كاتێك كه وێنه‌ی علیا ده‌بێته ڕه‌مزی ئازادی به‌یان
علیا ماجده المهدی خوێندكارێكی به‌شی زانستهپهیوهندیهكان له زانكۆی ئه‌مریكا له قاهیره، ئه‌و كچه گه‌نجه‌یه كه له‌ته‌مه‌نی 20 سالیدا بانگه‌شه‌ی شۆرشی كۆمه‌لایتی ده‌كات بۆ میسر‌و به بلاوكردنه‌وه‌ی سێ وێنه‌ی ڕوتی خۆی له‌دوو هه‌فته‌ی رابردودا له‌سه‌ر فه‌یسبووك وتویتری شه‌خسیه‌كه‌ی، نه‌ك هه‌ر میسر‌و ولاتانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راستی هه‌ژاند، به‌ڵكو جیهانی به‌دوای پرسیار‌و بۆچوونه‌كانی خۆیه‌دا پهلكیشكرد.هه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی علیا له‌ماوه‌ی زۆركه‌مدا توانی سنووری گه‌وه‌ره‌ترین وبلاكی میسر‌و ولاتانی عه‌ره‌بی ببه‌زینێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه ملیونه‌ها ئینسان له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكدا سه‌ردانی وبلاكهكهی بكه‌ن، هاوكات هه‌زاران ماڵپه‌رو ڕۆژنامه فه‌یسبووك و ڕادیو گۆڤار ئه‌م هه‌نگاوه سونه‌ت شكییانهی ئه‌م كچه‌یان به نیشانه‌ی جه‌ساره‌ت و ئازایه‌تیه‌كی كه‌موێنه بناسینن. علیا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی خۆی وه‌ك داكۆكیكردن له ئازادی به‌یان وناره‌زایه‌تی ده‌ربرین دژ به سانۆر كردن نیشاندهدت. بۆیه كه ئه‌م كچه جه‌سووره جه‌سته‌ی خۆی وه‌ك هێمای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرین و بیزاری له‌سه‌ر تابۆ كردنی جه‌سته‌ی ژنان و سته‌مێك كه لیاندهكرێ نیشاندا، هاوكات له فه‌یسبووكه‌كه‌یدا چه‌ندین پهرهگراڤی سهرنجراكیشی نووسیوه له‌چه‌شنی (( سه‌یرمكه من ڕووتم _ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌م قبولم بكه‌ن _ ئازادی نادرێت ده‌سێنرێت _ میسر نه عه‌ره‌بیه‌و نه ئیسلامی، میسر ته‌نیا میسره )) وه له‌وه‌لام به ئیسلامهیهكاندا ده‌نووسێ: من سوكایه‌تیم به‌هیچ كه‌سێك نه‌كردوه، من سوكایه‌تیم به‌پارچه گۆشتێك كردوه كه ڕه‌مزی كۆیلایه‌تی ژنانه. هاوكات له یویتركهی خۆیدا وه‌ك كه‌سێكی غیره مه‌زهه‌بی خۆی ده‌ناسێنێ و ده‌نووسێ: (( من له شانزه ساڵیه‌وه بڕوام به‌دین نه‌ماوه)) بهشوینكتردا ده‌نووسێ (( شۆڕش ته‌واو نه‌بوو، ئێمه هێشتا سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، میسر پێویستی به شۆڕشێكی كۆمه‌لایه‌تییه)). هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه ئه‌م كاره‌ی علیا بووه هه‌وێنی گه‌وره‌ترین پشتگیری جیهانی كه هه‌زاران ئینسان ئه‌م هه‌نگاوه‌یان وه‌ك ڕه‌مزی جه‌ساره‌ت و شۆڕشگێری لهقهلهمداو له‌مه‌ش سه‌رنجراكێشتر ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له ژنان به نیشانی پشگیریكردن له‌م هه‌نگاوه شیعاری (( ئێمه هه‌موومان علیا))ین نیشیاندهدهن و ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆر له‌و ژنانه له فه‌یسبووك و تویترهكانی خۆیاندا به‌هه‌مان شێوه‌ی علیا وێنه‌ی ڕووتی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.
هه‌ربۆیه ئه‌م هه‌نگاوه نه‌ك ته‌نیا میسر‌و خۆرهه‌لاتی ناوه‌راستی جۆشاند به‌ڵكو علیا ماجده المهدی گه‌یانده نێو ده‌یان ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی جیهانی و هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی بۆ علیا ڕه‌خساند كه له‌ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له چاوپیكهتنهكانیهوه ڕۆشنتر ئامانجی خۆی له‌م هه‌نگاوه به‌یان بكات و له‌وه‌لامی به پرسیاریكی (( سی ئین ئین ))دا كه ده‌پرسێ: دۆخی ژنان له (( میسری نوێ))دا چۆن ده‌بینیت، ئایا ئه‌گه‌ر شۆڕش به سه‌ركه‌وتن نه‌گات تۆ ئه‌م ولاته بهجێدلیت ؟ له‌وه‌لامدا ده‌لێ: من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نسبه‌ت بهشوڕش خۆشبین نیم تاكاتێك كه شاهیدی هه‌ڵچوونی یه‌ك شۆڕشی كۆمه‌لایه‌تی نه‌بینه‌وه. ژنان له‌ژێر سایه‌ی ئیسلامدا ته‌نیا وه‌سیله‌یه‌كن بۆ خزمه‌تی نێوماڵ، به‌لام من بۆ هیچ شوێنێك ناڕۆم تادواین سات دژ بهستهمو چه‌وسانه‌وه ده‌جه‌نگم. ژنانكی زۆر حجاب له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئازار‌و ئهشكهنحهیان نه‌ده‌ن له‌كاتی ڕۆشتن له‌شه‌قامه‌كاندا. من له‌وه بێزارم كه كۆمه‌ڵگا تانه‌و ته‌شه‌ر ده‌ده‌ن له هاوجنسبازهكان و غیره عادی ناوزه‌دیان ده‌كه‌ن، له‌كاتیكدا كه غیره عادی نین ! لهچاوپیكهوتنكیتردا علیا ده‌لێ: پێموایه تاكاتێك كه ژنان مافی به‌رابه‌ری و ڕێزی ئینسانی و ئازدایان نه‌بێت هیچ شۆڕشێك كۆمه‌ك به‌باشبوونی كۆمه‌ڵگای میسر ناكات و میسر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باشتر نابیت.
سێ وێنه‌و دوو به‌ره
ئه‌وه‌ی كه تائیره ئاماژه‌مان پیكرد ته‌نیا نیشاندانی مشتیك له خه‌رمانی بۆچون و هه‌لویست وجهسارهتی علیا ماجده المهدی بوو، به‌لام هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه نیشاندانی ئه‌م چه‌ند وینه‌یه نه‌ك میسر، كۆمه‌لگای جیهانی عه‌ره‌بی دابه‌شكرد به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی دژبه‌یه‌كدا، له‌لایه‌ك ڕادلیكالیزم و به‌ره‌ی ئازادیخوازی و لیبرال و فیمینسته‌كان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌ره‌ی كۆنه‌په‌رستی و ئیسلامی سیاسی.كه‌تنه كێبه‌ركێیه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه. هه‌رچی به‌ره‌ی ئازادیخوازان بوو ئه‌م نمایشكردنه جه‌سته‌یه‌ی علیایان وه‌ك جهساهریتیكی گه‌وره‌و تابو شكاندن دهناساندو لهلایهكیتریشهوه به‌ره‌ی كۆنهپهرسیتی وئیسلامی سیاسی ئه‌م هه‌نگاوه‌یان بهفهساد، سوكایه‌تی به ئیسلام و به‌ره‌لای ده‌زانی و خوازیاری سزادان و جێبه‌جیكردنی شه‌ریعه بوون.
به‌بروای من قولترین مانای ئه‌م هه‌نگاوه‌ی علیا ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینێكی گه‌وره‌یه دژ به نه‌بوونی ئازادی به‌یان له میسردا، هه‌روه‌ك له چاوپیكهوتنهكانی خۆشی‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كات. ئه‌گه‌رچی علیا یه‌كه‌مین ژن نیه كه له‌م ماوه‌دا به‌تووندی ناڕزایه‌تی خۆی دژ به‌ئازادی به‌یان ده‌ربریوه،به‌لام ئه‌وه‌ی كه علیا ئه‌نجامیدا سونه‌ت شكینیهكی گه‌وره‌و لهژیرپینانی دابونه‌ریت وداكوكیكردنیكی هه‌ره قول وئینسانی بوو له ئازادی به‌یان. ده‌نا هه‌مووی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر كه هێزه ئه‌منیه‌كانی میسر سه‌ر شه‌قامه‌كانیان له‌ژنان تاڵكردبوو پۆل پۆل كچانی گه‌نجیان دهستگیردهكرد بۆئه‌وه‌ی بیانپشكنن وبزانن باكیرهن، یا نــــا… ئه‌وه بوو ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پۆلیس وده‌زگا ئه‌منیه‌كان نارهزایهتیكی یه‌كجار گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌و ڕێكخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی لێبوردنی گشتی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌ی ژنان لهقهلهمداو محكومیكردو هاوكات ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نووسه‌ران و كه‌سانێك كه وبلاكی شه‌خسیان هه‌بوو به‌لێشاو ووتارو نووسین و بابه‌تیان له‌وباره‌وه بلاوكرده‌وه.
له‌كۆتایدا ئه‌وه‌ش بلین كه ڕه‌نگه علیا نه فیمسنیتكی ناسراو نه فه‌یله‌سوف و تیۆریزهنێكی سیاسی، نه رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ژنان و نه سیاسهتمهنداریكی ناسراو بووبێت، به‌لام به‌هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سونه‌ت شكینی وتابو شكێنیهی وه‌ك ژنێكی شۆڕشگیرو جه‌سوور ئه‌و تابۆی شه‌رف و ئه‌خلاق و ناموسپهرستیهی تیك شكاندن كه زیاتر له 1400 ساله ژنانی پێ ئه‌شكه‌نجه‌و ئهسیردهكهن له ولاتانی عه‌ره‌یدا سه‌رئه‌نجام كچێك هه‌ستاو بهخۆڕوتكردنهوهی هاورێكی له جیهاندا به‌رپاكرد تا پیشانی بدات و بلیت من ئینسانێكم مافی خۆمه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌هه‌م خۆم نیشان بده‌م و ده‌بیت كۆمه‌لگا ئازادی من بهڕهسمیهت بناسێت، ئه‌و جدیتر ملكه‌چی پیاوسالاری و داب ونه‌ریتی كۆنه‌په‌رستانه‌و سته‌م چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان نه‌بوو، بۆیه ئه‌گه‌ر جه‌سته‌شی قهمشكیش بكه‌ن، ئه‌و بهدیفاع له ئازادی به‌یان چووه لیستی كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی هه‌زاره‌ی سیهه‌م! پرسیاریك كه‌جێگه‌ی تیارامانه ئه‌وه‌یه كه ئایا خۆڕوتكردنهوهی علیا كارێكی خۆبه‌خۆو به‌ڕێكه‌وت بوو، یا به‌رهه‌می به‌شداری ریژه‌ی بالای ژنان و ئه‌و دۆخه سیاسیه‌ی شۆڕشی میسر بوو كه علیا به‌زمانی ساده له‌قسه‌كانی خۆیدا به‌یانی ده‌كات ودهلێ: شۆڕش ته‌واو نه‌بوو، ئێمه هێشتا سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، میسر پێویستی به شۆڕشێكی كۆمه‌لایه‌تییه)) واته هه‌مان هه‌قیقه‌ت كه‌ئه‌مرۆ بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و چه‌پ و سۆسیالیستی زه‌وی ژێر پێی دههسهلاتی داخكردوهو ملیونه‌ها خه‌لك ده‌چنه‌وه سه‌ر شه‌قام بۆ بهئهمجام گه‌یاندنی په‌یامه‌كانی شۆرش و راپه‌رینی خه‌لكی میسر كه ئازادی و به‌رابه‌ری و عه‌داله‌تی اجتماعیه!