
به‌هاری عه‌ره‌بی له‌نێوان
به‌هاری عه‌ره‌بی له‌نێوان
سه‌ركه‌وتنی ره‌وتی ئیسلامی‌و پاشه‌كشه‌ی ره‌وتی عه‌لمانیدا
به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵانی شیكاری خۆم بنوسم، پێمخۆشه ئه‌وه بڵێم له‌ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕینه‌كانی دونیای عه‌ره‌بیه‌وه، له‌نوسینێكدا ئاماژه‌م به‌وه كردبو، كه‌لێره‌وه جارێكی‌تر ئیسلامیه‌كان له‌جیهانی عه‌ره‌بی‌و به‌كوردستانیشه‌وه به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌چن، به‌ڵام له‌هه‌ر وڵاته‌و به‌شێوازی تایبه‌تی خۆی. له‌ئێستاشدا كه‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ی ئێمه له‌تونس‌و مه‌غریب ده‌رده‌كه‌وێت‌و نیشانه‌كانی میسر‌و لیبیا‌و سوریاش هه‌مان راستیمان پێده‌ڵێن، پێمانوایه په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند هۆكارێكه‌وه هه‌یه:
یه‌كه‌م- هێزه ئیسلامیه‌كان مناڵی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان بون‌و به‌رده‌وام له‌ململانێ‌و روداوه سیاسیه‌كاندا ئاماده‌ییان هه‌بوه‌و لایه‌نێكی سه‌ره‌كی كێبڕكێكان بون‌و تائه‌م ساته‌وه‌خته قوربانی‌و باجی زۆریانداوه‌و بناغه‌و ره‌گو ریشه‌یان له‌ناو جه‌ماوه‌ردا هه‌بوه‌و هه‌یه.
دوه‌م- دیكتاتۆریه‌تی سیستمی سیاسی له‌جیهانی عه‌ره‌بی، به‌جۆرێكه تائێستاش كه‌ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بۆبنه‌ماڵه‌و كه‌مینه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتدار قۆرغكراوه‌و ئه‌م كه‌مینه ده‌سه‌ڵاتداره‌ش له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌یه‌كی سه‌ربازی‌و بازرگانیدا هاوبه‌ش‌و هاوپه‌یمان بون‌و پێكه‌وه كۆنترۆڵی داهات‌و كایه‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌كانیان كردوه‌و كه‌مترین ده‌رفه‌ت بۆچینه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه هه‌بوه.
سێیه‌م- شكستی ئه‌زمونی عه‌لمانی له‌جیهانی عه‌ره‌بی، چونكه هه‌مویان له‌ناوه‌ڕۆكدا لاسایی عه‌لمانیه‌تی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركیان ده‌كرده‌وه‌و ئه‌و نمونه عه‌لمانیه‌ش كۆپیكراوی عه‌لمانیه‌ت‌و لایسیتێی فه‌ره‌نسیه، كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا بریتیه له‌ئیلحاد‌و بێباوه‌ڕی‌و دژایه‌تیكردنی هه‌مو سیما‌و دیارده ئاینی‌و ئیسلامیه‌كان‌و له‌ده‌ره‌وه هێنراوه، نه‌ك زاده‌ی كارلێكی نێوخۆیی ئه‌و وڵاتانه بێت، ئه‌م ئه‌زمونه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شكستیهێنا، له‌وه‌ی بتوانێت ئاین بكاته ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی جیهانی عه‌ره‌بیه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ی نموزه‌جی عه‌لمانیه‌تی ئه‌نگلۆ-سه‌كسۆنیه‌وه، كه‌بریتیه له‌رێكخستنی كاروباری دینی‌و دنیایی‌و تاڕاده‌یه‌كی زۆر توانای خۆگونجاندنی له‌گه‌ڵ ئاین هه‌یه، بۆیه ئه‌م نموزه‌جه عه‌لمانیه ئیلحادیه له‌ده‌ره‌وه هێنراوه لای به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی باوه‌ڕداری جیهانی عه‌ره‌بی مایه‌ی قبوڵكردن نه‌بو، چونكه ئه‌م عه‌لمانیه‌ته نه‌ك خۆشگوزه‌رانی بۆهاوڵاتیان وه‌دینه‌هێنا، به‌ڵكو بو به‌كابوس به‌سه‌ریانه‌وه‌و سته‌می زۆریشی لێ‌كردن.
چواره‌م- قوربانیبونی ره‌وتی ئیسلامی‌و ئیسلامیه‌كان له‌جیهانی عه‌ره‌بی، ئه‌و سته‌مه سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی، كه‌ده‌سه‌ڵاتداره سیاسیه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی له‌ماوه‌ی حكومڕنیكردنیاندا ئه‌نجامیان داوه، پشكێكی زۆری به‌ر ئیسلامیه‌كان كه‌وتبو، به‌جۆرێك ئیسلامیه‌كان به‌شێكی زۆریان له‌چالاكی سیاسی قه‌ده‌غه‌كرابون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ده‌یان كه‌سیان زیندانی‌و كوشتوبڕ ده‌كرا‌و ئه‌م سته‌مه له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا، وێنای قوربانی به‌وان به‌خشیبو، بۆیه ئه‌مه‌ش هۆكارێك بو، بۆراكێشانی سۆزی هاوڵاتیانی جیهانی عه‌ره‌بی بۆئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌م هێزه قوربانی‌و قوربانیده‌رانه بده‌ن.
پێنجه‌م- سه‌ركه‌وتنی پارتی‌و داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌توركیا له‌ساڵی 2002، وه‌ك حزبێكی پاشخان ئیسلامی تاڕاده‌یه‌كی زۆر لیبراڵ‌و به‌رده‌وامی تائه‌م ساته‌وه‌خته له‌فه‌رمانڕه‌واییكردنی توركیا‌و سه‌ركه‌وتنی رێژه‌یی تاڕاده‌یه‌كی زۆر، ده‌رئه‌نجامی گه‌وره‌ی هه‌بو، له‌وانه: بۆچونه كلاسیكیه باوه‌كانی كاڵكرده‌وه، كه‌ئیسلامیه‌كان توانای به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی نیه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، هه‌روه‌ها لای رۆژئاواش به‌كردار سه‌لمێنرا، كه‌ده‌توانرێت هاوكاری ئیسلامیه‌كان وه‌ك هاوپه‌یمانی ستراتیژی باشتر له‌عه‌لمانیه‌كان بكرێت.
شه‌شه‌م- گۆڕانی گه‌وره له‌هۆشیاری ئینسانی عه‌ره‌بی، به‌تایبه‌ت له‌روخاندنی سیستمه شمولیه‌كه‌ی تونسه‌وه تامیسر‌و لیبیا‌و دواتر به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و بایه‌خدان به‌چه‌مكی گۆڕنكاری‌و هه‌وڵدان به‌په‌یڕه‌وكردن‌و پراكتیك كردنی نه‌ریتی ده‌ساوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان‌و ئه‌زمونكردنی هێزه سیاسیه‌كان، كه‌ده‌نگدان به‌ئیسلامیه‌كان نمونه‌یه‌كیه‌تی.
به‌ڵام له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌یه راسته ئیسلامیه‌كان لێره‌وه به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ڕۆن‌و هه‌ندێكیان واده‌چنه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی رێگا نیه‌و لێره‌وه ئه‌ركی قورسی ئیسلامیه‌كان ده‌ستپێده‌كات به‌تایبه‌ت له‌جیهانی عه‌ره‌بی، چونكه سه‌ركه‌وتو نه‌بون له‌پاراستنی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆشكست ده‌گۆڕێت، به‌تایبه‌ت پێویسته له‌ئاستی شێوازی حكومڕانی‌و ئازادی تاكه‌كه‌سی‌و مه‌سه‌له مه‌ده‌نی‌و دیموكراسیه‌كاندا كراوه‌تربن، چونكه ئه‌م روداوانه ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه‌ره‌وتی ئیسلامی له‌ژینگه‌و كه‌ش‌و هه‌وای دیموكراسی‌و مه‌ده‌نیدا هه‌م گه‌شه ده‌كات‌و هه‌م گه‌وره‌ش ده‌بێت‌و گره‌وی سیاسی ده‌باته‌وه، نه‌ك كه‌ش‌و هه‌وا‌و ژینگه‌ی دیكتاتۆری‌و تاكڕه‌وی، چونكه له‌رابردودا ئیسلامیه‌كان قوربانی یه‌كه‌می كه‌ش‌و هه‌وا‌و ژینگه‌و سیستمه دیكتاتۆری‌و شمولیه‌كان بون.
سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم
مامۆستای زانكۆ‌و قوتابی دكتۆرا- زانكۆی سلێمانی.
Salam_80jornalist@yahoo.com