجه‌و ڤێنیسیایی) كه‌دوو كاراكته‌ره‌سه‌ره‌كیه‌كه‌ن، پرسیاری بوونی خۆیان ئه‌وروژێنن و زنجیره‌ڕووداوه‌كانی ژیانی خۆیان ده‌گێڕنه‌وه،  گه‌ڕانه‌كه‌ی ئه‌م دوو كاراكته‌ره‌به‌دوای وه‌ڵامی پرسیاری (من بۆچی منم؟) دا له‌وه‌دا له‌گه‌ڕانی ئێمه‌بۆ هه‌مان پرسیار جیاوازه‌كه‌ئه‌وان به‌سه‌رزه‌نشتی خۆیان ده‌ستپێده‌كه‌ن و ژیانی خۆیان ده‌ده‌نه‌به‌ر نه‌شته‌ر، به‌پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌ی خوێنه‌ره‌وه‌كه‌به‌بینینی ده‌لاقه‌یه‌ك بۆ باسكردنی خود، به‌پیاهه‌ڵدانی ژیانی خۆمان ده‌ستپێده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی (خراپ) ی بێت له‌ژیانماندا له‌بنمیچه‌كاندا ده‌یشارینه‌وه‌و توخنی ناكه‌وین.

پامۆكی نۆڤلێست به‌گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ژیانی ئه‌وكاتی ئه‌سته‌مبوڵ و سی ڤی دووكاراكته‌ره‌سه‌ره‌كییه‌كه، قووڵمان ده‌كاته‌وه‌له‌شه‌ڕی نه‌ریته‌كان، شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، ته‌واوی بایۆگرافی و دایه‌لۆگه‌كانی (قه‌ڵای سپی) له‌خزمه‌تی خوێنه‌ردان كه‌چۆن هه‌ڵسوكه‌وت و ئاكاره‌كان ڕێك بخه‌ن، زۆرینه‌ی زۆری ڕه‌خنه‌گر ئه‌ده‌بیه‌كانیش ڕایان وایه‌په‌یامی (قه‌ڵای سپی) گه‌ڕانه‌به‌دوای حه‌قیقه‌تی بوونی مرۆڤدا، حه‌قیقه‌تی ئاكار و هه‌ڵسوكه‌وت.

یه‌كێك له‌و شته‌گرنگانه‌ی له(قه‌ڵای سپی) دا به‌دیده‌كرێت و گرنگی زۆری پێدراوه، (ئاوێنه) یه، كه‌واته، ئاوێنه‌بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌پامۆك وه‌ك هاوكارێك ده‌یخاته‌به‌رده‌م (خۆجه‌و ڤینیسیایی), ئه‌وان له‌گه‌ڕانی به‌رده‌وامدا زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن به‌زانیاری له‌سه‌ر خۆشیان و ده‌وره‌به‌ره‌كه‌شیان.

ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆمانه‌به‌درێژای ئیمه‌یجه‌كان پشتی پێبه‌ستووه، خه‌یاڵه، به‌ڵام به‌جۆرێك ئاوێتـه‌به‌ڕاستی كراوه‌ده‌گمه‌ن خوێنه‌رێك بتوانێت په‌ی پێ‌ببات، هه‌روه‌ك له(قه‌ڵای سپی)دا پامۆك زۆر لێهاتوانه‌ئیلیمێنته‌كانی ( دایه‌لۆگ، مۆنۆلۆگ، فه‌نتازیا، خه‌یاڵ و فلاش باك) ی وه‌گه‌ڕ خستووه.

پامۆك جوانتر له‌وه‌ی خه‌یاڵی ده‌كه‌ین، دێت چیرۆكه‌كان ئه‌گێڕێته‌وه، چیرۆكێك ودوان و سیان، وه‌ڵی هه‌موویان له‌چوارچێوه‌ی چیرۆكه‌گه‌وره‌سه‌ره‌كییه‌كه‌دا، فیلمه‌كه‌به‌ته‌واوه‌تی ئه‌خاته‌ڕوو، بایۆگرافییه‌كان هه‌موو شتێ ده‌ر ئه‌خه‌ن, كاتێ‌فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵناسی ئه‌ڵێ: (مرۆڤ پێكهاتووه‌له‌كۆمه‌ڵێك مرۆڤی پله‌به‌پله‌بچوكتر)، ئه‌وا فه‌لسه‌فه‌ی وجوودیه‌تیش له‌گه‌ڕان به‌دوای (خود) دا تێكه‌ڵمان ئه‌كا به‌گه‌ڕان به‌دوایی خوده‌كانیتردا، (من بۆچی منم؟) پامۆك وامان لێده‌كات له‌چیرۆكه‌بچووكه‌كان و گه‌وره‌كه‌شدا هه‌ر بگه‌ڕێین، ئێمه‌ش ده‌كاته‌كاركته‌ر، ده‌مانكاته(خۆجه) و ده‌مانكاته(كابرای ڤێنیسیایی) و ده‌شمانكاته‌وه(هه‌ردووكیان به‌تێكه‌ڵی).

ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ئه‌م رۆمانه‌م به‌كوردی نه‌بینیوه، به‌س هه‌فته‌ی پێشوو له‌هاوڕێیه‌كمه‌وه‌بیستم كه‌وه‌رگێڕی كورد (به‌كر شوانی), رۆمانی  (قه‌ڵای سپی ) شی وه‌ك باقی نوسینه‌كانیتری ئۆرهان پامۆك كردووه‌به‌كوردی, كه‌ئه‌وه‌ش جێگای ته‌قدیره.

 

تێبینی: ئەم خوێندنەوەیە لە ژمارە (497)ی رۆژنامەی کۆمەڵ بەرواری (1٥-١١-٢٠١١) دا بڵاوکراوەتەوە

 

موئمین زه‌ڵمی

* قوتابی ماسته‌ر له‌ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.