
وه‌رزێك له‌تریفه‌ی مانگ و نێرگزێك له‌جوانی به‌هار
پێشكه‌شه به‌هاورێی هه‌میشه ئازیزم مامۆستا پێزان
1
له‌نێو پرووشه‌ی هێمنی باران و
سپێده‌ی روناكی تریفه‌ی مانگ و
نه‌سیمێك لهگهڵارێزانی وه‌رینی گه‌ڵاو
جهژنانهیهكی غه‌مگین به‌نائومێدی
بۆت ده‌گه‌رێم و پێت ده‌ڵێم
دڵم وه‌ك سێوێكی پایزی،، دووله‌ت بووه‌و
رۆحیشم بۆته نێرگزێكی بێ ئاوی به‌هارو
رێبوارێكی بێ وه‌رزی باخچه‌ی گوڵ و
مانگه‌شه‌وێكی تۆراوی ئه‌ستێره‌ی دڵته‌نگ
بۆنی كۆستی سپیه‌تی تۆده‌كه‌م و
واده‌زانم هه‌رگیز ماچم نه‌كردووه
په‌پوله‌ی گۆڕغهریبێكی وێڵم و
مه‌راسیمی ئارامی شه‌وم و
خه‌ویش ناگاته رۆحم
دنیا له‌لام یاخی بووه
2
بۆت ده‌گه‌ڕێم
له‌شه‌وه‌زه‌نگی په‌ڵه‌ی هه‌ورێكی پڕبارانی رۆحمدا
له‌نێو په‌نجه‌ی ده‌ستی مۆسیقارێكی پڕ نۆته‌دا
خه‌یاڵ به‌ده‌م روباری گریانه‌وه
ده‌رویش به‌ته‌ریقه‌تی سه‌ربادانه‌وه
واهه‌ست ده‌كه‌م
دنیا له‌لام وێران بووه
3
بۆت ده‌گه‌ڕێم
وه‌ك په‌پوله‌یه‌كی ناسكی به‌هار
به‌وێنه‌ی ئاهه‌نگی گوڵێكی جوان
پڕلهشكۆفهی چاوه‌ڕوانی
به‌وێنه‌ی هه‌تاوی میهره‌بانی
به‌وێنه‌ی ده‌ستی پڕی رهنگاڵهیهكی ژنێك و
پێت ده‌ڵێم
نیشتمانم یاده‌وه‌ریی چنارێكهو
له‌ژێر هه‌تاوی سێبه‌ری باڵاتدا
بتكه‌م به‌كازیوه‌ی به‌یان و
بۆنی ره‌یحانه‌ی پیری و
تریفه‌ی روباروو
له‌چوار ده‌وری ماڵه‌كه‌مدا به‌ندت بكه‌م
4
زۆر حه‌زده‌كه‌م
لهپهرژینی په‌نجه‌ره‌ی دڵمه‌وه
به‌وێنه‌ی گۆرانیه‌كی غه‌مگین
وه‌ك چرایه‌ك داتگیرسێنم
تاكوو بتكه‌م بهپهیكهرێك
لهژوورسهرما
وه‌ك كاتژمێرێك هه‌ڵت واسم
تاكوو رێگه‌ی دووری كۆتایی دێ و
بۆهه‌میشه، یادت بكه‌م
5
من ده‌مه‌وێ
وه‌ك كیژۆڵه‌یه‌كی سپی و ساكار
وه‌ك ده‌سته سڕه‌كانی وه‌رزی به‌هار
تاڵێ لهقژتم بده‌یتێ و
تێكه‌ڵ به‌شه‌پۆلی روباری بكه‌م
چه‌ند بمه‌وێت ماچت بكه‌م
6
من ده‌مه‌وێ
شه‌وی مه‌رگی، په‌رژینی به‌فر نه‌بینم
كهشهونمی جوانیه‌كانی
له‌رۆحمدا سوتاندووه
من ده‌مه‌وێت
نمه‌یه‌ك له‌عه‌تری هه‌ناسه‌و
نیگای چاوانت و
شه‌وانی ته‌نهایی پرئازارهكانی
بۆنی سینه‌ت بنهخشینم
خۆم بكه‌مه پهیكهرسازوو
به‌دڵی خۆم بت چوێنم
7
من ده‌مه‌وێت
له‌ئاوێنه‌ی غه‌ریبی رۆحمه‌وه
وه‌كوو شه‌ونمی گه‌ڵاو گوڵ
به‌دیار باخچه‌یه‌كی روخاوی شعرێكهوه
ماچت بكه‌م
تاكوو جوانترین تابلۆی زستانی به‌فر
له‌نێو تاڵه‌كانی قژتا بنه‌خشێنم
8
من ده‌مه‌وێت
له‌زستانی پڕباران و
دڵنه‌وایی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئومێدوو
ته‌مه‌نی وه‌رزی گه‌ڵارێزانه‌وه
ئاوێنه‌ی دره‌ختی باڵات جوانتربێ و
عه‌تری روخساری جه‌سته‌ت
پڕبێ له‌نوورو
سیمات گه‌شتر وه‌ك پهلكهزێرینهو
رۆحت ببێته بڵێسه‌و
ده‌نگم ره‌نگی تۆبگرێ،،
تێكه‌ڵاوی مه‌ستت ببێ
بارانی سۆز سه‌ما بكا‌و
تیشكی رۆژیش زهردترببێ
9
من ده‌مه‌وێت
ئاوێنه‌ی دڵی شكاوی خۆم
له‌بناری چاوه‌كانتا دابنێم
تاكو دوا ساته‌كانی ئارامی
ببێته تروسكاییو
له‌باوه‌شتا بمێنمه‌وه
ده‌تۆش وه‌ره
ناوبرینهكانی جه‌سته‌م و
تا له‌دوای تۆ كه‌سێ نه‌بێت
عاشقم بێ و له‌ده‌ریاچه‌ی
ده‌ریای رۆحم بخواته‌وه