حیزب یان خێڵی سیاسی؟!
قسه كردن له‌سه‌ر هێزه سیاسییه‌كانی كورد، به‌ده‌ر له قسه كردن له‌سه‌ر پێكهاته خێڵه‌كییه‌كانی ئه‌و هێزانه، خول خواردنه‌وه‌یه له ناو باسێكی بێ ئه‌نجامدا، چونكه روانینه خێڵه‌كییه‌كان بۆ سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندی و به‌ڕێوه‌بردن و حوكمڕانی، بۆته به‌شێكی سه‌ره‌كی دنیابینی هه‌ركام له‌م پێكهاته سیاسییانه، كه زیاتر وه‌ك گروپی خێڵه‌كی ده‌رده‌كه‌ون، له ناو پۆشاكێكی سیاسی‌دا، ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌كی دوور مه‌ودای هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی، كه سیسته‌مه فیوداڵییهكان تهحهكومییان به ژیانی تاكه‌كانه‌وه ده‌كرد و ئه‌مه‌ش بووبه بنه‌مایه‌ك بۆ تموحهكانی ئینسان به تموحه سیاسییه‌كانیشه‌وه، چونكه تا ئێستا گرووپه سیاسییه‌كانی كورد، له خه‌ونی رابردوو به ئاگا نه‌هاتوونه‌ته‌وه و ئێستاش خوازییارن ئاغا سیاسییه‌كانییان، به هه‌مان عه‌قڵییه‌تی پێشووه‌وه جڤاتێك یهكخسیری بڕیاره نامهنقییهكانییان بكه‌ن.
بۆیه هه‌میشه ململانێكانییان كه فۆرمێكی وه‌رگرتووه كه زیاتر له ململانێی خێڵ و عه‌شیره‌ته‌كان ده‌چێت، دۆخێكی بێئومێدكهری پڕ له ترس و دڵه‌ڕاوكێ و پروكێنه‌ر درووست ده‌كات و مرۆڤ نغرۆی ره‌شبینییه‌كی گه‌وره ده‌كات.
هه‌ر كاتێكیش ئه‌م هێزانه توانییان ئه‌و پۆشاكه كۆنینه له به‌ر خۆیان داماڵن و ئه‌و عه‌قڵییه‌ته شه‌خس په‌رستییه دور له تاكتیكی سیاسی و دوور له ستراتیژییه‌تی دوور مه‌ودای سه‌رده‌میانه‌ی سیاسییانه له پێناو مانه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و باوی حیزبیانه‌ی سه‌رده‌م، ئه‌وكاته ده‌توانین بڵێین ئێستا كورد له درووستبوونی حیزب نزیك بۆته‌وه و حیزبه‌كان جێگه‌ی گروپه خێڵه‌كییه‌كان گرتۆته‌وه، چونكه تا هه‌نوكه‌ش كورد خاوه‌نی حیزب نیه، خاوه‌نی هێزی سیاسی نیه كه ئامانجی سیاسه‌ت كردن بێت، له پێناو سه‌ركه‌وتن و به ده‌سته‌به‌ر كردنی ئامانجه سیاسییه‌كانییان، له پێناو باشه‌ی گشتی، كه ئه‌رك و مافی هاونیشتیمانی دیاری بكات و هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و زیندووكردنه‌وه‌ی جڤاتێكی تۆكه‌مه و به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌های هاونیشتیمانی بگێڕێته‌وه.
تا ئێستاش هیچ كام له گرووپی خێڵه سیاسییه‌كانی كوردستان، نه‌یاتوانییوه وه‌ك حیزبێك سیاسی سه‌رده‌مییانه ده‌ربكه‌ون، كه به هه‌ست كردن به واقیع و به ئامانجی سیاسی و بنه‌مای سیاسی سه‌رده‌مییانه درێژه به كاری سیاسی خۆیان بده‌ن.
نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكه كۆی پێكهاته‌كه‌یان فراوانتر كردنی ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌كانه، ئیتر ئه‌م خێڵانه چۆن و به چ رێگه‌یه‌ك بیانه‌وێت هه‌یمه‌نه‌ی خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر جڤات و خێڵه سیاسییه‌كانی تردا، ئه‌م گروپه خێڵه‌كییه سیاسییانه كه خۆیان به حیزب ناو ده‌به‌ن، به‌و ئاراسته‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن، جگه له‌مانه، له ناو ئه‌م گروپه خێڵه‌كییه سیاسیانه‌دا، تاك له ناو ده‌چێت و بیركردنه‌وه‌ی تاكایه‌تی ده‌كرێته قوربانی خه‌تی گشتی، كه زیاتر به ئاراسته‌ی خزمه‌تی خێڵ كار ده‌كات، ئامانجیشی به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤی تێكشكاو و كۆیله و گوێڕایه‌ڵه، كه سه‌ره‌نجام كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پاسیڤ و به‌كاربه‌ر درووست ده‌كات، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه به‌رهه‌مهێن نه‌بێت و هه‌میشه تاكه‌كانی چاوییان له ده‌ستی كوێخا سیاسییه‌كانی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بژین.
له‌م دۆخه‌شدا ئه‌وه‌ی زیانی به‌رده‌كه‌وێت، مرۆڤه وه‌ك كائینێكی بیركه‌ره‌وه، جڤاته وه‌ك گشت، فه‌زای گشتییه وه‌ك شوێنێك بۆ پرسیاركردن و هاوبه‌شكردنی هاونیشتیمانی له‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندارن به دۆخی گشتییه‌وه، بۆیه ئه‌م جۆره دنیابینییه بۆ سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانی كورده‌وه، ده‌مانخاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌كی ئه‌خلاقی، له‌به‌رانبه‌ر جڤاته وێرانه‌كه‌ی خۆماندا، چونكه چاونوقاندن له ئاست ئه‌م هه‌موو بێڕێزییه كه به‌ناوی سیاسه‌ته‌وه ده‌رهه‌ق به مرۆڤ و جڤاتی كوردی ده‌كرێت، پێمان ده‌ڵێت هه‌موومان به‌شدارین له‌و تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به ئایندهی جڤاتهكهمان ده‌كرێت، كه به‌رهه‌مهێنانی فه‌زایه‌كه بارگاوییه به جه‌هل.
چونكه له دۆخی نه‌مانی تاكایاتی و بیركردنه‌وه‌ی تاكایه‌تی و یه‌ك ره‌نگ كردنی گشت و نه‌هێشتنی فه‌زای گشتی وه‌ك شوێنێك بۆ پرسیار كردن، ئه‌وكات تایبه‌تییه‌كان نامێنێته‌وه و له‌و دۆخه‌شدا ئه‌وه‌ی ره‌واجی ده‌بێت، رۆحی ستایشه نه‌ك رۆحی ره‌خنه، كه ئه‌م جۆره رۆحییهتهش هه‌ركاتێك زاڵ بوو به‌سه‌ر جڤاتدا، ئه‌و جڤاته ده‌كاته كه‌لاوه و غه‌رقی نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی ده‌كات و سه‌ر له‌به‌ری كایه‌كانی ده‌كاته شوێنگه‌ی ته‌راتێنی خێڵه سیاسییه‌كان و مرۆڤیش وه‌ك تاك، ده‌كاته ئامرازێك بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌كان.
كه ئێستا به‌بێ جیاوازی هه‌موو هێز و گرووپه خێڵه‌كییه سیاسییه‌كان تووشی ئه‌م په‌تایه بوون و تا ئێستا نه‌توانراوه، هێزگه‌ل و گرووپهله خێڵه‌كییه‌كانی كورد، له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی یه‌ك بیركردنه‌وه و یه‌ك ره‌نگ كردن له پێناو شكۆی خێڵێكی سیاسی دیاری كرا‌و، بهێنرێنه ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه، كه رووی له جڤات كردووه و سه‌رله‌به‌ری كایه‌كانی له ناو بێ سیسته‌میدا هێشتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و له‌م لهحزهیهشهوه، كار بكرێت بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره سیاسییه، ئه‌وا ده‌بێت تا سه‌ده‌یه‌كی تر باجی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵانه بده‌ین، كه خێڵه سیاسییه‌كان كردوویانه.
حیزب له كوێدا ده‌بێته خێڵی سیاسی؟
ئه‌گه‌ر حیزبایه‌تی كۆ كراوه‌ی كۆمه‌ڵێك بیروڕا بێت له‌سه‌ر یه‌ك به‌رنامه‌ی سیاسی له باره‌ی چۆنێتی سیاسه‌ت كردن و به‌ڕێوه بردنه‌وه، كه به ره‌چاو كردنی پلۆرالیزمی فیكری درووست بووبێت و تێیدا سه‌رجه‌می تێڕوانینه‌كان بكرێنه بنه‌مایه‌ك بۆ درووست كردنی فۆرمێك بۆ سیاسه‌ت كردن، كه سه‌رجه‌می كاره‌كانییان بریتی بێت له ئاراسته‌كردنی جڤات به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی تر، كه تێیدا سیسته‌می حوكمڕانی به‌شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێت، خزمه‌ت به هاونیشتیمانی بكات و چاكه‌ی گشتی له‌سه‌رووی هه‌موو شته‌كانه‌وه بێـت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا خولخواردنه‌وه له ناو فۆرمه كلاسییهكییه خۆرههڵڵاتییهكاندا و له‌سه‌رووی ئه‌مه‌شه‌وه زاڵ بوونی روانیینه خیڵهكییهكان بۆ چۆنێتی سیاسه‌ت كردن كه زیاتر خۆ فهڕزكردنه، توانیویه‌تی فۆرمێك به گرووپه سیاسییه‌كان ببه‌خشێت، كه زیاتر له خێڵی سیاسی بچن نه‌ك حیزب، چونكه له ناو ئه‌و گروپانه‌ی كوردستاندا، سه‌رۆك و خانهوادهكانییان له‌سه‌رووی هه‌موو رهخنهیهكهوهن و كه‌س بۆی نیه ره‌خنه‌یان بكات، هه‌ر كه‌سێكیش ره‌خنه‌ی ئه‌وانی كرد، ئه‌وا به دوژمنی كۆی ئه‌و گرووپه داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئامانجی سیاسی باڵا، بچوك بكرێته‌وه بۆ ئامانجی شه‌خسی، كه خێڵه‌كانیش هه‌مان شت ده‌كه‌ن.
هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، كه تا ئێستاش ململانێكانییان له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تییه نه‌ك كێبڕكێ، ئاشنای مۆدێله سیاسییه‌كانی سه‌رده‌م نین، چونكه له مۆدێلی سیاسی نوێ‌دا، به‌های پلۆرالیزمی فیكری و سیاسی له‌به‌رچاو ده‌گیرێت و هه‌مووان ده‌بێت رێز له‌و به‌هایه بگرن، به‌ڵام هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، بنه‌مای گونجانییان له‌سه‌ر بنه‌مای هێز و گه‌وجاندنه، بۆیه هه‌میشه لێك گیربوون له‌گه‌ڵ یه‌كتر، به‌شێكی سه‌ره‌كی كاری سیاسی ئه‌و هێزانه‌یه، له‌م دۆخه‌شدا كوێخا سیاسییه‌كان ده‌بنه بڕیار به ده‌ستی گروپێكی سیاسی یان كۆی جڤات و ئه‌ودۆخه درووست ده‌كه‌ن، كه ئێستا هه‌یه و جڤاتی كوردی به ده‌ست كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی بنه‌ڕه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنێت، كه سه‌رجه‌می پرۆژه‌ی گروپه سیاسییه خێڵه‌كییه‌كانی كورد و سه‌رجه‌می ئه‌زمونه‌كه‌یان له بواری حیزبایه‌تی و سیاسه‌ت و نوێنه‌رایه‌تی كردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و به‌ڕێوه‌بردن و حوكمی خۆ جێیدا، زه‌ربی سفر ده‌كات، ئه‌نجامه‌كه‌شی پێمان ده‌ڵێت، كۆی ئه‌زموونی كوردی له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه، یه‌كسانه به شكست و كۆی خهباتهكهشیان بۆ ئازادی، له پێناو زوڵمی خۆماڵی و كۆیلایه‌تی خۆماڵییدا بووه، چونكه ئه‌و خه‌باته‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا له رابردوو كردیان، ده‌ریده‌خات بۆ ئازادی میلله‌تێك نه‌یان كردووه، به‌ڵكه سه‌رسام بوونییان به‌شێوه‌ی كۆت كردنی ئازادییه‌كان له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته داگیركه‌ره‌كاندا، وای لێكردوون ده‌ست بده‌نه چه‌ك و ئاڵای زوڵم له‌و داگیركه‌رانه بسه‌ننه‌وه و خۆیان درێژه به‌و زوڵمانهیان بده‌ن، به‌ڵام له پۆشاكێكی كوردیدا.
حیزبه‌كان كه سیاسه‌ت كردن به توندوتیژی و مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر بنه‌مای رێز گرتن له سهركردهكانییان پێوه‌ر ده‌كه‌ن و بیركردنه‌وه‌ی سهركردهكانییان به ده‌قی پیرۆز سه‌یر ده‌كه‌ن و كار ده‌كه‌ن بۆ باڵاده‌ستی دۆخی به كۆیلهكهر، ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانن، كه ده‌بنه ته‌واوكاری ئه‌و زوڵمانه‌ی، كه داگیركه‌ره‌كان نه‌یانتوانی ته‌واوی بكه‌ن.
بۆیه لێره‌دا پێناسه‌كان له‌و گرووپانه له حیزبایه‌تییه‌وه داده‌ماڵرێت، بۆ پێیناسهیهكی رووتی خێڵایه‌تی و ئه‌و سیسته‌مه‌ش كه درووستییان كردووه بۆ به‌ڕێوه‌بردن، ئیلهام وه‌رگره له سیسته‌مه فیوداڵی و ستهماكاری و تۆتالیتاری و میلیارییهكان، كه هه‌موو ئه‌م سیسته‌مانه لێكدراون و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی كوردی‌یان دامه‌زراندووه، بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مانای ته‌واوی ئینسانی له ئینسانی كورد، ئه‌مه‌ش به هه‌موو مانهیهك، سیاسه‌ته له به‌رگی خێلایه‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا.
به‌ره‌نجامی ئه‌م فه‌زاحه‌ته
هه‌موو ئه‌م بارگرانییانه كه خێڵه سیاسییه‌كانی كورد درووستییان كردووه و كردوویانه‌ته فۆرمێك بۆ سیاسه‌ت كردن، جگه له فه‌زاحه‌تی سیاسی، ناشێ و ناكرێت هیچ ناوێكی تری لێبنێین، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات، ئینسانی كورد، له ناو دنیایه‌ك بارگرانیدا، ملكه‌چی كۆمه‌ڵێك بڕیاری سیاسی ده‌بێت كه به ناوی یاساوه به‌سه‌ریدا فه‌رز ده‌كرێت، له‌م دۆخه‌شدا مه‌جالی ئه‌وه نامێنێته‌وه، كه سه‌رمایه‌ی مرۆی رۆڵ بگێڕێت له پێشخستنی جڤات، بهڵَكه ژیان له ناو جڤاتدا ده‌بێته خول خواردنه‌وه له ناو بازنه‌یه‌كی داخراو، ئه‌م خولخواردنهوهیهش، ئومێدی ئینسان ده‌كوژێت بۆ گۆڕانكاری و دنیایه‌ك له به‌دبینی و نائومێدی و شكستی رۆحی درووست ده‌كات بۆ ئینسان و ئه‌و جڤاته‌ش ده‌كاته كه‌لاوه‌یه‌ك، كه بۆنی ژیانی لێ نه‌یه‌ت.
ناكرێت بێده‌نگی جڤات له به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و دۆخانه‌ی كه درووست ده‌كرێن له به‌رچاو نه‌گرین، چونكه بێده‌نگی جڤات هه‌ندێكجار ده‌بێته تۆێك كه دیكتاتۆرییه‌ت سه‌وز ده‌كات، لێره‌دا رسته به‌ناو بانگه‌كه‌ی كه‌نعان مهكییهم بیردێته‌وه، كه له به‌رانبه‌ر سته‌مه‌كانی به‌عسدا پێیوابوو “سه‌ددام بێده‌نگی درووست نه‌كرد، به‌ڵكو بێده‌نگی سه‌ددامی درووست كرد”، ئه‌مه گوزارشتێكه پێمان ده‌ڵێت، هه‌موومان به‌رپرسیارێتییه‌كی ئه‌خلاقیمان له ئه‌ستۆدایه به‌رانبه‌ر به نه‌وه‌كانمان، چونكه بێده‌نگ بوونی مرۆڤ له یه‌كێك له قۆناغه‌كاندا، ده‌بێته هۆكارێك بۆ درووستبوونی سیسته‌مێكی داپڵۆسێنه‌ری پۆڵایین، كه دواتر ته‌واوی جڤات به‌ره‌و گێژاوی مه‌رگ په‌لكێش ده‌كات، هه‌ر یه‌كه‌شمان له ئه‌نجامی ئه‌و بیدهنگییهوه كه هه‌ڵی ده‌بژێرین، ده‌بینه به‌شێك له‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و سیسته‌مه ده‌درێت.
له دۆخی ئێستاشماندا، له ئاستێكدا مرۆڤی كورد خۆی هۆكاری درووستبوونی ئه‌و شكسته رۆحییانهیه، كه دووچاری ده‌بێته‌وه، چونكه قبوڵ كردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه خێڵه سیاسییه‌كان ده‌یده‌ن، بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ئازادییه‌كانی مرۆڤ و له ژێر پێنانی كه‌رامه‌تی ئینسانی ئینسانه‌كان، هێمایه‌كه بۆ مه‌رگی خۆ كردی مرۆڤه‌كان له ژێر سایه‌ی سیسته‌مێكی سیاسی خێڵه‌كیدا، له سه‌رێكی تریشه‌وه، فریودانی ئینسانی كورد له ژێر ناوی جۆراوجۆر و له ژێر درووشمی فریادرهسیدا، وایكردووه، رێگه لهرووستبوونی هێزی ره‌سه‌ن و سه‌رده‌مییانه بگرێت، كه ئامانجییان به‌ره‌و باشكردنی ژیانی مرۆڤ و پاشه‌ڕۆژی جڤاتی كوردی بێت.
كه ئه‌م جۆره تێكهڵییهش و شێواندنی رێگا راستییه‌كانی سیاسه‌ته و ئه‌مه‌ش سه‌ر له‌به‌ری كایه‌كانی ژیان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره ده‌كاته‌وه، چونكه سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن، كۆڵهگی پشتی هه‌ر جڤاتێكن و هاوشان له‌گه‌ڵ كلتوور و فه‌رهه‌نگ، ئه‌و جڤاته‌ی پێده‌ناسرێته‌وه، بۆیه كاتێك ئه‌و كایه داغان ده‌بێت له گه‌نده‌ڵی فیكری و سیاسی و خێڵ وه‌ك حیزب ده‌ناسرێن و سه‌ركرده‌كان سیاسه‌ت له فۆرمی عه‌شیره‌تگه‌ری ده‌كه‌ن، ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ تێكچوونی شیرازه‌ی جڤات و گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره سیاسییه، كه لێوانلێوه له جه‌هلی سیاسی و گومڕایی و سه‌ره‌رۆیی سیاسی، بۆ داهاتوو، ده‌بێته به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی به دۆزه‌خ كردنی ژیان و مانه‌وه‌ی دۆخی دۆزه‌خی له داهاتوودا، هه‌موو ئامانجێكی باڵای ئه‌م سیاسه‌ته فاشیلهش، بریتییه له قۆرغ كردنی كایه‌ی سیاسی بۆ خێڵه سیاسییه‌كان، بۆیه بیركردنه‌وه‌مان له‌م دۆخه، ناچارمان ده‌كات له ناو غه‌مێكی گه‌وره‌دا بین، بۆ پاشه‌ڕۆژی نه‌وه‌كانمان و تێكچوون و سڕینه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی جڤاتی كوردی.
رێبوار ره‌زا چوچانی
www.facebook.com/chuchanii