ڤیڤیان …. توانا حه‌مه‌نوری
له‌مێژووه دورودرێژه‌كه‌ی ته‌مه‌نی سینه‌مای جیهانیدا، سه‌دان فیلمی رۆمانسی و عاتیفی پێشكه‌شكراوه، جه‌ماوه‌رێكی پان وبه‌رینیش جوانترین چیرۆكه‌كانی خۆشه‌ویستیان بینی، كه له‌لایه‌ن چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگه‌وه رۆڵه‌كانیان بینرا و جه‌ماوه‌رێكی زۆریشیان به‌ده‌ستهێنا.
به‌ڵام له‌درێژه‌ی ئه‌و مێژووه دوور‌و درێژه‌دا هه‌میشه پرسیارێك ده‌كرێت، له‌سه‌ر مه‌زنترین و باشترین و به‌چێژترین فیلم كه چیرۆكی خۆشه‌ویستی تێدا پێشكه‌ش كرابێت، ئه‌و پرسیاره‌ش له‌لایه‌ن پسپۆڕه‌كانی سینه‌ماوه وڵامدرایه‌وه كه توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر سه‌دان فیلم كردووه له‌درێژه‌ی ساڵانی سینه‌مادا، له كۆتاییدا به‌لیستێكی 25 فیلمی ده‌رچوون.
زۆرترین داهات…
لێردا تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر یه‌كێك له‌و فیلمانه كه زۆرترین داهاتیی هه‌بووه، ئه‌ویش فیلمی Pretty Womanه، ئه‌م فیلمه داهاته‌كه‌ی زیاتر له 463 ملیۆن دۆلار بوو و بودجه‌كه‌شی له 14 ملیۆن دۆلار كه‌متر بوو، فیلمی ناوبراو ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆلیۆدی كرد، به ئه‌ستێره وه‌كو ره‌خنه‌گران له‌وسه‌رده‌مه باسیان لێوه‌كرد، فیلمی ناوبراو جۆلیا رۆبه‌رتسی كرد به خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ر، هه‌روه‌ك ئه‌و فیلمه تاوه‌كو ئه‌مڕۆش داهاتیی هه‌یه‌و سه‌ركه‌وتنێكی زۆر به‌هێزی به‌ده‌ستهێناوه.
رووداوه‌كانی فیلمی Pretty Woman، له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی دیارده‌ی له‌شفرۆشی بوو له نێویۆرك له‌سه‌رده‌می ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشوودا، به‌ڵام چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی سه‌ره‌كی له چیرۆكی فیلمه‌كه وای لێ‌كرد ببێته چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی نامۆ له‌نێوان بزنسمانێكی سه‌ركه‌وتوو، كه له‌لایه‌ن ریچارد گێره‌وه رۆڵه‌كه‌ی بینرا و له‌شفرۆشێكی لۆس ئه‌نجلۆس كه جۆلیا رۆبه‌رتسه له‌ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا رۆڵه‌كه‌ی بینی، هه‌روه‌ك جۆلیا رۆبه‌رتس له‌و سه‌رده‌مه‌دا كاری بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد كه خۆی له نێو سینه‌مادا بچه‌سپێنێت.
كێشه‌ی دارایی….
رووداوه‌كانی فیلمه‌كه له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه بزنسمانێك به‌ناوی ئیدوارد لویس به‌مه‌به‌ستی سه‌ودایه‌كی بازرگانی بۆ كڕینی كۆمپانیایه‌ك كه كێشه‌ی دارایی هه‌یه ده‌گاته شاری لۆس ئه‌نجلۆس، به‌ڵام ناوبراو ئۆتۆمبیلی پارێزه‌ره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت‌و دوای چه‌ند گه‌شتێك، رێگای ناوچه‌ی بیفرلی هێلزی لێ ونده‌بێت كه ئۆتێله‌كه‌ی تێدا به‌كرێ گرتووه، ئه‌و كات له‌لایه‌ن له‌شفرۆشێكه‌وه به‌ناوی ڤیڤیان رایده‌گرێت، به‌و هیوایه‌ی كه شه‌وێكی له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ربه‌رێت، به‌ڵام ئیدوارد داوای ئه‌وه‌ی لێده‌كات كه رێگه‌ی ئوتێله‌كه‌ی پێ بلێت، بۆیه ڤیڤیان ده‌چێته نێو ئۆتۆمبیله گران به‌هاكه‌یه‌وه‌و ده‌ست ده‌كه‌ن به‌قسه‌كردن له‌رێگا ڤیڤیان داوای لێده‌كات كه خۆی ئۆتۆمبیله‌كه لێبخورێت، چونكه ئه‌و ناوچه‌كه باشتر ده‌زانێت، دواتر ده‌گه‌نه ئۆتیلی مه‌به‌ست و 20 دۆلاری پێده‌دات ڤیڤیان روده‌كاته سه‌ر شه‌قامه‌كه‌و چاوه‌ڕوانی پاس ده‌كات، له‌وكاته‌دا ئیدوارد پرسیاری لێده‌كات نرخی مانه‌وه‌ی شه‌وێك له‌گه‌ڵیدا چه‌نده‌و له‌سه‌ر نرخه‌كه رێكده‌كه‌ون، كاتێك هه‌ردوكیان ده‌چنه نێو ئوتێله‌كه‌وه، چاوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی نێو ئوتێله‌كه به‌سه‌رسوڕمانه‌وه روویان لێده‌كات، چونكه جله‌كانی ڤیڤیان پۆشراو نه‌بوو.
سه‌رقاڵبوونی جیاواز……
ئیدوارد زۆربه‌ی كاته‌كانی به ته‌له‌فۆنكردن و خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كان له‌سه‌ر سه‌وداكه سه‌رقاڵ ده‌بێت، به‌لام ڤیڤیان به تماشاكردنی زنجیره‌یه‌كی كۆمیدی سه‌رقاڵ ده‌بێت، به‌لام ئه‌و كارانه نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌توانن چه‌ند قسه‌یه‌كی خۆش پێكه‌وه بكه‌ن، له رۆژی دواییدا ئیدوارد پرسیاری لێده‌كات ئه‌گه‌ر داوای لێبكات بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته بمینێته‌وه‌و ئاماده‌ی چه‌ند بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ببێت له‌گه‌ڵیدا چه‌ندی پاره ده‌وێت، ڤیڤیان پێشنیاری سێ هه‌زار دۆلاری لێده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ودایه‌ش رێكده‌كه‌ون، ته‌نانه‌ت ئیدوارد ژماری كارتی تایبه‌تی بانكی خۆی ده‌داته ده‌ستیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویستدا به‌كاری بهێنێت.
ڤیڤیان رووده‌كاته بازاڕه گه‌وره‌كانی نیویۆرك كه له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه شتیان لێ ده‌كڕدرێت، به‌ڵام ڤیڤیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی له‌به‌ری بووه پۆشته نه‌بووه‌و به‌جلوبه‌رگی كه‌سێكی پاره‌دار نه‌ده‌چوو، بۆیه كارمه‌ندێكی یه‌كێك له‌دوكانه‌كان سوكایه‌تی پێده‌كات و به‌شێوه‌یكی ناڕاسته‌وخۆ له‌دوكانه‌كه‌ی ده‌ریده‌كات، له‌وشوێنه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری ئوتێله‌كه ده‌یبینێت و به‌زه‌یی پێدادێت‌و بڕیارده‌دات هاوكاری بكات بۆكڕینی جلوبه‌رگه‌كانی، ته‌نانه‌ت فێری ئه‌ته‌كێتی نانخواردن‌و ره‌فتاركردنیشی ده‌كات له‌چێشتخانه‌دا.
گۆڕانكاری به‌په‌له……
كاتێك ئیدوارد ده‌گه‌ڕێته‌وه ئۆتیل سه‌رسام ده‌بێت به‌و گۆڕانكاریه‌ی كه به‌سه‌ر ره‌فتار و شێوه‌ی ڤیڤان هاتووه، دواتر ئێواره‌خوانێك پێكه‌وه‌ده‌كه‌ن‌و ئیدوارد به‌به‌ردوامی به‌سه‌وداكه‌یه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت.
له رۆژی دواتردا ڤیڤیان روداوه‌كانی نێو دوكانه‌كه بۆ ئیدوارد ده‌گێڕێته‌وه، بۆیه جارێكی دیكه ئیدوارد ده‌یباته‌وه بۆ بازاڕ بۆكڕینی جلوبه‌رگی نوێ، به‌ڵام ڤیڤیان به‌جلوبه‌رگێكی نوێ و شیكه‌وه ده‌چێته‌وه ئه‌و دوكانه‌ی كه رۆژی پێشووتر مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاویان له‌گه‌ڵدا كرد‌و به‌و كارمه‌نده‌ی ئه‌و دوكانه‌ی وت “تۆ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ت كرد به‌و ره‌فتارانه‌ی له‌گه‌ڵ مندا نواندت”.
دواتر ئیدوارد، ڤیڤیان به‌ره‌و یاری (بۆلۆ)ی وه‌رزشی ده‌بات، كه بۆ چاوپێكه‌وتنی گه‌وره بزنسمانه‌كان رێكده‌خرێت، به‌ڵام ڤیڤیان به‌قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كوڕه‌زای خاوه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه سه‌رقاڵده‌بێت كه ئیدوارد به‌نیازی سه‌ودایه له‌گه‌ڵی، له‌و كاته‌دا فلیپی پارێزه‌ری ئیدوارد ده‌گاته شوێنی یاریه‌كه، فیلیب كه‌سایه‌تیه‌كه كه ره‌فتاری له‌گه‌ڵ ژنان باش نییه‌و ده‌ست ده‌كات به‌پرسیاركردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڤیڤیان جاسوسی خاوه‌ن كۆمپانیاكه نه‌بێت كه ئیدوارد به‌نیازی كڕینێتی، به‌ڵام ئیدوارد بۆ دڵنه‌واییكردنی ته‌واوی رووداوه‌كه‌ی بۆ باسده‌كات، له‌و كاته‌دا پارێزه‌ری ناوبراو رووده‌كاته ڤیڤیان‌و سوكایه‌تی پێده‌كات، له‌و كاته‌ی كه ڤیڤیان و ئیدوارد ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئوتیڵه‌كه، ڤیڤیان تووڕه ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیدوراد ئه‌و قسانه‌ی بۆ ئه‌و پارێزه‌ره كردووه، به‌ڵام ئیدوارد داوای لێبوردنی لێده‌كات‌و داوای لێ‌كرد كه له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه‌و سێ هه‌زار دۆلاره‌كه بمینێته‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك.
ئۆپیرا…..
له رۆژیی دواتردا ئیدوار پێشوه‌خت ده‌گه‌ڕێته‌وه ئوتێله‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ڤیڤیان ببات بۆ نمایشێكی ئۆپیرا له سان فرانسیسكۆ، فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌گرن و به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست به‌ڕێده‌كه‌ون.
ڤیڤیان له‌و ساته‌نه‌دا زۆر سه‌رسام ده‌بێت و هه‌ناسه‌ی لێده‌برێت، له‌كۆتایی نمایشه‌كه‌دا به ئیدوارد ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر سبه‌ی بیرم چوو پێت بڵیم كه ئه‌مشه‌و شه‌وێكی زۆر خۆش بوو ئه‌وا ئێستا پێت ده‌ڵێم؛ له خۆش خۆشتره”.
له‌كاتی یاریكردنی شه‌تره‌نجدا ئیدوارد به‌وه رازی ده‌كات كه رۆژێكی پشوو بۆ خۆی دابین بكات، دواتر ئه‌و رۆژه به‌چه‌ند گه‌شتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌كۆتایی رۆژه‌كه‌شدا ڤیڤیان دان به‌وه‌داده‌نێت كه خۆشیده‌وێت.
ده‌مه‌و به‌یانی رۆژی دواتر، ئیدوارد پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كات كه ئاماده‌یه خانویه‌كی به‌كرێ بۆ بگرێت‌و ته‌واوی پێداویستیه‌كانی بۆ دابینبكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك ئاره‌زوی هه‌بێت بچێت بۆ لای، به‌ڵام ڤیڤیان ئه‌و پێشنیاره به سوكایه‌تیكردن وه‌رده‌گرێت و ده‌ڵێت به‌ده‌ستهێنانی شوقه‌یه‌كی گران به‌ها ئامانجی ئه‌و نییه، به‌ڵام ئیدوارد به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاشته‌وایی ڤیڤیان بكات رووده‌كاته كاره‌كه‌ی.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌وداكه
ئیدوارد به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی سه‌وداكه چاوی به‌خاوه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه ده‌كه‌وێت كه به‌نیازه كۆمپانیاكه‌ی لێبكرێت، به‌ڵام له‌دوایین چركه‌كاندا ئیدوارد رای ده‌گۆڕێت و بڕیارده‌دات ئه‌زمونێكی دیكه به‌كار بهێنێت كه ڤیڤیان پێشنیاری بۆ كردبوو، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی و ژیانی پێكه‌وه كۆبكاته‌وه‌و به‌باشی زانی جاروبارێ مرۆڤ له‌كاركردن دووربكه‌وێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیان به‌خۆشی به‌سه‌ربه‌رێت، سه‌باره‌ت به‌سه‌وداكه‌ش ئیدوارد بڕیارده‌دات هاوكاری خاوه‌ن كۆمپانیاكه بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قه‌یرانه‌ی تێیدایه رزگاری ببێت.
به‌ڵام پاشگه‌زبونه‌وه‌ی ئیدوارد له‌كڕینی كۆمپانیاكه پارێزه‌ره‌كه‌ی تووڕه ده‌كات‌و هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ڤیڤیان‌و هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی‌و لێیده‌دات‌و دواتر ده‌یویست لاقه‌ی بكات، به‌ڵام ئیدوارد له‌كاتی پێویستدا ده‌گاته ئوتێله‌كه‌و فریای ده‌كه‌وێت.
لێره‌دا ئیدوارد داوا له‌ڤیڤیان ده‌كات له‌لایدا بمینێته‌وه، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی دیكه‌ی پێبدات، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه ده‌یویست بمنێته‌وه چونكه ئیدوارد ده‌یه‌وێت ژیانی له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ربه‌رێت، به‌ڵام ڤیڤیان ئه‌و داواكاریه ره‌تده‌ككاته‌وه‌و بڕیارده‌دات بگه‌ڕێته‌وه بۆ خانوه كۆنه‌كه‌ی، به‌مه‌ستی ئاماده‌كاری بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سان فرانسیسكۆ و به‌رده‌وامبوونی له‌خوێندن به‌و هیوایه‌ی ژیانێكی باشتر ده‌سته‌به‌ربكات.
به‌ڵام ئیدوارد له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌یدا ره‌وانه‌ی ده‌كات و دواتر خۆی ده‌وكه‌وێته شوێنی، هه‌رچه‌نده ئیدوارد له‌شوێنه به‌رزه‌كان ده‌ترسێت به‌ڵام به‌سه‌ر په‌یژه‌ی فریاكه‌وتنی شوقه‌كه‌ی ڤیڤیاندا سه‌رده‌كه‌وێت و گوڵێكی سوور به‌ده‌میه‌وه ده‌گرێت، له دیمه‌نێكدا چیرۆكی سوارچاكی به‌بیرهێنایه‌وه‌و هه‌ردوكیان له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یدا یه‌كده‌گرن و یه‌كدی ماچ ده‌كه‌ن.
خه‌ڵاته‌كان…….
له‌ساڵی 1990دا فیلمی (Pretty Woman) بۆ چوار خه‌ڵاتی ئۆسكار كاندیدده‌كرێت، خه‌ڵاته‌كانیش بۆ كاندیدكردنی باشترین فیلم و باشترین ئه‌كته‌ری ژن جۆلیا رۆبه‌رتس كاندیدكراو باشترین ئه‌كته‌ری پیاویش ریچارد گێر كاندیدكراو باشترین ئه‌كته‌ری یارده‌ده‌ر هیكتور ئه‌لیزۆندۆ كاندیدكرا كه رۆڵی پارێزه‌ره‌كه‌ی بینی، به‌ڵام له‌كۆتاییدا جۆلیا رۆبه‌رتس خه‌ڵاتی ئۆسكاری به‌ده‌ستهێنا.
كێشه قورسه‌كان قورس…..
فیلمی (Pretty Woman) چه‌ندین كێشه‌ی تووش ده‌بێت كه له ژماردن نایه‌ت، چونكه ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه رۆڵی ئیدواردی بۆ كریستۆفه‌ر ریف پێشنیاركرد، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه، دواتر بۆ ئالپاچینۆی پێشنیاركردو ده‌قه‌كه‌ی خوێندنه‌وه‌و به‌شداریشی له مه‌شقه‌كانیش كرد، هاوبار ئه‌ویش ره‌تیكرده‌وه، سه‌باره‌ت به‌و رۆڵه‌ی كه پێشنیاركرا بۆ ڤیڤیان، پێشتر درا به‌هه‌ر یه‌ك له “كارین ئه‌لین و مۆلی رینگۆڵد و ڤیۆنا رایده‌ر و جینیڤێر كۆنیڵی و میگ رایان و ماری سینبۆرگن و میشیل فایفه‌ره‌و داریل هاناو فالیریا كۆلینۆو جنیفیر جیسۆن”، به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان رۆله‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی ئاماده‌نین رۆڵی له‌شفرۆشێك ببینن كه‌له‌شه‌قامه‌كاندا راوه‌پیاو ده‌كه‌ن، له‌كۆتاییدا جۆلیا رۆبه‌رتس رازی بوو له‌سه‌ر بینینی ئه‌و رۆڵه‌و له‌دوای ئه‌و فیلمه‌وه جۆلیا رۆبه‌رتس بووه یه‌كێك له‌ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كانی جیهان.
روداوه سه‌یره‌كانی فیلمه‌كه……
له‌و سه‌ختیانه‌ی كه ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه توشی بوو، به‌پێی وته‌ی خۆیان دوو كۆمپانیای گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبیل كه (بورش و فیراری)بوون به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌و فیلمه‌دا ره‌تكرده‌وه،چونكه گه‌ر له‌شفرۆشێك و ئۆتۆمبیله‌كه‌یان له‌یه‌ك شوێندا به‌كار بهێنرێت،ناوبانگی خراپ بۆ كۆمپانیاكه‌یان ده‌نێته‌وه.
له‌كۆتاییدا كۆمپانیای (لۆتس كار)ی به‌ریتانی ره‌زامه‌ندی ده‌ڕبری بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبیلی كۆمپانیاكه‌یان، له‌ئاكامدا فرۆشی ئۆتۆمبیله‌كانی كۆمپانیای ناوبراو بۆ ساڵی دواتر به‌هۆی ئه‌و فیلمه‌وه سێ هێنده زیادی كرد.