هیستیریای ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تیمان..
له ده‌وروبه‌ری كۆتایی ساڵی 2005بوو، وتارێكم له‌سه‌ر ئه‌و دۆزه نووسی كه كێشه‌و ئاریشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگاكه‌مان تا بێت به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، پێشنیهادی ئه‌وه‌شم كردبوو كه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه، به‌هۆی یاسا (دادگا) یان دیالۆگی مه‌ده‌نیانه‌وه مه‌یسه‌ر نابێت..
ئه‌مڕۆش دوای شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینه‌مدا له رۆژنامه‌یه‌كی كوردستاندا‌و دواتر له سایته كوردیه‌كاندا، زۆرێك له براده‌رانی رووناكبیر ده‌ستخۆشیان لێكردم و زۆرێك له كادێره حزبیه‌كانیش ره‌خنه‌ی توندیان لێگرتم و وتیان تۆ ره‌شبینیت و چاوت به‌رایی نادات پێشكه‌وتن و ئاسووده‌یی خه‌ڵكی كوردستانی ئازاد ببینیت. ئه‌مێستاكه جارێكی‌تر، به خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێوه بۆ هه‌مان دۆز، تێڕوانینی كۆمه‌ڵناسییانه‌ی خۆم، بۆ ئه‌م دیارده‌یه ده‌رده‌بڕم. ئه‌م دۆزه‌م ناونا دیارده، چونكه له حاڵه‌ت ده‌رچووه، رۆژانه له هه‌موو شاره‌كانی كوردستانی ئازاد‌و پێشكه‌وتووه‌وه، گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی ره‌نگه بچو‌وكیش له فڵانه گه‌ڕه‌كی سلێمانی یان كه‌لار یان هه‌ولێر یان زاخۆ، یان گوندێكی سه‌ر به سۆران، له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی شه‌ڕی قورس به‌رپا بووه‌و چیكی تیا به‌كار هاتووه‌و سه‌ره‌نجامیش چه‌ند كه‌سێك یان برینداربوون، یان بوونه‌ته قوربانی و دواتر وه‌كو (فیلمی هیندی) پۆلیس و ئاسایش ده‌گه‌نه سه‌ر شوێنی رووداوه‌كه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یان له‌ده‌ست دێت كه كه‌سانی رانهكردوو راپێچی ئاسایش یان دادگا‌و زیندانی پۆلیس بكه‌ن.
پێبهپێی زانستی كۆمه‌ڵناسی، كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، پابه‌نده به شێواز‌و پێكهاته‌ی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان تاكه‌كان و توێژ‌و چینه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی و مه‌ده‌نیی بوو، كێرڤی هه‌بوونی ئاشتیخوازی و ته‌بایی سیاسی و دواتر ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی پێوه‌ره بۆ هه‌بوون و سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.. بۆ نموونه له ئه‌وروپای رۆژاوا، كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌متر بۆته دیارده‌و ته‌نیا حاڵه‌ته و كه‌متازۆر ناگاته به‌كارهێنانی چه‌ك، كێشه‌كان به‌زۆری دوای په‌یدابوونی شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵییه‌وه ده‌گاته لای پۆلیس و دادگا خۆی یه‌كاڵای ده‌كاته‌وه، له ئه‌وروپا (له‌به‌ر رۆشنایی سۆسیۆلۆژیادا) ئاشته‌وایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان تاكه‌كان ئاساییه‌و پشێو و هه‌ڵچوونی تێدا نییه، كێشه‌كان به رێگای مه‌ده‌نییانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، پۆلیس ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌و بڕوای ته‌واو به سه‌روه‌ریی یاسا هه‌یه.
به‌ڵام لای ئێمه، مه‌سه‌له‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، كۆمه‌ڵگای كوردی، كۆمه‌ڵگایه‌كی سوننه‌تیی-خێڵه‌كیی ئاڵۆزه، ئاستی هۆشیاری و گوزه‌رانیی مه‌ده‌نییانه نه‌گه‌یشتۆته راده‌ی ئاساییبوونه‌وه‌ی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی. ته‌بایی سیاسی و ئاسایشی سیاسی نه‌گه‌یشتۆته پله‌ی یه‌كترقبوڵكردن و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر كایه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی خه‌ڵكاندا شكاوه‌ته‌وه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌نێو دۆزه‌خی شه‌ڕو جه‌نگی به‌رده‌وامدا قۆناغه‌كانی خۆی نائاساییانه بڕیووه، یاسا له ژیانماندا سهرهوهرو رێزدار نه‌بووه، یاسا به‌كارهێنراوه‌و وه‌كو چه‌كێك ده‌ستووریی كراوه‌ته‌وه كه ئێمه‌ی پێ قڕ بكه‌ن.. بۆیه تاكی كورد، رێز له یاسای وڵاته‌كه‌ی و پۆلیس و ئاسایشه‌كه‌ی ناگرێت، چونكه به‌درێژایی ژیانی خۆی ته‌نیا زوڵمی له‌و توێژانه‌وه چه‌شتووه كه سته‌مكاریان ده‌رهه‌قی كردووه‌و ناهه‌قیان به‌رامبه‌ر كردووه.. شایانی باسكردنه كه خێزانی كورد به میرات له حزبه فه‌رمانڕه‌واو ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ته‌وه كه هه‌میشه كێشه‌و ناكۆكییه‌كان ئه‌گه‌رچی ئاسان و بچو‌وكیش بن، به شه‌ڕو شۆڕ چاره‌سه‌ر بكات (هه‌رچه‌نده چاره نابن و قووڵتر ده‌بنه‌وه!) بۆیه دیالۆگ و ئاخاوتنی مه‌ده‌نییانه تا ئێستا كه‌متر بۆته ستایڵ و شێوازی قسكردنی نێوان دوو كه‌سی كورد..دیاره كه دیالۆكیش نه‌بوو، تووڕه‌یی و هه‌ڵچوون و شه‌ڕكردن جێگه‌ی ده‌گرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆش له كوردستاندا ژیانێكی نوێی ئاڵۆز‌و پڕ له گرێوگۆڵی نامۆ به ژیانی كوردهواری به‌ڕێوه ده‌چێت، گۆڕانكارییه‌كی كتوپڕی تیژ‌و خێرا به‌رپابووه كه توانیوویه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌مان بشهڵقێنێت و به‌ره‌و شوێن و ته‌رزێكی تاریك و ته‌ڵخی به‌رێت.. وای له تاكه‌كان كردووه زیاتر هه‌ست به ته‌نیایی و نامۆبوون و بێكه‌سی و لێكترازان ببنه‌وه، ره‌وشی ئابووریی وڵاته‌كه‌مان، خۆی به‌سه‌ر هه‌موو خێزان و جومگه‌یه‌كی دهستگاییدا سه‌پاندووه، ژیان به پاره‌و سامانی تاكه‌كه‌سی ده‌چێت به‌ڕێوه، نه‌ك به هه‌ست و سۆز‌و دڵنه‌وایی، ره‌وشه‌كه به‌گشتی (ره‌وشی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی) هێزێكی بێوێنه‌وه فشارێكی تاقه‌ت پڕووكێنی به‌سه‌ر هه‌موولایه‌كدا چه‌سپاندووه كه مرۆڤ له‌ژێر ئه‌و فشار‌و هێزه نادیاره تونده‌دا تووشی هه‌ناسه‌بڕكێ و ره‌بوو ده‌بێت، مێشكی تاكه‌كان ئاڵۆز‌و سه‌رقاڵ بوون، حه‌زو ویستی خه‌ڵكان به‌گشتی تێك ئاڵۆزكاو و گرێ‌دراو بوون به ژیانی رۆرژانهوه كه ئه‌ویش پڕبوون له داواكاری و راكردن به‌دوای پاره‌و بژێوی په‌یداكردندا، كڕینی ئامێر زۆره‌كانی ناوبازاڕو سیخناخ كردنی ماڵ به‌و ئامێره مردووانه، وای له مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه كردووه بونه‌وه‌رێكی چاوچنۆكی به‌ته‌ماحی لێ‌دروست ببێت، مرۆڤێكه له سبهینانهوه تاكو زه‌رده‌ی ئێواره دوای پوول په‌یداكردن ببێته‌وه‌و هێشتاكه‌ش ناگاته پله‌ی تێربوون و ئاسووده‌گی، بۆیه هه‌رده‌م شه‌كه‌ت و ماندووه، سه‌برو ئارامی له‌به‌ر هه‌ڵده‌گیرێت.. توانای گوێگرتن و قسه‌كردنێكی نه‌رمونیان و هێمنانه‌ی نه‌ماوه.. ناشتوانێت گوێبیستی هیچ جۆره فه‌رمان و قسه‌یه‌كی ناشیرین و جنێودانێك ببێت.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه لێكترازان و نامۆبوون بهیهكترو به كۆمه‌ڵگا خه‌مڵیووه، كه‌سه‌كان به براو كه‌سوكاری خۆی نازانێت، بۆیه قسه‌ی سارد‌و سووكیش له كه‌س قبوڵ ناكات. فێرنه‌بووه له‌گه‌ڵ دروستبوونی هه‌ر كێشهیهكیشدا، ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس و جێگای تایبه‌تی حكومی بكات، چونكه یاسای هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی به سه‌روه‌رو شكۆمه‌ند نازانێت، بڕواشی به هۆزو خێڵگه‌رایی هه‌یه، خۆی به ته‌ره‌زان و پاڵه‌وانی ناوچه‌كه‌ی خۆی ناگۆڕێته‌وه، وێنه‌ی قاره‌مانێكی گه‌وره له مێشكی‌دا دروستبووه، خۆی به‌و كاریزمایه‌ك ده‌زانێت، كه له دونیادا نه‌بووه‌و ناشبێته‌وه، چونكه تاكی كورد له منداڵییه‌وه سهركوتكراوهو پله‌ی متمانه‌ی بۆ ئه‌وانیتر كه‌متر بۆته‌وه.. ئاستی توڕه‌بون و ههڵچونیشی له‌وپه‌ڕیدایه، ره‌فتاری مهدهنییانهشی هێشتاكه دهڵهمهیهو نه‌خه‌مڵیووه..
قه‌ره‌باڵغی و پێكداچڕژانی گه‌ڕه‌گ و خێزان و تاكه‌كانیش له شه‌قام و كۆڵان و ده‌ستگا میرییه‌كان و شوێنه گشتیه‌كاندا، گه‌یشتۆته پله‌یه‌كه كه ته‌حه‌مول ناكرێت.. زۆری و چڕی خه‌ڵك و زیادبوونی سه‌یاره‌و ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌و خراپی رێگاوبان و ناڕێكی و گه‌نده‌ڵی له ده‌ستگاكانی هاتووچۆی ئه‌م هه‌رێمه‌دا، پێكه‌وه هه‌موویان هۆكارگه‌لێكی ئه‌وتۆن كه تاكی كوردی خستۆته سه‌ر پهرهمێزو رۆژانه وه‌كو مریشكی ئاوهڕووتكراو ده‌یكوڵێنێت…
بۆیه زۆر به راشكاوانه وه‌كو كۆمه‌ڵناسێكی كورد، ده‌مه‌وێت ئه‌وه دووپات بكه‌مه‌وه كه كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌كو كێشه‌ی نه‌مانی ئاو له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا، رۆژ له‌دوای رۆژ هه‌ڵده‌كشێت و روو له زیادبوون ده‌كات.. تاوای لێدێت كێشه‌ی سیاسی كه‌متر ده‌بێته‌وه له كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌گه‌ربێتوو به‌كارهێنانی چه‌كیش بۆ چاره‌سه‌رو بنه‌بڕكردنی ئه‌م دیارده‌یه ده‌گاته پله‌یه‌ك كه خه‌ڵكی یه‌كتر ببڕێننه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی تێكچوونی ئه‌و بڕه كه‌مه‌ی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه ئه‌مێستاكه شه‌رمنانه هه‌یه.. چونكه زه‌مینه‌ی شه‌ڕكردن و ده‌مه‌قاڵێی خه‌ڵكی سازكراوه‌و چه‌كیش له مرۆڤی كورد زۆرتره‌و له‌به‌رده‌ستی هه‌موواندایه..!
حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ
پسپۆڕی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی.