مێرڵ ستریپ … مێژوویه‌ك له لێهاتووی
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رای زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتن كه میرڵ ستریپ به‌توانترین ئه‌كته‌ری ئه‌مریكای هاوچه‌رخه، هه‌ركه‌سێك ته‌ماشای میریڵ ستریپ بكات له‌سه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌فیزیۆن و سینه‌مادا، ده‌بینێت كه میریڵ هه‌ر رۆڵێك ببێنێت ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سرۆشتی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی ئه‌و فیلمه‌دا ده‌ژێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و نواندنه‌ی میریڵ ده‌یكات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیانه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌روشتی ئه‌و كه‌سایه‌تیه نزیكه له كه‌سایه‌تی ستریپه‌وه.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار و خه‌ڵاته سینماییه‌كان بكه‌ین به پێوه‌رێك بۆ ده‌ستنیشانكردنی به‌تواناترین ئه‌كته‌ر، ئه‌وا میریڵ ستریپ پێشه‌نگه، له رووی ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵاتانه‌وه كه كاندیدكراوه یاخود سه‌ركه‌وتنی تێدا به‌ده‌ستهێناوه له‌چاو ئه‌كته‌ره‌كانی دیكه‌ی هۆڵیۆد، ستریپ بۆ 176 خه‌ڵات كاندیدكراوه و 86 خه‌ڵاتی سینه‌مایی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ك خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یه له‌رووی كاندیدكردنیه‌وه بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار كه تاوه‌كو ئێستا 16 جار كاندیدكراوه.
ستریپ دووجار خه‌ڵاتی ئۆسكاری به‌ده‌ستهێناوه و خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌شه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی تۆپه زێرینه‌كان، كه خاوه‌ن 24 جار كاندیدكردنه و 7 خه‌ڵاتیشی به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام ستریپ له‌هه‌ندێك رووداوی سه‌یری ژیانیدا، باس له‌وه ده‌كرێت له ساڵی 1979 خه‌ڵاتی ئۆسكاری به‌ده‌ست هێناوه له‌سه‌ر فیلمی (كریمه‌ر دژی كرێمه‌ر) و له‌دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كان رووده‌كات سه‌رئاوه‌كان (wc) و په‌یكه‌ری خه‌ڵاتكه‌ی له‌وێ له‌بیر ده‌چێت.
له ساڵی 1994دا بۆ گرنگترین كاره سینه‌ماییه‌كان میریل ستریت رێزی لێ‌گیرا و خه‌ڵاتی په‌یمانگای فیلمه ئه‌مریكیه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، له‌جاری دووه‌میشدا ستریپ له‌ساڵ 2006 له كۆمه‌ڵگه‌ی سینه‌مای لینكۆڵینیشدا له شاری نیویۆرك خه‌ڵاتی به‌رهه‌مه سینه‌مایه‌كانی جۆسام-ی به‌ده‌ست هێناوه، جگه له‌وانه‌ش میریڵ ستریپ خه‌ڵاتی له فیستیڤاڵه‌كانی “كان و به‌رلین و مۆسكۆ و سان سباستیان و فالادولید-ی سینه‌مای”ی به‌ده‌ستهێناوه.
مێرل ستریپ پێش كورتكردنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ناوی ماری لویز ستریپ بووه و له ساڵی 1949 له ویلایه‌تی نیوجێرسی له‌دایك بووه، له ته‌مه‌نێكی زۆر منداڵه‌وه دایك و باوكی به‌هره‌ی گۆرانیان له ده‌نگی دۆزیوه‌ته‌وه و له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا وانه‌ی له گۆرانی وتنی ئۆبراڵی ئه‌فسۆناوی وه‌رگرتووه، به‌ڵام عه‌شقی بۆ نواندن وای لێكردووه گرنگیه‌كان ئاراسته‌ی شانۆ ببات و دوایش به‌ره‌و سینه‌ما.
میرڵ ستریپ له‌ماوه‌ی خویندنی ناوه‌ندیدا له‌چه‌ندین شانۆگه‌ریدا به‌شداریكردووه و چالاكیه‌كانیشی به‌رده‌وام بووه له زانكۆی فاسار، كه یه‌كێكه له گرنگترین زانكۆی كچانی ئه‌مریكا و بواری هونه‌ری شانۆگه‌ری وه‌رگرتووه و دوای ده‌رچوونی له‌و زانكۆیه هه‌وڵی داوه له زانكۆی یاسا وه‌ربگیرێت، به‌ڵام له كاره سه‌یره‌كانی ته‌مه‌نی ئه‌و ئه‌كته‌ره ئه‌و رۆژه‌ی چاوپێكه‌وتنی هه‌بووه بۆ وه‌رگرتنی له‌و زانكۆیه میرڵ نوستوه و خه‌به‌ری نه‌بوه‌ته‌وه تاوه‌كو بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه بڕوات، پێده‌چێت ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆی كه باشتر وایه میرڵ ئاراسته‌یه‌كی دیكه بگرێته‌به‌ر جگه له‌وه‌ی رووبكاته یاسا، بۆیه رووده‌كاته كۆلێژێكی نمونه‌یی بۆ خوێندنی هونه‌ری شانۆگه‌ری و له‌و كۆلێژه‌شدا له 40 شانۆگه‌ریدا رۆڵی بینیوه.
به‌ڵام میریڵ له ژیانیدا به‌چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕیوه و وه‌كو ژیانی كه‌سانی ئاسایی ره‌نجیداوه، ئه‌وه‌ش پێش ئه‌وه‌ی رووبكاته هۆڵیود، كه له‌سه‌ره‌تاوه له شانۆگه‌ریه ناوخۆیه‌كانی نیویۆركدا كاری كردووه و دواتر روویكردوه‌ته‌وه ته‌خته‌ی شانۆی (برۆدوای )باناوبانگی نیویۆرك، هه‌ر وه‌ك ئه‌و قۆناغه‌ی ژیانی میرڵ سه‌ختی و نه‌بونی به‌خۆیه‌وه بینیوه و وه‌كو گه‌رسۆن كاریكردووه و وه‌كو خۆی باسی لێوه‌كردووه “له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا پشتم به خۆم به‌ستوه و چه‌ندین كارم كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم كرێی ئوتێل دابینبكه‌م، له‌یه‌كێك له شه‌وه‌كانیشدا، نه‌متوانی كرێی ئوتێل په‌یدا بكه‌ن و له پاركی گرین له له‌ندن شه‌وم به‌سه‌ر برد له كاتێكدا له‌به‌ردم ئه‌و پاركه‌ش ئۆتێلێكی زۆر فه‌خم هه‌بوو، به‌ڵێنم به‌خۆمدا رۆژێك له رۆژان له ئۆتێله‌دا بخه‌وم، له ئێستاشدا ئه‌و به‌ڵێنه‌م جێبه‌جێكردووه”.
له رووداوه سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی میریل دوای چه‌ند ساڵێك له‌و شه‌وه بوه‌ته خاوه‌نی ملیۆنه‌ها دۆلار، بۆ نمونه بۆ بینی رۆڵێك له فیلمێكدا له ساڵی 2009دا، بڕی 8 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێناوه.
به‌ڵام قۆناغی ره‌نجدان و سه‌ختی ژیانی میرل كورت بووه، له ساڵی 1975 یه‌كه‌م رۆڵی پاڵه‌وانێتی له سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی برۆدوای بینیوه و دواتر روویكردوه‌ته فێستیڤاڵی شكسپیر بۆ شانۆ له نێویۆرك دوای ئه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی برودوای و له‌و شوێنه‌شه‌دا ده‌بێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌ستیاره‌كان، به‌ڵام دوای چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك و له ساڵی 2000 به كۆمه‌ڵێك شانۆگه‌ری سه‌ركه‌وتووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌خته‌ی شانۆی ناوبراو.
رێچكه‌ی سینمایی ستریپ له لوتكه‌وه ده‌ستی پێكردووه و له ساڵی 1977دا رۆڵێكی بچوكی بینیوه له فیلمی (جولی)، له‌دوای ئه‌و فیلمه‌ش به‌مه‌به‌ستی پێدانی رۆڵی دیكه، سینه‌ماكاران روویان لێ‌كرد و چه‌ندین رۆڵی سینه‌مایی گرنگیان پێداوه، چه‌ندین جاریش رۆڵه‌كانی پێویستی به‌وه‌كردووه كه به‌زمانی دیكه قسه‌بكات، بۆ نمونه له ساڵی 1981دا له فیلمی (هاوسه‌ری مولازمێكی فه‌ڕه‌نسی) به زمانی ئینگلیزی به‌ریتانی قسه‌ی كردووه، و له‌ساڵی 1982دا و له فیلمی (رێبژارده‌كانی سۆفی)دا به زمانی پۆڵه‌ندی نواندنیكردووه، له ساڵی 1985دا و له فیلمی (له ئه‌فریقاوه) به زاری ده‌نیماركی دواوه، له فیلمی (هاواڕێك له تاریكی‌دا) له ساڵی 1988دا به زاراوه‌ی ئوسترالی رۆڵی بینیوه و له فیلمی (پرده‌كانی كه‌رتی مادیسۆن) له ساڵی 1995دا به زمانی ئیتاڵی دواوه.
ستریپ ناوبانگی ته‌نها وه‌كو ئه‌كته‌رێكی به‌توانا به‌ده‌ستنه‌هێناوه به‌ڵكو وه‌كو پیشه‌وه‌رێك و لێهاتویه‌ك ناوبانیگی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی میریل چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی ئه‌نجامداوه و له‌هه‌مان ژینگه‌ی نێو فیلمه‌كه‌دا ژیاوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌ستی پاڵه‌وانێتی فیلمه‌كه بنوێنێت.
هه‌ر وه‌ك مه‌شقی له‌سه‌ر زاری پۆڵه‌ندی كردووه و فێری زمانی ئه‌ڵمانی بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ سۆفیا بكات، به‌مه‌به‌ستی فێربوونی زمانی دانیماركی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگیش گوێی له ده‌نگی ئیزاك گرتووه كه نوسه‌رێكی دانیماركیه له فیلمی (ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فریقیا)، به‌مه‌به‌ستی بینی رۆڵی له فیلمی (مۆسیقای دڵ)یش كه باس له ژیانی رۆبێرتا جواسباری ده‌كات له ساڵی 1999دا ، له‌ژێر ده‌ستی مامۆستایه‌كی مۆسیقی لیهاتوو رۆژانه شه‌ش سه‌عات و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ مه‌شقی كردووه، دوای ئه‌وه‌ش وه‌كو مۆسیقا ژه‌نێكی لیهاتوو به‌شداری له ئاهه‌نگێكی مۆسیقی كرد له نێویۆرك و به‌شێكی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ش بۆ چه‌ند گرته‌یه‌كی فیلمه‌كه‌ی به‌كارهێنرا،
له ساڵی 1979 میریڵ ستریپ له دووه‌م فیلیمدا و له‌ژێر ناونیشانی (راوچی ئاسكه) وه‌كو ئه‌كته‌رێكی لێهاتو و به‌توانا خۆی چه‌سپاند، له‌و فیلمه‌شدا یه‌كه‌مجاری بوو بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار كاندیدكرا، له فیلمه گرنگه‌كان میرل ستریت ؛ فیلمی مانهاتنه له ساڵی 1979 و فیلمی سیلكۆد له 1983 و ئه‌یرۆد له ساڵی 1987 و فیلمی هاوارێك له تاریكی له ساڵی 1988 و فیلمی كارتی پۆسته له 1990 و فیلمی روبار له 1994 و فیلمی پرده‌كانی كه‌رتی مادیسۆن له 1995 و فیلمی ژووری مارفن له 1996 و فیلمی (ئقتیباس) له ساڵی 2002 و فیلمی (مه‌نشوری) له 2004 و فیلمی (سه‌رۆكه‌كه‌م) له 2005.
له ساڵی 2006دا به‌شداری له چوار فیلم كردووه كه دووانیان فیلمی مۆسیقین، له‌ژێر ناونیشانی (هاوڕی نیشتمانی بۆن خۆش) و (مۆسیقای په‌شیمانی)، هه‌ر له هه‌مان ساڵدا به‌شداری فیلمێكی دیكه‌ش كردووه به ناونیشانی (شه‌یتانێك جلوبه‌رگی برادا له‌به‌رده‌كات) و به‌شداری له فیلمێكی كارتۆنی كردووه به‌ناوی (بۆلی میۆروله) له‌سال 2007دا به‌هه‌مان شێوه به‌شداری له چوار فیلمی دیكه كردووه به‌ناوه‌كانی (مه‌سه‌له‌یه‌كی خۆمۆكی و ئێواره و ئه‌دا و شیره‌كان به‌رانبه‌ر به بزنه‌كان)، له فیلمه‌كانی دیكه‌شیدا، مامه میا و گۆمان له ساڵی 2008 و جولی و جولیا له‌ساڵی 2009 و كارێكی ئاڵۆز له‌ساڵی 2009 و له ساڵی 2010دا به‌شداری له زنجیریه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیش كردووه.
میریل ستریپ به‌وه ناسراوه كه كه‌سێكی زۆر ساده‌یه و وه‌كو خۆی وتویه‌تی، هه‌ست به شه‌رمه‌نده‌یی ده‌كه‌م كه پێم ده‌ڵێن هونه‌رمه‌ند و ئه‌و وا هه‌ستده‌كات، كه ته‌نها ئه‌دا ده‌بینێت یاخود مۆسیقا ژه‌نێكی كه‌مانه، حه‌زی به بینی رۆڵی كۆمیدیا ده‌كات و هه‌میشه گله‌یی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه رۆڵی كۆمیدیای پێنابه‌خشرێت.
میریڵ ستریپ له ساڵی 1987دا پرۆسه‌ی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ جۆن جامه‌ر-دا به‌ستووه و یه‌ك كوڕ و سێ كچی هه‌یه و كوڕه گه‌وره‌كه‌ی و كچه گه‌وره‌كه‌ی به‌هره‌ی نواندنیان له‌دایكیان بۆ ماوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كوڕه گه‌وره‌كه‌ی له ئێستادا ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و مۆسیقا ژه‌نه و كچه‌كه‌شی ئه‌كته‌رێكی سینه‌مایی و شانۆكاره.
توانا حه‌مه‌نوری