
پێناسەی وڵاتێک کە دۆعا تیایدا بەردباران کرا
به بۆنەی ٢٥ی نوامبر، رۆژی بەرەنگاربوونەوە له دژی توندوتیژی دەرهەق بە ژنان
ژنێک خوی سوتاند، ژنێک کوژرا، ژنێک کەوته بەر پەلاماری وەحشیانه ی باوک و برا، کچێک به بیانوی شەره ف و ناموس به تەور و چەقۆ کوژرا، کچێک له سه ر خۆشەویستی و رازی نەبون به زواجی زوره ملی به دەستی برا و مامی کچه که دەکوژریت، کچێک به دەستی دایک و باوکی به بەرد ئیسقانەکانی لەشی دەشکیێرێت و……
له وڵاتی دوعاکان، کچ دەکریته کاڵا و به شیوه ی ئاسایی نرخی بو دیاری دەکرێت و به ناو مارەیی و شیربه ها کڕین و فرۆشی پێ دەکرێت. ئەم کوشت و برو بی حورمەتییه ی به رانبه ر به ژنان له کومەڵگای ئایینی و ناسیوناڵیستیدا ئاساییه، بوچی؟ چونکه ئایین و ناسیوناڵیزم هەردوکیان ئامرازی بستنەوه و پیرۆز کردنی شتیکن، ئایین ژنی بو پیاو پیروز و تاپو کردوه و ناسیونالیزمیش میلەتەکه ی پیرۆز کردوه بو ره ق و کینه ی قەومی و ئایینی له بەرانبه ر میلەتانی جیاوازدا.
کوشت و بر ئاساییه، چونکه ژن نیوه ی پیاوه، چونکه ژن زەعیف و کەم عەقڵه، چونکه ژن ئامرازی سیکسه و هیچی تر، چونکه ژن له ئایاتی ئیسلامیدا موڵکی پیاو و چیشت لێنەر و ئه رکی به خێو کردنی منداڵی پێ سپیردراوه و هیچی تر. هه موو ئەم بێحورمەتیانه به ژن لەم سەردەمه ئاساییه، چونکه دەسەڵاتی سیاسی و بنەمای دەستوری ئه م وڵاته لەسەر ئایەت و شەرع و کلتوری کۆنەپەرستانە دامەزراوه .
ولاتێک له سه رده می مودیێنیته و گلوبالدا، ئیستاش سکولار نەبوه. ئیستاش خواستی جیایی دین له دەوڵەت به دروشم ناوترێته وه و له سه ر لافیته ی خوپیشاندانه کان خواستیکی جییدی بو جیا کردنه وه ی ئایین له دەوله ت به دی ناکریت. ئیستاش ئاستی وشیاری به گشتی کومەڵگا و به تایبەتی ژنان له بازنه ی تیئوری بی کەڵک و هیچ نه گوردا ئەخولێتەوه. ئیستاش خوێندنەوه ی ره خنه گرانه له ئایات و ده ستور و دەسەڵاتی ئیسلامی دا قەدەغەیه و ئازادی بێ قەید و شەرت مانای نیه و کەسی رەخنه گر ده کەویته به ر لەحنەت و بێ حورمه تی پیاوانی ئایینی و نه ته وه یی و دواجار به شێوەیەکی نادیار و گوماناوی دەکوژرێت.
ئێستاش له م وڵاتە به تێکرای دەنگ چەند ژنه و یاسای نایەکسان و دژی ژن په سه ند دەکریت. روژی به رانبه رکی له گەل توندوتیژی له م ولاته ی ژیر دەسەڵاتی ئایین و ناسیوناڵیزمدا بۆنەیەکە بو رازاندنەوەی دیموکراسیەک که ناوەرۆکی دیموکراسیه که لەسەر
بێ مافی بۆ نیوەی کومەڵگا و مافی هەمه چەشن بو پیاوانی ئایینی دامەزراوه، رۆژنامه بۆ بڵاوکردنەوەی راستەقینەی هۆکاری کوشت و بر و بی مافی راستەقینەی ئابوری، کۆمه ڵایەتی و سیاسی بو ژنان و قەتڵ و بێ مافیان له ئاست کۆمەڵگایەکی پیشکه وتو، نه خویندەواره و تیلیویزیون کویره و رادیوکان لاڵ. ئیستاش ئه و منبەرانه که مەلاکان فیتوای کوشت و بریان تێدا بانگەواز دەکرد هه ر ماوه و پشت ئه ستوره به هێز و دەستوری ئه م سه ده ی نیزامی دواکه وتویی بورژوا مه زهه بی.
دۆعا بەدەست خزم و کەسی خۆی کوژرا
ئەمه پێناسەی ئەو وڵاتەیه که “دۆعا” (1) کچه یەزیدیەکه تێدا به بەشداری زۆربەی هاوریێان و خزم و دۆستانی یەزیدی له مەیدانی شارەکەی خۆی به ئامرازی سەدەکانی بەرد و جەهل و خوافه به “به رد و بلوک” به شێوەیەکی دژی ئینسانی کەوتە به پەلامار و کوژرا. قەد له بیر ناکرێت که چٶن کوژرا و به چ مه به ستیک کوژرا. کەس هەیه که ئەم شانۆگه رییه ی پیاوه ئایینیەکانی یەزیدی له و رۆژه کارەساتبارەدا نەدیبیت و دلی رانەچڵەکێت؟ کەس هەیه دەنگی ئیعتیراز و گریان و ئێش و ئازاری دۆعای نه بینیبیت و نەبیستبێت و خور خور گریان و ئینسانیەتی خۆی نەبردبێته ژێر پرسیارەوه؟
کەژاڵ ئەحمەد پر به ده نگی دۆعا وتی: “که مزگەوتەکان پرن له بەرد، ماڵەکانی میر پرن له بەرد، دیوه خانەکان پرن له بەرد…..ئاخ دۆعا وڵاتەکەت چەد پر په ژارەیە. دۆعا یاسای وڵاتەکەی خوی به جوانی نەناسی و کارێکی ناشەرعی کرد بۆیە کوژرا، هه روه ک چۆن له حەویجه و بەغداد ژنان دەکەونه بەر دەستدریژی و قتل و سه ربرین. لەم هەواڵانە رامەچڵه کن چونکه روژانه له ئیران و ئه فغانستان و عیراق و سه رجەم وڵاته دواکه وتوو ئیسلامیه کان نمونه ی ئه م کاره ساتانه زورن.
به ئامرازی دواکەوتوو یاسای پیشکەوتوو به دەست ناهێنیت.
ئیستاش مەترسی دوباره بونەوه ی کارەساتێکی هاوچه شنی کارەساتی دۆعا هه رماوه ،چونکه هیچ شتیک نه گوراوه، یەزیدی هه ر یەزیدی و پیاو ماقوڵانی ئیسلامی توندرەویش هه ر دەسەلات دەکەن. ئه م هه ل و مه رجه و بارودوخه ی که ژنان تێدا ژیان دەکەن به بیاننامه و ریپیوانیکی سنورداری بەرنامه دانەریژراو بو داخوازی خواسته بنەره تیەکان ناگوردرێت. به ئامرازی دواکەوتوو شتی پێشکه و توو به دەست ناهینیت. هه ر چه ند خەباتێکیش که تۆزقالیک له رەنج و ئازارەکان که م بکەیته وه خراپ نیه و زوریش باشه بەڵام ریگا چاره ی نیهایی چاره سه ری کیشه ی ژنان نیه.
له کومەڵگایەک که بیروکه ی ئایینی و نیزامی نابەرابه ری سەرمایه داری زاله و سەرتاپای هەڵسووکەوتی کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسیان کیشاوه ته ژیر رکیفی خویانه وه. داخوازی رزگاری ژنان به شێوەیەکیی گیشتی مه حاله و ئه وانه ش وا مزگینی رزگاری ژنان له کوت و به ند له چوارچیوه ی ژیر دەسەڵاتی نیزامی بورژوا مەزهه بی دا بانگه واز دەکه ن پشتیوانانی به کرده وه و به تیئوری نایکسانی حقوقی ژنانن له به رانبه ر پیاوان و به گشتی کۆمەڵگادا.
ئایین له هەر شکڵ و شێوازێک به نا به ناوەروکێکی چینایه تی که هەیەتی له هه ر ئایینیک “مه سیحی، ئیسلامی، یەزیدی، یه هودی و…” خوی دەربخات له کۆمەڵگای سەرمایه داریدا ئامرازێکه بو چەوساندنه وه ی هه ر چی زیاتری ژن به ده ستی پیاوسالاره کان. ئیستا زیاتر له هه میشه بەرزکردنەوەیی خواستی جیایی دین له هه ر شکڵ و شیوازێک له دەوڵەت، پیویسته و دەبێ ببیته ریگا چارەیەکی واقیع بینانه و حاشاهەڵنەگر .
خواستی عادلانه و دیموکراتیکی کۆمەڵگایەکی سیکولار بکەینه دروشم و خواستیکی به پەله، چونکه تا کاتێک که دەستی ئایین وەکو سیاسه ت داریژ و یاسا داریژی ولات له سه ر دارشتنه وه ی یاسای دەستوری کورت نەکریته وه، تا کاتێک که خوێندنەوەی وانه ی ئایدئولوژی ئیسلامی له خویندنی سەرەایی و بارهینان و راهینان بوتریته وه، تا کاتێک که به پی یاسای شه رع له بەرانبه ر ژن به شیوه ی “نیوه ی پیاو، زەعیفه، موڵکی میرد، چەند ژنه و..” موعامله بکریت، تا کاتیک که ژن هەمو رۆژیک به بیانووی شەرەف و ناموس بکه وێته به ر پەلاماری پیاوانی ئایینی، تا کاتیک که دەستی قانونی پیاوانی ئایینی له سه ر دارشتنه وەی مافی تاکه کەسی ژن به تایبەتی کورت نەکریتەوه ، ژن هەر به بیانویی جورواجۆری شەرعی دەکوژرێت و دەسوتینرێت و به ردەباران دەکرێت. تا کاتێک خواستی کومەڵگایەکی سیکولارمان نەبیت، ژن هەمو کاتیک جەستەی و ئازادیه کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریەکەی به پاساوی مەزهەبی زیاتر له جاران کەمتر و بەربەستی بۆ دادەنرێت.
ئەگەر له روانگه ی کومونیستەکانەوه پێوه ری هەڵسەنگاندنی راده ی ئازادی کۆمەڵگا بەنده به زۆرترین رادەی ئازادی ژنان له کومەڵگادا ، ئەگه ر کومونیستەکان شیلگیرترین و پەیگیرترین خەباتکارانی ریێای رزگاری یەکجاری و یەکسانی ژنان و پیاوانن، بەم جۆره کومونیسته کان خوازیاری دەست به جێ جیایی دین له دەوڵەت و کۆمەڵگایەکی سیکولارن تا گەیشتنمان به دەسه لاتی سیاسی له کوۆمەڵگایەکی سۆسیالیستیدا .
خەبات کردن بۆ رزگاری ژنان له کۆت و بەندی نا ئینسانی نیزامی بورژوا مەزهەبی، دەبێ بە شیوەیەکی ریکخراەو سه ربه خۆ و هاوپشتی کردن له خەباتی پیشکه وتو و رادیکاڵی کرییاران چینی پیشڕەوی کۆمەڵگا و بلاوکردنه وه ی تۆوی وشیاری کۆمەڵایەتی ،سیاسی و ئابوری ژنان و ئاشنا کردنیان به مافه سەرەتایی و دوره ده سته کانییان بیت. تا نیزامی چه وسینه رانی سه رمایه داری و ده سه لاتی ئایین بمینیت خەباتی کومونیسته کان تا به دەست هینانی مافه ئینسانیه کان و دروست کردنی کۆمەڵگایەکی سۆسیالیستی که تیدا ژنان به بێ فریو راستگویانه لەگەڵ پیاواندا بەرابەر دەبن و به گشت مافه ئینسانیەکانیان دەگەن، دریژه ی هەیه.
نووسهر: محمد ولدی
ژیر نوس:
(1)دۆعا ی 17 ساڵه له لایەن به کۆمەڵ ئینسانی دواکەوتویی ژێر دەسەڵاتی ئایین و ناسیوناڵیزم، له روژی 7 ی مانگی ئاوریلی 2007سالی دا له ناوچه ی شێخان ی شاری به عشیقه سەر به پاریزگای موسل کەوته بەر دەسرێژی بەرد و بلوک و کوژرا