
گێڵاسهکانیش ئاهه‌نگ ده‌گێڕن … دلێر محه‌مه‌د
له خوێندنه‌وه‌ی سێبه‌ره‌کان بوومه‌وه
زانیم هه‌ندێ سات خۆره‌تاویش ده‌گری
باوه‌شی مێرگێك گه‌رم ده‌کاته‌وه
سوپاس بۆ هه‌موو جریوه‌کانی ئاسمان
شه‌وانه دێن باخێك ده‌که‌نه چراخان و
کۆڵانه‌کانمان پڕ ده‌که‌ن له ماچ و پێ که‌نین
سوپاس بۆیان … سوپاس
هه‌نووکه گوڵه نهشمیلهکان گۆرانی ده‌ڵێن
ئاخ .. ده‌بێ چ ڕازێکیان له دڵدا هه‌بێ
ده‌بێ کێ بکه‌ن به سواری ئه‌سپی هه‌ورو
باران ببه‌نه‌وه ماڵی گه‌رمی خۆی
ده‌بێ چ مهخزایهکی سه‌رخۆش ، نیگایان پڕکا
چ گالیسکهیهك ، خه‌ونی شه‌ویان ڕاکێشێ
له‌و ته‌ونه سهماکهرهیه ..
هێنده‌ی سپی کردنی پرته‌قاڵێکم کات ده‌وێ
هێنده‌م به‌سه ببمه یه‌کێ له‌م میوانه بێ داوه‌ت و
بێ سڵاو‌و… بێ ماڵئاوایانه
هێنده‌م به‌سه ببمه هاوڕێی گۆرانیه‌کی ڕووناکتر
گۆرانییه‌ك .. له‌گه‌ڵ دوێنێم تووڕه ببێ و
ئه‌مڕۆم بکا به ئه‌به‌دیه‌ت
ئه‌وان له‌وێ ته‌ژی هه‌ناسه‌ی عه‌شقن
فستانهکانیان له کڵوی به‌فره‌و
قژیان پیاسه‌ی دارستانه
بۆنی باڵایان ، بۆنی عه‌تری بارانه
له‌م ڕژانه بێ ناسینه‌وه‌یه
له‌م ئاوێته بوونه بێ شه‌رمه
کتێبه‌که‌م فێری ووشه‌ی ڕووت ده‌بێ
ئاوی هه‌نار ده‌داته شیعر‌و
شه‌قام به فڕین دێنێ
گوێم لێیانه .. گوێم له‌ده‌نگی پهرداخهکانیانه
جانتای شه‌ویان پڕه له خورپه
مه‌جلیسی قسه‌کانیان ، په‌نایه‌کی به چێژ‌و
توانه‌وه‌یه‌کی بێ کاتژمێره
له‌وێوه ده‌زانین بێ ده‌سته‌ڵات بوون
نامه‌ی ده‌ستی ڕووبارێکه
له‌خوێندنه‌وه‌ی تێرنابین و … نابینه‌وه
له‌وێوه ده‌زانین کوژانه‌وه‌ی ئاسمان ، تاریکی نیه
ئیدی له‌پێناو سپێده‌یه‌کی چاو ئاڵ خۆمان ده‌کوژین
له هێنانه‌وه‌ی په‌رستگایه یه‌کی یاخی له‌په‌رستن
ده‌ست به نوێژ ده‌که‌ینه‌وه
له‌و میحرابه بێ کۆتایه …
له‌و ئاهه‌نگه ڕووته ..
که‌تائیستا گێڵاسهکانیش به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه
له سه‌ما کردن نه‌که‌وتوونه ..!!
دلێر محه‌مه‌د