
حیكایه‌ته‌كانی مه‌رگ و شێتبوون
((ده‌ركه‌وتنی ئه‌زموونێك زێده‌بوێر به‌خودی خۆی و كۆمه‌ڵگا))
ناساندن:
كۆچیرۆكی شاره‌كه‌م پیره قه‌حبه‌یه‌كی ڕمووزنه*حیكایه‌ته‌كانی مه‌رگ وشێتبوون* له‌نووسینی ((ئاری عوسمان خه‌یات))ه،كه چاپخانه‌ی ڕه‌هه‌ند له‌سلێمانی بۆی به چاپ گه‌یاندووه.ئێمه‌ش لێره‌داده‌مانه‌وێت گه‌ڕانێكی كورت بكه‌ین نه‌ك به حیكایه‌ته‌كانداكه كێلانێكه،به‌ڵكو هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین له‌سه‌ر چه‌ندچه‌مك و ڕه‌هه‌ندێك كه‌له پشته‌وه‌ی حیكایه‌ته‌كاندا هه‌ن(ئه‌گه‌ر دركمان پێی كردبێت).
ئه‌ده‌ب:
یان مۆمیاكردنی خه‌یاڵگه‌لێكه كه ساتێك له ساته‌كان به بیری نوسه‌ره‌كه‌یداگوزه‌ر ده‌كات دواتر و له ساتێكی تردا یا خوێنه‌ر یا نوسه‌ر خۆی ده‌توانێت بیخوێنێته‌وه (لێره‌دا مۆمیا به‌مانای نه‌فه‌وتان دێت،نه‌ك وشككردنه‌وه)،یان نوسینه‌وه‌ی ساته‌وه‌ختێكه كه واقیع و خه‌یاڵ تێكه‌ڵی یه‌كتر ده‌بن.مه‌به‌ستێكی ئه‌م نووسینه لێكردنه‌وه‌ی كۆی ئه‌و كاژانه‌یه كه له سه‌رده‌مانێكدا به‌به‌رگی ئه‌ده‌بدا كراوه دوور له مه‌به‌ستی ئه‌ده‌ب (مه‌به‌ستی ئه‌ده‌ب جوانتركردن و جوانتر بوونی ژیان و له خزمه‌تدابوونی خودی ئه‌ده‌ب وپه‌یبردنه به دیوێكی تری ژیان)،ئه‌ده‌ب به‌هه‌ردوو ژانره‌كه‌یه‌وه،شیعروپه‌خشان كه چیرۆكیش ژانرۆچكه*یه‌كی په‌خشانه،ژانرۆچكه‌یه‌كه ده‌ست بۆ بردنی بكگراوندێكی مه‌عریفی و هۆشیارییه‌كی سه‌باره‌ت به‌ته‌كنیكی چیرۆك ده‌وێت،ده‌بێت لێره‌وه چیرۆك دابڕین له حیكایه‌تێكی كورت و ساده، وه‌ك چۆن له‌م ده‌یه‌یه‌ی دواییه‌دا ڕۆمانی كوردی توانی خۆی له قاوغه‌كه‌ی پێشتر ڕزگاربكات،كه كۆمه‌ڵێك حیكایه‌تی دوورودرێژبوو تائه‌ندازه‌یه‌ك خاڵیبوو له ده‌قی ئه‌ده‌بی وفه‌لسه‌فی و خه‌یاڵی جوان(ئه‌مه له‌كاتێكداسه‌رجه‌م نووسینه‌كانی پێشتر‌و ئێستا‌و داهاتوو به‌موڵكی نوسراوی خۆمی ده‌زانم به باش وخراپه‌وه وه‌ك تاكێك).
كۆچیرۆكه‌كه:
سه‌باره‌ت به به‌چیرۆكبوونی ئه‌و نووسینانه نوسه‌رله له لاپه‌ڕه‌كانی سه‌ره‌تادابه چیرۆك و میرۆك ناویان ده‌بات،تكایه تۆی خوێنه‌ر واتێنه‌گه‌ی چیرۆكنووس وشه‌ی (میرۆك)ی وه‌ك جۆرێك له گاڵته وه‌رگرتبێت، نه‌و،ئه‌م حاڵه‌ته له دڕدۆنگیی(قه‌له‌قی)خه‌یاڵی چیرۆكنووسه‌وه هاتووه،ئه‌یه‌وێ بنووسێت،نووسینه‌وه‌ی كۆی ئه‌وانه‌ی دڕدۆنگی كردووه،مۆمیاكردنی ختووره‌گه‌لێك پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ختوورانه‌نووسه‌رمۆمیا بكه‌ن،نووسینێك كه دواتر نالیئاسا وحاجی قادرئاسا به‌دیار فه‌رزه‌ندوئه‌ولاده‌كانییه‌وه دابنیشێت،ئیترلای گرنگ نییه تۆ ئه‌م نووسینه‌ی ناوده‌نێیت چی.چیرۆك بێت یان میرۆك شیعربێت یان هه‌ر جۆره به‌شه ئه‌ده‌بێكی تر بێت (له‌م كۆچیرۆكه‌دا به‌ڕوونی ده‌قگه‌لێكمان به‌رچاوده‌كه‌وێت له تخووبی شیعروزمانی شیعرتێپه‌ڕ نابن)،خوێندنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و چیرۆكانه تێڕامان و وردبوونه‌وه و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنی ده‌وێت،ئێمه لێره‌داهه‌ندێك له‌و چه‌مكانه ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین،كه باكگراوندی ئه‌و چیرۆكانه‌ی پێكهێناوه(ئه‌و چه‌مكانه‌ی ئێمه هه‌ستمان پێكردووه)، له‌وانه‌ش:
چه‌مكی مه‌رگ یاخوود مردن:
له به‌شی دووه‌می ناونیشانه‌كه‌دا ئه‌م وشه‌یه ده‌بینرێت((حیكایه‌ته‌كانی مه‌رگ و شێتبوون))مردن پرۆسه‌ی له‌كاركه‌وتنی سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی ژیانه،ئه‌م پرۆسه‌یه نه‌ك هه‌ر نووسه‌ری به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه به‌ڵكوو كۆی مرۆڤه‌كان وئاینه‌كان وڕێبازه‌فه‌لسه‌فییه‌كانیش پێوه‌ی سه‌رقاڵ بوون و ده‌بن،نه‌شیانتوانیوه له په‌یڕه‌و به‌رنامه‌كان و نووسه‌ینه‌كانیان ده‌ستبه‌رداری ئه‌م چه‌مكه ببن،چوون پرۆسه‌یه‌كه هه‌موومان ئه‌زموونی ده‌كه‌ین،له‌وكاته‌وه‌ی ژیان هه‌بووه مردنیش باری خۆی خستووه‌وڕه‌شماڵی له‌ته‌نیشتییه‌وه هه‌ڵداوه.چه‌مكی مردن جۆره‌ها ڕاوبۆچوونی له‌سه‌ره،هه‌یه به‌ناوهێنانی ژیانی لا خۆشه‌ویست ده‌بێت،چوون ئه‌زانێت گه‌ر په‌نجا ساڵ بژی،ده‌شێت یه‌ك ملیۆن ساڵ به‌مردوویی بمێنێته‌وه،بۆیه ڕێزی ژیان ده‌گرێت،له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌یه دۆشدائه‌مێنێت وڕه‌شبین و ژیانی لا بێزراو ده‌بێت،چوون ئه‌ڵێت بۆ هه‌ركوێ بڕۆم هه‌ر ده‌مرم.گه‌ر تێڕوانینی شۆپنهاوه‌ری فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی وه‌ربگرین جیاوازه له‌دیدی قوتابییه‌كه‌ی كه فریدریك نیچه‌یه،ده‌شێت دیدی ژان پۆڵ سارته‌ر جیاواز له‌هه‌ردووكیان بێت كه تێگه‌یشتنی ته‌واو له‌بوون له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه‌مرۆڤ بگاته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌چاره‌نووس و داهاتووی مرۆڤ مردنه، وه‌ك وتمان تاكی ئێمه‌ش بێبه‌ش نه‌بووه له دیدی تایبه‌تی خۆی ئه‌وه‌تا شێرزاد حه‌سه‌نی چیرۆكنووس ده‌ڵێت((تا له‌ژیانداین بابیر له‌مردن نه‌كه‌ینه‌وه،چونكه مردین ناتوانین بیر له‌ژیان بكه‌ینه‌وه.له‌م كۆچیرۆكه‌دا كه باسه‌كه‌مانه چه‌مكی مه‌رگ هه‌ڵگری په‌یامێكی ئاڵۆز و لاستیكی و گۆڕاوه، له لایه‌ك هه‌ڵگری په‌یامێكی جوانه،كه ده‌كرێت مرۆڤ بتوانێت له ڕێگه‌ی نووسینه‌وه نه‌مری به‌ده‌ست بهێنێت،پێمان ده‌ڵێت كاتێك مرۆڤێك ڕێكه‌وتی ژیانی كرد با شتێك بخاته سه‌ر ژیان،(( چوون ژیان ڕێكه‌وته یۆستاین گارده‌ر ئه‌ڵێت به‌ر ژیان ئه‌كه‌وین بێ پرس پێكردن،خۆ پرسیشكراباین،وامان پێ‌خۆش‌بوو كه‌بێین)) چیرۆك نووس مه‌به‌ستێتی ده‌ستێكی هه‌بێت له‌م ژیانه‌دا ئه‌و نایه‌وێت وه‌ك مرۆڤانێك بێت كه له‌گه‌ڵ مردنی فیزیكیدا ناو و نیشان و كۆی شته‌كانیانی تریشی ده‌مرێت،ده‌نووسێت((منیش تا ماوم نه‌مر ..نه‌مربۆخۆم ئه‌ژیم ))له لایه‌كی تر ترسی مردنی یه‌كجاره‌كی ئاشكرایه و ده‌نووسێت((هه‌ڵبه‌ت تا قیامه‌ت منتان له‌بیر ئه‌چێته‌وه))،ئه‌م جۆره‌ترسه له ونبوون،ته‌نانه‌ت تا به‌دڵدا ختووره‌كردنێكی نالییانه‌ش ناهێڵَێته‌وه.بۆ دڵنییابوون له بوونی زیاتری ئه‌م پرۆسه‌یه،ده‌بینین نه‌یتوانیوه له‌ده‌ستی وشه‌گه‌لێكی وه ك((گۆڕستان و ڕۆحده‌رچوون و ته‌عزێ و فاتیحاوگۆڕهه‌ڵكه‌ن و………)) ڕزگاری ببێت.
چه‌مكی دووه‌م :
شێتبوون:ئه‌م چه‌مكه‌ش وه‌ك چه‌مكی مه‌رگ چه‌مكێكه جییاكه‌ره‌وه‌كانی تێكچڕژاوه،ده‌شێت لای زۆرترین تاكی كۆمه‌ڵگه یه‌ك پێناسه‌ی هه‌بێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ی كاتێكی كه‌م له‌گه‌ڵ نووسینه‌كانی فۆكۆ و هاشم ساڵحدا بگوزه‌رێنی تێڕوانینی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م چه‌مكه ده‌گۆڕێت.شێتی به مانا باوه‌كه‌ی لادانه له‌هه‌ندێك له‌نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه،ئیتر له رووی هه‌ڵسووكه‌وته‌وبێت یاخوودله‌ڕووی زمانه‌وه كه‌شێت هه‌ڵگرییه‌تی.ئه‌وه‌ی له‌م تێكسته‌دا ده‌بینرێت،ناسینه‌وه‌ی شێته له ڕێگه‌ی زمانه‌وه واتا ده‌ربڕینی كۆمه‌ڵێك ئایدیا له ڕێگه‌ی زمانه‌وه،كه نووسه‌ر ئه‌یه‌وێت له ئێمه بگه‌یه‌نێت ئه‌مه كه‌سێكه‌خۆی به ئاشكرا ناوی ده‌ربڕینی شێتانه‌ی لێناوه،له‌كاتێكدا قسه‌كه‌ر خۆی زۆردڵنیایه‌له شێتنه‌بوونی((وه‌ك هه‌رئاقڵێك گوومان له شێتبوونی خۆم ده‌كه‌م))* چونكه زۆرجار له‌شێوه‌ی چپه‌دا پێمان ڕائه‌گه‌یه‌نێت، زۆرجارهه‌ستده‌كه‌یت،نوسینه‌كانی بۆ یه‌كێك ناردووه ده‌ستی هه‌موومان كه‌وتووه،به‌جۆرێكی ترپێمانده‌ڵێت ده‌كرێ له پاڵ سه‌نگه‌ری شێتی‌دا خۆمان حه‌شاربده‌ین.ده‌كرێت به كه‌ره‌سته زمانه‌وانییه‌كانی شێت و به‌ناوی شێتبوونه‌وه هه‌مووشتێك به خۆم وكۆمه‌ڵگه‌كه‌م بڵێم.ده‌ست نیشانی كه‌موكوڕییه‌كان بكه‌م جنێوبده‌م وپێشئه‌وه‌ی تۆ پێم بڵێیت شێت ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر به‌رگی كتێبی چیرۆكه‌كان نووسیومه حیكایه‌ته‌كانی شێتبوون.له‌دواییدا وه‌ك هه‌موو ده‌قێكی ئه‌ده‌بی كه كودی تایبه‌تی خۆی هه‌یه،ئه‌و چیرۆكانه‌ش كودونهێنی وشه‌وبیری هه‌یه.ده‌شگونجێ هیچیشمان نه‌وتبێت ده‌رباره‌ی ،دواجار ئێمه‌ش وه‌ك خوێنه‌رێكی ساده مافی ئه‌وه‌مان پێده‌بڕێت كه قسه‌له‌سه‌ر ئه‌و نووسینانه‌بكه‌ین كه‌بڵاوده‌بنه‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی:هه‌ژارفه‌قێ سلێمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*ژانرۆچكه:ئه‌ده‌ب له دوو ژانری گه‌وره پێكهاتووه،شیعروپه‌خشان،چیرۆكیش ده‌چێته خانه‌ی په‌خشانه‌وه له پاڵ ڕۆمان و وتار و..تاد،بۆیه ده‌شێت ژانرێكی گه‌وره له چه‌ند ژانرۆچكه‌یه‌ك پێكبێت.
*ناونیشانی یه‌كێكه له‌چیرۆكه‌كان.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی سوودم لێبینیون:
1-دیوانی نالی،مه‌لاعبدالكریمی مدرس وفاتح عبدالكریم،بڵاوكه‌ره‌وه‌ی كوردستان،چاپی پێنجه‌م،
2-بۆنی شه‌راب له‌هه‌ناسه‌م دێ،سه‌حه‌ر ڕه‌سایی و هیواقادر،چاپی یه‌كه‌م 2006.
3-نووسینه‌وه‌ی دڕك،ئارام كاكه‌ی فه‌لاح،چاپی یه‌كه‌م 2007.
4-خه‌ونی جاڵجاڵۆكه‌كان و ژنێكی منگن،شێرزادحه‌سه‌ن، چاپی یه‌كه‌م 2006.
5-قوتابخانه‌فه‌لسه‌فییه‌كان،نووسینی میهرداد میهرین،وه‌رگێڕانی سیدۆ داود عه‌لی،چاپی یه‌كه‌م 2009.
6-كچه‌ی پرته‌قاڵ.ن:یۆستاین گارده‌ر،و:به‌هرۆزحه‌سه‌ن،2006
7-گۆڤاری ئاینده،ژماره 75/2007.