
ئەڵقە و سەرین ….حەمەشوان شەریف
وەک چۆن مرۆڤەکان هەمیشە پاپەند بوون تا لەدووی داڕشتنی یاسایەکدا عەوداڵبن ، بۆ بەرژەوەندەیەکانیان ، دەبوو ئاواش بیریان بکردایەتەوە بۆ دەربازبوون کە چۆن خۆیان کەلەبچەکردوە لەژێر سێبەری ئەو یاسایەدا ، کە هەموو مرۆڤاتییەکی لێ دەسەنێتەوە کە خاوەنی بەهاجوانەکانی ئەم خولقێنەرە نەبێ ،…
بۆیە /
ئەڵقە و سەرین دوو پێداویستین بۆ ژیانی مرۆڤ هەموو کەس دەیەوێت ئەو ماسیە بێت و ئەم تۆڕە تاقی کاتەوە بۆ دیلی خۆی ، تا کار لەکار ترازا و ئەوا نەی مرۆڤایتی پێکهێنەری بوون بۆ بەر هەمهێنانیان ،ئێستا ئەوانن ئەمانبین ودادگایمنان ئەکەن بۆ ژیان …..ئەگەر ئەڵقەت لەپەنچەدایە نیاگایەک بگەرەئەڵقەکەتەوە کەمیک ڕامێنە لێی ، پاشان لەو سەرینەش بنواڕە بەرلەوەی لەسەرسەرینەکە سەرخەوێ بشکێنی ،بزانە تاوان بارەکە کێ یە ؟ ئەو سا با پێکەوە لە دووی بگەڕێن و یاسایەکی تر بدۆزینەوە بۆ سزا………..
سەرین
سەرین ئەڵێ /
لەپەڕ یا لەپەموو
درووستکرام
چاوم کردەوە بۆ بینین
دڵم داناوە بۆ ویژدان ،.
ئەمئێستا کە !
شەوی میلوێنەها مەخلوق
سەری لەسەردڵی مندا
بیری تەواو ئەکاتەوە و
خەو ئەبینێ و
تێر ئەخەوێێ و
تاکۆتایش لای من ئەمرێ !
سەرین ووتی /
دوێنێ یەکێک لەسەرسەرم نوستبوو
هەزارو یەک خەونی
سپی هەبوو
یەکێک لەخەونەکانی ئەم زاتە
بەباڵئەفڕی
لەناو ئەستێرەدا
ماڵی بەهەتاو ئەچنی و
لەبەردەم حەوشەکەیدا
سنەوبەری سەوزی ئەناشت
بەگریانی چاوەکانی
ئاویئەدان ،
ئەو کەسێک بوو
پڕاو پڕبوو لەڕاستگۆیی
ماڵی گواستبوویەوە بۆ ئەوێ و
هەڵهاتبوو لەم مەخلوقە ی
سەر ڕووی زەوی /
کە ئەیزانی درۆ و تاوان
سێ بەشی ئەم مەخلوقەی
پڕ پڕ کردووە لە گوومان ،
سەرین ئەڵێ /
کەس وەک و من
تۆ ناناسێت
مرۆڤ /
ئەم شەو
سەرێکی بۆ گەن
لەسەر سەری من نوستبوو
هەزار خەیاڵی ناشیرین
بەرۆکی قوڕگی گرتبوو
بۆنی ناوگەڵی پیسیشی
منی هەراسان کردبوو
سەرین بەردەوام بوو وتی/
ئەم سەرە بۆ گەنەی ئەو
شەرم ناکا
زۆر جار تکام ڕشتە بەرپێ ی
چۆن دڵی دێ دۆرئەکات ،
بەرامبەری فیریوو ئەدا
من شایەتم /
کە ئەو لەماڵەوە نابێ
لەسەر ئەم سەرینەی ئەو
ئەم نوقمی درۆ و
فەساد ئەبێ
سەرین تۆزێ تیڕاما و وتی /
ئەو سەرینەی لەتەنشتما
هاوەڵم بوو
یەکێکی لەسەر نوستبوو
ئەو بۆنی دەمی ڕەیحانە و
گوڵاویش بە بەرائەت
بەرژینی بۆ چووتێ
شیلانەکەی هەڵچنی بوو /
کردەوەکانی دڵیشی
لەشی ماسی میهرەبانی
داپۆشی بوو ،
ئەویش
بەپرچەکانی سەری خۆی
سەرینەکەی هاوەڵمی
بەو سەرمایە
داپۆشی بوو
هەردووک بێدەنگ
لەم شەوەدا
قووڵ قووڵ لێ نووستبوون ،
سەرین دڵ خۆشانە وتی/
خوا یە سبەی دوو سەری پاک
لەسەر هەناسەی بێگەردم
ئاوێتە بن
دوو بیری جوان
لە ناو نوری ئەمدڵەمدا
گرمۆڵە بن !
سەرین وتی /
بەم شەوگارە
زوڵم و خەتای
زۆر ئە بینم
تاوانی وام لەسەر ئەکرێ
تا بەیانی لە ناو خەما
شەپۆل ئەدەم ،
تێر ئەگریەم
ئەم ئینسانە بۆ وائەکا /
من تێناگەم چۆن ئەم سەرینە پەڕۆیەم
نابێ بە ئاو نابێ بەرد
لە ئاستی ئەو !
سەرین وتی/
مرۆڤەکان
هیچ شەرمیش نایانگرێ
بۆ بەیانی چوونە دەرێ
هەمان درۆ و فرتوو فێڵیان
دێتەوە ڕێ ،
کەس وەک و من
تۆ ….. نا …… ناسێ مرۆڤ !! و
نهێنییەکانتان پێ نازانێ ،
من تێناگەم
بۆ ئاوێنەی ئەم ژیانە تەڵخئەکەن
بۆ سروشتی پاوک و بێگەرد
پڕ لە بۆنی ناخۆش ئەکەن
واتان لەمنیش کردوە
واتوڕە بووم
هاتمە قسە !
لە تاو زوڵمی ئەم مەخڵوقە
من تێناگەم
چۆنە نابمە بورکانی قین
چۆن نابمە زریانی شین
تا ئاشکرایکەم بۆ یاسا و
ویژدان
بێنم بۆناو داگا …………………….
• ئەڵقە (ئەنگوستیلە*)
ئەڵقە بە خەم ناکیەوە وتی/
گێلی مرۆڤ لەوەدایە
ئەڵقەی دروستکردووە
لە زیو
ئاڵتون
بە ژمارە
کردوومیەتە پەنجەیەوە
نزیک شادەماری دڵی
بەستومیەوە !
بەڵام ئەوان نەیان زانی
ئەم ڕۆدادێ
دێمە قسە !
چاوم بڕیووەتە دووروو
ئاوێنەم
تەرزەی ڕستە
ئەڵقە بەردەوامبوو وتی /
پەنجەی زۆر کەسم بینیوە
لە زۆر پەنجەش
داکەنراوم ،
زۆر جار بۆ نیازی گڵاو
خراومەتە ناوی گیرفان
من بە کۆیلەی خۆی ئەزانێ
نامباتە ناو هەموو شوێنان ،
ئەڵقە وتی /
بەسەر هاتم زۆرە لێتان /
ماوەی چڵ ساڵ لەپەنجەی دام
بۆیەک چرکەش
داینەکەندم
لەسەر دڵی ئەیخەواندم
ڕۆژی سەدجار ماچیەکردم
ڕۆژێ نەیبردم بۆ شوێنێ
بەتۆزقاڵیش گومان بێت و
سەرو دڵم بگرێ
بەداخەوە
کاتێ کەمرد
وەسێتی کردبوو
لەگەڵ خۆیا منیش بەرێ
ماوەیەک زۆر لەناو گۆڕا
لەگەڵیا بووم
هەموو شەوێ
بەر لەناسینی ئەو
چیرۆکێکی بەسەرهاتی
ڕابوردووی خۆم
بۆ ئەکردە داستانێک و
ئەویش
لە ناو دارستانی چاوەکانیەوە
هۆنن هۆن بۆم ئەگریا !
تا ڕۆژیکیان
هێشتا خۆر سەری نەمابوو بەلاملی
شاخەکانی سرووشتەوە ،
گۆڕهەڵکەنێ
لەپەنجەی ئەو دا
دۆزیمیەوە و
لەناو قوڕا
دەریهێنام
بۆ بەیانی
بە نرخێکی زۆر هەرزان
فرۆشتمی بەسەرسەری ترین
ئینسان !
ئەڵقە وتی
ئینسان
—– ئاخ
ئ ن س 1 ن …………
حەمەشوان شەریف
20101118
Hamashwan1@hotmail.com