
ئه‌ده‌ب و جه‌نگ
جه‌نگ له ئه‌ده‌بدا به‌ته‌واوی مانا و فۆرمه‌كانی چه‌مكێكی به‌هێزه بۆ قه‌ڵه‌می ئه‌ده‌بدۆستان. نووسه‌رانی بواری ئه‌ده‌ب هه‌میشه له به‌رباسدانی جه‌نگ و بابه‌ته‌كانی وابه‌سته به‌جه‌نگ, ڕه‌هه‌ندی ته‌ژی مرۆڤدۆستییان فۆرمهڵهكردوه. جه‌نگ هاوكێشه‌یه‌كی ئاڵۆز و مهرگهساتئامێزه , زۆرینه‌ی كات نووسه‌ران گیرۆده‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی زامدارن به‌رامبه‌ر به جه‌نگ. كوشتن وه‌ك كرده‌یه‌كی ناو جه‌نگ هه‌رگاڤ وێنه‌ی جیاواز ده‌ڕوێنێت له خه‌یاڵدانی نووسه‌ر. په‌یڤین له‌سه‌ر واتاكانی كوشتنی یه‌كتر پێویستی به‌گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ماناكانی جه‌نگ. نووسه‌رێك كه شایه‌دحاڵ و بینه‌ری سه‌دان تراژیدیاییه له‌باره‌ی جه‌نگ و نه‌هامه‌تیه‌كانی شه‌ڕه‌وه, ئێرنیست ههمینگوایه. ئاخافتن و نووسین له‌باره‌ی هه‌ر بابه‌تێكه‌وه پێویستی به‌بیركردنه‌وه‌و ئه‌زموون هه‌یه. هه‌مینگوای ئه‌زموونێكی گه‌روه و فراوانی هه‌یه سه‌باره‌ت به جه‌نگ و بابه‌ته‌كانی جه‌نگ, شۆڕش و شه‌ڕ له ژێر هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌كدا ڕویدابێت ئه‌وا بۆ ئه‌ده‌بدۆستان وه‌ك بابه‌تێكی گرینگ بۆته سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی سه‌دان نووسین, به‌تایبه‌ت ڕۆمان. هه‌مینگوای به‌پێچه‌وانه‌ی كافكاوه بوو, كافكا ئه‌گه‌رچی له‌سه‌رده‌می شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی ژیاوه به‌ڵام هیچی له‌باره‌ی شه‌ڕه‌وه نه‌نووسیوه, ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له ته‌لیسمه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی كافكا و ژیانی نووسه‌رایه‌تی كافكا,به‌ڵام هه‌مینگوای زۆرترین به‌رهه‌مه‌كانی خۆی بۆ قسه كردن له‌سه‌ر بابه‌تی شه‌ڕ و جه‌نگ ته‌رخان كرد.
به‌هه‌مان شێوه شۆڕشی ته‌كنه‌لۆجیای به‌ریتانیا و شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری ڕوسیا و شۆڕشی لاوانی فه‌ڕه‌نسا , لهئیسپانیاش شه‌ڕی ناوخۆ هه‌بووه. به‌هۆی ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه ئه‌و شۆڕش و شه‌ڕانه به‌رپایان كرد, چه‌ندین پیاوی گه‌وره له‌ئه‌ده‌بدا بۆچوونه‌كانیان ده‌رخست و توانییان ڕه‌خنه له‌سیاسه‌ت بگرن و به‌گژ سیاسه‌تی سته‌مكاریدا بچنه‌وه. نووسه‌رانی بواری ئه‌ده‌ب هه‌ڵگری په‌یامێكی تاك ڕه‌هه‌ند نین به‌ڵام ئه‌وان هه‌رده‌م له گۆشه‌نیگایه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤدۆسته‌وه وشه‌كان ده‌خه‌نه ڕوو . دیارترین پیاوی سه‌رده‌می شه‌ڕی مه‌ده‌نی ئیسپانیا بریتیه له ئێرنست هه‌مینگوای , ئه‌و له‌ساڵی1899 له ئه‌مریكا له‌دایك بووه , پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا به‌شداری كرد له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م , ههمینگوایش وه‌ك تیمی ئهمبیولانس به‌شداری كرد و برینداره‌كانی ده‌گواسته‌وه. پاش كۆتایی هاتنی شه‌ڕ, هه‌مینگوای بووه په‌یامنێری ڕۆژنامه ئه‌مریكی و كهندییهكان. له‌ساڵی 1926ڕۆمانی (جاریكی تر رۆژ ههلدیێتهوه) ی بلاو كرده‌وه. دوای سێ ساڵ, واتا له 1929 (ماڵئاوی له‌جه‌نگی بلاوكرده‌وه), له‌ساڵێ 1952 (پیره‌مێرد و زه‌ریا) ی بڵاوكرده‌وه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێ چیرۆكی كورتی بڵاوكردۆته‌وه. هه‌مینگوای له‌ساڵی 1961خۆی كوشت, بابه‌تی خۆكوژی ئه‌و نووسه‌ره ته‌وه‌رێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناته‌بایی و هاودژییه ڕوونبێته‌وه له‌نێوان كردار و گوفتاری ئه‌و نووسه‌ره, ئه‌و زۆرێك له‌شوێنه‌كان گه‌ڕا. هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی بینی, هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك له كوبا و فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا ژیا.
هه‌مینگوای ڕازیبوو بچیته ئیسپانیا وه‌ك په‌یامنێر كار بكات. بۆئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی شه‌ڕی مه‌ده‌نی ئیسپانیا بگوازیته‌وه, به‌و هۆیه‌وه بیرۆكه‌ی چه‌ندین ئیشی ئه‌ده‌بی ئه‌و نووسه‌ره بۆ ئه‌زموونداری خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه له بوواره جیاوازه‌كانی ژیان به‌تایبه‌ت بوواری ڕۆژنامه‌گه‌ری, هه‌ر چه‌ند ئه‌و نووسه‌ره كاری رۆژنامه‌گه‌ری بۆ وهدهخستنی بژێوی ژیانی بووه نه‌ك بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو. به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت هه‌مینگوای به‌هۆی كاری ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی وه‌رگرتوه. ئه‌و نووسه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی ورد ڕه‌خنه له شه‌ڕ ده‌گرێت, به‌تایبه‌ت ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه له‌وڵاتاندا له‌نێوان چینی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سه‌ڵاتدار و بێده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌كان هه‌یه . هه‌مینگوای چه‌ند به‌رهه‌مێكی ناوازه‌ی نووسی به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر ده‌ركه‌وت ڕۆمانی(پیره‌مێرد و زه‌ریا ) بوو, كه نۆبڵی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر وه‌رگرت. ئه‌گه‌رچی ئه‌و له‌و ڕۆمانه‌یدا كه له‌كاتێكی جیاوازدا نووسیویه‌تی باس له شه‌ڕ و نه‌هامه‌تیه‌كانی شه‌ڕ ناكات به‌ڵام له‌م كاره‌شیدا نووسه‌ر خواستێك نیشان ده‌دات كه پێویسته هه‌موو مرۆڤێك ئه‌و خواسته‌ی هه‌بێت. نووسه‌ر له (پیره‌مێرد و زه‌ریا)دا باس له ناخی مرۆڤ و توانای مرۆڤ ده‌كات . باس لههیوایهك ده‌كات كه سه‌دان ساڵ له مهئیوسبوونهوه دووره . ئه‌و گه‌شاوه‌ترین وته‌ی خسته سه‌ر زمانی هه‌موو جیهان ,ئه‌و له‌و ڕۆمانه‌دا وتی(مرۆڤ تێك ده‌شكێنرێ , به‌ڵام نابه‌زێ) . لێره‌دا ئه‌وه بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م نووسینه نییه . ڕۆمانه‌كانی دیكه‌ی هه‌مینگوای له‌و ڕۆمانه خراپتر نین به‌ڵام نووسه‌ر له‌م ڕۆمانه‌دا مرۆڤی هه‌موو جیهانی نرخاند . له شاكاره‌كانی تری نووسه‌ردا هه‌ریه‌ك له ڕۆمانه‌كانی(دووباره ڕۆژ هه‌ڵدێت , ماڵئاوایی له جه‌نگ, زه‌نگه‌كه بۆكێ لیده‌درێت) توانی پێگه‌ی ئه‌ده‌بی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند و ته‌ژی بكات له شرۆڤه و بیری حه‌كیمانه . نووسه‌ر له‌هه‌ریه‌ك له‌م ڕۆمانانه باس له نه‌هامه‌تیه‌كانی جه‌نگ ده‌كات. جه‌نگ بۆخۆی به واتای كوشتنی ژیان دێت . نووسه‌ر له ڕۆمانی (ماڵئاوی له‌جه‌نگ ) باسی گروپێك له خه‌ڵك ده‌كات كه ده‌كه‌ونه شه‌ڕێكی ئه‌سته‌م و دڕندانه‌وه, ئه‌و ناشیرینهیهكانی جه‌نگ و مرۆڤ كوشتنمان ده‌خاته پێش چاو. شه‌ڕی ناوخۆ له ههروڵاتێكدا هه‌بووبێت واتای گه‌وره‌و مانای فره‌جه‌مسه‌ری داوه‌ته پاڵ قه‌ڵه‌می ئه‌ده‌بدۆستان . من بڕوام وایه هه‌رگیز وتار و بابه‌تی سیاسی ناتوانێت به‌هه‌مان ڕێباز و كاریگه‌ری بابه‌تی ئه‌ده‌ب هه‌میشه بوارێك بهێڵته‌وه بۆ فیكر و بۆ خودی مرۆڤ وه‌ك به‌به‌هاترین هه‌بووی ناو گه‌ردوون. ڕۆمانی( زه‌نگه‌كه بۆكی لێده‌دریت) , نووسه‌ر ئه‌و كاره‌ی ته‌واو كرد پاش ئه‌وه‌ی كه گه‌ڕایه‌وه له‌ئیسپانیا كه بۆكاری په‌یامنێری چوو بوو. له‌ته‌ك ده‌رخستنی شه‌ڕی مه‌ده‌نی ئیسپانیا , نووسه‌ر چیرۆكێكی ئه‌ڤینی تێكه‌ڵ به ڕوداوه‌كان ده‌كات و وا له‌مرۆڤ ده‌كات كه قێزی له شه‌ڕ و كوشتن بێته‌وه, له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و بیری هه‌موومان ده‌خاته‌وه جیهانی ته‌ژی له‌ئه‌وین جیهانێكه ڤاری له ڕق و كینه و كوشتن . نووسه‌ر به‌هه‌مان شێوه ده‌ستی بۆ جۆره ئه‌ده‌بێك بردووه كه هانی مرۆڤ بدات بۆ ئاشتی و پشتكردنه شه‌ڕ , به تایبه‌ت شه‌ڕێك كه تێدا هه‌ندێ مرۆڤی خۆویست و خه‌ڵك نه‌ویست تێدا سودمه‌ند ده‌بن و له به‌رامبه‌ردا سه‌دان هاوڵاتی هاو ئاست ده‌بنه قوربانی مه‌رامه سیاسیه‌كانی كه‌سانێكی ناخ شه‌ڕانگیزی ئه‌هریمه‌نی. نووسه‌ران به‌گشتی ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌ده‌بدا باس له خۆشه‌ویستی و شه‌ڕ ده‌كه‌ن , یاخود باس له خوێن ده‌كه‌ن مه‌به‌ستیانه په‌یامێك بگه‌یه‌نین ,ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌كرا مرۆڤ له‌دوای خوێنی نێوان هابیل و قابیل بۆ ئه‌به‌د په‌ندی وهرگربتا و چیتر خاك به‌خوێن سور نه‌كرایه. به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته پێچه‌وانه وه‌رگیراوه , واتا مرۆڤ یه‌كه‌م شه‌ڕ و خوێنی سه‌ر زه‌وی كرده بنه‌ما بۆ دروست بوون و واجببووونی ڕژانی خوێنی هاوشێوه‌ی هابیل و قابیل, تاكوو ئێستاش ئه‌و حاڵه‌ته درێژه‌ی هه‌یه و شڕۆڤه‌ی كوشتن و خوێن, ڕۆژ به‌ڕۆژ تۆختر ده‌بێته‌وه. ئه‌و بیرۆكهییهی كه نووسه‌ران هیچیان پێنه‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌دژی بوووهستنهوه , جگه له ئه‌ده‌ب نه‌بێت , به‌ڵام به‌رده‌وامیش بوونی شه‌ڕ و شۆڕش و سته‌می مرۆڤ له‌سه‌ر مرۆڤ بووته هۆی ده‌ركه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ده‌بی مه‌زن و نووسینی گه‌وره. (جه‌نگ و ئاشتی) ی تۆلستۆی و( ئه‌ده‌ب و شۆڕشی) ترۆتسكی و ئه‌فسانه‌كانی یۆنان و گریك هه‌موویان زاده‌ی بیرۆكه‌ی ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌ن كه له دوای ڕژانی یه‌كه‌م خوێنه‌وه زه‌وی دووچاری هات. یه‌كێكی تر له ڕۆمانه‌كانی هه‌مینگوای كه به‌هه‌مان شێوه‌ی (ماڵئاوای له‌جه‌نگ) نووسه‌ر قسه له‌سه‌ر ئاڵۆزی و نه‌هامه‌تیه‌كانی شه‌ڕ ده‌كات , ڕۆمانی (دووباره خۆر هه‌ڵدێته‌وه), ئه‌و له‌و ڕۆمانه‌دا باس له چیرۆكێك ده‌كات كه مرۆڤ وابه‌سته ده‌كات به وه‌فا, مرۆڤێك شه‌ڕ ده‌كات له‌پاڵ ئه‌و شه‌ڕه‌دا هه‌مووشتێك ده‌دۆرێنێت. هه‌مینگوای ستایلێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و ئه‌و له‌و شاكارهیدا باس له سه‌ربازێك ده‌كات كه له‌جه‌نگدا بریندار ده‌بێت و له هه‌مان كاتدا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی . ئه‌و كچه ئهڤینییهكی هێنده گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ ئه‌و كوڕهسهربازه به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك بۆ چه‌ندین ساڵ چاوه‌ڕوانی ده‌كات , تاكوو به‌سه‌لامه‌تی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ بگه‌ڕێته‌وه. پاش چه‌ندین ساڵ چاوه‌ڕوانی ئه‌و سه‌ربازه بریندار ده‌بێت و بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شار ده‌گه‌رێنرێته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌واڵی زامداربوونی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌زانێت یه‌كسه‌ر ده‌گاته نه‌خۆشخانه و ده‌چێته لای سه‌ربازه‌كه و پێده‌ڵێت به‌س تۆ سه‌لامه‌ت بیت من له‌دونیا هیچم ناوێت. پاشان گه‌نجه سه‌ربازه‌كه ده‌ست به‌گریان ده‌كات و ده‌ڵێت بریندارییه‌كه‌ی من جیاوازه, سه‌ربازه‌كه نازانێ چۆن بڵێت ئه‌و له شه‌ڕدا گوله‌یه‌ك به‌ر چووكی كه‌وتووه به‌ته‌واوی چووكی لێبۆته‌وه. ئیتر ئه‌و به‌هیچ جۆریك ناتوانی سێكس بكات, كاتێك كچه‌كه ئه‌وه ده‌زانێت یه‌كسه‌ر نه‌خۆشخانه جێده‌هێڵێت و به‌یه‌كجاری بۆ ئه‌به‌د واز له‌و كوڕه ده‌هێنێـت كه‌چه‌ندین ساڵ له ناخۆشی و نارحه‌تی دا چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی كردووه. له‌م پوختهیهیی ڕۆمانه‌كه‌دا به‌ده‌ر لهشرۆڤه كۆمه‌ڵایه‌تی و زاتیه‌كان, ده‌مه‌وێـت تیشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و سه‌ربازه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه دووچاری چی هات؟ نووسه‌ر مه‌به‌ستی گه‌وره‌ی چییه له‌پشت ئه‌م كاره‌وه؟ بێگوومان نووسه‌ر یه‌كێك له ئامهنجه بنه‌ره‌تیه‌كانی كاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه مه‌رگه‌ساتی شه‌ڕ نیشانبدات. شه‌ڕ ته‌نها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوو جه‌سته و دوو ڕۆح نییه , به‌ڵكوو شه‌ڕ بریتییه له‌ڕووخانی خێزانه‌كان و دواتریش كۆمه‌ڵگاكان. ئه‌م كاره‌كته‌ره‌ی هه‌مینگوای نوێنه‌ری قوربانییه‌كانی جه‌نگه. ئه‌ركی نووسه‌ر ئه‌وه بووه به‌هۆی ئه‌ده‌به‌وه دژی ئه‌و بابه‌ته بووه‌ستێته‌وه. نووسه‌ر په‌یامی خۆی له‌و لایه‌نه‌وه به‌زیاده‌وه گه‌یاندووه. نووسه‌ر گه‌یشتۆته بنه‌به‌ست كه جه‌نگ و شه‌ڕی مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤ له ناشیرنكردن و وێرانكردنی خودی مرۆڤ به‌ولاوه هیچی تر نییه. كه‌واته ده‌توانین بڵێن هه‌مینگوای سه‌ركه‌وتووانه ڕه‌گه‌زێكی ئه‌ده‌بی به‌كارهێناوه بۆ بهرنگاربووونهوهی ناشیرینییه‌كانی جه‌نگ به‌ناوی شۆڕش یاخود هه‌ر ناوێكی تره‌وه بێت.
ئارام شێخ وه‌سانی
Aram_msh@yahoo.com