
تا مه‌ست بون به سێبه‌رت خۆم ده‌شۆم
دێمه‌وه لات!
به هه‌ناسه‌ی شنه ڕه‌نگی نێرگزه‌کان
چاوه‌کانت ده‌سڕم،
ورده گۆرانی و
سه‌مای ماچه قه‌رزه‌کان
به لێوه‌کانتا ههڵدهواسمهوه.
وا نه‌زانی ئیتر پێکانم له‌گه‌ڵم نایه‌ن،
وا نه‌زانی ئیتر قوم قوم شه‌رابی
ژێر زمان و سهرچهناکهی ڕوناکت
ناخۆمه‌وه،
وا تێنه‌گه‌ی هه‌ردو کۆرپه‌ی مه‌مکه‌کانت
له ئامێزما نانوێنم،
هه‌مو شته‌کانم دۆڕاند،وه‌لێ
تۆم له تاڵ به تاڵی هه‌ناسه‌کانما
هه‌ڵگرتوه.
وا نه‌زانی فڕینی کوچهکانم بیر چۆته‌وه،
وانه‌زانی گریانی زه‌مه‌نه کوژراوه‌کانم
له ده‌ریاچه‌ی ئه‌م ڕۆحه غوبارهمدا
هه‌ڵنه‌گرتوه،
وا تێنه‌گه‌ی دڵ نه‌وای به‌فر ناکه‌م،
ئه‌وکاته‌ی له ژێر پێدا
ئه‌فسوس بۆ سه‌فه‌رێکی مردو
هه‌ڵده‌کێشێت،
وانه‌زانی له حه‌شارگه‌یه‌کی وهنهوشيیدا
گزنگ بۆ چاوت ڕاناخه‌م
وا تێنه‌گه‌ی چه‌مێ هاژه له‌به‌ر پێتا،
پێکه‌نین ناکات به‌ده‌م شه‌رابی عاتیفهتهوه،
به‌خششه‌کانت زیندو ده‌که‌مه‌وه‌و
ده‌رگای فریشته سپیه‌کانی ناخت
ده‌خه‌مه سه‌رپشت،
تا له‌به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی فێنکیدا
باڵه‌کانت فڕین بگرێت.
وانه‌زانی شنه‌ی چاوم،ته‌نهاو ته‌نها
گڕی پڕی،چڕی قژت ده‌لاوێنێ،
وا تێنه‌گه‌ی له‌به‌ر ته‌ڕی،ماسی ڕه‌نگی قۆڵهکانته،
له پایته‌ختی به‌رده‌ڵانی سنگی کانیت،
دهسکنێم و وشه‌کانت ده‌خۆمه‌وه،
نا ئازیزم ئه‌و پیاوه نیم، ته‌نها لاشه‌ت بخوێنمه‌وه،
من ده‌مه‌وێ ڕه‌زی ڕۆحت،له چاومدا بتوێنمه‌وه،
تنۆکه به‌فرێکی مه‌ست بم
له‌ناو وه‌رزی ساڵهکانتا
عومرم نۆژه‌ن بکه‌مه‌وه.
ئێستاش ئێوارانێک،ژاکان دێت و
به ئه‌سپای پرچی داڵغه‌کانم
دادێنێ،له‌و دیو
گریانی مناڵیمه‌وه
هه‌نگاوه‌کانم له دهمکردنهوهدایه،
ئاخر ده‌زانێت،
ڕه‌وکردنی ئه‌م جاره‌م
به‌ره‌و شاری شلکه‌ی باڵت و
به‌ره‌و نه‌خشی ئه‌و ماچانه‌م دێت
له‌سه‌ر نوکی په‌نجه‌کانت و
گۆی مه‌مکه‌کانت و په‌نجه‌ی قاچه‌کانت
هه‌ڵم که‌ند.
خۆت وخواو دره‌خته ڕووته‌کان ده‌زانن
یه‌که‌م ڕوت بونه‌وه‌م
بۆ تۆ بو،
ده‌مه‌وێت، ئاخرین ڕووتبونهوهیشم
له‌به‌رده‌م،چاوی شه‌و ڕه‌نگی
تۆدا بێت.
خۆت و خوا‌و هه‌تاویش ده‌زانن،
من کابرایه‌کی بێ وڵات و
بێ ئاسمانم، وه‌لێ
گۆرانی شاعیر‌و شه‌قامم خۆش ده‌وێ
ئێستایش بۆنی یه‌که‌م چرپه‌و
یه‌که‌م دڵه خورپه‌ی من و تۆی لێدێ.
ئه‌م ئێواره،
سروه‌ی بایه‌ک به په‌نجه‌ی ته‌ڕ،
له‌ده‌رگای دڵی دام،
بۆنی سه‌فه‌ره‌کانی خوێنی ده‌کردم و،ده‌یوت،
تۆ بۆنی ژنێكت لێدێ له‌و په‌ڕی دنیا،
ئه‌ویش بۆنی خۆی له ئه‌رخه‌وان و
له شنه‌ی ڕوگه‌شی چه‌م و
له به‌ڵاڵوکی تازه هه‌ڵتۆقیو،له گێلاس هێناوه
بۆیه ته‌مه‌نی عه‌شقت وه‌ک ده‌ریا درێژ‌و،
وه‌ک هه‌تاو به‌تینه.
ئارام ئه‌حمه‌د علی