Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024

ژژژژژاااااننننن.. ژان! …. فه‌رهاد که‌ریم

Closed
by November 24, 2011 ئەدەب

  

• سەیرە ھەندێک جار حەزم لێیە یەک بە دەنگی خۆم ھاوار بکەم، وا خۆم ھەڵدەخەلەتێنم رەنگە ئەو ھاوارکردنەم ئەو بارە قورسەی سەر شانم سووک کات… ترحێو ھێز لە یەکێتی دایە، یەکێتیش لە ناو پارووی رەنگاوڕەنگ، ئەوەیان ناڵێم پارووی گەرم و نەرم لە مرۆڤ گاییییین دایە.
• پێش بگەمە ئێرە ھاوڕێیەکم ھەبوو نە سەلاوی دەکرد نە خواحافیزیی، لە پڕێکدا بە دیاردەکەوت و لە هیکڕا وندەبوو، ناوم لێنابوو کوڕی (کافکا) و باوکی (کامۆ)، لە یەک کاتدا جگەرەی دەکێشا و فیکە و تڕیشی لێدەدا، ئامان کە عەبەسییه‌کی وێران و پەرپووت و بەدبەخت و بێ بار بوو، وەکو (با) بوو، بە کورتییه‌کەی به‌ ده‌نگی مه‌لابانگدان و جڕتی مەلاش تێکده‌چوو، بەو دواییەیانه‌ زانیم خۆی کوشتووە، ئەو دێرەم بۆ مەرگی نووسی:
(ئێمە ھەموومان گوو بووین، بەڵام تۆی ھاوڕێ گووێکی ئالۆز و بۆندار بووی، لێدە بۆ خۆت بنووووو).
• ھاوکارەکانم کە ھەر یەکەو خەلکی شوێنێکن.. ھەر ھەمووشمان لەو ژیانە قۆندرەیەدا بە دەست قەیرانی قۆریی قوڕاویی و قۆپاودا دەقۆڕێنین، ئەو رۆژە لێیان پرسیم تۆ کە ناخۆیتەوە ئەو دڵ و مێشکه‌ت چۆن بەرگەی ئەو ھەموو ئازار و دووریی و نیگەرانییه‌ دەگرێ؟
منیش لە وەڵامدا گوتم:
– زۆر ئاسانە.
– چۆن؟
– یان لە ئاودەست دەشیڕێنم یان لە گەرماو تا ھێزم تێدایه‌ دەزەڕم.. ئەوە باشترین چارەسەرە بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه و خۆ بەتاڵکرنەوە لەو جەنجاڵیی و جانەوەرییه‌ دووربکه‌ویەوە و لە مرۆڤبوونی خۆت نزیک ببیه‌وه‌، ھاوارکەیت و بڵێی منیش ھەم و بە کێری کەر بتانگێم، وەک چۆن ئێستا قەیرانی گاین بە مۆدێرنە کراوە و گەیشتۆتە سەری رەش و سەری سپی و سەری گوووووششششش..
• ئەمرۆ بە رێکەوت تەماشای گەروگونی خۆمم کرد.. گەروگوونیش ماش و برنجیی ببوون، باشە ئەوە (سەر)؛ گۆتمان مەراق کاری خۆی کردییه‌ و زەحمەتە بەرگەگرتن، ئەی تۆ بۆ گەروگون.. لە چت کەمە؟ ئەو رۆژە خەریکی دووگۆلیی بووین لەگەڵ ھاوسەرەکەم.. زۆرم پێ سەیر بوو ھاوسەرەکەم پێدەکەنی، ئەمرۆ زانیم بەفر و جۆ بارییه‌ لە قەڵای دمدم، بۆ زانیارییتان ئەوەی دەست بۆ قەڵا ببا (با)ھەڵدەکا و ده‌گایرێێێێێ، وەک ئەو پەندە وایە گونی بگرە و دەستنوێژیشت نەشکێێێێێ..
• ھاوڕێیەکی ئافرەتم ھەیە وەک کورد گۆتەنی ھێندە جوانە برای خۆی عه‌‌شقی دەبێ، ئەو ھاوڕێیەم لە سەر مەمکەکانی بە (تاتوو) لەسەر مەمکی چەپی (فاک لاڤ – خۆشه‌ویستیی بگێم)ی نەخشاندووە لە سەر مەمکی راستیشی (فاک لایف – ژیان بگێم)ی نەخشاندووە، مەمک چ مەمک وەک (قوبادی جەلیزادە)ی شاعیر گۆتەنی (مەمک گەورە و بچووک ژیردەکاتەوە)! ھەر جارێک بمەوێ ژیرببمەوە و گوو لەو ژیانە بکەم بە ھاورێکەم دەڵێم مەمکتم نیشان دە:
ئەویش دەڵێ:
– فاک لاڤڤڤڤڤ..
منیش دەڵێم:
– فاک لایففففف..

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.