
نامه‌یه‌ک بۆ(د.موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر)
نامه‌یه‌ک بۆ(د.موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر)
له ڕێی کاک (گۆران عه‌بدوڵڵا)ه‌وه
حه‌مه مه‌نتک
کاک گۆران بمبه‌خشه، که ئه‌رکی گه‌یاندنی ئه‌م نامه‌یه به به‌ڕێزتان ده‌سپێرم. هه‌ر که‌سێک که تاوانبار به شتێک کرا، ئه‌و که‌سه مافی خۆیه‌تی به‌ر‌گری له خۆی بکا. هه‌رچه‌نده من تاقه‌تی ئه‌م چه‌له‌حانێیانه‌م نییه. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گوتارێکم به نێوی (ئه‌ده‌ب و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی)، له گۆڤاری ڕامان ژماره(174) ڕێکه‌وتی(5/11/2011)، دواتر ناردنی بۆ سایتی ده‌نگه‌کان و دواتر دانانی له واڵی فه‌یسبووکی خۆم.(د.موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر) ئه‌م بابه‌ته به هه‌رچی نێوه‌ڕۆک و وشه و ده‌نگی تیپه‌کان هه‌یه، به ئی خۆی ده‌زانێت وگوایه من لێم دزیوه. من ساڵی (2001 – 2002)، ئه‌م کاک دکتۆره وانه‌ی پێ گوتووم. گوایه من له وانه‌کانی ئه‌و دزیومه، چۆن دزییه‌کیش، ڕاسته‌وخۆ به‌بێ ده‌ستکاریکردن دامناوه. من پێش هه‌موو تشتێ، هه‌رگیز پشتم به زانکۆ و مامۆستایانی زانکۆ(له‌گه‌ڵ سپاسم بۆ ماندووبوونیان، هه‌رچه‌نده مووچه به‌رانبه‌ر ئه‌و ماندووبوونه وه‌رده‌گرن) بۆ خۆ ڕۆشنبیرکردن و و خۆ پێگه‌یاندن نه‌به‌ستاوه. هه‌رچی وانه‌یش که خوێندوومه، ته‌نێ کاتی تاقیکردنه‌وه بۆ سه‌ریان گه‌ڕاومه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت ده‌فته‌ری هیچ یه‌ک له وانه‌کانی زانکۆم نه‌ماوه. ئه‌گه‌ر که‌سێک خۆی خۆی پێنه‌گه‌یه‌نێ، به ته‌مای زانکۆکانی کوردستان بێ، ده‌بێ به دیار ده‌شتی کاکی به کاکی هه‌ولێر حه‌یرانان بێژێت. که ئێستایش قوتابی ماسته‌رم، ته‌نێ بۆ بژێوی ژیانه، ڕۆشنبیری و نووسه‌ربوون به بڕوانامه‌ی به‌رزه‌وه په‌یوه‌ست نین. شاڵاو حه‌بیبه که له باره‌ی ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه ده‌په‌یڤێ، ده‌بێ به کاتژمێر گوێی بۆ ڕادێری، که‌چی بڕانامه‌ی ئاماده‌یی هه‌یه. من بۆ به‌رگریکردن له خۆم و گوتاره‌که‌م به به‌ڵگه‌وه ده‌په‌یڤم. من له(د.موحسین) و باقی نووسه‌ران ده‌پرسم: ئه‌گه‌ر که‌سێک بزانێت ئه‌و نووسینه‌ی بڵاوی ده‌کاته‌وه، ئی که‌سێکی تره، پێشتر بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئایا دێت بڵاوی بکاته‌وه؟ من ئه‌و گوتاره به ئی خۆمی ده‌زانم. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده لێی دڵنیا نه‌بام ئی خۆمه، چۆن ده‌چم له گۆڤارێکی وه‌کوو ڕامان و سایتێکی پڕ خوێنه‌ری وه‌کوو ده‌نگه‌کان و ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڵاوی ده‌که‌مه‌وه. مه‌گه‌ر من گه‌مژه‌بم. ده‌پرسم ئه‌م گوتاره‌ی من زیاد له نۆ مانگ له گۆڤاری ڕامان بوو، بۆ ستافی ڕامان، زۆربه‌یان نووسه‌ر و خوێنه‌ری چاکن، نه‌یانگوت ئه‌م گوتاره پێشتر لێره بڵاکراوه‌ته‌وه، بڵاوی ناکه‌ینه‌وه؟
خوێنه‌رانی جوان په‌یڤ، ئه‌و بابه‌تانه‌ی من به‌رباسم داون، ئه‌ده‌ب و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌به. مه‌سه‌له‌ی چی ئه‌ده‌به و چی ئه‌ده‌ب نییه، هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین سارته‌ر باسی کردووه. کتێبێکیشی به نێوی(ئه‌ده‌ب چییه؟)، که کراوه‌ته کوردیش، بڵاوکردۆته‌وه. ئه‌و تشتانه‌ی من له‌م گوتاره‌دا به‌رباسم داون. وابزانم پێش دکتۆریش هه‌مووی به‌رباس دراون(هه‌رچه‌نده من ئه‌و گوتاره‌ی دکتۆرم نه له گۆڤاری ڕامان و نه له گۆڤاری شین نه‌مدیوه و نه‌مخوێندۆته‌وه). ئه‌گه‌ر دکتۆر ئه‌وه ده‌ڵێت: که من هه‌موو گوتاره‌که‌ی ئه‌وم دزیوه، من ده‌پرسم کاک دکتۆر، چ له گوتاره‌کانی و چ له وانه‌کانی، ئه‌و شتانه‌ی ده‌ینووسێ و له وانه‌کانی ده‌یڵێت له کوێی هێناوه؟ ئایا چه‌ند له‌و تیۆریانه و قسانه‌ی ده‌ینووسێ و ده‌یڵێت ده‌قاوده‌ق له تیۆریسته گه‌وره‌کان و کتێبه فره‌نسییه‌کان وه‌ریگرتووه؟ من له گوتاره‌که‌م ماهییه‌تی ئه‌ده‌ب و چییه‌تی ئه‌ده‌بم به‌رباس داوه، وابزانم وه‌کوو له‌سه‌ره‌وه باسمکرد، سارته‌ر زۆر پێش دکتۆر به‌رباسیداوه. ئه‌گه‌ر له چییه‌تی ئه‌ده‌ب دکتۆر شتێکی تری گوتبێ ئه‌وه ده‌ڵێین ئێمه‌یش سارته‌رمان هه‌یه. من زمانی ئه‌ده‌ب به‌رباس ده‌ده‌م، وا بزانم زۆر پێش دکتۆر باختین و یاکپسن و ژان کۆهین، ئه‌م مه‌سه‌له‌یان به‌رباس داوه، دیسان ئه‌گه‌ر دکتۆر شتێکی له‌وان جوایه‌ز و داهێنه‌رتری گوتووه، ئه‌وه چ قسه‌م نییه. مه‌سه‌له‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، وابزانم ڕۆلان بارت زۆری ئه‌مه به‌رباس داوه. کاتێک خوێنه‌ر بۆ شرۆڤه‌کردنی ده‌ق سه‌رپشک ده‌کا، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه خوێنه‌ر(لێکۆڵه‌ر) له‌سه‌ر ئه‌م ده‌قه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک بکا، ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بگه‌یه‌نێته ئاستی داهێنان. ئه‌مه ماهییه‌تی ڕه‌خنه‌یه. که‌سی ڕه‌خنه‌گر، لێکۆڵه‌ر ده‌قێکی تر به‌رهه‌م بێنێت. مه‌سه‌له‌ی گه‌یاندنی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بۆ ئاستێکی به‌رز، من له دوو شوێن به‌رچاوم که‌وتووه، وه‌کوو بیرۆکه سوودم لێ وه‌رگرتووه که دواتر له کۆتایی ئه‌م نامه‌یه وه‌کوو به‌ڵگه‌یه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌ده‌م، تاکوو هه‌موو شتێک بۆ خوێنه‌ر و دکتۆریش ڕوون بێته‌وه.(بۆیه‌یش ئه‌مانه‌م گوت ده‌بێ دکتۆریش چییه‌تی ئه‌ده‌ب و زمان و ئه‌و شتانه‌ی به‌رباس دابێ، واته خۆی داهێنه‌ری ئه‌مانه بووه.)
دکتۆر به کاک گۆران ده‌ڵێت: ئه‌م دزیانه زۆر ناشرینه، منیش به هه‌ر ده په‌نجه مۆری ده‌که‌م دزی ئه‌ده‌بی کارێکی نه‌شیاوه. به‌ڵام له‌وه نه‌شیاوتر تۆمه‌ت خستنه پاڵ خه‌ڵکییه. من له دکتۆر ده‌پرسم له وانه‌کانت تا چه‌ند به قوتابییه‌کانت ده‌ڵێیت: من ئه‌م قسانه‌م له فڵان کتێبی فره‌نسی گواستۆته‌وه؟ یان هه‌موو په‌یڤه‌کانی له وانه‌گوتنه‌وه، به بیر و وشه و داهێنانی خۆی به قوتابییه‌کانی ده‌فرۆشێته‌وه. من که‌س بێ به‌ڵگه تاوانبار ناکه‌م. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: حه‌مه مه‌نتک ده‌ست بۆ شتی هاسان نه‌با. به‌ڵام وابزانم ئه‌وانه‌ی ده‌مناسن، ده‌زانن من کێم؟ دواتر ئه‌وه یێکه‌م گوتارم نییه بڵاوی ده‌که‌مه‌وه. خاوه‌ن کتێب و چه‌ندان گوتارم، به قه‌ولی دکتۆر ده‌بێ ئه‌وانیشم دزیبێ. بۆیه‌یش تۆمه‌ت دانه‌پاڵ خه‌ڵک شیاو نییه.
وه‌کوو به‌ڵگه‌یه‌ک من ئاماژه به دوو سه‌رچاوه ده‌ده‌م، که بیرۆکه‌ی گه‌یاندنی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی به‌ئاستی داهێنان سوودم لێ وه‌رگرتووه،(ده‌ڵێم بیرۆکه‌که‌ی). بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ران بۆ سه‌ری بگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌وانیش:
1. اللغه والابداع الادبی، محمد العبد، قاهره، دارالفکر للدراسات والنشر والتوزیع،1989.
2. سایتی الفصیح: http://www.alfaseeh.com/vb/showthread.php?