باڵنده‌كانی خه‌زان …. بورهان ئه‌حمه‌د
باران ده‌بارێ و
نمه‌كانی ده‌بن به پزیسك
خۆر هه‌ڵدێ و
ده‌یبه‌ستێ
************
به‌هه‌ناسه بڕكێوه
هاوین دێ
ئه‌و دانه‌وێڵه كه‌مه‌ی
باوكم دروێنه‌ی كردووه
لافاو ده‌یبا
*************
زستان دێ
پاساری جریوه‌ی ده‌ته‌زێ
حه‌یاره‌كه‌ی به‌رده‌م ئاوایی
به‌ته‌ڕی ده‌سوتێ
به‌سه‌وزی
ده‌بێته قه‌ره‌برووت
**************
به‌هار به‌دار شه‌قه‌كه‌یه‌وه
ده‌گاته به‌رده‌م ماڵمان
مامزان ده‌كه‌ونه سه‌ر خولیای سه‌فه‌ر
بولبول نیازی كۆچ ده‌یخرۆشێنێ
منیش هه‌وه‌سی مردن
شووشه له‌عه‌تر
خاڵی ده‌بێته‌وه
هه‌رچی ئه‌ستێره هه‌یه
ده‌خزێنه نێو چاوێكی منه‌وه
مانگ ده‌چێته خولی سڕبوونی تریفه‌وه
دره‌خت ده‌داته پڕمه‌ی گریان
دونیا سه‌راپا ده‌بێته
فرمێسكی گه‌ڵارێزان
***************
باڵنده‌كانی خه‌زان
له‌خوێنما چینه ده‌كه‌ن
كۆتره‌كانی زه‌مه‌ن
دانه‌وێڵه‌ی گه‌نجێتیم كۆ ده‌كه‌نه‌وه
ئه‌ی كوانێ پایز….
(بووكه قژ زه‌رده‌كه‌ی گۆران)
كه‌ی ده‌گاته مه‌زرای ده‌ماره‌كانم…..
بۆ سڵاو له هه‌رمێی قسه‌كانم ناكا
بۆچی نابێته میوانی باده‌می بیركردنه‌وه‌كانم
له‌به‌رچی نابێته خانه‌خوێی لق و پۆی هه‌ستم
تاكو ویژدانی گه‌ڵا به ئاگا بێته‌وه
تاكو فێنكایی له‌عومرم بئاڵێ
له‌شوێن پێمه‌وه
سه‌وزایی پێكه‌نین بڕوێ
***************
دڵم بووه‌ته سه‌رین
سه‌رم كردۆته په‌تووی زمانم
ئاخ دڵم….!!
به‌رگه‌ی ئه‌م پاڵدانه‌وه‌یه ناگرێ
****************
چرایه‌ك به‌گومانه‌وه
تۆزیك ڕووناكیم ده‌داتێ
پێم ده‌ڵێ :
ڕۆشناییم ده‌ستخه‌ڕۆ نه‌كه‌ی
له‌هه‌ناومه‌وه ڕژاوه
به‌رهه‌می سووتانی باغی عومرمه
بورهان ئه‌حمه‌د